ئاماده‌كردنی : خالد سلێمان له‌وانه‌یه ئێدوارد شیریف كورتیس نازناوێك نه‌بێت شتێكی گه‌وره‌مان پێ بڵێت، به‌ڵام ئه‌و یه‌كێكه له فۆتۆگرافه‌ره گه‌وره‌كانی هه‌مو كاتێك. ساڵی ١٨٦٨ له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی له ویسكۆنسن له دایكبوه. له‌سه‌ره‌تادا وا ئاماده‌كرابو ببێته فۆتۆگرافێكی بازرگانیی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و پێشكه‌وتنی له پیشه‌كه‌یدا، چه‌ند ساڵێك له سیاتڵ خۆی ئاماده ئه‌كردو پراكتیكی ئه‌كرد. ساڵی ١٨٩٥ وێنه‌یه‌كی نه‌مری شازاده ئه‌نجێلین، كچی گه‌وره سه‌رۆكی خێڵی (دواموش)ی دانیشتوانە سوره‌كانی سیاتڵ ئه‌گرێت. له‌وانه‌یه هه‌ر له‌و كاته‌وه بێت كه ئێدوارد كورتیس ئه‌كه‌وێته ناو خۆشه‌ویستی كولتورو شێوازی ژیانی دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌كانی باكوری ئه‌مریكا. ئیتر ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی پیشه‌یی بۆ گه‌ڕان له ئالاسكاو مۆنتانا ته‌رخان ئه‌كات و تا ئه‌مڕۆ كاره‌كانی له بواری فۆتۆ و دۆكۆمێنت و تۆماركردندا ناوبانگیان به زیندویی ڕاگرتوه.