التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف کوردی

لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی درۆدا

خالد سلیمان وەک ڕۆژنامەنوسێک، ئەوەی بەلامەوە گرنگە گەیاندنی زانیارییە بەخەڵک، بەتایبەتیش لەبواری ژینگە، سیستمی سروشتی، فرە-زیندەیی و ئاودا. کەم و زۆرحەزم لەوە نەبوە بچمە ناو چەلەحانێی سەر سۆشیال میدیا، هەمو هاوڕێیان و هاوپیشەکانم و ئەو خوێنەرانەش کە بابەتەکانی من دەخوێننەوە دەزانن کە بەشێکی ژیانم تەرخانکردوە بۆ نوسین و قسەکردن لە سەر مەسەلەی ژینگە. پێش نوسینی ئەم چەند سەرنجەی خوارەوەش، پرسیارم لەچەند هاوڕێ و هاوپیشەیەک کردوەو ڕایانم وەرگرتوە، کە ئایا پێویستە لەسەر بابەتێک قسە بکەم پەیوەستە بەهەواڵی درۆوە، کەسێکیش لەسەر پشتی هەمان بابەت و گوایە ڕوبەڕوی هەواڵی درۆ ئەبێتەوە، بەڵام درۆ بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتایدا، ڕای من و بەشێکی ئەو هاوڕێ و هاوپیشانەش کە قسەم لەگەڵ کردون، بێدەنگبون یانی بەردەوامیدان بە فەیک-نیوز.

کەروێشکێکی مردوی ئەمریکا لە کوردستان ئەسوتێنن!

خالد سلێمان وێنە ئەسڵییەکە/thenewsminute چەند ڕۆژێکە وێنەی کەروێشکێکی سوتاو، بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوەو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تەنیوەتەوە. کەس ئاماژە بۆ ئەوە ناکات ئەم کەروێشکە کەی سوتاوەو لە کوێ؟ ئەی چۆن پۆزشنی دانیشتنەکەی وەک خۆی ماوەو واش دەردەکەوێت کە هێشتا زیندە؛ لە کاتێکدا ئاژەڵ لە کاتی سوتاندا جوڵە دەکات و بەو شێوەیە نامێنێت کە ئەم کەروێشکە لە وێنەکەدا دەرکەوتوە. کەس نەیپرسی فۆتۆگرافەرەکە کێیەو کەی وێنەکەی گرتوەو لە کوێ بڵاویکردوەتەوە؟

گۆڕانکارییەکانی ژینگە چین و چۆن لێیان تێدەگەین؟

خالد سلێمان ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار دەستەی حکومی-نێودەولەتی تایبەت بە ژینگە کە ناوی IPCC   پەردەی لەسەر ڕاستی و دروستی گەرمبونی زەوی هەڵماڵی کە هۆکاری گۆڕانکارییەکانی ژینگەیە. دەستەکە ئەوەی خستەڕو کە بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە ڕێژە ئاساییەکەی خۆی لەسەر ئاستی گلۆبال کە لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوەوە دەستیپێکرد، دەگەرێتەوە بۆ زیادبونی گازە گەرمکەرەوەکان لە توێژی جیاکەرەوەی زەوی لە ئاسمان (توێکڵە هەوا) کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی بێشوماری مرۆڤ لەسەر زەوی. 

حه‌ویجه

خالد سلێمان   لە ناوەڕاستی دەیەی سێیەمی سەدەی ڕابوردوودا حكومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتیی یاسین هاشمی دەست دەكات بە جێنشینكردنی خێڵە عەرەبەكانی نزیك موسڵ لە كەركوك و خشتی یەكەم كۆلۆنی عەرەبی لە باشووری ڕۆژئاوای شارەكەدا دادەنێت. حەویجە ناوی ئەو كۆلۆنییە دەبێت و لە شێوەی یەكەی وەبەرهێناندا لە ڕێگای پڕۆژەیەكی ئاودێریی سەرەتاییەوە كە لە ڕووباری زێی بچووكەوە ڕادەكێشرێت دەست پێ دەكات. حكومەتەكەی یاسین هاشمی- سەردەمی مەلیك غازی- ساڵی ١٩٣٥ زیندانییەكانی بەندیخانەی كەركوك و سلێمانی و هەولێر و موسڵ كە زۆربەیان كورد دەبن، دەبات بۆ هەڵكەندنی ئەو پڕۆژەیە و لەسەر دەستی زیندانییەكان دەست دەكرێت بە هەڵكەندنی كە نزیكەی ١٠ ساڵی پێ دەچێت. ئه‌م كۆڵۆنییه‌ له‌ناو خاكی كوردستاندا، كه ‌له ‌هه‌ناوی كۆڵۆنیالیزمی به‌ریتانییه‌وه ‌له ‌دایك بوو، خێڵه ‌عه‌ره‌به‌كانی عوبێد و شه‌مه‌ری له‌ژیانی گه‌رمیان و كوێستان و شه‌ڕو پێكدادان له‌سه‌ر له‌وه‌ڕگاوه‌، جێگیر كرد: ئه‌م دوخێڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ژیانی شوانكاره‌یی و كۆچه‌ریی له ‌ناكۆكی و شه‌ڕدا ده‌ژیان، له‌ وه‌رزی قاتوقڕیدا ڕوویان ده‌كرده...

سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندوودایه‌

خالد سلێمان له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا، له‌ناو هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی ڕیفراندۆمدا، تێگه‌یشتنی به‌شێك له ‌ده‌سته‌بژێری سیاسیی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شێكیش له‌ ڕۆشنبیران، به ‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌ركه‌وتن. له‌ ئاستی سیاسیدا، كاتێك به‌رێز مه‌سعود بارزانی كه ‌ڕۆژنامه‌نووسێك پێی وایه ‌هێزی كاراكته‌ره‌كه‌ی ترافیكی نێوده‌وڵه‌تی درووست كردوه‌، ده‌ڵێت : <حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ین>؛ ئیتر ئه‌ته‌كێت وه‌ك خورده‌ی سیاسی دێته ‌به‌رچاو. كه‌سێكی ناو بازنه‌ی بۆچوونه‌كانی بارزانی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداری، پێی وایه‌ ده‌بێ كورد له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا بدات هه‌تا حیسابی بۆ بكرێت. مامۆستایه‌كی زانكۆش، قسه‌ی نه‌شیاوی وا دژی مه‌كگۆرك ده‌نووسێت، وه‌ك كورد ده‌ڵێت: ڕووی مه‌جلیسی نییه‌. له‌ پاڵ حیسابنه‌كردن بۆ كه‌س، ترافیكی نێوده‌وڵه‌تی، كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا به ‌تارگێت و قسه‌ی نابه‌جێ به‌مه‌كگۆرك-دا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچێته‌ به‌ره‌ی (به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم)، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ‌ئاستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ...

له‌ وڵامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ڕوداو ئاكۆ محه‌مه‌د-دا / پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ردۆگان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كورددا تێده‌په‌ڕێت؟

خالد سلێمان ksulaiman@ به ‌ ڕێوه ‌ به ‌ ری كه ‌ ناڵی ڕوداو، كاك ئاكۆ محه ‌ مه ‌ د، ئه ‌ ڵێت دروسبونی ده ‌ وڵه ‌ تی كوردستان < توركیا لە مەترسییەكی ستراتیژیی گەورە دووردەخاتەوە > ، بێئه ‌ وه ‌ ی ئه ‌ و مه ‌ ترسییه ‌ و خه ‌ سڵه ‌ ته ‌ كانی دیاریبكات . ئه ‌ م قسه ‌ یه ‌ ی به ‌ ڕێوبه ‌ ری كه ‌ ناڵی ڕوداو كه ‌ به ‌ شێكه ‌ له ‌ پرۆژه ‌ كانی سه ‌ رۆكی حكومه ‌ ت نێچیره ‌ ڤان بارزانی، له ‌ كۆده ‌ قی وتارێكدا هاتوه ‌ له ‌ ژێر ناونیشانی توركیا و ئەوانیدیكە و دەوڵەتی كوردستان دوێنێ ٢٣ \ ٨ \ ٢٠١٧ له ‌ سه ‌ ر سایتی هه ‌ مان كه ‌ ناڵ بڵاوكراوه ‌ ته ‌ وه ‌.

نه‌وشیروان مسته‌فا

خالد سلێمان ده‌گمه‌نێتی كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان، كه‌ ئه‌مڕۆ ١٩\٥\٢٠١٧ له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، له‌وه‌دا بو، كه‌ باوكایه‌تی له‌ سیاسه‌تی كوردیدا كوشت، سیاسه‌تی له‌ كۆشك جیاكرده‌وه‌، مێژوی وه‌ك خۆی نه‌هێنایه‌ ناو ڕوبه‌ری سیاسییه‌وه‌، ده‌رگای ماڵی سیاسی و شه‌خسی بۆ دۆست و لایه‌نگران و هه‌وادارن و ته‌نانه‌ت نه‌یارانیش كرده‌وه‌. هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی قورستر ئه‌بێت و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ئه‌چێته‌ له‌نده‌ن، هه‌مو ڕۆژێكی هه‌ینی به‌تایبه‌تی، ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له‌ زه‌رگه‌ته‌ بۆ گفت و گۆی سیاسی و فیكری و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕوی هه‌مواندا كراوه‌ بو.  نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ مێژوی سیاسه‌تی كوردیدا، ئه‌وه‌ی بۆ تۆمار ده‌كرێت كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ باوكایه‌تی سیاسی به‌لاوه‌ناو، نه‌وه‌یه‌كی نوێی هێنایه‌ ناو ڕوبه‌ری گشتییه‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و ترادیسۆنه‌ی له‌ ژیانی خۆیدا ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ت به‌ چاوی داروینیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ببینێت : یانی ده‌سته‌بژێرێك له‌ سه‌ر سه‌كۆ بێت و حه‌شاماتێكیش به‌چوارده‌وری سه‌كۆكه‌دا. 

برایانی یه‌كگرتو "شه‌رابه‌كه‌ی" ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌خۆنه‌وه‌

خالد سلێمان I به ‌ پێی هه ‌ واڵێك كه ‌ سایتی لڤین ڕۆژی ١٠ \ ٥ \ ٢٠١٧ بڵاوی كرده ‌ وه ‌ و تیایدا، پشتی به ‌ سه ‌ رچاوه ‌ كانی قایمقایه ‌ تی ده ‌ ربه ‌ ندیخان به ‌ ستوه ‌ ، یه ‌ كگرتوی ئیسلامی : باڵی ئیخوان موسلمین له ‌ كوردستان، پارچه ‌ زه ‌ ویه ‌ ك به ‌ مه ‌ به ‌ ستی مزگه ‌ وت دروستكردن ‌ وه ‌ رده ‌ گرێت و له ‌ گه ‌ ڵ بنیادنانی مزگه ‌ وته ‌ كدا، ١٨ دوكانیش له ‌ سه ‌ ر هه ‌ مان زه ‌ وی دروست ده ‌ كات : پشته ‌ وه ‌ ی مزگه ‌ وته ‌ ده ‌ كاته ‌ “ فامیلی بزنس ” و به ‌ ناوی ئه ‌ مینداری گشتی یه ‌ كگرتو، سه ‌ لاحه ‌ دین به ‌ هادین تۆماری ده ‌ كات ‌.  پێش هه ‌ ر سه ‌ رنجێك له ‌ سه ‌ ر ئه ‌ م “ فه ‌ زیحه ‌” ، كه ‌ لڤین هه ‌ ڵه ‌ نیه ‌ وا ناوی لێناوه ‌ ، پێویسته ‌ خوێنه ‌ ر بزانێت چی ڕویداوه ‌. بۆیه ‌ باشتره ‌ هه ‌ واڵه ‌ كه ‌ وه ‌ ك خۆی بخوێنینه ‌ وه ‌ و دوای قسه ‌ له ‌ سه ‌ ر “ فامیلی بزنسه ‌ كه ‌ ی ” ئه ‌ مینداری گشتی گه ‌ ڕاوه ‌ ی یه ‌ كگرتو ده ‌ كه ‌ ین . هه ‌ واڵه ‌ كه ‌ ، به ‌ پێی سه ‌ رچاوه ‌ كانی نا...