التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من أكتوبر, ٢٠٢٢

"کراس قاوەییەکان" و مەریوان وریا قانیع

خالد سلێمان ئەگەر یادەوەریم خیانەتم لێنەکات، عەسرانێکی پایزی 1991 بوو لە هۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لە گەڕەکی بەختیاری لە سلێمانی. کۆڕێکی ئەدەبی بۆ نووسەرو مامۆستای زانکۆ ڕێبوار سیوەیلی لەسەر شیعرەکانی نالی ڕێکخرابوو. مەریوان وریا قانیعی ئەکادیمی و ڕۆشنبیر کۆڕەکەی بەڕێوەدەبرد. زمانی کاک ڕێبوار و کاک مەریوان بۆ ئێمەی گەنجی تازە پێگەیشتوو کە وزەیەکی گوێگرتنی سەیرمان تیابوو، زمانێکی نوێ بوو، بەدەردی تەها حسێن یۆنانی نەبوو، لێی تێئەگەیشتین، بەڵام وەک چۆن لە خوێندنەوەی شیعرەکانی نالیدا دەگەڕێینەوە سەر پەراوێزەکان، دەبوایە بۆ قسەکانی ئەوانیش لە یادەوەری خۆماندا پەراوێز دابنێین؛ یانی ڕووبەرێکی فراوانتر بۆ پرۆسەی لێتێگەیشتن دابنێین. قسەکانی مەریوان قانیع هەر لەوەدا نەوەستان ڕێبواری سیوەیلی بەئامادەبووان بناسێنێت و هەروەها پێشەکییەک لەسەر بابەتەکە، بەڵکو سەریکێشا بۆ قسەکردن لەسەر نهێنییەکانی شیعری نالی. دووای ئەو گوێگرتنە لەقسەکانی مەریوان قانیع، لە یەکێک لە ژمارەکانی گۆڤاری (ئازادی)، وا بزانم ژمارە 3 بوو، بابەتێکی نووسەرم لەسەر زمان و دابڕان لای بابە تاهیری هەمەدانیی خوێندەوە. بۆ یەکەمجار بوو

عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی بەشە ئاو چەند رێکارێک لە دژی تورکیا دەگرێتەبەر