التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, ٢٠١٩

لەپێناو ڕوبەڕوبونەوەی درۆدا

خالد سلیمان وەک ڕۆژنامەنوسێک، ئەوەی بەلامەوە گرنگە گەیاندنی زانیارییە بەخەڵک، بەتایبەتیش لەبواری ژینگە، سیستمی سروشتی، فرە-زیندەیی و ئاودا. کەم و زۆرحەزم لەوە نەبوە بچمە ناو چەلەحانێی سەر سۆشیال میدیا، هەمو هاوڕێیان و هاوپیشەکانم و ئەو خوێنەرانەش کە بابەتەکانی من دەخوێننەوە دەزانن کە بەشێکی ژیانم تەرخانکردوە بۆ نوسین و قسەکردن لە سەر مەسەلەی ژینگە. پێش نوسینی ئەم چەند سەرنجەی خوارەوەش، پرسیارم لەچەند هاوڕێ و هاوپیشەیەک کردوەو ڕایانم وەرگرتوە، کە ئایا پێویستە لەسەر بابەتێک قسە بکەم پەیوەستە بەهەواڵی درۆوە، کەسێکیش لەسەر پشتی هەمان بابەت و گوایە ڕوبەڕوی هەواڵی درۆ ئەبێتەوە، بەڵام درۆ بڵاو دەکاتەوە. لە کۆتایدا، ڕای من و بەشێکی ئەو هاوڕێ و هاوپیشانەش کە قسەم لەگەڵ کردون، بێدەنگبون یانی بەردەوامیدان بە فەیک-نیوز.

کەروێشکێکی مردوی ئەمریکا لە کوردستان ئەسوتێنن!

خالد سلێمان وێنە ئەسڵییەکە/thenewsminute چەند ڕۆژێکە وێنەی کەروێشکێکی سوتاو، بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوەو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تەنیوەتەوە. کەس ئاماژە بۆ ئەوە ناکات ئەم کەروێشکە کەی سوتاوەو لە کوێ؟ ئەی چۆن پۆزشنی دانیشتنەکەی وەک خۆی ماوەو واش دەردەکەوێت کە هێشتا زیندە؛ لە کاتێکدا ئاژەڵ لە کاتی سوتاندا جوڵە دەکات و بەو شێوەیە نامێنێت کە ئەم کەروێشکە لە وێنەکەدا دەرکەوتوە. کەس نەیپرسی فۆتۆگرافەرەکە کێیەو کەی وێنەکەی گرتوەو لە کوێ بڵاویکردوەتەوە؟

گۆڕانکارییەکانی ژینگە چین و چۆن لێیان تێدەگەین؟

خالد سلێمان ساڵی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار دەستەی حکومی-نێودەولەتی تایبەت بە ژینگە کە ناوی IPCC   پەردەی لەسەر ڕاستی و دروستی گەرمبونی زەوی هەڵماڵی کە هۆکاری گۆڕانکارییەکانی ژینگەیە. دەستەکە ئەوەی خستەڕو کە بەرزبونەوەی پلەی گەرما لە ڕێژە ئاساییەکەی خۆی لەسەر ئاستی گلۆبال کە لە ناوەڕاستی سەدەی پێشوەوە دەستیپێکرد، دەگەرێتەوە بۆ زیادبونی گازە گەرمکەرەوەکان لە توێژی جیاکەرەوەی زەوی لە ئاسمان (توێکڵە هەوا) کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیی بێشوماری مرۆڤ لەسەر زەوی.