خالد سلێمان ئاری بابان، خەمێکی زۆری لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبو: خەمی شەهیدبونی برایەکی بەدەستی بەعسیەکان، خەمی سوتانی تابلۆو کتێب و ئەرشیفێکی گەورە لە ماڵەکەیدا، خەمی پچڕانی پەیوەندی نێوان هونەرو بینەر، خەمی ئەوەش تابلۆی هونەرمەندانی کورد لە شوێنە گشتیەکاندا نمایش بکرێن و بەشێک بن لە پەیوەندی ڕۆژانە لە ئاستی و بینین و تێڕاماندا.