التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من أبريل, ٢٠١٢

ئه‌حمه‌د بن بیللا؛ تا مێژوو تۆماری نه‌كات كه‌زانیمان و بینیمان و بێده‌نگ بووین ‌

وه‌رگێڕان و پێشه‌كی: خالد سلێمان‌ 15/4/2012 بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌١٥ ساڵه‌ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌م له‌ناو كتێب و ئه‌رشیفدا پاراستووه‌ ته‌نها بۆ یه‌كجار له‌كتێبێكدا له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌كارم هێنا. ئه‌مڕۆ كه‌هه‌واڵی كۆچی دوایی (ئه‌حمه‌د بن بیللا) سه‌رۆكی پێشووتری جه‌زائیر ده‌بیستم, ئه‌م بانگه‌وازه‌م بیرده‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ له‌به‌رواری (٣ی سێپتمبه‌ری ١٩٨٨)دا بڵاوی كرده‌وه‌و دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی لۆكه‌ی ئاسنینیان خستبووه‌ گوێی خۆیانه‌وه‌. ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د بن بیللا تیایدا داوا ده‌كات شه‌ڕی كۆكوژی و پاكتاوكردن دژی كورد بووه‌ستێنرێت و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بێنه‌ ده‌نگ تا مێژوو بینین و بیستن و بێده‌نگ بوونیان تۆمار نه‌كات له‌بارودۆخێكی وه‌هادابوو كه‌ڕژێمی به‌عس له‌هه‌موولایه‌كه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرا. ئه‌وروپاو ئه‌مریكا چاویان له‌ئاست تاوانه‌كاندا داخستبوو یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی ئه‌و كاته‌ له‌ڕێگای میدیاكانیه‌وه‌ هه‌موو تاوانێكی به‌درۆده‌خسته‌وه‌و وڵاتانی عه‌ره‌ب عیراقیان له‌پاره‌و پاڵپشتیدا نوقم كردبوو.

بين الأسدين: الرجل والصورة

                                                                    زهير   الجزائري   قبل ألأسدين كانت سوريا أول بلد أزوره في حياتي خارج العراق ، وبوجودهما كانت أول بلد أدخله هاربا من العراق بجواز عربي مزور يحمل اسم ناظم كمال ( تاجر أدوات احتياطية ). في هذا البلد وفي لبنان قضيت 13 عاما معضمها تحت حكم الأسد الأب، وشهر واحد منها حين وضع الإبن مرتبكا عجيزته على كرسي والده .  كانت زيارة سوريا ممنوعة على العراقيين كما منع السوريون من زيارة العراق رغم إن البعث الذي يحكم البلدين يضع ( الوحدة ) في قمة ثالوثه المقدس . العداوة العائلية بين القيادتين فرضت على الشعبين الأقرب لبعضهما ، ففي جواز أي مواطن من البلدين منعت زيارة بلدين : إسرائيل وسوريا او العراق . مع ذلك كانت سوريا من البلدان القليلة التي تقبل لجوء العراقيين الهاربين من إرهاب نظامهم ، ولذلك تكونت أحياء عراقية ، جوامع عراقية ،مقاه وبارات عراقية . صارت دمشق جزءا من التكوين العراقي في المنفى ،

كوردستان له‌ 3 ته‌كسیدا ‌

خالد سلێمان‌ 8/4/2012 ته‌كسی 1 پیاوێكی هه‌ولێری به‌ته‌مه‌ن له‌سه‌رووی شه‌سته‌وه‌، ته‌كسییه‌كی مۆدێل مامناوه‌ندی كرۆلای پێیه‌و ژیانی رۆژانه‌ی ماڵ و مناڵه‌كانی له‌سه‌ر هه‌مان ته‌كسییه‌. رۆژی 27ی مانگی پێشوو له‌نزیك هۆڵی میدیا ده‌ستی لێڕاده‌گرم و پێی ده‌ڵێم: ده‌مه‌وێت بچمه‌ گوندی ئینگلیزی. له‌ڕێگا ده‌ست ده‌كه‌ینه‌ قسه‌كردن و باس و خواسیش له‌گه‌ڵ شۆفێری ته‌كسییه‌كاندا به‌رده‌وام له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌، به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراویش له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و گه‌نده‌ڵی و ژیانی رۆژانه‌ی ناوشار.

ئیخوان و شار ‌

خالد سلێمان‌ 3/4/2012 له‌ڕۆژانی كۆتایی مانگی ئایاری ساڵی 1944، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامییه‌كان، شاری دیمه‌شقی ته‌نییه‌وه‌و بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چواركه‌س، هه‌روه‌ها ئیفلیجكردنی جوڵه‌ی پایته‌ختی سوریا بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، ئه‌و رووداوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ به‌شێك له‌باسكردن له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له‌سوریاو (ئیخوان موسلیمین) به‌تایبه‌تی، دژی به‌شداریكردنی چه‌ند ژنێكی مسوڵمان له‌ئاهه‌نگێكدا بڕیاروابوو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ژنان به‌ناوی (جمعیه‌ نقطه‌ الحلیب النسائیه‌) ئه‌نجامی بدات.