چاوپێکەوتنی: خالد سلێمان ئه‌و بونیادانه چین وا بوونه‌ته خۆراكی توندوتیژییه‌كی به‌رده‌وام له عیراقدا، بۆچی كوشتار‌و په‌نا بردنه‌به‌ر چه‌ك و توندوتیژی و چه‌قۆ وه‌شاندن له‌م وڵاته‌دا بوونه‌ته میكانیزمی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان، ئه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و هە‌موو توندوتیژی و كوشتاره به كێشه‌كانی زه‌وی و موڵكایه‌تییه‌وه چیه؟. ئه‌مانه ئه‌و پرسیارانه‌ن وه ڵامی ئاماده‌كراویان له عیراقدا بۆ داڕێژراوه‌و كه‌م كه‌س به‌لای ڕه‌گوڕیشه‌و مێژووی مه‌سه‌له‌كاندا ده‌چێت، به‌تایبه‌تی دووای ڕوخانی ڕژێمی حزبی به‌عس ساڵی 2003 كه ئیتر وه ڵامی ئه‌و پرسیارانه ئاسانتر ده‌بن و بونی داگیركه‌رو بۆشایی دووای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و نه‌بوونی به‌دیلێكی حوكمڕانی ئاماده‌و ململانێی تایه‌فی و ئیتنی و ...هتد، ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و وه‌ڵامانه‌ن وا له عیراقدا ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی قوربانی توندوتیژی و كوشتاره‌كان دووباره ده‌بنه‌وه.