التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من سبتمبر, ٢٠٢٢

The Kurdish Facebook scandal

Khaled Sulaiman The Facebook documents that the UK’s Daily Mail published recently bring us out of the tunnel of world change but keeps us in the dark. Because it raises the curtain on the big lie promoted during the early nineties stating that the spread of communication means today will be a strong factor for the spread of the principles of freedom, democracy. Facebook's content policy on the first hand is related to Kurds, while on the other hand is connected to Turkey’s policies. It is necessary therefore to stand still and think about it before letting it go just like that. Of course there have been wide spread discussions on Facebook that the social network bans the circulation of anything like Kurdish maps, photos of Abdullah Öcalan, but it is more serious than that. There are other things that are being blocked by Facebook. Some of these include: - The rejection of Holocaust - Any attack on Ataturk (in photos or text) - Kurdish maps (Turkey) - The burning of Turkish flags -

نێرینە بکوژەکانی شۆڕش

خالد سلێمان ئەگەر کۆماری ئیسلامیی لەسەر جەستەی ژن خۆی نەگرتایە، هەرزوو کۆتایی دەهات و ئەم هەموو نێرینە بکوژەی بەرهەم نەدەهێنا. بیرۆکەی داپڵۆسین و سڕینەوەی وێنەی ژن لە ناو کۆمارەکەیدا، زۆر زوو لە سەری خۆمەینیدا چەکەرەی کرد. ئەوەی مێژووی ئەم شۆڕشە بەردەوامی دڵڕەقیی بخوێنێتەوە، دەبینێت چۆن لێدانی ژن لە گەرمەی "شۆڕش"دا دەستیپێکرد، لەو کاتەی هێشتا ڕۆشنبیرانی ناوەندە چەپەکانی ئەوروپا و هەندێ وڵاتانی عەرەب، بەرێوەبوون بۆ تاران و لایان وابوو شۆڕشی بەناو گەلانی ئێران (١٩٧٩) وەک ناوەکەیەتی و پێیان وابوو وەرچەرخانێکی گەورەیە لە ناوچەکەدا. لە ڕاستیشدا خومەینی وێنەیەکی وای بۆ (ئینقلابەکە) دروست کردبوو، هەر کەسێک لە دەرەوە تەماشای بکات، وەک نێگاتیڤێکی ستەمی ئاینیی نێرانە نەیبینێت، بەپێچەوانەوە وەک هیوایەک بۆ ناوچەکە تەماشای بکات. دووای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر سەرکەوتنی ئینقلابدا، بێ کەموکورتی، خۆمەینی بڕیاری پەچەو حیجابی بەسەر ژنانی ئێراندا سەپاند. ئەو کاتە ژنانی تاران هاتنە دەنگ و ڕێپێوانێکی گەورەیان بەرپاکرد، بەڵام پیاوە جبە لەسەرەکانی شۆڕش، ژنی تێڵا بەدەستیان لە کوچەو کۆڵانەکانی دەورەب

ڕوح لای گیانەوەرەکان

  خالد سلێمان ئێمە بەردەوام پرسیاری ئەوە لە خۆمان دەکەین کە ئایا گیانەوەرەکان وەک ئێمەی مرۆڤ ژیانی ڕوحییان هەیە؟ بەڵام هەرگیز بەو پرسیارەدا ناچینەوە کە دەبێ ڕوح چی بێت، هەر ئەو فۆرمەی تێگەیشتنە کە ئاینەکان و فەلسەفەو ئەفسانەکان دەیخەنەڕوو، یان شتێکی تر؟ دەکرێ ڕوح تەنها هەستکردن بێت بەشتەکان، ئەوەی لەدووای مردنیشەوە بەجێ دەمێنێت ئەوە بێت کە زیندووەکان وێنای دەکەن؟ ئەوەی ژیانی ڕوحیانەی لای مرۆڤ بەهێزکردووەو کردویەتی بەموڵکی ئەو، زمانە. ئەوە زمانە کە تێڕامان لە شتەکان، لە ئاماژەوە دەگوازێتەوە بۆ دووبارەکردنەوەو بەرهەمهێنانەوەی هەست و سۆز. ئەم پرۆسەیەش جۆرێکە لە قەرەبووکردنەوەی لە دەستدان بۆ ئەو شتانەی بەشێکن لە ژیانمان. دەکرێ بڵێین پرۆسەی بیرکردنەوەشە لە چارەسەر بۆ ئەو گرفتانەی لە درێژەی ژیاندا ڕووبەڕوومان دەبنەوە؛ ئەگەر ترس بن یان هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەک کە مرۆڤ تیایدا خەون بەوەوە دەبینێت وەک باڵندەیەک بفڕێت یان وەک گیانەوەرێکی وەک گورگ بەهێزو یەکگرتوو بێت. لای بەشێک لە دانیشتوانە ڕەسەنەکانی باکووری ئەمریکا، گورگ ڕەمزێکی ڕوحیانەی بەهێزە، لای هەندێکیشیان ورچی سپی وەک ڕوحی بەفر تەما

تەواوکردنی چیرۆکی ژنە نیاندەرتاڵەکەی شانەدەر-2

خالد سلێمان لە نووسینەکەی پێشوومدا بەناونیشانی (مرۆڤی نیاندەرتاڵ چی بەسەرهات، بەدەستی ئێمە فەوتا یان گۆڕانکاری کەشەهەوا)، لە شوێنێکدا ئاماژەم بە چیرۆکی ژنێکی نیاندەرتاڵ کرد کە لە دەرەوەی ئەشکەوتی شانەدەر بریندار دەبێت و بەبرینداری دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی و لەدەرەوە نامرێت. ئەم ژنە کە دووای ماوەیەک لە برینداربوونەکەی و ساڕێژبوونی لە ئەشکەوتی شانەدەردا دەمرێت ناوی لێدەنرێت (شانەدەری-3)، چونکە سێیەم کەس دەبێت ئێسک و پروسکی دەدۆزرێتەوە. مرۆڤناس و شوێنەوار ناسەکان، چیرۆکی کوشتنی شانەدەری-3 بەیەکێک لە تاوانە مرۆییە گەورەکانی پێش مێژوو دەناسێنن، چونکە بەچەکێکی پێشکەوتوو بەنیازی کوشتن لە سنگی دراوە. هەندێ بۆچوونیش هەیە پێ وایە کە نیاندەرتاڵەکان چاویان لەیەکتری بووەو بریندارەکانیان چارەسەرکردووە، مانەوەی ژنەکەی شانەدەریش بۆ ماوەیەک دووای برینداربوونی دەگێڕنەوە بۆ ئەو پەیوندییە بەهێزەی نێوانیان کە چۆن ئاگایان لەیەکتری بووە. ساڵانی پەنجاکانی سەدەی پێشوو، کاتێک ئێسکی شانەدەری سێ دەدۆزنەوەو لە جۆری لێدانەکەی دەکۆڵنەوە، پێیان وادەبێت بە ڕووداوێکی نەخوازراو بریندار بووبێت یان بەدەستی یەکێک لە هاوەڵەکانی

مرۆڤی نیاندرتاڵ چی بەسەرهات، بەدەستی ئێمە فەوتا یان گۆڕانکاری کەشوهەوا؟-1

     خالد سلێمان جۆرەکانی مرۆڤ لەسەر زەوی، لە حەوت ملیۆن ساڵەوە تا ئەمڕۆو، زاڵ بوونی ئەم جۆرەی مرۆڤ بەسەر زەویدا، کە ئێمەین و بەمرۆڤی ژێر ناسراوین؛ بەدەوران و گۆڕانی زۆردا تێپەڕیون. زاناکانی بواری ئەنترپۆلۆژی (مرۆڤناسیی) هەروەها شوێنەوارناسیی، هێشتا لە هەوڵی ئەوەدان زۆرتر بزانن و ڕووناکی زیاتریش بخەنە سەر ڕێچکەکانی پەرەسەندنی مرۆڤ. لەو سۆنگەیەشەوە کە نیاندرتاڵەکان نزیکترین جۆری مرۆڤن لە ئێمەو تەنانەت بەڕێژەی 1% تا 4% توخمیان لە ناو دانیشتوانی ئەوروپا و ئاسیادا جێهێشتووە، لەم ڕۆژانەدا زۆرترین توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەوان دەکرێت. پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی لەناکاوێکدا لەناوچوون و فەوتان؟ ئایا بەدەستی ئێمە کۆمەڵکوژ کران، گۆڕانکاری کەشەوهوا لەناوی بردن یان لەناو کۆمەڵگەی مرۆڤی ژیردا، کە بە هۆمۆ ساپیان ناسراوە، توانەوە؟ پێش وەڵامدانەی ئەو پرسیارانەی باشترە بزانین نیاندرتاڵەکان کێن و لە کوێ دەژیان و چۆن بوون؟ ئەگەر لەوەوە دەست پێبکەین کە چۆن بوون، توێژینەوە زانستییەکان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە نزیتکترن جۆری مرۆڤ لە ئێمەوە نیاندرتاڵەکانن، سیماو سەریان لە ئێمە گەورەترو فراوانتر بووە. ئەوان