التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, ٢٠١٣

تا نه‌وت نه‌بێته‌ به‌ڵا له‌كوردستاندا ‌

خالد سلێمان‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستن نه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن، نه‌ دیموكراسین، نه‌جێگیرن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كه‌سی و خێزان و شه‌ڕی ناوخۆو گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائی سیاسی تیایاندا باڵاده‌سته‌. به‌ده‌ر له‌ هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك نه‌رویج و كه‌نه‌دا، شوێنه‌كانی تری عیراق و ئێران و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو جه‌زائیرو نه‌یجیریاو لیبیا نموونه‌ی یه‌كه‌من له‌هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی بوونه‌ته‌ په‌تای ناجێگیری و گه‌نده‌ڵی و كڕینی وه‌لائو سته‌مكاری.

پێش نیو سەدە نووسراوەو پێشبینی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا دەکات

زانای کەنەدی لە زانکۆی (لاڤال) ڤینسنت لە سەردانێکیدا بۆ دوورترین دوورگەی کەنەدی نزیک جەمسەری باکور کە ناوی (هاند ۆرلد لە کەنەدا)ەو بەیەکێک شوێنە هەر ساردەکانی وڵاتەکە دەناسرێت نامەیەک دەدۆزێتەوە پێش ٥٤ ساڵ نوسراوەو شاردراوەتەوە. هاند ۆرد لە کەنەدا یەکێکە لەو دوورگانەی کە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لێیەوە ٨٠٠ کیلۆ مەترەو بەیەکێک لە دوورگە هەرە ساردو دوورە دەستەکان دادەنرێت و پلەی گەرمای لە (-١٨) ناچێتە سەرەوە.

على خطى نظام بن علي "النهضة" تريد القضاء على تراث بورقيبة

تونس-خالد سليمان حين سألته عن قدرة "النهضة" الإسلامي في الاستمرار بالحكم وترويض المجتمع التونسي وفقاً لتوجهاته الآيديولوجية، أجابني  بكل وضوح قائلا، " المجتمع التونسي مثل جدار سميك أمام حزب النهضة، لا يستطيع أحد إلغاء تلك المؤسسات والحقوق المدنية التي أسسها بورقيبة، لا النهضة ولا غيرها".‬ ‫وفي شارع بورقيبة، تعيد ريم وهي امرأة تونسية تركت الوظيفة الحكومية لتؤسس لنفسها "بوتيك" خاصا ذات الكلام الذي قاله لطفي في الطائرة وتقول مع تناول قهوتها، "شخصياً ليس لدي مشكلة ان حكمت حركة النهضة أو غيرها، إنما لا يمكن إحداث أية قطيعة مع تلك الحقوق التي تم توفيرها لنا كنساء تونس، أي حكم يريد محو إنجازات بورقيبة نقف أمامها كجدار اجتماعي بكل تأكيد".‬ ‫كان النهار الذي وصلت فيه إلى تونس العاصمة، اليوم الأخير لمهرجان قرطاج المسرحي وقد نقلت إدارة المهرجان جزءاً من الاحتفال النهائي للمهرجان إلى شارع بورقيبة حيث الرقص والغناء واستحضار الموروث الشعبي الاحتفالي. النساء والرجال يملؤون البرد والشارع بمشهدية يمكن تسميتها بمشهدية الجسد الراقص. سألت نفسي لحظتئذ هل هذا ه

الربيع العربي: عشر نتائج غير متوقعة

كيفن كونوللي مراسل بي بي سي في الشرق الأوسط، القدس بعد مرور ثلاثة أعوام على بدء  اندلاع موجة  الانتفاضات  التي عرفت بـ"الربيع العربي"، لا تزال منطقة الشرق الأوسط تعاني من الاضطراب وعدم الاستقرار. فقد استطاعت فيه بعض الثورات الإطاحة بالأنظمة التي كانت تحكم لسنين طويلة، لكن أعقبتها تبعات لم تكن متوقعة.وفي هذا المقال يكتب مراسل بي بي سي في الشرق الأوسط، كيفن كونولي، عن عشر نتائج لم تهدف إليها الثورات العربية.

لەودیو تیرۆرکردنی "کاوە"وە

خالد سلێمان یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانم، پرسیاری ئەوەی لێکردم ئەگەر شتێکم لەسەر تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی نووسیبێت، ئەم پرسارە لە هاوڕێیەکی نزیکمەوە جێگەی سەرسوڕمانم بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی لە چرکەساتی ڕوودانی تاوانەکەدا لە دەرەوەی کوردستان بووم، لەسەر دیوارو پەیجی فەیسبووکەکم ئەم چەند وشەیەم نووسی:" ئەمە چی تیرۆرێکە، چی ژینگەیەکی مافیایی و کوشتنی ڕۆتینییە بەم شێوەیە کۆتای بەژیانی گەنجێک دێنێت. لەوە زیاتر شەرمەزار نابین، هەزار جار ئیدانەو تەعزێباری و خەم و پەژارە بۆ ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی".  ئەم پەرەگرافە تەنها هەڵوێستێکەو هیچی تر. لە دووای تاوانی وەک ئەوەی لەلایەن بازنەیەکی مافیا ئاساوە دژی کاوە گەرمیانی ئەنجامدرا، تەنها دەتوانین هەڵوێست وەربگرین و، تەشریحکردنی  ئاکتی تاوانەکەو میکانیزمەکانی و لە پێش هەموو شتێکەوە کولتورو مانتالێتی کوشتن کاتێکی زیاتری دەوێت.

سه‌عاتێكی زه‌به‌لاح ״بورگێبه‌״ له‌بیر ناباته‌وه‌

تونس-خالد سلێمان‌ ڕۆماننووسی تونسی كه‌مال ڕیاحی له‌سه‌ره‌تای یه‌كێك له‌ڕۆمانه‌كانیدا به‌ناونیشانی(گۆرێلا) باس له‌و چركه‌ساته‌ ده‌كات كه‌ بن عه‌لی له‌شه‌قامی بورگێبه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی پایته‌ختی تونس-ه‌وه‌، په‌یكه‌ره‌كه‌ی حه‌بیب بورگێبه‌ لاده‌بات و له‌جێگاكه‌یدا سه‌عاتێكی زه‌به‌لاح داده‌نێت. ئه‌مڕۆ ئه‌و سه‌عاته‌ زه‌به‌لاحه‌ به‌هه‌ر چوارده‌وری شه‌قامه‌كه‌دا ده‌ڕوانێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامرازه‌كانی تری كاتژمێریدا ده‌بێته‌ ژمێریاری ڕۆژو كاتی ئه‌وانه‌ی به‌ شه‌قامی بورگێبه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئه‌م سه‌عاته‌ یه‌كێكه‌ له‌ده‌سكه‌وته‌ هه‌ر گرنگه‌كانی زه‌ینولعابدین بن عه‌لی، ئه‌گینا به‌ته‌واوه‌تی له‌بیری خه‌ڵك ده‌چووه‌وه‌و كه‌س باسی نه‌ده‌كرد.

شۆڕش بوو، به‌ڵام یاسه‌مینی نه‌بوو

تونس-خالد سلێمان‌ كه‌ له‌(ڕیم) ده‌پرسم چۆن تونس-ی دوای شۆڕشی یاسه‌مین ده‌بینێت، به‌ڕووما پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت «شۆڕش بوو، به‌ڵام یاسه‌مینی نه‌بوو». كه‌ لێی ده‌پرسم بۆ یاسه‌مینی نییه‌، به‌بێ باسكردن له‌سیاسه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاریی راوه‌ستابوو، ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م سست و لاواز بوون و ته‌نها گه‌شتیاریی ماوه‌و باری ئه‌منیش ئه‌مه‌ی لاواز كردووه‌، هه‌ر حوكمێكی ئاینیش له‌تونس-دا كۆتایی به‌مه‌ دێنێت.

حه‌بیب بۆرگێبه‌ له‌وێ نه‌بوو ‌

تونس-خالد سلێمان‌ كه‌ له‌ئه‌سته‌نبول-وه‌ به‌ره‌و تونس به‌ڕێكه‌وتین، شانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌ته‌نیشت دوو پیاوی تونسی-یه‌وه‌ دانیشم‌و به‌درێژایی ڕێگاكه‌ له‌ئاسماندا باسی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وان بكه‌ین، به‌ڵام سلێمانی‌و هه‌ولێری-یش به‌شێكبوون له‌قسه‌كانمان، چونكه‌ ئه‌وان له‌دووره‌وه‌ ئاشنای هه‌رێمی كوردستان بوون، یه‌كه‌م پرسیارم لێیان ده‌رباره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بوو، به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشی یاسمین له‌مانگی جه‌نیوه‌ری ساڵی ٢٠١١دا، هه‌روه‌ها گه‌یشتنی حزبی نه‌هزه‌ی ئیسلامی به‌حوكم.