التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مايو, ٢٠١٤

هێڵی گەرمی کوردستان ‌

خالد سلێمان کوردستانیانی ناوچە دابڕاوەکان مافی ئەوەیان هەیە داوای پۆستێکی سیادی لەناو سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا بکەن‌و نوێنەرایەتیەکی وەهایان هەبێت لایەقی رێژەو رۆڵی کاریگەریان بێت لەدیمەنی سیاسی عیراق‌و کوردستاندا، لەهەڵبژاردنەکانی مانگی رابوردوودا، ئەو ناوچانە، لەگەڵ ئەوەی حوزوریان لەحوزوری نەوت‌و بودجە کەمترە، لەگوتاری سیاسی زۆربەی حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا؛ هێڵی گەرمی هەڵبژاردن‌و سیاسەت بوون، ئەو رێژە دەنگەی لەناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ کورد دابینکرا، لەکۆمەڵێک رووەوە ئەوەی سەلماند کە ئەمڕۆ هێڵی گەرم لەسلێمانی‌و هەولێرو دهۆک نییە بەقەدەر ئەوەی لەشەنگاڵ‌و کەرکوک‌و دووز خورماتوو خانەقینە.  

بۆ ״فەیسبووک״م بەجێهێشت؟ ‌

خالد سلێمان کەم کەس پرسیاری ئەوەم لێدەکات، بۆ تائێستا بەزمانی عەرەبی بۆ رۆژنامەکانی لوبنان دەنووسم؟ بۆ دەزگای خەندانم بەجێهێشت؟ بۆ لەکەنەداوە گەڕامەوە بۆ کوردستان؟ وەک بینەریش بەدەگمەن شانۆم بیر دەکەوێتەوە، بۆ تەنها ناسنامەی رۆژنامەنووسی بەلایەقی خۆم دەزانم، بەڵام کە بڕیارمدا «ئەکاونتی» فەیسبووکەکەم داخست، ژمارەیەکی زۆر لەهاوڕێیان رۆژانە لێم دەپرسن بۆ فەیسبووکم بەجێهێشت؟! هەندێکیان پێم دەڵێن: تەحەمولت هەبێت، لەوانەیە ئەم «تەحەمولە» دەرگایەکی باش بێت بۆ باسکردنی ئەو هۆکارانەی وایان کرد فەیسبووک بەجێبهێڵم، چونکە بەڕاستی «فەیس» تەحەمولی دەوێت، بۆ؟

دیموكراسی‌و هەڵكشانی دانیشتووان ‌

خالد سلێمان تا ئەمڕۆ بۆچونێكی وا لە ناوەندەكانی سیاسەت و توێژینەوەی فیكری و كولتوریدا هەیە كە ئاین و نەتەوە وەك بەربەست لەبەردەم دیموكراسیەتدا تەماشا دەكات، بەبێ بەستنەوەی ئەو دوو فاكتەرە بە پەرەسەندنەكانی جیهانی نوێ و هەموو ئەو گۆڕانكاریانەی وا بەبێ جیاوازی كەوتوونەتە ناو ژیانی سەرجەم وڵاتان و كۆمەڵگەكانی دنیاوە، ئەم دووانە (ئاین، نەتەوە) كراونەتە هۆكارێكی سەرەكەی نەپیتاندنی دیموكراسیەت لە جیهانی ئیسلامیدا.  بەبێ ڕەتكردنەوەو بەهیچ دانانی ئەم بۆچوونە كە بەشێك لە ناوەندەكانی ئەمریكاو ئەوروپاش بە شێوەی ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی لێ دەكەن، دەكرێت ئاراستەی ئەم جیهانبینییە بگۆڕدرێت و باس لە دوو هۆكاری تر بكرێت كە لە سەرەتای ئەم سەدەیەوە بوونەتە دوو خاڵی سەرنج ڕاكێشی ناوەندەكانی فیكری سیاسی و كۆمەڵایەتیدا لە ئەوروپادا، ئەوانەش تەقینەوەی دانیشتوان (دیموگرافیا) و خوێندەوارین، واتە ئەلف وبێتیزەكردن. یەكێك لەو خاڵە گرانگانەی ساڵی 2011 بە هۆكارێكی بەرچاو لە سەركەوتنی شۆڕشی تونسیدا لە قەڵەم درا، بەرزیی ڕادەی خوێندەواری بوو لەو وڵاتەدا (94,6%)، هەروەها كەمیی ژمارەی ئەندامانی خێزان كە ڕێ

"فاشية دينية" ترخص للقضاء على المثليين في العراق

خالد سليمان بغداد - شرطي بدين داخل حديقة وسط بغداد، يلاحق بعينيه شاباً يبعد عنه أمتاراً قليلة. سألت صديقة سنحت لها فرصة التقاط صورة لذلك الشرطي، عن معرفتها بالمكان وسرّ نظرات رجل "الأمن" العام لذلك الشاب، إذ يبدو على هيئته شيء من اللامعتاد في الملابس والحركات. "إنه شاب مثلي، وقد يختلي به الشرطي في الخفاء ويحتقره في العلن"، قالت لي الصديقة البغدادية، مضيفة بأن المثليين في العاصمة بغداد هم أكثر عرضة للقسوة والقتل.