التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من أغسطس, ٢٠٢٢

ڕەنگدانەوە Reflexion

ئەم چیرۆکە کە ناوم لێناوە (ڕەنگدانەوە) تەن ها بیرکردنەوەی چرکەیەکەو بەیانیانێکی زوو دەستی پێکرد، ویستم لەو بەیانییەدا ژیانی کێویانەی گەرمیان بدۆزمەوە کە بە مناڵی تیایدا تیایدا ژیاوم، بەڵام لەماوەی 30 ساڵدا شتێکی ئەوتۆ نەماوە ناوی ژیانی کێویانە بێت. https:// youtu.be/vV9Fn4dJ4-c via @YouTube

مرۆڤ ئەوەندە پیرۆز نیە داوای فەزیلەتی لێ بکەیت

خالد سلێمان سەرچاوەی ئەم نووسینە کورتە قسەکانی عەبدول واحید نیە لەسەر پیرۆزی و ناپیرۆزیی شوێنەکان، چونکە ئەگەر ئەم پیاوە لە دەرەوەی ژینگەیەکی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ئاینی وەک ئەوەی لە کوردستاندا هەیە بژیت، هیچ بەهایەک بۆ قسە زۆرەکانی دانانرێت. پەیوەست بە خاک پیرۆزو نا پیرۆزیشەوە، ئەو سیستمی ژینگەیی و سەرچاوە سروشتییەکانن چارەنووسی مرۆڤەکان دیاری دەکەن نەک هەندێ قسەو جۆش و خرۆشی عەبدول واحیدو موریدەکانی. کاتێک هەر خاک و شوێنێک دەبێتە بیابان و سەرچاوەکانی وشک دەکەن و دابارین کەمدەکات و سەوزایی نامێنێت، یەکەم هەنگا بە خەیاڵی دانیشتواندا، ڕەوکردن و گەڕانە بەدووای شوێنی تر کە ژیانی تیا بێت. لە ڕاستیدا، ئەم بۆچوونەم لە دووای نووسینێکی کاک مەریوان قانیع-ەوە دێت کە لە سەر پەیجەکەی خۆی بەناونیشانی (دژ بەئاژەڵکردن) نووسیویەتی. کاک مەریوان لەسەر ڕستەیەکی عەبدول واحید وەستاوە کە ئەڵێت، ”ئێمە یەک شتمان ھەیە کە شانازی پێوەبکەین دینەکەمانە، دینەکەشمان نەما ئەبین بە جۆرێک لەو ئاژەڵ و حەیوانانەی کە ئێستاکە ئەلەوەڕێن. ھیچمان لەو حەیوانانە زیاتر نییە“. هەڵبەتە کاک مەریوان لە ڕوانگەیەکەوە ڕەخنە لەم قسەیە