التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من مايو, ٢٠١٧

نه‌وشیروان مسته‌فا

خالد سلێمان ده‌گمه‌نێتی كه‌سایه‌تی كاك نه‌وشیروان، كه‌ ئه‌مڕۆ ١٩\٥\٢٠١٧ له‌ سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، له‌وه‌دا بو، كه‌ باوكایه‌تی له‌ سیاسه‌تی كوردیدا كوشت، سیاسه‌تی له‌ كۆشك جیاكرده‌وه‌، مێژوی وه‌ك خۆی نه‌هێنایه‌ ناو ڕوبه‌ری سیاسییه‌وه‌، ده‌رگای ماڵی سیاسی و شه‌خسی بۆ دۆست و لایه‌نگران و هه‌وادارن و ته‌نانه‌ت نه‌یارانیش كرده‌وه‌. هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی قورستر ئه‌بێت و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ئه‌چێته‌ له‌نده‌ن، هه‌مو ڕۆژێكی هه‌ینی به‌تایبه‌تی، ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی له‌ زه‌رگه‌ته‌ بۆ گفت و گۆی سیاسی و فیكری و كولتوری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕوی هه‌مواندا كراوه‌ بو.  نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ مێژوی سیاسه‌تی كوردیدا، ئه‌وه‌ی بۆ تۆمار ده‌كرێت كه‌ له‌ لایه‌كه‌وه‌ باوكایه‌تی سیاسی به‌لاوه‌ناو، نه‌وه‌یه‌كی نوێی هێنایه‌ ناو ڕوبه‌ری گشتییه‌وه‌، له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و ترادیسۆنه‌ی له‌ ژیانی خۆیدا ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ سیاسه‌ت به‌ چاوی داروینیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ببینێت : یانی ده‌سته‌بژێرێك له‌ سه‌ر سه‌كۆ بێت و حه‌شاماتێكیش به‌چوارده‌وری سه‌كۆكه‌دا. 

برایانی یه‌كگرتو "شه‌رابه‌كه‌ی" ئه‌بو حه‌نیفه‌ ده‌خۆنه‌وه‌

خالد سلێمان I به ‌ پێی هه ‌ واڵێك كه ‌ سایتی لڤین ڕۆژی ١٠ \ ٥ \ ٢٠١٧ بڵاوی كرده ‌ وه ‌ و تیایدا، پشتی به ‌ سه ‌ رچاوه ‌ كانی قایمقایه ‌ تی ده ‌ ربه ‌ ندیخان به ‌ ستوه ‌ ، یه ‌ كگرتوی ئیسلامی : باڵی ئیخوان موسلمین له ‌ كوردستان، پارچه ‌ زه ‌ ویه ‌ ك به ‌ مه ‌ به ‌ ستی مزگه ‌ وت دروستكردن ‌ وه ‌ رده ‌ گرێت و له ‌ گه ‌ ڵ بنیادنانی مزگه ‌ وته ‌ كدا، ١٨ دوكانیش له ‌ سه ‌ ر هه ‌ مان زه ‌ وی دروست ده ‌ كات : پشته ‌ وه ‌ ی مزگه ‌ وته ‌ ده ‌ كاته ‌ “ فامیلی بزنس ” و به ‌ ناوی ئه ‌ مینداری گشتی یه ‌ كگرتو، سه ‌ لاحه ‌ دین به ‌ هادین تۆماری ده ‌ كات ‌.  پێش هه ‌ ر سه ‌ رنجێك له ‌ سه ‌ ر ئه ‌ م “ فه ‌ زیحه ‌” ، كه ‌ لڤین هه ‌ ڵه ‌ نیه ‌ وا ناوی لێناوه ‌ ، پێویسته ‌ خوێنه ‌ ر بزانێت چی ڕویداوه ‌. بۆیه ‌ باشتره ‌ هه ‌ واڵه ‌ كه ‌ وه ‌ ك خۆی بخوێنینه ‌ وه ‌ و دوای قسه ‌ له ‌ سه ‌ ر “ فامیلی بزنسه ‌ كه ‌ ی ” ئه ‌ مینداری گشتی گه ‌ ڕاوه ‌ ی یه ‌ كگرتو ده ‌ كه ‌ ین . هه ‌ واڵه ‌ كه ‌ ، به ‌ پێی سه ‌ رچاوه ‌ كانی ناو ق