التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من فبراير, ٢٠١٣

كورد هەڵەی زۆری هەبووەو لە زۆربەی وێستگەكاندا فاكتەری بەهێزبونی حكومەتی عیراقی دووای (2003) بووە

چوار شەممە, 20 شوبات 2013 19:25 ZKW  دیمانە: بەشار عەزیز  خالید سلێمان، رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی، لە دیمانەیەكی تایبەتی زاری كرمانجیدا، باس لە كێشە ناوخۆییەكانی عێراق و بارگرژییە هەنووكەییەكان دەكات، ئەو وایدەبینێت "- قەیرانی سیاسی لە عیراقدا گرێدراو نییە بەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان كوردو شیعە یان شیعەو سوننە, بەڕای من قەیرانەكە گرێدراوە بە میكانیزمی حوكمڕانی لە قوناغی دووای سیستمی تۆتالیتاری بەعس لەلایەك, لەلایەكی تریشەوە بە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و كولتوری كۆمەڵگای عیراقەوە". سەبارەت بە نارازیبوونی لایەنەكانیش لە سیستەمی حوكمڕانی، ئەو رایدەگەیەنێت "ئێستا هەموو لایەك لە دەسەڵاتدا بەشدارە, لە پەرلەماندا نوێنەری هەموو لایەك هەیە, هەروەها لە حكومەتیشداو لە دەسەڵاتی دادوەریشدا، بەڵام هەموو بەشدارەكان لە پێكهاتەی سیستمی حوكمڕانی ناڕازین"بۆیە ئەو دەپرسێت "ئەگەر ئەوەندە ناڕازین بۆ لە حكومەت ناكشێنەوە, ئایا مانەوە لە حوكمدا تەنها بۆ وەرگرتنی پارەو ئیمتیازاتە یان شتێكی تر؟".راشیدەگەیەنێت "وازهێنان لەو فێدرالیەی كە هەیەو بیركردنەوە لە

ده‌رباره‌ی ترسی توركمانه‌كان ‌

  خالد سلێمان‌   19/2/2013 ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی توركمان له‌كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تر، گله‌یی له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌عیراقی ئه‌مڕۆدا پشتگوێخراون، هه‌روه‌ها ده‌كرێنه‌ ئامانجی كوشتن و بڕین و هێڕش؛ به‌ڵام ترسی گه‌وره‌یان له‌داهاتووی وڵاته‌كه‌ ئەوەیه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا تووشی قه‌یرانێكی زه‌به‌لاح بوه‌ته‌وه‌. له‌م ترسه‌شدا، وێنه‌یه‌كی نادیارو لێخن له‌لایه‌ن توركمانه‌كان خۆیانه‌وه‌ ده‌كێشرێت و وه‌ك تارماییه‌كی گه‌وره‌ به‌سه‌ر دیدی هه‌ر تاكێكدا ده‌سوڕێته‌وه‌. پرسیاری سه‌ره‌كی توركمانه‌كان ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وان له‌كوێی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌كه‌دان، داهاتوویان له‌كوێدا له‌نگه‌ر ده‌گرێت، رووناكی ئه‌و سه‌ری ئه‌م تونێله‌ تاریكه‌ی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت و له‌كوێوه‌ ده‌بینرێت، لە به‌غدا یان هه‌ولێر یان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان؟. ئه‌و پرسیاره‌ی نووسه‌رو رۆشنبیرو رۆژنامه‌نووسان و هاووڵاتیانی توركمان ده‌یكه‌ن، به‌تاكی ته‌نها هی ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌و كاراكته‌ره‌ زه‌به‌لاح و شه‌رمنه‌ی له‌ناوه‌وه‌ی خۆماندا بن

«مختار العراق» حائر في أمره

خالد سليمان الجمعة ١ فبراير ٢٠١٣  يمكن اقتضاب مشهد المسيرات المؤيدة للحكومة العراقية في بغداد في ١٩كانون الثاني (يناير) بشعار واحد أو اثنين لا غير، وهما: «المالكي مختار العصر» و«انصروا مختار العصر»، وهما كانا الأبرز والأكبر حجماً وعلواً ورؤيةً بين كل اللافتات المرفوعة من قبل حشود نوري المالكي. وإن كان هناك رد مباشر وفج على تظاهرات واحتجاجات محافظات الأنبار والموصل وصلاح الدين في هذا الشعار في ساحة التحرير في العاصمة، فإنما هو في الواقع تأصيل للمشهد السياسي في مصر وسورية ولبنان، إذ يتم الرد على أي تظاهرة، مطلبية كانت أو سياسية، بمسيرات «نعم» يراد فيها استرداد إمكانات القائد المهدورة، وهي في الأصل نوع من المقامرة السياسية، إن جاز التعبير، ذاك أنها تعتمد مبدأ ضع ما لديك من الأوراق المتبقية، وقد «تنقلب» اللعبة لمصلحة من يخسر بطبيعة الحال.