خالد سلێمان 24/1/2013 مامۆستایه‌كی زانكۆ له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی كوردستان داوای مۆڵه‌تێكی دوور‌و درێژ ده‌كات، چونكه نه‌خۆشی«شه‌قیقه»ی له‌گه‌ڵدایه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نووسراوێكی ره‌سمی له‌لای دكتۆرێكه‌وه ده‌باته به‌رده‌ستی لیژنه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت له‌زانكۆ. ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه به‌وه رازی نابێت و پێی واده‌بێت كه «شه‌قیقه» نه‌خۆشییه‌كه پێویستی به‌مۆڵه‌تی درێژخایه‌ن نییه‌و ته‌نها ئه‌و كاتانه پێویستی پێیه‌تی كه نۆبه‌ته‌كه‌ی تووش ده‌بێت، واته مۆڵه‌تی كورتخایه‌ن بۆ چه‌ند رۆژێك. دوای ئه‌وه ئه‌ندامێكی تری لیژنه‌كه به‌پێكه‌نینه‌وه پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه بۆ له‌بری شه‌قیقه نه‌خۆشی«الإكتئاب ثلاثی الحلقات» نانووسێت كه قه‌ناعه‌ت به‌هه‌موو كه‌سێك ده‌كات. مامۆستاكه بڕوا به‌م قسه‌یه ده‌كات و جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و مۆڵه‌ته درێژخایه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.