التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يناير, ٢٠١٤

قوربانییه‌كانی نه‌وتی كوردستان ‌

خالد سلێمان‌ 16/1/2014 له‌ساڵی رابردووداو سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، چوار كاره‌ساتی گه‌وره‌ له‌كوردستاندا به‌هۆی  گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌ روویداوه‌و بۆته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان‌و زیانی مادی به‌سه‌روسامانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها زیانێكی زۆریش به‌ژینگه‌. رووداوی یه‌كه‌م گڕگرتنی ته‌نكه‌رێكی نه‌وت بوو له‌تونێلی ده‌ربه‌ندیخان كه‌ زیانێكی زۆری به‌تونێله‌كه‌و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ گه‌یاند، دووه‌میان رووداوی پێكدادانی چه‌ند ته‌نكه‌رێكی تری نه‌وت له‌ڕێگای نێوان دهۆك و زاخۆ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بوه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك زیانێكی زۆری مادی‌و ژینگه‌یی هه‌بوو. رووداوی سێیه‌م رژانی نه‌وتی ره‌ش بوو له‌ته‌نكه‌رێكه‌وه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی گشتی نێوان كه‌لار‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و بوه‌هۆی خلیسكانی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كه‌لارو گیان له‌ده‌ستدانی پۆلیسێك. هه‌رچی رووداوی چواره‌مه‌ دیسانه‌وه‌ گڕگرتنی ته‌نكه‌رێكی نه‌وت له‌قه‌زای دوكان، بوه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك‌و زیانێكی زۆری مادی‌و ژینگه‌یی.