خالد سلیمان
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه و سایته کوردییه‌کاندا له‌سه‌ر تۆتالیتاریزم ده‌نووسرێت سه‌رنج ڕاکێشه ، نه‌ک له‌به‌ر گرنگی تۆتالیتاریزم خۆی ، به‌ڵکو له‌ڕووی ئه‌و ساده کارییه‌ی وا زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه ده‌گرێته‌وه که باس له فێنۆمێنێکی مێژوویی وه‌ک تۆتالیتاریزم ده‌کات .دیاره ئیسلامییه‌کانی کوردستان توخمی سه‌ره‌کی ناو ئه‌و نووسینانه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ژیانی سیاسییاندا و پرانسیپی کارکردن‌دا ڕه‌چاوی ده‌که‌ن بووه‌ته ئیلهام به‌خشی سه‌ره‌کی باسکردن له‌سه‌ر " گشت گه‌رایی .
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م لێره‌دا و له کۆده‌قی ئه‌م نووسینه‌دا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی فیکری له ناو سیسته‌می تۆتالخوازدا و په‌یوه‌ندی به مۆدێرنه‌وه و زانسخوازییه‌وه که‌به‌ڕای زۆربه‌ی بیریاره گه‌وره‌کانی دونیا پانتاییه‌کی مه‌زن و فراوانیان بۆ خه‌ون و جیهانبینی تۆتالخوازه‌کان ڕه‌خساند ، به‌شێوه‌یه‌کی تر ، فیکری گشتگه‌راییان به‌ره‌و ئاستێکی ناقۆڵا له مێژوودا برد .له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م جیهانبینی ئیسلامییه‌کان له دووتوێی هه‌مان کۆده‌قدا ببینم و لام وایه ئه‌وان – ئیسلامییه‌کان – هه‌تیوه‌کانی مۆدێرنه‌ن و ، ئه‌و تووند و تیژییه‌ی له‌کاری سیاسی‌دا ئه‌یگرنه به‌ر سلوکێکی تۆتالیتێر نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌شێکه له‌ترس و دڵه‌ڕاوکی له ئه‌نجامه‌کانی مۆدێرنه‌و ، ئه‌و ئاسانکارییه‌ی وا له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌هاکانی جه‌سته‌دا دروستی کرد .
مۆدێرنه ، ئه‌گه‌ر نه‌کرێته تییۆرێکی ئه‌بستراکت و له ڕووخساره مێژووییه‌که‌یدا ته‌ماشا بکرێت ، ئه‌وا سه‌رچاوه‌کانی ئاشکران و له‌وانه‌ش نیه ته‌نها ئۆرۆپییه‌کان خاوه‌ندارێتی بکه‌ن . چوونکه هه‌ر له تێڕوانینی ئۆرۆپییه‌کان خۆیانه‌وه مۆدێرنه ئه‌نجام به‌ستی کۆمه‌ڵێ جوڵه و هه‌ژان بوو که جێگای دوه‌ڵه‌ت و کۆمه‌ڵ و ئاین و شێوازه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی له‌قاند . ئه‌گه‌ر بڕواش به بیر‌و ڕاکانی مێژوو ناسی ئینگلیزی " س .ا . بێلی " بکه‌ین ئه‌وا بورخه‌ی ژنی موسڵمان "چادر " به‌شێکه له فێنۆمۆنی مۆدێرنه ، چوونکه به‌لای ئه‌وه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژن له ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامدا له ژوره‌کانه‌وه له ڕێگای خۆداپۆشینه‌وه به‌شێکه له‌و بزاوته‌یه‌ی مۆدێرنه له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری و ئابووریدا دروستی کرد . به‌لای " بێلی "یه‌وه جوڵاندنی جه‌سته ، یان به‌گه‌ڕ خستنی به‌مانایه‌کی تر و هاوته‌باکردنی له چوارده‌وری مێزی خواردن وخواردنه‌وه و ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی کومه‌ڵ به‌خۆیانه‌وه ده‌بینێ جۆرێکه له‌جۆره‌کانی مۆدێرنیزه‌کردن .لێره‌وه ، مۆدێرنه به‌ته‌نها نابێته به‌رهه‌می ده‌رکه‌وتنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌رکه‌وتنی ئامێره‌کانی وێنه‌گرتن و ده‌نگ و په‌خش و ڕادیۆ و ئامرازه‌کانی تری په‌یوه‌ندی وه‌ک ئه‌وه‌ی " ڕایمۆند و‌لیامز " بۆی ده‌چێ ، به‌ڵکو به‌رهه‌می ئه‌و هاوده‌مییه‌شه وا له‌سه‌ر خوانی ئۆرۆپییه‌کان ده‌رکه‌وت و گونجاندنی جه‌سته‌ی نێر‌و مێی له‌ده‌رکه‌وتنی خێزانه‌کان به‌کۆمه‌ڵ و له‌بۆنه فامیلی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا کرده دیمه‌نێکی ڕۆمانسئامێز . ئه‌م ڕایه له بۆچوونه‌کانی " حازم ساغیه " نزیکمان ده‌کاته‌وه که‌پێی وایه مۆدێرنه‌ی ئۆرۆپی به‌رهه‌می سیجالێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری و سیاسی بوو ، ڕژێمه تۆتالیتارییه‌کانیش وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌نموونه‌ی "هیتله‌ریزم " و " ستالینیزم " دا ده‌رکه‌وتن به‌شێک بوون له‌هه‌مان ئه‌و سیجاله . ساغیه له نووسینێکیدا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ڕژێمی به‌عس به‌تۆتالیتاریزمه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌کات که ئایا هیتله‌ر یان ستالین کوڕه مام و ئامۆزاییان هه‌بووبێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له فێنۆمێنی سه‌ددام حوسێن‌دا ده‌رکه‌وت . ئه‌م پرسیاره‌ی ساغیه زیاتر له‌باسه‌که نزیکمان ده‌کاته‌وه‌و ده‌مانخاته ناو جۆرێکی تر له خێزاندارێتیه‌وه که میراتگری سته‌مکارییه‌کی ئاینی و خێڵگه‌راییه . ئه‌م نموونه‌یه‌شم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هێنایه‌وه ، چوونکه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان سیجالی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو کۆمه‌ڵگای موسڵماناندا خه‌یاڵی " ئێمه‌ی ده‌سته‌جه‌معی " تێنه‌په‌ڕاندووه‌و هه‌موو جیهانبینییه‌کان له‌گشتگراییه‌وه سه‌رچاوه‌هه‌ڵده‌گرن . " تۆدۆرۆڤ " یش کاتێ باسی ئه‌و گشتگه‌راییه ده‌کات و له‌گه‌ڵ پرانسیپه‌کانی دیموکراسییه‌تدا به‌راوردی ده‌کات ، گرنگی به‌سه‌رچاوه‌کانی " منی جه‌ماعی "ده‌دات که‌له‌کۆتاییدا ده‌بێته فێنۆمێنی " ئێمه " و تاکه‌کان له هه‌ر ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دوورده‌خاته‌وه یان له خه‌یاڵی مۆنیزم ( منگه‌رایی ) دا ئه‌یانسڕێته‌وه . تا ئێستا له سنووری خێزانداین و ڕۆڵی له‌فۆرمه‌ڵه‌کردنی مۆدێرنه‌دا ، دیاره ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر بۆچوونه‌کانی "ڕایمۆن ولێمز " یش که به‌یه‌کێک له‌ڕه‌خنگره‌به‌ناوبانگه‌کانی مۆدێرنه ده‌ناسرێت ، ڕۆڵی خێزان هه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌یه وا له شانۆنامه‌کانی ئه‌پسن و ستریێندبرغ وچیخۆف دا ده‌رده‌که‌وێ و هاوکاتیشه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئامرازی په‌یوه‌ندییه‌کاندا .ئه‌و لێکدابڕانه‌ی له ئه‌ده‌بی کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌رده‌که‌وێت به‌شێک بوون له‌و لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆرۆپای گرته‌به‌ر و بووه هۆی سانترالیزه‌کردنی ڕۆڵی تاکه‌کان .
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا بن ده‌ست و فه‌رامۆشکراوه‌کان و کۆچباره‌کان و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه لکه‌داره‌کانی به‌ته‌نها له کانه خه‌ڵوزه‌کان و مانیفاکتووره‌کاندا کاریان نه‌ده‌کرد ، به‌ڵکو له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییان به‌رپا کرد و خوانی ئه‌ریستۆکراته‌کاینان له کۆمه‌ڵێ مه‌رجی سته‌مکاری ڕزگار کرد و هه‌موو لایه‌کیان خسته ناو بازنه‌ی سیجالێکی به‌رده‌وامه‌وه .
له‌پاڵ ئه‌و سیجاله‌شدا "ئێمه"ی نه‌جیبزاده‌کان له ڕابوردووییه‌کی داخراوه‌وه به‌سه‌ر خه‌سڵه‌تی ڕه‌سه‌نایه‌تیدا هاته ناو پانتاییه‌کی کراوه‌ی ئاراسته‌کراو به‌سه‌ر ناسنامه‌یه‌کی شڵه‌ژاودا که‌زیاتر ئاره‌زووی تاکه‌کان تیایدا زاڵ بوو .هه‌ر له سیاقی ئه‌م گۆڕانه‌شدا که هه‌موو باره‌کانی ژیانی گرته‌وه و گوتاری کۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا له‌میراتگرییه‌وه بووه جۆرێک له‌به‌رهه‌مهێنانی فره‌جه‌مسه‌رو فره مانا ، چه‌مکی نه‌ته‌وه له کانتۆن و هه‌رێمایه‌تییه‌وه گۆڕا بۆ مه‌رکه‌نتیله‌خوازییه‌کی فراوانتر له‌وه‌ی بیریای ئینگلیزی " ئاده‌م سمیس " باسی لێوه ده‌کرد و گه‌وه‌ره‌یی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی له له زۆربوونی کاڵاو که‌ره‌سته سروشتییه‌کاندا ده‌بینییه‌وه . چوونکه له‌ده‌می فۆرمه‌له‌بوونیدا یان به شێوه‌یه‌کی ڕوونتر له‌و ده‌مه‌ی مۆدێرنه خۆی تیا ئاشکرا کرد ، مه‌رکه‌نتیلیزمی ئۆرۆپی چه‌مکی کاڵا وکه‌ره‌سته سه‌ره‌تایی و سروشتییه‌کانی تێپه‌ڕاند و بووه گوتارێکی گشتگه‌رایی و هه‌موو ئاسته کولتوری و سیاسی و ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گرته‌وه . له پاڵ ئه‌مه‌شدا چه‌مکی ده‌وڵه‌ت سنووری ته‌سکی خێزانه حوکمڕانه‌کانی تێپه‌ڕاند وگشتگه‌راییه‌کی ناسیۆنالیزم ، دووای ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌یه‌کی په‌یوه‌ست بوو به‌هه‌رێم و ناوچه جیاجیاکانه‌وه ، بووه دروشم و ڕووی ده‌وڵه‌ت . چوونکه تا ساڵی 1884 گروپ و کۆمه‌ڵه و کانتۆنه‌کانی ئۆرۆپا له‌ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته‌وه دوور بوون و وشه‌ی نیشتیمانیش پێش ئه‌و ساڵه ته‌نها شوێن یان وڵاتی له‌دایک بوون زیاتر هیچی تری نه‌ده‌گه‌یاند . به‌ڵام دووای ئه‌و مێژووه هه‌موو شته‌کان گۆڕان و چه‌مکه‌کانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌و وڵات له گوتاری ئابووری و سنوور و جوگرافیای نیشتیمانیدا گیرسانه‌وه و چه‌مکی " منکه‌رایی " نه‌ته‌وه‌یی بووه سیمای ده‌وڵه‌ت .
له کۆده‌قی هه‌مان ئه‌و گۆڕانه‌دا و ئاشکرابوونی ئاسته‌کانی مۆدێرنه له‌هه‌موو بواره ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کاندا ، جارێکی تر ئاره‌زووی خستنه‌گه‌ڕی چه‌مکی کاریزما و سڕینه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی تاکه‌کان له‌ناو کۆمه‌ڵدا بوونه ڕووی یه‌که‌می ئایدیۆلۆژیای " گشتگه‌رایی " و ڕه‌گه‌زه‌کانی .زۆربه‌ی بیریار‌و ڕۆشنبیرانی بواری تۆتالیتاریزم ، هیتله‌ریزم و ستالینیزم به به‌رجه‌سته‌بوونێکی ئاشکرای ئه‌و ئاره‌زووه داده‌نێن که تیایدا هه‌موو شێوازه‌کانی پڕوپاگانده‌و درۆ به‌کارهێنران .
لێره‌وه ،هه‌موو پسپۆره‌کانی فێنۆمێنی "گشتگه‌رایی " ، دیارترینیشیان فه‌یله‌سووفی سیاسی " حه‌نه ئه‌رنت " و "تزیفتان تۆدۆرڤ " سه‌رچاوه‌کانی بیری سه‌رانسه‌ری ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو چه‌رگه‌ی باسکردن له مۆدێرنه و زانست و ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌به‌رییه‌ی له ژیانی سیاسی‌دا هێنایانه کایه‌وه . ڕوونترین نموونه‌ی ئه‌و ده‌سته‌به‌ریه‌ش له‌کایه‌کانی میدیا وڕاگه‌یاندن و ئامرازه‌کانی په‌یوه‌ندی کردندا ده‌رکه‌وت ، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی زانسته‌کانی فیزیا و بیۆلۆژیا که به‌جارێک مانای ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستی سوڵتان و ئیمپراتۆر و سه‌کرده ته‌قلیدییه‌کان ده‌رکرد و نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکیان خسته ڕوو که ڕۆڵی سیاسه‌ت و ئاین و ئابووری و کولتور و زانست بنوێنێ . له یشدا هه‌رچی تیۆره‌کانی بواری تۆتالیتاریزم هه‌یه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئانالیزه جیاجیاکانیاندا له‌م خاڵه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانسه‌ری له‌چڕ کردنه‌وه‌ی کاریزمایه‌کی نوێ‌دا کۆده‌که‌نه‌وه که زۆر جیاواز نییه له کاریزماکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست . " تۆدۆرۆڤ " که‌باس له گشتگه‌رایی ده‌کات و ئه‌و نموونه‌ی ده‌ٍسه‌ڵاته‌ی وا مۆدێرنه دروستی کرد به‌ته‌نها له‌سه‌ر کاریگه‌ی زانست و زانستگه‌رایی ڕاناوه‌ستێت و به‌راوردێکی مێژووی له‌نێوان کاراکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کات و شێوازی " که‌ساندنی " ( واته چڕکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له که‌سێکدا ) له‌لای که‌نیسه له‌مێژوودا و ئه‌و که‌ساندنه نوێیه‌ش وا مۆدێرنه هێنایه ئاراوه .ده‌توانین نموونه‌ی ئه‌و ته‌شخیسکردنه که مرۆڤێکی تایبه‌ت و ده‌سباڵا وێنای هه‌موو شتێکی تێدا ده‌کا له‌زۆر بواری جیاجیای ده‌سه‌ڵاتدا ببینین و ڕوونترینیان ئه‌و سیجاله‌ی نازییه‌کان بوو له‌گه‌ڵ که‌نیسه ئه‌ڵمانییه‌کاندا وڕاکێشانیان بۆناو جه‌ماوه‌ری هیتله‌ر .له‌و خاڵه‌دا ، که نازییه‌کان سه‌رکه‌وتنیان تیا به‌ده‌ست هێنا و توانییان هه‌ستی موحافه‌زه‌کاری مه‌سیحییه‌کان ( پرۆستانت و کاتۆلیک ) دژی چه‌پ و لیبرالیزم و فێمینیزم و فێنۆمێنی " هۆمۆسێکسوێله‌کان " وهه‌موو سه‌ندیکا کرێکاری و مه‌ده‌نییه‌کان به‌لای خۆیدا ڕاکشێت و وه‌ک حازم ساغیه ده‌ڵێت حیزبی نازی بووه :
(ڕه‌نگدانه‌وه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی هه‌مه‌ڕه‌نگی مه‌زهه‌به‌کان ، گرێ‌دراو به‌ترادیسیۆنی جۆراوجۆری په‌رچه‌کردار داره‌وه له بیری ئه‌ڵماندا ) .
له‌م باره‌یاندا ، تۆتاڵخوازه‌کان که‌به‌رهه‌می شه‌رعی مۆدێرنه بوون ، له‌پالًَ ته‌شخیس کردنی ده‌سه‌ڵاتدا ، بڕیارده‌ری بواره‌کانی زانست و ئابووری و ئه‌ده‌ب و ڕاگه‌یاندن بوون و ، ڕۆڵی پیاوی سیاسی و ئیداری و ئاینی و ژمێریاری بانک و پاڵه‌وانیان له‌یه‌ک کاتدا ده‌بینی . له‌هه‌مان کاتیش‌دا ، له‌سه‌ر ئاستی چه‌مکی که‌س و چڕکردنه‌وه‌ی پۆرترێکانی له ژیانی ڕۆژانه‌دا ، هه‌موو شته‌کان له‌ته‌نیشتیاندا (تۆتاڵخوازه‌کان )بچووک ئه‌بوونه‌وه‌و باڵانه‌وی ده‌بوون . له‌به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م فره‌چه‌مکییه‌ی کاراکته‌ری تۆتاڵخوازدا و نادیاریی به‌رامبه‌ریدا ، پرۆسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دروست سازیی ، یان به‌شێوه‌یه‌کی تر سیناعی کردنی ده‌سه‌ڵات ، ئێکۆنی یه‌که‌می ڕه‌هه‌ندی سه‌رکه‌وتن بوو . لێره‌دا باس له ده‌سه‌ڵاتێک ده‌کرێت که به‌ته‌نها خه‌یاڵی مۆسۆلۆنی و هیتله‌رو ستالین دروستیان نه‌کرد ، به‌ڵکو کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و تاقیگه‌کانی کیمیا و فیزیا‌و بیۆلۆژیا و بانکه‌کان ڕۆڵی کاریگه‌ریان له فۆرمه‌ڵه‌کردنیدا هه‌بوو ، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هیتله‌ریش به به‌ڕێوه‌به‌ری بانکی " دریسدنه‌ری " ئه‌ڵمانیش له سییه‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا لایه‌نێکی بچووکی ئه‌و ڕۆڵه‌یه . دیاره له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا پرۆسه‌کانی وێناکردنی "من "ی تۆتاڵخواز له ئاوێنه‌ی داماڵین له ماف و رٌِق و مردنی ده‌ستکرده‌و ڕوتینیزه کردنی کاراکته‌ری چاو‌دێر و بکوژ و فه‌رمانبه‌ری ئه‌رشیفه‌کانی پۆلیسی نهێنی ده‌وڵه‌ت و ، هه‌روه‌ها ڕاماڵینی جه‌ماوه‌ری که‌نیسه و سه‌ندیکا و زانکۆ و کارگه‌و مانیفاتۆره‌کان بۆ پانتاییه‌کانی چاودێری و په‌یمانی وه‌فاداری ، ئۆرگانی تری ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتارین .
ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێر ، به‌بێ له‌بیرکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانییه‌ی به‌مێژووه‌وه‌ی گرێ ده‌دات ، پوخته‌ی چاخی پیشه‌سازی بوو .هه‌موو ئامرازه‌کانی له‌ناو فێنۆمێنی زانستگه‌راییه‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و ده‌سه‌ڵاته فیزیکییه کلاسیکییه‌کانیان بۆ بارێکی " بیۆ-میکانیکی " گۆڕی .
زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان وپسپۆرانی بواری تۆتالیتاریزم له‌باس کردنی ئه‌م فێنۆمێنه‌دا زیاتر باس ڕۆمانه‌که‌ی جۆرج ئۆروێَل (1984) ده‌که‌ن که ڕۆنترین نموونه‌ی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو له سه‌ر جیهانبینی تۆتالیتێره‌کان و چۆنێتی داماڵینی که‌س له ماف له‌ناو فه‌نتازیای جیهانی سه‌رانسه‌ریدا . به‌ڵام " تۆدۆرۆڤ " له‌وه دوورتر ده‌ڕوات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1863 که نووسه‌رو یاخی بووی ڕووس " سێرج نێچاییڤ " کتێبی " ئامۆژگاری شۆڕشگێڕ‌دا " تیا نووسی .له کتێبه‌دا "نێچاییڤ " پێش هه‌موو شتێک شۆڕشگێڕ خۆی له‌ماف دائه‌ماڵێت و ئه‌یکاته دیلی کۆمه‌ڵێ پرانسیپی شۆڕشگێڕانه و ڕقی له‌هه‌موو شتێک ده‌بێته‌وه شۆڕش و هه‌ڵوه‌شانه‌وه نه‌بێت .ئه‌و ڕای گشتی بێبه‌ها ده‌کات و ڕقی له‌خۆپیشاندان و ڕه‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و جۆره‌کانی ده‌بێته‌وه و به‌لایه‌وه مۆراڵ له‌خزمه‌تی شۆڕشدا نه‌بێت مۆراڵ نییه . کاراکته‌ری شۆڕشگێڕ ڕۆمانتیزم و ناسکی و جۆش و خرۆشی مرۆییانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و به‌دووای کۆمه‌ڵکاو ده‌وڵه‌تێکدا ده‌گه‌ڕێت به گوێره‌ی پرنسیپه‌کانی ئه‌و داتاشرابن . ئه‌مه وای له‌تۆدۆرۆڤ کرد سه‌رچاوه‌کانی که‌سی تۆتالیتێر له‌جیهانبینی " سێرج نیچاییڤ " دا ببینێت ، بگره به‌یه‌کێک له‌تێکسته گرنگه‌کانی ئه‌م بواره‌ی دابنێت .
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تۆتالیتاریزمی ئۆرۆپی مێژوویه‌کی دوور و درێژی هه‌بوو و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له ئه‌ده‌ب و زانست و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تدا داکوتابوه ، هه‌روه‌ها به‌شێک بوو له‌هه‌مان ئه‌و مه‌رکه‌نتیله‌یه‌ی وا مۆدێرنه‌ی به‌رهه‌م هێنا . هه‌ر لێره‌شه‌وه پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ین ،ئایا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێک یان گروپێک یان کۆمه‌ڵێکی داخراو بلکێنرێ به‌م فێنۆمێنه‌وه ، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاشکراتر ئایا ده‌بێ دونیای گرووپه ئیسلامییه‌کان له‌م جیهانبینییه‌وه ئانالیزه بکرێت ؟ پرسیارێکی له‌م جۆره له‌وه‌دا ڕه‌وایه‌تی خۆی ده‌بینێ که ئه‌مڕۆ به‌شێکی زۆری نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسانی کورد هه‌ڕه‌شه‌ی گروپێکی ئیسلامی توندڕه‌و له نووسه‌رێک یان ڕۆشنبیرێک به سه‌ره‌تای تۆتالیتاریزم ده‌زانن ، وه‌ک ئه‌وی مه‌سه‌له‌که ستراتیژیای ناولێنان بێت وهیچی تر . دوور له‌وه‌ی خودی ناولێنانه‌که خۆی ئه‌و نووسین و هه‌ڵوێستانه به‌ره‌و کوێ ده‌با ، ئه‌بێ بووترێ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه به‌شێوه‌یه‌کی وا ساده‌و ساکار ئیسلامی توندڕه‌و ئانالیزه بکرێت و دوور بخرێته‌وه له‌و جیهانه ته‌سک و به‌رته‌نگه‌ی وا خۆی تێدا وه‌به‌رهه‌م دێنێته‌وه . هه‌ڵبه‌ته بۆ ڕاوه‌ستان له‌به‌رده‌م فێنۆمێنی ئیسلامی سیاسی‌دا و تاوتوێکردنی باره مێژوویه‌کانیدا وپه‌یوه‌ندی به‌مۆدێرنه‌وه‌و ده‌ره‌نجامه‌کانیه‌وه ، ئه‌وه به‌س نییه سه‌رهه‌ڵدانی " برایانی موسڵمان " له‌ساڵی 1929 بکه‌ینه خاڵی ده‌ستپێکردن ولێکۆڵینه‌وه ، یان گروپه‌کانی تر که زیاتر له‌ناو وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان و هه‌ندێ وڵاتی وه‌ک پاکستان‌دا ته‌شه‌نه‌یان کرد‌و په‌ره‌یان به‌ژێرخانی سیاسی‌یان دا .به‌ڵکو ده‌بێ له‌کۆده‌قی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ته‌ماشابکرێن و له‌هه‌موو سیفاتێکی تری ئاماده‌کراو دووربخرێنه‌وه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی لای زۆر له‌ڕۆشنبیرانی کورد و ته‌نانه‌ت لای ڕۆشنبیره ئۆرۆپی و ئه‌مریکییه‌کانیش ده‌رده‌که‌وێت و گروپه ئیسلامییه‌کان به تۆتالیتێر ناو ده‌به‌ن . دیاره ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و نابێته جێگای متمانه بێت له‌ڕه‌خنه‌ی سیاسی و فیکریدا ، چوونکه ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێر ده‌سه‌ڵاتێکی سیناعییه و پێکهاته‌کانی وه‌ک له‌پێشدا ئاماژه‌یان بۆ کرا له تاقیگه‌کانی کیمیا و زانسته زیندوو و فیزیکییه‌کان و هه‌روه‌ها له‌بانک و دامه‌زراوه ئابوورییه‌کان دا به‌دیار ده‌که‌ون . یه‌کێکیش له‌و چه‌مکه سه‌ره‌کییانه‌ی وا پێرفۆرمانسی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ئاشکرا به‌مۆدێرنه‌وه گرێدا له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی فیزیکییانه‌ی ئیپراتۆر و مانا هه‌تاهه‌تاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره کلاسیکییه‌کان بوو . ڕووی نه‌ئه‌دا ، که ڕه‌هه‌نده‌کانی فۆرم و سیمای scientisme ئه‌مه‌ش به‌بێ زانستگه‌رایی ( العلمویه ) یان
حاکمی ڕه‌های له‌کاراکته‌ری " براگه‌وره " دا به‌ته‌واوه‌تی سڕییه‌وه .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ، چه‌مکی ده‌سه‌ڵات لای ئیسلامییه‌کان تا ئه‌مڕۆ له بازنه‌ی کاراکته‌ری ئه‌میر و سوڵتان دا ده‌سوڕێته‌وه و له‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌تایی فیزیکیدا نمایشی خۆی ده‌کات . دونیابینی له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا له ڕابوردووگه‌راییه‌کی ده‌قئامێزدا کارده‌کات و دووره له‌و ناوه‌نده‌ی مۆدێرنه بۆ تاکه‌کانی هێنایه کایه‌وه و خستیانیه به‌رده‌م هه‌موو جۆره‌کانی نمایشی سیاسی و سه‌رکرده‌گه‌راییه‌وه و هه‌ر له‌م سیاقه‌شدا ده‌توانین بڵێین هه‌ر یه‌ک له فیجی و ستالین و هیتله‌ر و مۆسۆلینی هه‌مان ئه‌و تاکانه بوون وا مۆدێرنه دروستی کردن .
به‌واتایه‌کی تر له کۆده‌قی مێژووییه‌که‌یدا ، ده‌توانین بڵێین ئیسلامی سیاسی له‌نامۆبوونێکی به‌رده‌وامدا له‌گه‌ڵ خۆیدا ژیاوه‌و له فۆرمه‌ڵه‌کردنی کردنی ده‌سه‌ڵاتدا چه‌مکی خه‌لافه‌تی تێنه‌په‌ڕاندووه و نه‌که‌وتوه‌ته ناو فره‌جه‌مسه‌رییه‌وه . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی " ئه‌ندوستریالیزم " ( پیشه‌سازی گه‌رایی ) ه‌وه دوور بووه ، بگره نه‌یویستووه لێی نزیک بێته‌وه . دیاره ئه‌و فێنۆمێنه‌ی وا مۆدێرنه له‌بواره‌کانی تۆتالیتاریزم و دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ و یه‌کسانی بۆ ژن و تاکڕه‌وی و ژیانی دامه‌زراوه‌یی و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سیناعی کردنی سیاسه‌ت وحوکمڕانیدا هێنایه کایه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌رئێشه‌ی بۆ ئیسلامی سیاسی دروست کرد‌و مه‌سه‌له‌کانی
" یه‌کهاوتابوونی " به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا خسته ناو بازنه‌ی عه‌قیده‌وه . هه‌ر بۆیه له زۆر کاتدا ده‌بینین – به‌تایبه‌تیش له ده‌می تێکۆشان‌دا دژی کۆڵۆنیالیزم دا – هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و عه‌قیده ئاینییه‌کان تێکه‌لًَکێشی یه‌کتر ده‌بن هیچ پانتاییه‌ک بۆ توخم و خه‌سڵه‌ته‌کانی تری ژیانی ئابووری و سیاسی و کولتوری به‌جێناهێڵن .
ئیسلامی سیاسی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ناو سه‌رماییه‌کی ڕه‌مزیدا کارده‌کات ، توانای یه‌کهاوتابوونی له‌گه‌ڵ زانست گه‌راییدا نییه که له‌کاتی ڕیالیزه‌کردنیدا ، بۆی هه‌یه موعجیزه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان بکاته موععجیزه‌ی ژیانی ڕۆژانه و هه‌موو مانا فیزیکییه‌کانی جه‌سته‌ی " ئه‌میر " و ئه‌و سێمبۆڵه ڕووحیانه‌ی وا په‌خشیان ده‌کات له‌ناو چه‌مکی پیشه‌سازی گه‌راییدا بتوێنێته‌وه . له‌وانه‌یه بتوانین بڵێین ئیسلامییه‌کان توخمه‌کانی تۆتالیتاریزمێکی کلاسیکیانه له‌پڕۆژه‌ی سیاسییاندا هه‌ڵده‌گرن و له‌هه‌موو کاتێکیشدا ئه‌م ڕایه تووشی نووشستی ده‌بێت که‌باس بێته سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتێر ، چوونکه ڕق و کینه وهه‌ڕه‌شه و شێوازه‌کانی له‌ناوبردنی به‌رامبه‌ر نابنه پێناسی گشتگه‌رایی . له‌ناو هه‌ردوو ڕژێمی هیتله‌رو ستالین دا ، کایه‌ی جیاجیا کاریان ده‌کرد ، وه‌ک ڕاگه‌یاندن وئه‌ده‌ب و کارگه‌و که‌نیسه و بانک و تاقیگه‌ی زانستی و دامه‌زراوه‌ی ئابووری و زانکۆ‌و... هتد ، کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌واو به‌زۆره‌ملێ و نازۆره‌ملێ خلابووه ناو کارکردن و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌بزواند . ئه‌مه‌ش وه‌ک باسم کرد ده‌ره‌نجامی ئه‌و وێناکردنه‌ی تۆتاڵخوازه‌کان بوو وا له ئاوێنه‌ی مۆدێرنه‌و پیشه‌سازیگه‌راییدا ده‌رکه‌وت .به‌ڵام لای ئیسلامییه‌کان – لێره‌دا به‌راورد کردن جۆرێکه له‌نابابه‌تی بوون – هه‌موو شته‌کان ده‌چنه خانه‌ی گروپێکه‌وه و ته‌نانه‌ت ئامۆژگارییه‌کانیشیان ناگه‌نه ئاستی ئامۆژگارییه‌کانی " سێرج نێچاییڤ " . چوونکه ئه‌مه‌ی دووای ، واته نێچاییڤ ، هیچ شتێکی نه‌ده‌ناسی له زانستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه زیاتر ، هه‌ر له‌ناو ئه‌و ئامانجه‌شدا زانسته‌کانی میکانیک و فیزیا و پزیشکیی ده‌خوێند ، هه‌روه‌ها زانسته‌کانی مرۆڤناسی و کاراکته‌رو بار‌و گوزه‌ران و شێوازی ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ناو هه‌موو چینه جیاوازه‌کاندا . هه‌ر ئه‌م زانستگه‌راییه‌ش وا له تۆدۆرۆڤ ده‌کات ئامۆژگارییه‌کانی شۆڕشگێڕی نێچاییڤ به‌سه‌رتای ئه‌ده‌بی سیاسی تۆتالیتاریزم دا‌نێت ، چوونکه زانستگه‌رایی و ئایدیۆلۆژیا تیایدا یه‌کهاوتابوون .
دیاره مێژووناسی بەریتانی ٍ"س .ا . بێلی" له کتێبی ( له‌دایک بوونی جیهانێکی مۆدێرن ) له دونیا بینییه‌کی زه‌خره‌فییه‌وه ده‌ڕوانێته جه‌سته‌ی ژنی موسڵمان له‌و دیوی "چادره‌وه " ، چوونکه هه‌ر ئه‌و چادره که که‌س لاری له‌وه نییه به‌شێک بوو له‌ئاره‌زووی ده‌رکه‌وتن و زه‌خره‌فه‌کردنی بیری باوکایه‌تی ، ئه‌مڕۆ بووه‌ته ناسنامه‌یه‌کی نه‌ک ته‌نها کۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌ڵکو سیاسی و له‌میانشیه‌وه گوتاری زۆربه‌ی پارت و گرووپه ئیسلامییه‌کان ده‌خۆێنرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش زیاتر له‌وه نزیکمان ده‌کاته‌وه که مۆدێرنه‌ی ئۆرۆپی سه‌رانسه‌ری بوو ، هه‌موو پانتاییه‌کانی کۆمه‌ڵی گرته‌وه و هه‌ر له‌و ڕووانگه‌یه‌شه‌وه "بێلی " ڕه‌هه‌ند و گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆڵی جه‌سته ده‌خاته ناو پرۆسیسی مۆدێرنه‌وه . به‌ڵام چادر و هه‌ر دیارده‌یه‌کی تری شاردنه‌وه‌ی جه‌سته و بیر و کولتور ، ئه‌گه‌ر له سیاقی مێژووی کۆمه‌ڵگا مۆسڵمانه‌کاندا تێیبڕوانین و دوورکه‌وینه‌وه له‌زه‌خره‌فه‌کردن و ئۆریانتالیزم ، به‌شێکه له‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ له‌مۆدێرنه خۆی . هه‌ڵبه‌ته ئیسلامی سیاسیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی ناوخۆیی خۆی هه‌یه و لێره‌دا جێگای باسکردنی نابێته‌وه ، له‌چوارچپوه‌ی هه‌مان ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاکێیه‌دا ده‌خولێته‌وه و په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌کانی و که‌ش وهه‌وای ئیش‌کردن تیایدا له‌ژێر کۆنترۆڵی ڕه‌مزییه‌تدایه ، وه‌ک له‌پێشیشدا ئاماژه‌م پێ‌کرد ، سه‌رمایه‌ی فیکری هه‌موو بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان له ڕابوردوگه‌راییه‌کی ده‌قئامێز و ڕه‌مزییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و دوور له‌ڕیالیزه‌کردن و چه‌مکه‌کانی کارکردن له " ئێستا " دا . وه‌ک چۆن تۆتالیتاریزمیش دوور بوو له‌چه‌مکه‌کانی فره‌خوازی و هه‌موو دیارده‌کانی له‌فێنۆمێنی " من " گه‌راییدا چڕ بوه‌وه .
تعليقات