خالد سليمان یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕسواكردنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا به ڕای بیریاری سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا "جودێت شكلار" نیفاقه كه دووای دڵڕه‌قی دێت. نیفاقیش به‌و پێیه‌ی شكلار باسی لێوه ده‌كات ، ژینگه‌ی دیموكراسی و ئازادییه‌كان ڕێگه‌ی پیاده‌كردنی بۆ خۆشده‌كه‌ن و له‌هه‌موو كایه‌كانی سیاسه‌ت و كولتوور و فیكردا، زۆر جار ده‌بێته مه‌رجه‌عی ڕۆژانه‌ی كار كردن و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێك له سیاسه‌تمه‌داران و خه‌ڵكانی خاوه‌ن فیكر‌و تیۆری سیاسی و فیكری. به‌شێك له چاودێر‌و لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی كوردستان پێیان وایه كه‌وا قۆناغی دیموكراسی "انتقالی" واده‌كات نیفاق و دوو ڕووی