خالد سليمان
یه‌كێك له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ڕسواكردنی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا به ڕای بیریاری سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا "جودێت شكلار" نیفاقه كه دووای دڵڕه‌قی دێت. نیفاقیش به‌و پێیه‌ی شكلار باسی لێوه ده‌كات ، ژینگه‌ی دیموكراسی و ئازادییه‌كان ڕێگه‌ی پیاده‌كردنی بۆ خۆشده‌كه‌ن و له‌هه‌موو كایه‌كانی سیاسه‌ت و كولتوور و فیكردا، زۆر جار ده‌بێته مه‌رجه‌عی ڕۆژانه‌ی كار كردن و بیركردنه‌وه‌ی به‌شێك له سیاسه‌تمه‌داران و خه‌ڵكانی خاوه‌ن فیكر‌و تیۆری سیاسی و فیكری.
به‌شێك له چاودێر‌و لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی كوردستان پێیان وایه كه‌وا قۆناغی دیموكراسی "انتقالی" واده‌كات نیفاق و دوو ڕووی
له‌زۆر كاتدا ببێته به‌شێكی لێك جیانه‌كراوه‌ی سیاسه‌ت و، هه‌روه‌ها جۆرێك له موماره‌سه‌كردنی كاری فیكری و كولتووری ته‌نانه‌ت له‌ناو نوخبه‌شدا. یه‌كێك له نموونه دیاره‌كانی ئه‌و نیفاقه سیاسی و فیكرییه‌ی له‌كوردستانی ئێستادا هه‌یه هه‌وڵدانه بۆ دروست كردنی دۆخێكی له‌و باره‌ی له هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك میسری حه‌فتاكاندا ڕوویدا له گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌رجه‌سته‌بوو. ئه‌و گۆڕانانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ناو حیزبی كاری سۆسیالیستی میسریدا ڕوویدا كه له‌ساڵی 1978 وه‌ك حیزبێكی كراوه بۆ موسڵمان و قوبتییه‌كان (مه‌سیحییه‌كان) و خاوه‌ن دوینابینییه‌كی پان-عه‌ره‌بیزم (عروبی) دروست بوو. به‌ڵام له‌دووایدا بووه حیزبێكی ئیسلامی و جیهادیش به‌شێكه له‌به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی و ئه‌و تاڵه‌ده‌زوه‌ش بۆ قوبتییه‌كان كرایه "حبل النجاه" له‌نیوه‌ی ڕێدا پچڕا.
ئه‌وه ته‌نها گۆڕانكارییه‌كی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێكیش بوو له‌گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌و مه‌ودا فراوان ناوه‌نده كولتووری و فیكرییه‌كه‌ی میسری گرته‌وه‌و تائێستاش به‌شێكی زۆری ڕۆشنبیرانی ئه‌و نیفاقه سیاسییه‌ی حیزبی عه‌مه‌لی تێكه‌وت كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه؛ ئه‌ویش به‌به‌ستنی عروبه و ئیسلامی سیاسییه‌وه به‌هه‌ر روئیایه‌كه‌وه جیهانی لێوه ببینرێت.
ئه‌م ڕۆژانه‌ی كوردستانی ئێمه‌ش ڕێك له حه‌فتاكانی میسر ده‌چێت و حاڵی حازر به‌شێك له‌نوخبه‌ی كوردی ئیسلامی سیاسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیزم پێناسه ده‌كه‌نه‌وه‌و، له‌وه‌شدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تێزی هاوچه‌رخاندنی كه‌له‌پووری ئاینی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردیدا . له‌وانه‌ش ڕۆڵی بنه‌ماڵه ئاینی و مه‌لا و فه‌قێكانی كوردستان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورددا، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌و كه‌سایه‌تییه ئاینییانه‌ی باسیان ده‌كه‌ن له هیچ جۆره جیهانبینییه‌كی دینییه‌وه نه‌هاتنه ناو دونیای سیاسه‌ته‌وه‌و، بگره ئه‌وان هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وایه‌تی بوون و ئاینیان نه‌كرده دروشمی كار‌و تێكۆشان.
ئه‌م مه‌سه‌له‌ی تێكه‌ڵكردنی كه‌له‌پووری ئاینیی به‌بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم ته‌نها له‌ناو جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕووی دا و ئاكامه‌كه‌شی وه‌ك نووسه‌ری به‌نابانگی لوبنانی حازم ساغیه ده‌ڵێت ، "به‌یه‌گه‌یشتنی عروبییه‌كان و ئیسلامییه‌كان له‌ناو قوڕ و لیته‌دا".
دیاره به‌لای هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی كورده‌وه باس كردنی ئیسلامی سیاسی ئاسانترین بابه‌ته‌و هیچ ماندوبوون و تێفكرینێكی ناوێ. چوونكه وه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی پان-عه‌ره‌بیزمدا بینیمان گرێدانی دونیابینی سیاسی به‌ئاینه‌وه هه‌ر له‌وه ده‌چوو ئاگر به‌پارچه خه‌ڵووزێكه‌وه بنرێت كه گڕگرتنی له‌هه‌موو ئان و ساتێك‌دا مسۆگه‌ره.
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی هه‌ندێك له‌نووسه‌ره لیبراله‌كانی عه‌ره‌ب ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ئه‌وه‌یه كه ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب عروبه و ئیسلام نه‌ك ته‌نها به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌ده‌ن، به‌ڵكو وه‌ك بنه‌مای ده‌وڵه‌ت و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیش تێی ده‌ڕوانن و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌دا هیچ جیهانبییه‌كی تر شایسته‌ی قسه له‌سه‌ركردن نییه. جیاوازییه‌كانیش له‌بۆچوون له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و سیسته‌می حوكمڕانی و ده‌وڵه‌ت، له‌دیدی پان-عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌چێته خانه‌ی جیاوازییه كولتوورییه‌كانه‌وه‌و گوایه دیموكراسیه‌تی ڕۆژئاوا ، "بدعه" یه‌كه ته‌نها بۆ ڕۆژئاواییه‌كان خۆیان ده‌بێت.
ڕۆشنبیره كورده‌كانی ناو تێزی یه‌كاڵابوونی ئیسلامی سیاسی و ناسیۆنالیزم، ئه‌گه‌ریش دوور بن له‌جیهانبینی "الاخوه فی حزب العمل المصری"، ئه‌وا له‌ژێر چه‌تری ئه‌واندان و ڕێك ئه‌زموونه‌كه‌ی ئه‌وان دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ئایا نوخبه‌ی كوردیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خه‌ڵووزه‌كه‌ی عروبه‌و ئاگر ده‌نێ به‌یاده‌وه‌ری جه‌معی خه‌ڵكه‌وه؟ پرسیارێكه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێخوازه‌كانی كۆتایی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ده‌بێته‌وه!

تعليقات