التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من يناير, ٢٠١٠

ئه‌وه‌ "سیاسه‌ته‌ " هه‌ی نه‌فام

خالد سليمان بەڕێوەبەری هەڵمەتی ڕاگەیاندنی "بیل کلنتن" بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ساڵی ١٩٩٢ دروشمێکی سەرسوڕهێنەری لەبەرامبەر کۆمارییەکاندا ڕاگەیاند ‘ ئەویش ئەم ڕستەیەی خوارەوە بوو"ئەوە ئابوورییە هەی نەفام". ئەمە جۆرێک بوو لەبەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی دەرەوەی کۆمارییەکان لە ڕێگای مەسەلە ناوخۆییەکان و بەتایبەتیش گەرانەوە بۆ ئابووری ناوخۆیی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

2010، بۆ ژنانی كوردستان

خالد سليمان شه‌و و ڕۆژی یه‌كه‌می سه‌ری ساڵی 2010 له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیوَنییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و زه‌مه‌نی ئاماده‌بوونی ژن بوو. ژنی هونه‌رمه‌ند و نمایشكار و سیاسی و كاراكته‌ری میللی و میدیا و بواره‌كانی تری ژیان، سیمای ساڵێكی نوێیان له‌ڕه‌نگ و ئاره‌زووی ژیاندۆستی له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كان به‌رجه‌سته‌كرد. یه‌كێك له‌ سایته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانی هه‌مان ئه‌و وڵاته‌ 10 كتێبی سێكسی بۆ ساڵی 2010 هه‌ڵبژاردبوو، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌میانه‌ی گرنگیدان به‌ جیهانه‌ پڕ له‌نهێنی و جوانه‌كه‌ی ژن. له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانیشدا سه‌ر جاده‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مێینه‌كرابوون و ژن تیایاندا خاوه‌ندارێتی به‌شێكی زۆری ئاهه‌نگه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌م ده‌سپێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ نییه‌ دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگای نمایشكاری و ڕیكلام كه‌ ژن تیایدا كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كییه‌، بكرێته‌ نموونه‌ بۆ هه‌ر ئاواتێك بۆ ژنانی كوردستان بخوازرێت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ بووترێت كۆمه‌ڵگای ژنی ئازاد و خاوه‌ن بڕیار و ئابووری سه‌ربه‌خۆ و ماف پارێزراو، زه‌مینه‌ی بناتنانی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسیه‌ته‌. بۆ ...