خه‌ندان ـ
رۆژنامه‌وانێك نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه‌له به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی، له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن وده‌زگاوه قۆرخ كراوه‌و ئازادی له‌وێدانه‌ماوه له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌كات.
رۆژنامه‌وان خالید سلێمان به‌سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند له‌كاتێكدا سه‌رای ئازادی بانگه‌شه‌ی ئازادی ده‌كات، به‌لاَم رێگه به‌هه‌ندێك میدیا وكه‌ناڵی دیكه ناده‌ن كه‌وێنه‌و رووداوه‌كانی ئه‌و شوێنه بگوازنه‌وه.
وتیشی" هه‌ست ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌ناڵو میدیاوه قۆرخ ده‌كرێت، به‌هه‌مانشێوه كه‌ناڵه‌كانیش جێگه‌ی رای جیاوازی تێدانه‌ماوه‌و ته‌نها یه‌ك جۆره بیرورای تێدا په‌خش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ باری دیموكراسی هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌یه.
راشیگه‌یاند به‌داخه‌وه ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان زۆرێك له رۆژنامه‌وانان بونه‌ته چالاكوانی سیاسی ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پیشه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن كه كاری رۆژنامه‌وانی و پێدانی زانیارییه به‌هاولاَتیان.
ئه‌م رۆژنامه‌وانه پێشنیاری ئه‌وه‌شی كرد كه ده‌زگاكان بگه‌رێنه‌وه بۆ بارودۆخی پێشوی خۆیان و له‌و بارگرژییه بێنه ده‌ره‌وه، ته‌نها له‌پێناوی گه‌رانه‌وه‌ی ئارامی بۆ كوردستان.
به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌كان برواته ئه‌وێ رێگه نادرێت جگه له‌كه‌ناڵه‌كانی سه‌ربه‌ئۆپۆزسیۆن كه‌ناڵ و راگه‌یاندنی دیكه رووماڵی هه‌واڵ و رووداوه‌كانی ئه‌و شوێنه‌بكه‌ن.
خالید سلێمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێستا بارودۆخه‌كه به‌ره‌و تەخوین كردنی یه‌كتر ده‌روات به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك به‌به‌ره‌ی گه‌ل خۆیان ناوده‌به‌ن، باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌به‌ره‌ی گه‌لدان ئه‌ی خه‌ڵكی دیكه له‌به‌ری كێ دان؟؟
تعليقات