خالد سليمان
ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌له هه‌ندێ ڕۆژنامه و كه‌ناڵی میدیادا، له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه، جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و ئانالیزه‌ی وردن، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م هه‌ڵوێست و ئه‌و "ته‌عبیئه" ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا بوونه هۆی بارگرژییه‌كی گه‌وره له ناو دیمه‌نی سیاسیی كوریدا.
ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌له هه‌ندێ ڕۆژنامه و كه‌ناڵی میدیادا، له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونه‌وه، جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و ئانالیزه‌ی وردن، هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌م هه‌ڵوێست و ئه‌و "ته‌عبیئه" ڕاگه‌یاندنه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا بوونه هۆی بارگرژییه‌كی گه‌وره له ناو دیمه‌نی سیاسیی كوریدا.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر ڕه‌خنه و پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گوتاری سیاسیی گۆڕان، بێشك گوتاری هه‌ردوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌درێژای ماوه‌ی ڕابردوو، وێنه‌كانی "قاهیره"یان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رادا كۆپی ده‌كرد و به خه‌ڵكی كوردستانیان ده‌فرۆشته‌وه.
له ژماره‌ی دوێنی ڕۆژنامه‌ی "ڕووداو"دا به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، به‌تایبه‌تیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ئاشكرا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه ده‌یانه‌وێ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێته سه‌ر خه‌ت، ئێ برا خێره خۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌ت بووه، چه‌ندین جاریش داوای دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی كرد، ئه‌و كات ئێوه داوای ڕووخاندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌تان ده‌كرد. بگره له ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی میدیاكانتانه‌وه به‌شێكی زۆری ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیتان له به‌ره‌ی دوژمنان‌دا وه‌سفده‌كرد و چه‌نده‌ها ناووناتۆره‌ی ناشیاوتان بۆیان ده‌دۆزییه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی "چاو‌دێر" له ژماره 321 به به‌رواری 2/5/2011 بڵاویكردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوواییه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی به‌ر ده‌ركی سه‌را ئامانجی خۆیان نه‌پێكاوه، بۆیه پێویسته شه‌ڕه‌كان ببرێنه ناو په‌رله‌مانی كوردستان. دیسانه‌وه ئه‌م خاڵه‌ش كه ده‌توانرێت بووترێت وه‌ك "عه‌ینولعه‌قل" بناسرێت و ته‌ماشای بكرێت، یه‌كێك بوو له‌و خاڵانه‌ی به‌رده‌وام هه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات و ڕۆژنامه‌نووسان و چاودێران و ڕۆشنبیرانی بێلایه‌نی دوور له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را و "خیتابه" حه‌ماسییه‌كانیان، جه‌ختیان لێ ده‌كرده‌وه و ده‌یانووت؛ "مه‌سه‌له‌كان ده‌بێت ببرێنه‌وه ناو په‌رله‌مان".
به‌ڵام، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان بۆ ناو په‌رله‌مان و هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێم بێته سه‌ر خه‌ت و گرفته‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ئه‌گه‌ر یارییه‌كی سیاسیش بێت، له توندڕه‌وی و دیارده‌ی "شه‌خسه‌نه‌كردن" یان با بڵێن كه‌ساندندا ماوه و ناتوانرێت بخرێته ناو كولتوور و نه‌فه‌سی درێژخایه‌نی سیاسییه‌وه.
هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێسته‌كانی "گۆڕان" له بازنه‌ی عوقده‌ی "به‌رهه‌م ساڵح"دا ده‌سووڕێته‌وه و، ته‌نانه‌ت له‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی گۆڕان و هه‌ردوو حزبه ئیسلامییه‌كه ئاشكرایانكردووه، ده‌بینرێ كه‌له‌و گرێیه ڕزگاریان نه‌بووه‌و بوونی "به‌رهه‌م ساڵح"یش له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمدا به كۆسپ له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كانی خۆیاندا ده‌زانن.
ئه‌م عوقده‌یه بۆ؟ داخۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێیه و هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
به ڕای به‌شێك له چاودێرانی سیاسیی و لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها هه‌ڵوێستی گۆڕان بوو، ته‌نانه‌ت له پێش پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیپێكرد و هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندنی به‌هێزیان بۆ خسته‌گه‌ڕ، دوواییش سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی گرته‌وه، له خاڵێكی جه‌وهه‌ریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌دا و سیاسه‌تی به‌رهه‌م ساڵح خۆیه‌تی كه به‌شێوه‌یه‌كی فیعلیی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی ڕاگه‌یاند و به‌رنامه حكومییه‌كه‌شی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرانسیپه وێنا كرد.
دیاره شاری "سلێمانی"یش له‌به‌ر ئه‌و پشتگوێخستن و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه فراوانه‌ی له ساڵانی پێشوودا له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رزی حوكمیی لۆكاڵیدا تووشی ببوو، پشكی سه‌ره‌كی ئه‌و سیاسه‌ته چاكسازییه‌ی به‌ركه‌وت، بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌شێكی عوقده‌كه‌ش له "سلێمانی"دایه.
تعليقات