خالد سليمان
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا دیمه‌نی سیاسی عیراق، كوردستان به‌تایبه‌تی، جگه له ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك‌و به‌غدا، گیروگرفته‌كانی حكومه‌ت، به مه‌سه‌له‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه؛ ئه‌ویش مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له‌وڵاتدا یان گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌و به‌جێهێشتنی عیراقه له‌كۆتایی ئه‌م ساڵه‌دا. پرسیاری سه‌ره‌كی هێزه سیاسییه‌كانیش ئه‌وه‌یه، ئایا هێزه‌كانی عیراق به پۆلیس‌و هێزه ئه‌منییه‌كان‌و سوپاوه، له ڕووی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌وه توانای پاراستنی وڵاتیان هه‌یه؟
جگه له هێزه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی خۆیان به ئه‌ژندای ده‌ره‌كییه‌وه گرێداوه به‌دیاریكراوی، به‌شێكی زۆری حزبه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دان، هێشتا كاتی ڕۆیشتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌هاتووه. هۆكاره‌كه‌ش به ساده‌یی ئه‌وه‌یه، كه تائێستا سوپای عیراق توانای پاراستنی سنووری وڵاتی نییه‌و له ڕووی پیشه‌یی‌و لۆژیستی‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و ڕاهێنانه‌وه، سوپایه‌كی لاوازه، له ڕووی ناوخۆی وڵاتیشه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئاستی پاراستنی ژیانی ڕۆژانه‌و ئاسایشی هاووڵاتیان، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك‌و به‌غداش، نموونه‌یه‌كی باشی ئه‌و لاوازییه‌ن كه به‌و هێزانه‌وه دیاره.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، به ڕاشكاوی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ری له‌عیراقدا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سوپای عیراق له ئاستی پاراستنی سنووری وڵات‌دا نییه، به‌تایبه‌تیش هێزه ئاسمانییه‌كان. دكتۆر ساڵح، یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای هه‌رێمی كوردستان بوو باسی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شداری گفتوگۆكانی ڕێككه‌وتننامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كردووه له كاتی خۆیدا، به‌ڵام ئێستا زانیارییه سه‌ربازییه‌كان واقعێكی تر پیشان ده‌ده‌ن، پێویسته هێزه عیراقییه‌كان ڕێككه‌وتنێكی نیشتمانی بۆ مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراقدا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئاشكراشی نه‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی (زمنی) له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌دان له‌عیراقداو لایانوایه ئه‌من‌و سه‌لامه‌تی وڵات له‌م قۆناغه‌دا به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه به‌نده. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێ ڕه‌وتی توندڕه‌وی ناو دیمه‌نی "سیاسی" وڵاته‌كه نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی ئه‌و هێزانه‌دان، به‌ڵكو له خۆئاماده‌كردندان بۆ ئاهه‌نگگێڕان‌و ناساندنی هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌ك وه‌ك سه‌ركه‌وتنی "مقاومه". هه‌ندێ هێزی تر سیاسه‌تێكی شه‌رمنانه‌یان گرتووه‌ته‌به‌رو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مانه‌وه له كشانه‌وه به باشترین بڕیار ده‌زانن، هه‌ڵوێستی بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و مه‌سه‌له‌كه به‌هه‌ر لایه‌كدا بكه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان.
دوور له هه‌ڵوێستی سیاسی هێزه سیاسییه‌كان‌و ئه‌و زانیارییانه‌ی وا نائاماده‌باشی هێزه‌كانی عیراق (سوپا به‌تایبه‌تی) ده‌رده‌خه‌ن، به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ كه‌لێنێكی گه‌وره‌تر له‌وانه بكه‌م، كه باسده‌كرێن، ئه‌ویش پێكهاته‌ی سوپای عیراقه له ڕووی جه‌سته‌یی‌و ته‌ندروستی‌و ئاستی تاكه‌كانی ئه‌و سوپایه‌یه، كه ئه‌مڕۆ بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ سه‌رفده‌كرێت‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دكتۆرێكدا بۆ 150 هاووڵاتی‌و مامۆستایه‌ك بۆ 60 قوتابی، بۆ هه‌ر 30 هاووڵاتی سه‌ربازێك له‌وڵاته‌كه‌دا هه‌یه. به‌رپرسی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ڕاهێنانی هێزه‌كانی عیراق كه ناوی "سالازاره" له ساڵی 2009دا كۆمه‌ڵێ زانیاری گرنگ ده‌خاته به‌رده‌م په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی (كریستیان سانیس مۆنیته‌ر)و ده‌ریده‌خات كه ١٥٪ی سوپای عیراق نه‌خوێنده‌واره‌و ٢٤٪ی گرفتی ته‌ندروستی هه‌یه‌و به‌كه‌ڵكی سوپا نایه‌ت، به‌شێكی زۆریش توانای خزمه‌تی سه‌ربازیی تێدا نییه.
پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه سوپایه‌ك له‌م ئاسته‌دا بێت كه باسده‌كرێت، له ڕووی چه‌ك‌و لۆژستی‌و توانای پارێزگاریكردن له سنوور‌و ئه‌منی وڵات له‌و ئاسته‌دا بێت كه زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه‌كه خۆی ده‌ریده‌خات، چۆن وامان لێبكات كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا قبووڵبكه‌ین؟ ئایا كشانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، هێزه تونده‌ڕه‌وه‌كانی "مقاومه" ناگۆڕێت بۆ هێزی شه‌ڕێكی ئه‌هلی‌و چی هێزێك به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه؟
تعليقات