التخطي إلى المحتوى الرئيسي

غەرامەکەی دانیال میتێران جیاواز بوو ‌

خالد سلێمان‌24/11/2011


ساڵی 2005 خاتوو دانیال میتێران بەسەردانێک ھاتبووە شاری مونتریال لەکەنەدا. لەچوارچێوەی چالاکی و چاوپێکەوتنەکانیدا، دانیشتنێک ڕێکخرابوو لەگەڵ ژمارەیەک لەکوردە نیشتەجێبووەکانی ئەو شارە. لەدانیشتنەکەدا کە لەیەکێک لەھۆڵەکانی زانکۆی کێبێک لەمونتریال (یوکام) ڕێکخرا، پرسیارێکی زۆر لەدانیال میتێران کراو ئەویش وەک رەفتاری ھەمیشەیی بەھێمنییەوە وەڵامەکانی دەدایەوە. لەسەرەتای دانیشتنەکەدا کوردێکی قسەخۆشی کوردستانی ئێران لێی پرسی، ((مەدام میتێران، ھەموو کورد ناوت لێدەنێن دایکی کورد، ئەی دەبێت باوکی کورد کێ بێت))، ئەویش لەوەڵامدا وتی: مەبەستت چییە، یانی لەکۆتایی تەمەنمدا شوو بکەمە کوردێَک.

لێرەوە کەھەمووان دایانە قاقای پێکەنین، گفتوگۆیەکی جددی دەستیپێکردو خاتوو میتێران باسی بەشێک لەژیانی خۆی لەگەڵ سەرۆکی کۆچکردوو ((فرانسوا میتێران))و ھەڵوێستی فەرەنساو ئەوروپای ساڵانی ھەشتای سەدەی ڕابردووی بەرامبەر بەعیراق و کورد کرد.
لەمیانەی ئەو وردەکارییانەی خاتوو میتێران باسی دەکردن و دەیگێڕانەوە -زۆربەی قسەکان پەیوەستبوون بەساڵانی ھەشتاکان و ھەڵوێستی فەرەنساو ئەوروپا لەڕێژێمی سەدام حسێن و بەکارھێَنانی ئەو پەڕی دڵڕەقی دژی کورد-، ڕایەکم بیرکەوتەوە کەدەڵێت: جیھان لەتاوانەکانی سەدام دژی کورد ھاوبەشبوو، ھەڵبەتە مەبەست لەجیھان لەم سیاقەدا زیاتر ئەوروپاو ئەمریکایە. ئەو دانیشتنەشم بەھەلزانی بۆئەوەی ڕای کەسێک بزانم کە کەسی یەکەمی نزیکی سەرۆکی جەمسەرێکی گەورەی ئەورپای ئەو کاتە بوو، ئەویش فەرەنسایە کە لەساڵانی حەفتاو ھەشتاکاندا چیرۆکی ((غەرامێکی)) سەرئێشاوی بەعیراقەوەی دەبەستەوە. پرسیارەکەشم ئەوەبوو، وەک دۆستێکی ھەرە نزیکی کورد، نەیدەتوانی کاریگەریی بۆ سەر فرانسوا میتێران ھەبێت بۆئەوەی سنوورێک بۆ دڵڕەقی و ڕەفتارەکانی سەدام حسێن دژی کورد دابنرێت، ئەی بۆچی فەرەنسا تا کۆتایی ھەشتاکان موشەکی (ڕۆلان)ی بەحکومەتی عیراق دەفررۆشت؟.
خاتوو میتێران لەوەڵامدا وتی: بەڵێ ڕاستە جیھان، ئەوروپاش بەتایبەتی، ھاوبەشی تاوانەکانی سەدام حسێن بوون دژی کورد، ئایا بۆ وەک فەرەنسا ھیچمان نەکرد، بەڕاشکاویی دەڵێم: بەرژەوەندییەکانی ئەو کاتەی ئەوروپاو فەرەنساش لەگەڵ ڕژێمی سەدام حسێندا زۆر لەئیرادەی من و فرانسوا میتێران گەورەتر بوون. بەکورتییەکەی، خاتوو میتێران تەنھا دۆستێکی نزیکی کورد نەبوو، بەڵکو لەپشتەوەی نوخبەیەکی سیاسی و کلتووری فەرەنسا بوو لەناسکترین بارودۆخی سیاسیی کوردستاندا دەستی لەکورد بەرنەدا. لەوانەیە زیندووترین نموونەی کاری ئەو نوخبەیە لەڕووداوەکانی ناوەڕاستی ساڵانی حەفتاکانی کوردستان بێت کە بەشێکیان لەلایەن پزیشکانی بێ سنووری فەرەنساوە تۆمارکراون، نزیکترینی ئەو کەسانەش (بێرنار کۆشنێرو کریس کۆچیرا)ن. ئەو دەمە واتە ساڵی 1975، زۆر شتی فەرەنسی لەعیراقدا بوون، ھێلیکۆپتەرو بۆمب و شتی تر، کامێراکانی بێرنار کۆشنێرو کریس کۆچێراش ھەر فەرەنسی بوون. ھەر لەبەر ئەم ھۆیەش پەیوەندییەکانی عیراق و فەرەنسای ئەو دەمەو دواتر بەچیرۆکی ((غەرامی سیاسی)) پڕ لەسەر ئێشە دادەنرێن، بەڵام غەرامەکەی مەدام میتێران بۆ کورد جیاواز بوو.
Source:

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە