خالد سلێمان5/12/2011
یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كانی شۆڕشه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب، سه‌ركه‌وتن بوو له‌قۆناغی یه‌كه‌مداو كۆتاییهێنان بوو به‌كۆمه‌ڵێ سیستمی دیكتاتۆری و خێزانی ده‌سه‌لاتدار. هه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه قه‌باره‌ی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی ده‌رخست كه‌بۆماوه‌ی نزیك نیو سه‌ده‌یه ئایدیۆلۆژیای ناسریزم و به‌عسیزم و قه‌زافیزم و شێوازه‌كانی تری ناسیۆنالیزم له‌باكووری ئه‌فریقا دروستیان كرد.چركه‌ی ڕزگاربوون له‌كۆلۆنیالیزم له سیستمی حوكمڕانی پاشایه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌عیراق و لیبیا‌و میسر‌و سوریا‌و تونس له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوویاندا، سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی (هۆمۆژێنی) عه‌ربی بوو، ده‌وڵه‌تێك له‌ژیانی هاوولاتیان كشایه‌وه‌و سیستمی حوكمڕانی له‌موخابه‌رات و ئه‌من و حزب و خێزاندا كۆكرایه‌وه، كه‌تیایاندا تاك و كۆمه‌ڵگا له‌ئه‌رك و مافه‌كانیان داماڵران.
به‌كورتییه‌كه‌ی شۆڕشه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب دژی كۆلۆنیالیزم و سیستمی پاشایه‌تی له‌پڕۆژه‌ی (حه‌سار)ێكی قه‌ومی و شه‌عبه‌ویدا خۆی گرته‌وه‌و كۆمه‌ڵگا تیایدا تووشی خه‌ساندن بوو.دنیابینی سه‌له‌فیله‌م نووسینه‌دا، دنیابینی سه‌له‌فی له‌گه‌ڵ هه‌رچی جیاوازی و موفاره‌قه‌كانیدا هه‌یه، به‌رامبه‌ر به‌دنیابینی (هۆمۆژێن) به‌كاردێنم، چونكه له‌سیاقی باسكردن له‌سیستمی حوكمڕانیدا له‌ناو كلتووری عه‌ره‌بیدا وشه‌یه‌كی تر نییه پڕ به‌پێست جێگای (هۆمۆژێن) بگرێته‌وه كه‌یه‌ك ڕه‌نگی و یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك زمانی و ڕه‌فتاو په‌یوه‌ندی و دنیابینی یه‌كانگیرانه ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌له‌فیزم گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ یه‌ك ده‌قی و یه‌ك میتۆدی و تێگه‌یشتن له‌میراتگیرانی (ئومه) به‌پێی ده‌ق و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ڕۆژئاوا.لێره‌وه پرسی گه‌وره له‌شۆڕشه‌كانی ئه‌مڕۆی دنیای عه‌ره‌ب له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات، دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ندێكیان و لابردنی سیستمی دیكتاتۆری و ئۆتۆكراتی و ده‌سه‌لاتی خێزانه‌كانی موباره‌ك و بن عه‌لی و قه‌زافی و (خێزانی ئه‌سه‌د له‌سوریاو عه‌لی عه‌بدوڵلا ساڵح) كه‌تائێستا له‌حوكمدا ماون، گۆڕانگارییه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕۆن؟ ئایا ئیمكانی ڕزگاربوون له‌و كلتووره سیاسییه هه‌یه كه‌بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌یه فه‌لسه‌فه‌ی (هۆمۆژێن)ی قه‌ومی له‌فۆرماتكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو سیاسه‌ت و كلتوور‌و ئابووریدا ده‌چه‌سپێنرێت؟ ئه‌م پرسیارانه‌ش له‌كاتێكدا ده‌كرێن كه له‌میسرو تونس و له‌هه‌ندێ ولاتی تری وه‌ك مه‌راكیش (مه‌غریب) كه‌شۆڕشی تیادا نه‌بوو، ئیسلامییه‌كان پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانن.جیاوازی ئیسلامییه‌كانپێش چوونه ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه، ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌زموونی به‌عسی و ناسری و قه‌زافییه‌كان له‌بواری حوكمڕانیدا له‌و گۆشه‌نیگایه‌ی كه‌ده‌مه‌وێت بیكه‌مه جێی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و له‌هۆمۆژێنی قه‌ومیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت گرنگی خۆی هه‌یه. چونكه هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونانه جگه له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیان له‌ژیانی كۆمه‌ڵگا كشانه‌وه‌و كاریزمای (شه‌عبه‌وی)یان وه‌ك به‌دیلی ده‌وڵه‌ت دانا، ده‌ستیان له‌خاڵێكی تری گرنگی پێشكه‌وتنی سیستمی حوكمڕانییان وه‌شاند، ئه‌ویش ده‌ستوه‌شاندن و لێدانی نموونه‌ی فره‌ییه له‌ناو كایه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، (باشترین نموونه‌ی ئه‌م فره‌ییه‌ش له‌جیهانی نوێ‌دا، ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئوسترالیا‌و نیوزله‌ندا ده‌رده‌كه‌وێت). له‌ناو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی به‌عسی و ناسری و قه‌زافیدا، عه‌ره‌ب بوون و قه‌ومی بوون و داماڵین له‌هه‌ر كلتوور‌و دنیابینییه‌كی تر، بڕیاردرا جه‌وهه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بێت و گروپ و كلتوور‌و دنیابینییه‌كانی تر به‌ته‌واوه‌تی بكشێنرێنه‌وه. هه‌ر ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش وایكرد له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا ده‌وڵه‌ت كائینێكی نامۆ بێت به‌كۆمه‌ڵگاو هاوولاتیان و له‌چركه‌ی كه‌وتنیدا گه‌وره‌ترین بۆشایی دروست ببێت.جیاوازی ئیسلامییه‌كان به‌برایانی موسڵمان و سه‌له‌فییه‌كانه‌وه له‌ئه‌زموونی هۆمۆژێنی قه‌ومییه‌كان چی ده‌بێت، ئایا له‌دنیابینی ئه‌واندا بۆ حوكمڕانی جێگای گروپه ئه‌تنی و ئایینی و كلتووره جیاوازه‌كان ده‌بێته‌وه، یان له‌جاران زیاتر دوورده‌خرێنه‌وه‌و ده‌نگیان كپ ده‌كرێت؟ پێش هه‌ر حوكمێكی (زه‌ننی) له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه حوكمڕانییه‌ی له‌دنیای عه‌ره‌بدا به‌ڕێوه‌یه، پێویسته هه‌ر چاودێرێكی مه‌شهه‌دی سیاسی دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كان له‌خستنی سیستمه دیكتاتۆرییه‌كاندا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ ڕه‌فتاری (ئیخوان موسلیمین) بكات و هه‌روه‌ها دیدو بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا. هه‌ڵبه‌ته سه‌له‌فییه‌كان كۆمه‌ڵێ دیدی (قه‌تعی)یان بۆ ده‌ستوورو سیستمی حوكمڕانی هه‌یه، ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مه‌نهه‌جی (سه‌له‌فه‌كان)و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بۆنی ڕۆژئاوای لێ بێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوون به‌ده‌قه‌وه‌و لانه‌دان لێی.به‌شێكی شاراوه‌ی گوتاری سیاسی ئیخوان موسلیمیننبۆیه لێره‌دا باسكردن له‌سه‌له‌فییه‌كان له‌و سیاقه‌دا دێت كه به‌شێكی شاراوه‌ی گوتاری سیاسی ئیخوان موسلیمینن و له‌كۆتاییه‌كه‌شدا هه‌ردوولا له‌قوڕو لیته‌ی سه‌له‌فیزم یه‌ك ده‌گرنه‌وه نه‌ك له‌و جیهانه بێ ناسنامه‌یه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئیخوان باسی ده‌كات. به‌كورتیه‌كه‌ی ده‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌ی جیهانبینی ئیسلامییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی حوكمڕانی و ده‌وڵه‌ت جیاواز نییه له‌وه‌ی سه‌له‌فییه‌كان، له‌وه‌دا نه‌بێت كه‌ئیخوانه‌كان بڕوایه‌كی ناته‌واویان به‌ئازادی سیاسی هه‌یه‌و ده‌چنه ناو یاری دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه.به‌لام هه‌موو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ئازادی كۆمه‌لایه‌تی و مافه‌كانی تاك و یاسای مه‌ده‌نییه‌وه هه‌یه، ئه‌وا دیسانه‌وه میراتی (سه‌له‌فه‌كان) سه‌رچاوه‌ن. باشترین نموونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وشه‌ی (مه‌ده‌نیه‌ت) بوو له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری نوێی میسردا له‌بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت (مێر دوله مدنیه دیموقراگیه)، له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی ئه‌واندا وشه‌ی مه‌ده‌نییه‌ت لابرا.ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه‌جیهانبینی ئیخوانه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه‌ئیسلام سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوور بێت و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌گروپه ئایینی و ئه‌تنییه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌یه وه‌ك (ئه‌هلی زممه) ته‌ماشا ده‌كرێن، واته به‌شێك نابن له‌پێكهاته‌و خه‌سڵه‌ت و سه‌رچاوه‌كانی فره‌ڕه‌نگی له‌ناو سیستمی حوكڕانی و هه‌روه‌ها له‌كۆمه‌ڵگاشدا. لێره‌وه جۆرێك له‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو قوڕو لیته‌ی سه‌له‌فیزم ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگای هۆمۆژێندا نییه.
source:
تعليقات