خالد سلێمان
له‌به‌هاری ساڵی (1992)دا، كه‌ده‌بوو مانگ و نیوێك له‌وانه وتنه‌وه ته‌واو بكات و بگه‌ڕێته‌وه په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان و كۆتایی به‌دوا ساڵی خوێندن بێنێت، كارزان به‌نامه‌یه‌ك و ئاسه‌واری به‌كارهێنانی ده‌رمانێكی زۆر‌و ئامێرێكی كوشتنی ده‌ستكرد دنیای به‌جێهێشت و ماڵئاوایی له‌خێزان و هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی كرد. ئه‌وه‌ی له‌نامه‌كه‌ی ((ك))دا زۆر دیار‌و ڕوون بوو، بێزارییه‌كه‌ی گه‌یشتبووه ترۆپك، ئیتر هێزی به‌رده‌وامبوونی له‌ژیاندا تێدا نه‌مابوو، بۆیه مه‌رگی به‌خشییه خۆی و نهێنییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی دنیا نادیاره‌كه‌ی خۆی كرد.
ك، شوێن به‌خۆیه‌وه‌ی نه‌ده‌گرت، جاری وا هه‌بوو له‌كاتی خوێندندا هۆڵه‌كه‌ی به‌جێده‌هێشت و دوای یارمه‌تی وه‌رگرتن ده‌چووه ده‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی جورعه‌یه‌ك له((تۆسیرام)) كه‌ئه‌و كاته وه‌ك ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنرا. به‌رده‌وام خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌و جۆره بوو كه مرۆڤ هیوا بڕ ده‌كات. زۆرجار رسته‌كانی ته‌واونه‌كردو له‌گه‌ڵ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی له‌شیدا كۆتایی به‌قسه‌كانی ده‌هێنا، جگه‌ره‌كێشێكی سه‌یربوو، جگه‌ره‌ی به‌جگه‌ره داده‌گیرساند, به‌لام له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو فلته‌ری جگه‌ره‌كانی به ددان ده‌گه‌ست و توڕه‌بوونه‌كانی به‌و شێوه‌یه به‌تاڵ ده‌كرده‌وه.
كچه خوێندكارێكی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك چرۆ محه‌مه‌د له‌ڕۆژنامه‌ی (هاولاتی ژماره 773)دا ده‌یگێڕێته‌وه له‌به‌رواری 2/10/2011دا به‌ر له‌خۆكوشتن له‌نامه‌یه‌كدا ده‌نووسێت: زۆر بێزارم له‌ژیان، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی یان ده ڕۆژی تر هه‌ر خۆم ده‌كوژم، چونكه دایكم و باوكم و هه‌موو خه‌ڵك منیان به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت، دایكم زۆر سه‌ركه‌شه ئاماده نییه گوێم لێبگرێت، من كێشه‌كه‌م پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت بۆیه ئه‌م بڕیاره‌م هه‌ڵبژاردووه كه‌خۆم بكوژم، من نازانم زۆر داخ له‌دڵم كه‌س به‌خه‌یاڵیا نایه‌ت من وا ئه‌ژیم، زۆر زۆر بێزارم.
كۆتایی به‌هاری ساڵی (2000) له‌شاری مۆنتریال چووم بۆ سه‌ردانی ژنه هاوڕێیه‌كی جه‌زائیری كه له‌ڕێكخراوی ئه‌ڵته‌رناتیڤ كه‌ده‌كه‌وته ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌وه كاری ده‌كرد. ئه‌و ده‌مه هێشتا زمانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌م قورس بوو، هه‌وڵێكی زۆرم پێویست بوو تا به‌رامبه‌ره‌كه‌م تێبگه‌یه‌نم. كه چوومه ژووره‌وه پیاوێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ به‌خێرهاتنی كردم و لێی پرسیم بۆ لای كێ هاتووم. هه‌ر له‌و كاته‌دا ((فه‌ریده))ی هاوڕێم هاته ده‌ره‌وه، ئیتر هه‌رسێكمان كه‌وتینه قسه‌كردنه‌وه. پیاوه كه‌نه‌دییه‌كه زۆر هێمن بوو، هه‌ر وشه‌یه‌كی ده‌گوت دانی پێداده‌ناو زیاتریش حه‌زی ده‌كرد شت له‌باره‌ی منه‌وه بزانێت، چونكه له‌گه‌ڵ فه‌ریده‌دا یه‌كتریان ده‌ناسی، له‌قسه‌كانیشدا دیاربوو جیهانه‌كه‌ی خۆی به‌لاوه گرنگ نه‌بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك چوومه‌وه بۆ لای فه‌ریده، پیاوه هێمنه‌كه له‌وێ نه‌بوو. له‌ژوورێكی ڕێكخراوه‌كه‌دا كه كرابووه كافتریا، دانیشتین و له‌گه‌ڵ دوو كوپی قاوه‌دا ده‌ستمان كرد به‌قسه‌كردن. به‌لام من خۆمم پێڕانه‌گیراو پرسیاری پیاوه هێمنه‌كه‌م لێ‌كرد. ئه‌ویش به‌هێمنییه‌وه پێی وتم: خۆی كوشت.
ساڵی (1977) نووسه‌رو ڕۆماننووسی به‌ناوبانگی كه‌نه‌دی ((ڕۆبێر ئاكه‌ن)) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ((ئه‌ندرێ یاناكۆپولۆ)) یه‌كتری له‌باوه‌ش ده‌گرن و پرسیارێكی مه‌ترسیدار له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای (كێبێك)دا به‌جێده‌هێڵێت. یاناكۆپولۆ ده‌ست ده‌خاته سه‌رشانی و ماچی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: ماڵئاوا خۆشه‌ویسته‌كه‌م. ڕۆبیر ئاكه‌ن، له‌دوای خۆیه‌وه پرسیاری باوكایه‌تی بێ ناسنامه‌و ڕۆماننووسی له‌كاركه‌وتوو و پیاوی بێكارو مرۆڤێكی داماڵراو له‌ژینگه‌ی كۆمه‌لایه‌تی به‌جێهێشت. له‌ژنی یه‌كه‌می دوو كوڕی هه‌بوو، به‌لام دوای جیابوونه‌وه ئیتر ناسنامه‌ی باوكایه‌تی لێسه‌نرایه‌وه‌و مناڵه‌كانی به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینی. وه‌ك فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی ((مارك شابۆ)) باسی ده‌كات، ته‌نها باوكێك نه‌بوو له‌غیابدا، به‌ڵكو باوكێك بوو له‌نه‌بووندا. له‌ژنی دووه‌می ((ئه‌ندرێ یاناكۆپولۆ)) كوڕێكی ده‌بێت، به‌لام وادیاره له‌بوونی ڕازی نه‌بووه‌و به‌رده‌وام وه‌ك باوكێكی نه‌بوو خۆی ئه‌ژمار كردووه.
مه‌به‌ستم له‌م به‌راوردكردنه، خۆڕزگاركردن بوو له‌و گفتوگۆ سه‌رپێی و كاڵ و كرچه‌ی ناوه‌نده‌كانی میدیا‌و ڕۆشنبیرانی كوردستانی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت گرته‌وه، به‌تایبه‌تیش باس له‌وه ده‌كرا كه‌ئایا خۆكوشتن له‌كوردستاندا دیارده‌یه یان نا؟ له چه‌ند ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن نه‌بێت و له‌كاتی هه‌واڵی خۆكوشتنه‌كاندا، ئیتر هیچمان نه‌بینی، له‌كاتێكدا ته‌نها له‌شاری سلێمانیدا 71 حاڵه‌تی خۆكوژی له‌م ساڵی 2011دا تۆماركراوه‌و به‌پێی هه‌ندێ زانیاریش كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له‌هه‌ولێر ئاشكرایان ده‌كات ڕێژه‌ی خۆسووتاندن له‌كوردستاندا له‌هه‌ڵكشاندایه‌و ته‌نها له‌م ساڵدا 1012 حاڵه‌ت هه‌بووه‌و له‌هه‌فته‌یه‌كدا 20 ژن هه‌وڵی خۆسووتاندن ده‌ده‌ن. ئه‌م دیارده‌یه نه‌بووه هۆی بڕیارێكی حكومی و نه دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ناوه‌نده‌كانی میدیا‌و مه‌شهه‌دی ڕۆشنبیریشدا نه‌بووه هۆی دروستبوونی سیجالێكی وه‌ها كه له‌ڕێگایه‌وه ڕایه‌كی گشتی دروست بكرێت. له‌هه‌مانكاتدا خۆكوشتنی كچێكی گه‌نج له‌كه‌نه‌داو مامۆستای قوتابخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی له‌فه‌ره‌نسا بووه هۆی گه‌وره‌ترین سیجالی سیاسی و فیكری و سیستمی په‌روه‌رده‌و كۆمه‌لایه‌تی له‌و دوو ولاته‌دا خسته ژێر گه‌وره‌ترین پرسیاره‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له‌ئاوڕدانه‌وه له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه‌ناوه‌نده سیاسی و كلتوورییه‌كانی كوردستان و كه‌ناڵه‌كانی میدیا، به‌تایبه‌تیش حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌و داتایانه نه‌وه‌ستان كه له‌سه‌ر خۆكوشتن و خۆسووتاندن بلاوكرانه‌وه. هه‌ر ئه‌م خه‌م ساردیه‌ش وایكرد كه‌مترین كه‌سی پسپۆڕی ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌بكه‌ن، له‌كاتێكدا دیارده‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی هه‌یه به‌سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی و ئه‌و قه‌یران و بارودۆخه ناهه‌موارانه‌ی تاكه‌كانی تێكه‌وتوون. تائێستا سه‌نته‌رێكی حكومی وا له‌ئارادا نییه سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه كۆبكاته‌وه كه له‌پشت خۆكوشتنه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت و ده‌خوێنرێته‌وه ته‌نها وه‌ك ئه‌ركێكی ڕۆژنامه‌نووسی و كارێكی تاكه‌كه‌سی ئه‌نجامده‌درێت، نه‌ك وه‌ك كارێكی دامه‌زراوه‌یی حكومی له‌سه‌ر ئاستی ده‌زگاكانی په‌روه‌رده‌و فێركردن و زانكۆ ... هتد.
به‌بێ كاری به‌راودكاری له‌نێوان كوردستان و ولاتانی تردا له‌ڕووی پێشكه‌وتن و كاری دامه‌زراوه‌ییه‌و ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌ت، ده‌توانین بڵێن ئه‌م هه‌رێمه له‌ئاوڕدانه‌وه له‌تاكه‌كانی یه‌كێكه له‌هه‌ژارترین ناوچه‌كانی دنیا. نه‌بوونی ده‌زگایه‌كیش بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌پشت خۆكوشتنه‌وه‌ن و هه‌روه‌ها زانیاری ده‌رباره‌ی كه‌سه‌كان خۆیان سیمای گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌ژارییه‌ن كه‌تائێستا نازانین ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كانمان چییه، ئایا چه‌مكی تاكێكی بێ ناسنامه‌ی تاكایه‌تییه، یان كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ تاكه؟
سەرچاوە:
تعليقات