خالد سلێمان
گۆڕانكارییه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب زۆرترنین له‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر سه‌كۆی سیاسه‌ت و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕوویان نه‌داوه, له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هێشتا جه‌مسه‌ره جیهانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك و یه‌كڕا نین, كه‌ئایا كام سیستم له‌خزمه‌تی زیاتر ئه‌و دۆخه ئابوورییه نوێیه ده‌كات وا سیستمه جیهانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر به‌نده, جه‌مسه‌رێك (ڕوسیا, چین) هێشتا سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له‌مانه‌وه‌ی سیستمه سته‌مكاری و نیمچه تۆتالیتارییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌و زریانه سیاسییه‌ی وا جه‌سته سووتاوه‌كه‌ی (محه‌مه‌د بوعه‌زیزی) له‌تونسدا دروستیكرد, گۆڕانكارییه‌كی تری گرنگتر له‌ناو دنیای عه‌ره‌بیدا هه‌بوو كه به‌بێده‌نگی تێپه‌ڕی و نه‌بووه جێگای وه‌ستان و ئانالیزه‌كردن, ئه‌ویش ڕیفراندۆمه‌كه‌ی باشووری سودان بوو, كه‌بووه هۆی سه‌ربه‌خۆبوون و دروستبوونی وڵاتێكی نوێ له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقادا. له‌به‌ر هۆیه‌كیش زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌مه‌یان گرێبده‌ین به‌و شه‌پۆلی گۆڕانكارییه‌ی وا له‌وڵاتێكدا زیاتر بووه هۆی كۆتاییهێنان به‌حوكمی دیكتاتۆری-بنه‌ماڵه.
یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه‌جه‌مسه‌رێكی جیهانی زه‌به‌لاحی وه‌ك چین كه‌ئه‌مڕۆ ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی له‌دنیادا هه‌یه, وه‌ك چۆن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژی سه‌ربه‌خۆبوونی باشووری سودان بوو, ئاوه‌هاش دژی هه‌ر گۆڕانگارییه‌ك بوو له‌لیبیاو تا ئه‌م چركه‌یه‌ش دژی هه‌ر گۆڕانكارییه‌كه له‌سوریا. ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م وڵاتانه جگه له‌عه‌قدی زه‌واجێكی سیاسی كلاسیكی بازاڕێكی گه‌وره‌یان له‌م دوو ده‌یه‌ی كۆتاییدا بۆ (چین)یان دابینكردبوو. هه‌ڵبه‌ته ڕوسیاش له‌به‌ر هه‌مان هۆكار پشتی له‌گۆڕانكارییه‌كان كردووه.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه, به‌شێكی ئه‌م هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه به‌نده به‌بۆچوونێكه‌وه كه‌وا ده‌بینێت گۆڕانكارییه‌كان له‌كۆتاییدا ده‌بنه‌هۆی ئاشكرابوونی پشتی زلهێزێكی سته‌مكاری وه‌ك ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا, بگره وا ده‌بینێت كه نه گۆڕانكارییه‌كان به‌بێ گۆڕان له‌ئێراندا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن, نه ئێرانیش ده‌توانێت وه‌ك (دوو شه‌شێك) له‌ناو ئه‌م یاری دۆمینۆئاسای ناو دنیای عه‌ره‌بدا بمێنێته‌وه‌و به‌رگه‌بگرێت. لێره‌شدا هه‌ر ئه‌و به‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی پشتی له‌گۆڕانكارییه‌كانی لیبیا‌و سودان كرد, دوا قه‌ڵای داكۆكیكردنه له‌مانه‌وه‌ی دۆخه ئێرانییه‌كه وه‌ك خۆی.
پێش چوونه سه‌ر دۆخه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی به‌رده‌م لافاوی گۆڕانه‌كه به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه بۆ خاڵێك بكه‌م كه‌هیچ كه‌متر نییه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ڵوێستی ئه‌و به‌شه نێوده‌وڵه‌تییه به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی میسر‌و تونس, (بێده‌نگی)یه‌كی پشتگیرئامێز بوو, چونكه ئه‌و دوو وڵاته بۆ ئه‌وان نه سه‌كۆیه‌كی ئابووری بوون و نه سه‌كۆیه‌كی سیاسیش. زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كی له‌م گۆڕانه‌دا به‌تاكی ته‌نها ئیسرائیل بوو.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ئاستی ناوخۆیی رووداوه‌كانه‌وه, وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێكرد, ئه‌وانه‌ی ڕوویان نه‌داوه‌و پێویستیان به‌گۆڕانكارییه زۆرترن له‌وانه‌ی ڕوویندا, هه‌روه‌ها له‌ڕۆڵ و كاریگه‌ریدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌میدیاو ئانالیزه (غه‌یره ئه‌وروپییه‌كاندا) پشتگوێخراون گرنگرتن. ئه‌وانیش له‌كۆمه‌ڵێ خاڵی چاره‌نووسسازدا بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی له‌هه‌ر وڵاتێكدا ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك سیستمی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ڵبه‌ته له‌پێش ئه‌وانه‌شه‌وه سیستمی ئابووری دێت كه‌ئه‌گه‌ر له‌بۆچوونه ئابوورییه‌كه‌ی ((ئاده‌م سمیس))ه‌وه بۆی بڕوانین سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ركه‌تنی نه‌ته‌وه‌یه.
به‌ڵام بۆ نه‌كه‌وتنه ناو هه‌ر بۆچوونێكی ئاوه‌هاو گه‌ڕانه‌وه بۆ ئابووری وه‌ك زه‌خیره‌ی مادیی و مه‌عریفی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه به‌پێی چه‌مكه كلاسیكیه‌كه‌ی ئاده‌م سمیس, به‌دیدی خۆم وای ده‌بینم مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كلتوور‌و سیستمی سه‌ركه‌تووی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی تاك كه له‌ئازادی و ده‌سته‌به‌ركردنی كار‌و دروستكردنی فه‌زای داهێنان و یه‌كسانیدا خۆیان ده‌بیننه‌وه, هیچ كه‌متر نین له‌و زه‌خیره‌یه‌ی كه‌ئابووری و ده‌سته‌به‌ركردنیان دروستكردنی ئاوێنه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ نه‌ته‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان.
جگه له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌تونس له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی په‌روه‌رده‌دا له‌سه‌رده‌می (بورقێبه)دا به‌خۆی بینی, زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ڕووی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده و ته‌دروستییه‌وه تائێستا به‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كان داده‌نرێن و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی (یونیسكۆ)ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شایه‌تی ئه‌م ڕاستییه‌ن. گرفته‌كه‌ش له‌وه‌دایه كه‌سیستمه سیاسییه سته‌مكاره‌كان دۆخێكی وایان دروستكرد هاووڵاتیان له‌كاتی بیركردنه‌وه له‌شۆڕش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا, بیر له‌و شتانه نه‌كه‌نه‌وه‌و بگره نه‌یكه‌نه ئامرازی به‌رنامه‌و كاری گۆڕان. هه‌مووشمان به‌باشی و وردی تێبینی ئه‌وه‌مانكرد كه‌چۆن شۆڕشی یاسه‌مین و شۆڕشه‌كه‌ی میسریش له‌داخوازی له‌و جۆرانه به‌تاڵبوون و ئامانجه‌كان ته‌نها له‌گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه, پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه, ئایا شۆڕش به‌بێ گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی هیوای سه‌ركه‌وتنی لێده‌كرێت, ئایا تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت جێگای ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی كلتووری سیاسی و دیموكراسی ده‌گرنه‌وه وا كۆمه‌ڵگاكانی دنیای عه‌ره‌ب پێوه‌یان ده‌ناڵێنن؟
سەرچاوە:
تعليقات