خالد سلێمان
له‌قورئانی پیرۆزدا هاتووه «وجعلنا من الما‌ء كل شی‌و حی». هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كی مێژوویی یان ئایینی بۆ ئه‌م ده‌قه كه ماناكه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه «ئاومان كردۆته سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شتێكی زیندوو» ده‌مانباته‌وه سه‌ر دروستبوونی شارستانیه‌ت‌و په‌ره‌سه‌ندنی بیری مرۆڤایه‌تی.
له‌فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی كۆنیشدا ئاو یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی دروستبوونی گه‌ردوون‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی. زۆرێك له‌ده‌ركه‌وتنی شار‌و ده‌ركه‌وته شارستانییه‌كانی دنیا له‌و شوێنانه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه كه ئاویان تێدابووه‌و ڕووباریان پێدا تێپه‌ڕیووه. ده‌ركه‌وته شارستانییه‌كانی میزۆپۆتامیاو ده‌وروبه‌ری نیل‌و ڕێگای هه‌ریرو وڵاتی چین‌و به‌هێزبوون‌و لاوازبوونیان په‌یوه‌ندیی به‌ئاوه‌وه هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌م, دوو قه‌یرانه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا كه ناونیشانی زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی میدیا‌و ئه‌كادیمیه‌كانن، ئه‌وانیش ته‌قینه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانه له‌سه‌ر گۆی زه‌مین كه له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌یشته ٧ ملیار مرۆڤ‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌شه ئاوی تاكه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا.
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی كه‌مبارانی‌و خراپ به‌كارهێنانی ئاو‌و نه‌بوونی سیاسه‌تێكی تایبه‌ت به‌ئاو، له‌ساڵی 2015 به‌دواوه، به‌شه ئاوی هه‌ر تاكێك كه ستانداره جیهانییه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار مه‌تر سێجایه، له‌زۆر وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گاته خوار 500 مه‌تر سێجا. له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش به‌دواوه، 25%ی باراناو كه‌مده‌كات‌و 25%ی ئه‌و ئاوه‌ی هه‌یه ده‌بێته هه‌ڵم، دانیشتووانیش بۆ دابینكردنی ئاو په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و ئاوه‌ی له‌ژێرزه‌میندا هه‌یه.
راپۆرتی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌ئاوو ژینگه ئه‌وه ناشارنه‌وه كه زه‌نگی ئه‌م مه‌ترسییه به‌ڕوونی لێدراوه‌و كاتی كاركردنێكی جدیش ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هێشتا ستراتیژێكی سیاسی وه‌ها له‌ئارادا نییه رووبه‌ڕووی ئه‌م مه‌ترسییه ببێته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوودا «مونته‌دای عه‌ره‌بی بۆ ژینگه‌و گه‌شه‌پێدان» له‌دوا كۆنگره‌ی خۆیدا له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان راپۆرتێكی فراوانی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بڵاوكرده‌وه. له‌كاتی خۆیدا له‌نووسینێكدا باسی ئه‌م راپۆرته‌م كردووه‌و مه‌ترسییه‌كانی كێشه‌كه‌م له‌كوردستاندا خستۆته‌ڕوو. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته بوترێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێژه ئاوه‌ی به‌پێی ستانداره جیهانییه‌كه بۆی ته‌رخانكراوه، كۆمه‌ڵێ بوار ده‌گرێته‌وه‌و ته‌نها بۆ خواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی ناوماڵ نییه. به‌ڵكو حیسابی ئه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت كه هاووڵاتی له‌ساڵێكدا چه‌ند كیلۆگرام گه‌نم‌و برنج‌و گۆشت‌و چاو قاوه‌ی پێویسته؟ ئه‌ی ئه‌م پێداویستییانه چه‌ندێك ئاویان پێویسته بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌م بهێنرێن؟ یه‌ك كیلۆ گه‌نم پێویستی به1300 لیتر ئاوه تا بگاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ر، كیلۆیه‌ك گۆشتی مانگا پێویستی به15 هه‌زار لیتر ئاوه. ئه‌گه‌ر ته‌نها گۆشت بگرین كه خواردنێكی سه‌ره‌كیی هاووڵاتیانه، به‌درێژایی ساڵێك پێویستی 1350 هه‌زار لیتر ئاوه. یانی بێئاوی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی خۆراك‌و ته‌ندروستی‌و ئابووری.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی دانیشتووان له‌باكووری ئه‌فریقاو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 5%-ه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌ئاوی سازگاردا له‌م دوو ناوچه‌یه‌دا هه‌یه 1%-ه. دانیشتیووان له‌زیادبووندایه‌و ئاوه‌كه‌ش له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه، ئه‌مه‌شه له‌ساڵانی داهاتووداو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌و ئابووریی‌و ته‌ندروستی‌و خوێندن‌و هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان ده‌بێت.
لێره‌وه دێینه سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌یتر كه ته‌قینه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتیووانه له‌سه‌ر گۆی زه‌مین. له‌كۆتایی ئه‌م ساڵی (2011)دا هه‌موو دنیا له‌به‌رده‌م له‌دایكبوونی حه‌وته‌مین ملیار مرۆڤدا كه ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی هیندستاندا له‌دایكبوو، راوه‌ستاو كۆرپه‌یه‌ك بووه هۆی بیركردنه‌وه‌یه‌كی وه‌ها كه ده‌توانرێت به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی كاره‌ساتاوی ناوزه‌ند بكرێت. له‌وانه‌یه خاڵی یه‌كه‌می ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه له‌كاره‌سات به‌مشێوه‌یه بێت: زه‌وی له‌ماوه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵی رابردوودا چه‌ند به‌رووبوومی بۆ دانیشتووان به‌رهه‌مهێناوه، ده‌بێت له‌ئێستاوه تا چل ساڵی به‌قه‌ده‌ر ئه‌و هه‌شت هه‌زار ساڵه به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئابووریناسان‌و ئایكۆلۆژیست‌و پسپۆڕان پڕوكاندنی زه‌وییه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نێتی.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له‌و سیاقه‌دا دێت كه له‌سیانزه ساڵی داهاتوودا رێژه‌ی دانیشتووان ده‌گاته 9 ملیار‌و له‌چل ساڵی داهاتووشدا جگه‌و پاڵه‌په‌ستۆ زۆره‌ی ده‌خرێته سه‌ر زه‌وی‌و ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌ی به‌دوای خۆیدا ده‌یهێنێت، گرفتێكی گه‌ردوونی دروستده‌كات، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی 50 ملیۆن مرۆڤی په‌نابه‌رو راكردووه له‌ژینگه. هۆی سه‌ره‌كیی ئه‌م گرفته ئایكۆلۆژییه‌ش ئه‌وه‌یه كه له‌و شوێنانه‌ی رێژه‌ی دانیشتووان به‌خێرایی تیایاندا زیادده‌كات (ئه‌فریقا، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا) به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی كه رێژه‌ی دانیشتووان تیایاندا دیاریكراوه، به‌شێكی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی تێدایه‌و بۆ په‌یداكردنی خۆراكیش پشت به‌دنیای ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت.
به‌كورتییه‌كه‌ی، حه‌وته‌مین ملیار مرۆڤ كه له‌ساڵی (2023)دا ده‌بێته (13) ملیار، پرسی دابینكردنی خۆراك‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و جێگا‌و رێگای دانیشتن‌و هه‌روه‌ها ژینگه‌و پڕوكاندنی زه‌وی له‌گه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌ك زیندووكرده‌وه كه ئیتر گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رداو دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه‌و له‌ماوه‌ی نیوسه‌ده‌ی داهاتوودا دروست ده‌بێت، ببێته كاری حكومه‌ته‌كانی هه‌موو دنیا؟
پرسیاره‌كه‌ش به‌ته‌نها رووبه‌ڕووی هندستان یان ئه‌و وڵاتانه نابێته‌وه كه رێژه‌ی دانیشتووان تیایاندا زۆره‌و به‌خێراییش گه‌شه ده‌كات، به‌ڵكو رووبه‌ڕووی هه‌موو جیهان ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته به‌پله‌ی یه‌كه‌م بیركردنه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه كه ناوی لێده‌نێم (بیركردنه‌وه له‌كاره‌سات) له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه له‌بیركراوه‌وه ده‌ستپێده‌كات، وا حه‌وته‌مین ملیاری تێدا له‌دایكبوو، چونكه ئه‌و شوێنه كه ده‌كه‌وێته باكووری هیندستانه‌وه كه له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا كۆی 267 منداڵی له‌دایكبوو له‌چركه‌یه‌كدا 51 منداڵ تیایدا دێنه دنیاوه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بیركرنه‌وه‌یه‌ن. هۆكاری ئه‌مه‌ش وه‌ك پسپۆڕانی بواری دیمۆگرافی بۆی ده‌چن، نه‌خوێنده‌واریی‌و ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌ییه‌یه كه ژن تیایاندا ده‌ژی.
له‌هه‌ندێك وڵاتی تردا -به‌تایبه‌تی له‌ئه‌فریقا- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتووان خێرایه، گرفته‌كانی وشكه‌ساڵی به‌رده‌وام‌و شه‌ڕی ناوخۆ‌و نه‌خوێنده‌واری‌و بارودۆخی ئابووریی ناهه‌موار، قه‌یرانه‌كه‌یان سه‌ختتر كردووه. بگره هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش بوونه‌ته داینه‌مۆی سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی كه كیشوه‌ره ئه‌سمه‌ره‌كه له‌ڕووی دیمۆگرافییه‌وه به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێت.
له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وروپاو باكووری ئه‌مریكا كه له‌ڕێگای سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌و به‌رزیی ئاستی هۆشیاری ژنه‌وه ڕێژه‌ی منداڵ‌و ئه‌ندامانی خێزانیان تێدا دیاریكراوه، بێبه‌ش نین له‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی له‌چل ساڵی داهاتوودا تووشی زه‌مین ده‌بێته‌وه. چونكه ئه‌و 50 ملیۆن په‌نابه‌ره‌ی ژینگه‌و راكردن له‌بێ ئاوی‌و بێ خۆراكی روو له‌هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وروپا لێره‌دا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت كه له‌ڕووی دانیشتووانه‌وه به‌ره‌و پیری رووده‌نێت‌و له‌ڕووی جوگرافیشه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی باكووری ئه‌مریكاوه (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو كه‌نه‌دا به‌تایبه‌تی) خاوه‌ن ئه‌و فه‌زا فراوانه نییه كه جێگای ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ره‌ی تێدا ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بوونی ئاو به‌درێژایی مێژوو هۆكاری په‌ره‌سه‌ندن‌و بوژانه‌وه بووه، ئه‌وا ئه‌و ته‌قینه‌وه بێشوماره‌ی دانیشتیوان له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌دواوه بۆته هۆی دواكه‌وتنی گه‌شه‌پێدانی ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووری. ئه‌نترۆپۆلۆگی فه‌ڕه‌نسی «ئیمانوێل تۆد» جیاوازییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوان‌و ئاستی خوێده‌واریی له‌نێوان ئه‌وروپاو زۆرێك له‌وڵاتی جیهانی ئیسلامی‌دا به‌دوو سه‌ده ده‌خه‌مڵێنێت. ئه‌م جیاوازییه ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو نه‌كردووه كه قه‌یرانی بێئاوی‌و گرفته‌كانی ژینگه ده‌بنه هۆكارێكی تری ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی جیهانی ئیسلامی‌و به‌شێك له‌كێشوه‌ره ڕه‌شه‌كه «ئه‌فریقا» ده‌گرێته‌وه.
به‌كورتییه‌كه‌ی، وه‌ك چۆن ئاو بووه هۆی ده‌ركه‌وتنی «بوئره‌ی» شارستانییه‌تێكی زۆر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، بێئاوی‌و ته‌قینه‌وه رێژه‌ی دانیشتووان كه‌وا مه‌زنه‌نده ده‌كرێت له‌ده‌ورووبه‌ری ساڵی (2050)دا له(15)ملیار زیاتر بێت، ده‌بێته‌هۆی كوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ژماره‌یه‌ك له‌شارستانێتییه‌كانی جیهان. ئێمه‌ش له‌و ترسه به‌ده‌ر نین.

تعليقات