التخطي إلى المحتوى الرئيسي

فەزیحەكەی فەیسبوك

خالد سلێمان*


  ئەو بەڵگەنامەیەی فەیسبوك كە "دەیلی مێل"ی بەریتانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوی كردەوە، لەوپەڕی تونێلی گۆڕانە مەزنەكەی جیهانەوە دەرمان دەكات و هەر لە تاریكیشدا دەمانهێڵێتەوە؛ چونكە پەردە لەسەر ئەو درۆ گەورەیە هەڵدەماڵێت كە لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە "ئیدیعای" بۆ دەكرێت و بڵاوبوونەوەی ئامرازەكانی گەیاندنی زانیاری بەو شێوەیەی هەیە، بەفاكتەرێكی بەهێزی بڵاوبوونەوەی پرانسیپەكانی ئازادی و دیموكراسییەت دادەنرێت.

بەڵگەنامەكەی "فەیسبوك" كە بریتییە لە مەرجەكانی بڵاوكردنەوە و دەسەڵاتی لابردنی ئەو وێنە و نووسینانەی كە گوایە دژی سیاسەتی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەن، لە لایەكەوە لە چەند خاڵێكدا كورد و كوردستان دەگرێتەوە، لەلایەكی ترەوە پەیوەندییەكی توندی هەیە بە سیاسیەتی توركیاوە. بۆیە لێرەدا پێویست دەكات لەسەر ئەم بەڵگەنامەیە ڕاوەستین و بەئاسانی بەسەرماندا تێپەڕ نەبێت. هەڵبەتە هەر لەسەر فەیسبوك خۆی گفتوگۆیەكی سەرپێی لەسەر بەڵگەنامەكە دەكرێت و شتەكانیش لەوەدا كۆ دەكرێنەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دژایەتیی كورد دەكات و بڵاوكردنەوەی نەخشەی كوردستان و وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجالان قەدەغە دەكات، بەڵام مەسەلەكە لەوە ترسناكترە و ئەو بەندەی ئەم خاڵانەی لەخۆ گرتووە هەندی شتی تری تێدایە كە ئەم شتانەی خوارەوە قەدەغە دەكات:

ـ ڕەتكردنەوەی هۆلۆكۆست كە چاو دەخاتە سەر ڕق و كینە.

ـ هەموو هێرشێك بۆ سەر ئەتاتورك (بەوێنە و تێكست).

ـ نەخشەی كوردستان (توركیا).

ـ سووتاندنی ئاڵای توركیا.

ـ هەر شتێك پەیوەندی بە "عەبدوڵلا ئۆجلان"ەوە هەبێت.

ـ یارمەتی بێت بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

بەڵام لە سەرووی ئەو دوو خاڵەی دوایدا بەڵگەنامەكە ئەوەی قەدەغە نەكردووە لە حاڵەتێكدا كە ئەگەر بڵاوكردنەوەی ئەم شتانە دژی (پەكەكە) بن.

ئەوەی لەم بەڵگەنامەیەدا جێگای لەسەر ڕاوەستان و سەرسوڕمانە، ئەم خاڵانە لە خانەی مەرجە نێودەوڵەتییەكانی فەیسبوكدا بۆ بڵاوكردنەوە نووسراون و یەكەم خاڵ پەیوەستە بە هۆلۆكۆستەوە، هەموو خاڵەكانی تریش پەیوەستن بە كورد و توركەوە. یەكەم پرسیار لە هەر باسكردنێكی ئەم "فەزیحە"یەی فەیسبوكدا، ئەوەیە، كێ ئەم تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەڕێوە دەبات و سیاسەتەكەی دادەڕێژێت، ماك زوكێربێرگ و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنەكەی، یان "میت"ی توركی؟. ئەمە پرسیاری هەر كەسێكی ئاسایی دەبێت مەرجە نێودەوڵەتییەكانی فەیسبوك بخوێنێتەوە كە ڕەتكردنەوەی هۆلۆكۆستی گرێداوە بە هێرشكردنە سەر ئەتاتورك و سووتاندنی ئاڵای توركی. هەر لەپاڵ ئەمەشدا ئاڵای كوردستان و "پەكەكە"ی كردووەتە ئامانج.

ئەوەی لە ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی بەریتانیدا بڵاو بووەتەوە و لە سەر زاری ئەمین دەرقاوی بەڕەچەڵەك مەراكشی كە بۆ فەیسبوك كاری كردووە وەرگیراوە، ئاماژە بۆ خاڵێكی تری گرینگ دەكات، ئەویش "ئیستغلال"كردنی خەڵكی جیهانی سێیەمە لەكاركردن لە فەیسبوك و كۆمپانیا زەبەلاحەكانی تری بواری تەكنۆلۆژیا و سۆشیال میدیاكاندا. ئەمەش لەوە دەردەكەوێت كە ئەمین زەرقاوی لەبەرامبەر كارەكەیدا بۆ فەیسبوك سەعاتی (١) دۆلاری وەرگرتووە لە كاتێكدا كۆمپانیاكە سەدان هەزار دۆلار لە سەعاتێكدا لەبەرامبەر ڕێكلامەكانیدا وەردەگرێت.

ئەوەی لێرەدا زیاتر جێگای مەبەستە گرێدانی مەرجەكانی ئەم كۆمپانیایەیە بە كورد و ئاڵای كوردستانەوە. لەوانەیە زۆر هەبن و بڵێن مەسەلەكە تەنها پەیوەستە بە پارتی كرێكارانی كوردستان و سەرۆكەكەی كە لە ساڵی (١٩٩٩) زیندانە لە دورگەی ئیمیرالی لە توركیا، بەڵام ئەی فەیسبوك چی پەیوەندییەكی بە ئەتاتورك و ئاڵای توركیاوە هەیە؟ ئەی هۆلۆكۆست لە كوێی مەسەلەكاندایە و گوایە بڵێی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیای فەیسبوك لە ڕێگای "میت"ی توركیاوە وا تێگەیەنرابێت كە كورد لە توركیادا هۆلۆكۆستیان دژی جوولەكەكانی ئەو وڵاتە دروست كردبێت؟ باش دەزانم ئەمە پرسیارێكی هەتا بڵێی "سەخیفە"، بەڵام سەخافەت پرسیاری سەخیفی لێ دەبێتەوە.

ئەی هەڵوێستی نەخبەی سیاسیی كوردی لە هەرێمی كوردستان و بەشەكانی تر لە سووریا و ئێران بەرامبەر ئەم سیاسەتەی فەیسبوك چی دەبێت كە ڕۆژانە بەهەزاران دۆلار لەبەرامبەر ڕێكلامدا دەخاتە ناو حیسابی ئەم كۆمپانیا زەبەلاحەوە؟

* رۆژنامەنووسێكی سەربەخۆیە.
سەرچاوە: AKNEWS

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

أزمة المياه تهدّد الشرق الأوسط.. والعراق على الخط الأحمر

خالد سليمان  يشير مدير المعهد العلمي للبيئة في جامعة جنيف مارتن بينيستون إلى ذوبان شبه كلي لثلوج جبال الألب نهاية القرن الحالي، حيث لا يبقى سوى القليل منه في الأعالي. يعود سبب ذوبان هذه الثلوج التي تغذي أنهار (راين، دانوب، بو، رون) ويعتمدها ١٦٠ مليون نسمة في غالبية أنحاء أوروبا للزراعة والنقل والطاقة والغذاء، إلى التغيير المناخي وارتفاع درجات حرارة الأرض، ناهيك عن الازدياد السكاني حيث تشير الإحصائيات المتوقعة إلى وصول نسبة سكان المعمورة إلى ١٠ ملايين نهاية هذا القرن.  كانت هذه الصورة بداية لمؤتمر دولي بعنوان “السلام الأزرق” حول دور المياه في السلام والتنمية المستدامة في الشرق الأوسط نظمه Stratigic Foresight Group وجامعة جنيف بالتعاون مع وكالة سويسرا للتنمة والتعاون الاسبوع الثاني من شهر أكتوبر ٢٠١٥. 

نوري المالكي وجيشه وضباطه البعثيين, إليكم الأسماء

لا مانع ان ترتكب القوات التابعة لرئيس الوزراء نوري المالكي وتحت قيادة الضباط البعثيين (الأشاوس) مجازر في "دوزخورماتو" وغيرها من المناطق المستقطعة من كوردستان, إليكم أسماء ضباط الجيش العراقي في عهد الديكتاتور صدام حسين وقد أعادهم نوري المالكي إلى جيشه (الباسل) وسلمهم المناطق التي تسمى بالمتنازع عليها وهي في الحقيقة مستقطعة من كوردستان    الفريق الأول الركن عبود قنبر هاشم المالكي- -معاون رئيس أركان الجيش حاليا  الفريق الأول الركن موحان حافظ الفريجي(سابقا التكريتي)- مستشار أقدم وزارة الدفاع  الفريق الأول الركن طالب شغاتي مشاري الكناني- قائد جهاز مكافحة الإرهاب الفريق الأول الركن احمد هاشم عودة – قائد عمليات ب

بازاڕێکی پڕ لە ژەهر

خالد سلێمان "ئەوە دەرەجە یەکە کاکە بیبەو خەمت نەبێت"‘ لێی دەپرسم : برام چۆن بزانم دەرەجە یەکە‘ شتێکم پێ بڵێ نوسرابێت تا بیبینم. هیچ وڵامێکی پێ نیەو ناچار دەبێت بڵێ: وەڵا نازانم برام وا دەڵێن. ئەمە قسەکردنێکی کورت و بەپەلەیە لەناو بازاڕی سلێمانیدا لەگەڵ فرۆشیارێکدا کە دەرگای دوکانەکەی کردوەتەوەو "سپلیتەکەی" خستوەتە سەر پلەی ساردی 17.  پێش ماوەیەکیش چومە دەرمانخانەیەک بۆ کڕینی هەندێک دەرمان بۆ هەردوو مناڵەکەم کە توشی ڤایروسێکی توکتوپڕ بوبون‘ بە دەرمانسازەکەم وت شتێکی باشم بداتێ و (ئەنتی-بایۆتیک) واتە (مچاد حیوی) نەبێت‘ ئەویش بەقسەی خۆی باشترین دەرمانی فەرەنسی دامێ‘ یەکەمین شت لەماڵەوە بۆم دەرکەوت‘ ئەو دەرمانسازە ئەنتی-بایۆتیکی پێ فرۆشتبوم‘ بەڵام لەوە خراپتر ئەوەبو لەم ڕۆژانەدا لە کۆمەڵێ کەناڵی ڕاگەیاندنەوە ئەوە ئاشکرابو کە ئەو دەرمانانەی بەناوی کۆمپانیای فەرەنسییەوە دێنە کوردستان دەرمانی ساختەن و هیچ زەمانێکیان نیە.