خالد سلێمان
7/3/2012
یه‌كێك له‌و بۆچوونانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ژموونی سیاسه‌تی ڤلادیمێر پوتین و تیمه‌كه‌ی له كرملین ده‌وترێت، ئه‌و رابردووه‌یه كه هێزو بوونی روسیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی زه‌به‌لاح وێنا ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و رابردووه‌ش، 70 ساڵه‌كه‌ی حوكمڕانی كۆمۆنیزمه كه مۆسكۆی وه‌ك قه‌ڵاو پایته‌ختی كرێكاران و چه‌وساوه‌كانی دنیا له‌قه‌ڵه‌مده‌دا.
پرسیاری
سه‌ره‌كی لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات
پرسیاری سه‌ره‌كیش لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات، باشه خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و رابردووه بێت ده‌بێت حزبی كۆمۆنیستی روسیا جێگای حزبه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین بگرێته‌وه، ده‌بێت زیگانۆڤ كه سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبی كۆمۆنیسته ده‌كات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێژه‌ی ١٧%ی ده‌نگه‌كانی به‌ركه‌وت، جێگای پوتین و حزبه‌كه‌ی روسیای یه‌كگرتوو بگرێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی روسه‌كان به‌سه‌روه‌ریی رابردووی ناوده‌به‌ن و له‌ساڵی 1917 به‌دواوه وڵاته‌كه‌ی كرده جه‌مسه‌رێكی جیهانی (سه‌روه‌ری) كۆمۆنیسته‌كان بوو.
ده‌توانم بڵێم ئه‌مه هه‌ر پرسیارێكه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكی روسیا له 4/3/2012، كه ڤلادیمێر پوتینی گه‌ڕانه‌وه بۆ كرملین و واش مه‌زه‌نده ده‌كرێت بتوانێت له خولێكی تردا‌و تاساڵی 2024 بمێنێته‌وه، به‌پله‌ی یه‌كه‌م پرسیار ده‌بێت له‌و كولتوره سیاسییه‌ی كۆمۆنیسته‌كان به‌جێیان هێشت و پوتین تیایدا (ئه‌میر)ێكی چالاكی ده‌زگای هه‌واڵگری سۆڤێت (كه‌ی جی جی ) بوو، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه به‌سه‌رچوو باس له‌ده‌رچوون یان ده‌رنه‌چوونی (قه‌یسه‌ری) نوێی روسیا بكرێت، باسه‌كان له‌م چركه‌یه به‌دواوه له بازنه‌ی مانه‌وه‌یدا ده‌خولێنه‌وه تا ١٢ساڵی تر، هه‌روه‌ها ئه‌و تیمه‌ی له‌گه‌ڵیدا كار ده‌كات و جێگۆڕكی به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانیان ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تیی میدییڤ-دا بینرا.
له‌جیهانبینییه‌كی
گشتگیرییه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرێت
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌روه‌دا له‌سه‌ر ئیشكالیه‌تی خاوه‌ندارێتی به سه‌روه‌رییه‌كانی رابردووه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ میكانیزمی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ناو سیستمی سۆڤێته‌كاندا بۆ ماوه‌ی 70 ساڵ كه پوتین كوڕی به‌وه‌فای هه‌مان كه‌له‌پووری سیاسییه، خاڵی یه‌كه‌می بۆچوونی منه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی ئێستای له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، خاڵی سه‌ره‌كیش له‌وه‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه كه حوكمڕانی سۆڤێته‌كان له جیهانبینییه‌كی گشتگیرییه‌وه (تۆتالیتێری) سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت، سیستمێك بوو بۆ خاوه‌ندارێتی به‌كۆمه‌ڵگاو هاووڵاتییه‌وه، ده‌وڵه‌ت تیایدا خاوه‌دارو سه‌روه‌ر بوو، هاووڵاتی سه‌روه‌ریش ئه‌و كه‌سه بوو كه(بورغویه‌ك) بێت له ماشێنی ده‌وڵه‌تدا. به‌به‌روارد له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا، روسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی سیستمی حوكمڕانێتی تیایدا له‌سه‌رده‌می قه‌یسه‌رو سۆڤێتات و پۆست-سۆڤێتاتدا، زیاتر له‌سیستمی باوكایه‌تییه‌وه نزیكه. ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌نترۆپۆلۆگ و دیموگرافناسی فه‌ره‌نسی (ئیمانوێل تۆد) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌لتووره باوكسالارییه‌ی له‌ناو خێزانی روسیدا هه‌بووه‌و میراتی خێزان تیایدا تا پێش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر (1917) باوكایه‌تی بووه‌و كوڕه‌كان جێگای باوكیان گرتووه‌تووه.
ئه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌م بۆچوونه ده‌كات
ئه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌م بۆچوونه ده‌كات ئه‌وه‌یه كه نیوه‌ی ژنانی روسیا له ساڵی (1920) به‌دواوه خراونه‌ته ناو سیستمی خوێندنه‌وه‌و (ئه‌لف و بێ)یان زانیووه. له‌به‌رامبه‌ردا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ پیاواندا نییه كه نیوه‌یان (20) ساڵ پێش ئه‌و به‌رواره، (ئه‌لفابێتیزه) واته خوێنده‌وار كراون. ئه‌م باره كۆمه‌ڵایه‌تییه دواكه‌وتووه‌ی روسیا كه به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و میراتی باوكایه‌تییه‌وه‌و نه‌بوونی كه‌لتوورێكی لیبراله‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو خێزانی ئه‌وروپیدا هه‌بوو، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م كایه‌كانی تره‌وه به‌جێدێڵێت. له دوای هاتنی به‌لشه‌فییه‌كانیش بۆ سه‌ر حوكم له‌ده‌وڵه‌تدارێتیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌و سته‌م جێگای دیموكراسیه‌ت ده‌گرێته‌وه.
خاوه‌ندارێتی به‌هاووڵاتییه‌وه
حوكمی سۆڤێته‌كان له شێوازه تۆتالیتێریه‌كه‌یدا كه كۆمه‌ڵگاو تاك تیایدا بوونه بابه‌تی خاوه‌ندارێتی پێكردنه‌وه، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ئه‌و دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تییه بوو، ده‌وڵه‌تیش جێگای خێزانی گرته‌وه‌و بووه میراتگری یه‌كه‌م. لێره‌وه كه‌لتووری خاوه‌ندارێتی به‌هاووڵاتییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بێته ئه‌یكۆنێكی سه‌ره‌كی جیهانبینی دنیا وێناكراوه‌كه‌ی لینین و ستالین به‌ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات
له‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤێته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی (میكائیل گۆرباچۆڤ)، هاووڵاتیانی روس وه‌ك پاڵه‌وانه‌كانی ناو چیرۆكی (حه‌سار)ی شێرزاد حه‌سه‌ن، سه‌رلێشێواوو بێ باوك و بێده‌ره‌تان مانه‌وه. له‌هه‌ر روسێكت بپرسیایه جیاوازیی له نێوان سۆڤێته‌كان و دوای سۆڤێته‌كاندا چییه؟، ناو‌و حوزورو رۆڵ و كاریگه‌ری ده‌وڵه‌ت له ژیانی خه‌ڵكدا ده‌سپێكی هه‌ر وه‌ڵامێك ده‌بوو، دامه‌زراندن و سیفه‌تی ره‌سمی و خۆگرێدان به‌ده‌وڵه‌ته‌وه تا ئێستا خه‌ونی هه‌ر هاووڵاتییه‌كی روسه‌و به‌و پێیه‌ش ڤلادیمێر پوتین كوڕێكی به‌وه‌فای ده‌زگایه‌كی گرنگ و زه‌به‌لاحی وه‌ك (كه‌ی جی جی ) ئه‌و ده‌وڵه‌ته بوو، باش له‌وه‌تێگه‌یشتووه چۆن چۆن وێنای ئه‌و روسیایه ده‌كات كه روسه‌كان خه‌ونی پێوه ده‌بینن و ده‌نگ بۆ هه‌ر فریادره‌سێك ده‌ده‌ن به‌ڵێنی له‌و شێوه‌یه‌ی پێبێت. هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش له‌ڕازیبوونێكی مێژووی كۆمه‌ڵگا وه‌ك بابه‌تی خاوه‌ندارێتی پێكردن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، جومگه‌ی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی روسیای ئێستایه كه پوتین خستویه‌تیه به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ به‌ڵێن و خه‌ونی (په‌مه‌ییه‌وه)، له‌وانه به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن كه بریتی بوون له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه‌و پاره‌ی منداڵان و (بورس) بۆ خوێندكاران، ئه‌م به‌ڵێنانه‌ش به‌گوێره‌ی كۆمپانیایه‌كی روسی بۆ كاری ژمێریاری تا ساڵی 2018 زیاتر له (340) ملیار دۆلار له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بات. هه‌ر لێره‌شه‌وه ئابووری ناسه‌كانی روسیا ئه‌م به‌ڵێنانه كه بڕبڕه‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوون به به‌ڵێنی پۆپۆلیست (شه‌عبه‌وی) ناو ده‌به‌ن، چونكه شانسی به‌رجه‌سته كردنیان له سایه‌ی ئابووری داته‌پیوی ئێستای وڵات‌دا نییه.
((روسیای ئێستا روو له‌داته‌پینی ئابوورییه، نه‌ك گه‌شه‌سه‌ندن))
ئه‌لیكسانده‌ر كونوفالوف توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی ئه‌زموونه ستراتیژییه‌كان له مۆسكۆ پێی وایه روسیای ئێستا روو له‌داته‌پینی ئابوورییه، نه‌ك گه‌شه‌سه‌ندن، سیستمی حوكمڕانیش له‌و بواره‌دا چالاك نییه، ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه نرخی پێترۆل یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوانه‌ی پوتین به‌ڵێنه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنیاتناوه‌و ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك پێترۆل له‌ساڵانی داهاتوودا له (130) كه‌متر بێت ئه‌وا مه‌حاڵ ده‌بێت ئه‌و به‌ڵێنانه به‌جێ بێن، هه‌روه‌ها واشی بۆ ده‌چێت كه دابه‌زینی نرخه‌كه ده‌بێته هۆی كاری توندوتیژی و تێكچوونی دۆخی سیاسی.
چاكسازیی سیاسی و ئابووری
له‌لایه‌كی تره‌وه مارك ئۆرنۆف پرۆفیسۆر له قوتابخانه‌ی باڵای ئابووری پێی وایه كه‌سیستمی حوكمڕانی له‌ڕوسیادا پێویستی به چاكسازیی سیاسی و ئابووری قوڵ هه‌یه، به‌ڵام نه سه‌رچاوه‌ی پاره‌و نه سه‌رچاوه‌ی سیاسی له‌به‌رده‌ستدان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و چاكسازییه، هه‌ر له‌م میانه‌یه‌دا مارك ئۆرنوۆف ئاماژه بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كی كوشنده ده‌كات كه نه‌ك ته‌نها پوتین، به‌ڵكو ئۆپۆزسیۆنیشی گرتوه‌ته‌وه‌و وای بۆ ده‌چێت كه ئه‌گه‌ر پوتین بیه‌وێ چاكسازیی بكات، ده‌بێت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا له تیمه‌كه‌ی خۆی بدات كه به‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و هه‌نگاوانه‌ی پێی ناوێرێت.
به‌كورتییه‌كه‌ی، به‌ڵێنه‌كانی پوتین له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه سیاسی و ئابوورییه‌ی روسیادا، جۆرێكه له ماكیاژكردنه‌وه‌ی رابردوو به (جورعه‌یه‌ك) له‌وتاری سیاسیی پۆپۆلیسته‌وه.
سەرچاوە:
تعليقات