خالد سلێمان
19/3/2012
((گه‌ل رووخانی رژێمی ده‌وێت))، یه‌كێكه له‌دروشمه‌كانی شۆڕشه‌كانی دنیای عه‌ره‌ب. كچه‌كه‌م كه‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵه‌و عه‌ره‌بیش نازانێت ئه‌م رسته‌یه‌ی زمای عه‌ره‌بی له‌به‌ر كردووه‌و به‌رده‌وام ده‌ڵێت: (الشعب یرید إسقاط النظام). ئه‌مه ده‌لاله‌تی زۆری هه‌یه‌و په‌یوه‌ستی ده‌كه‌مه رسته‌یه‌كه‌وه كه‌دروشمی ده‌زگایه‌كی میدیای هۆڵه‌ندییه به‌مشێوه‌یه‌یه (گه‌ل شایه‌نی زانیاری پێ به‌خشینه). ده‌لاله‌تی یه‌كه‌می ئاشنابوونی منداڵێك به‌دروشمێك كه به‌شێك نییه له‌جیهانه‌كه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیی به‌و بڕه زۆره‌ی زانیارییه‌وه هه‌یه كه‌ڕۆژانه شاشه بچووكه‌كه‌ی ماڵه‌وه، ته‌له‌فزیۆن، كه‌ڕۆماننووسی به‌ریتانی جۆرج ئۆروێل ناوی لێنا (براگه‌وره) به‌ویست و نه‌ویستی خۆمان ده‌یئاخنێته گوێ و چاو و بیر‌و هۆشمانه‌وه.
له‌نێوان دروشمه عه‌ره‌بییه‌كه‌و دروشمه‌كه‌ی (فری پرێس ئه‌نلیمیتید) واته میدیای ئازادی بێ سنوور، ناوی گه‌ل له‌پێشه‌وه‌یه‌و له‌وه‌ی یه‌كه‌میاندا وشه‌ی رووخان جێی زانیاری ده‌گرێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش به‌زمانێكی ساده‌و ساكار ئه‌وه‌یه كه‌مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری یه‌كێكه له‌پره‌نسیپه سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمه‌ڵگای دیموكراسی و دروستكردنی هاووڵاتییه‌كی به‌رپرسیار.
له‌ناو رژێمه سته‌مكارو تۆتالیتاره‌كاندا، هاووڵاتی كه‌ره‌سته‌ی زانیارییه بۆ سیستم و ژیانی له‌فایلی ناو ده‌زگاكانی پۆلیس و چاودێریدا كۆده‌كرێته‌وه‌و مۆڵكدارێتی پێوه ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌كی تر هاووڵاتی هه‌یه نازانێت و بوونه‌وه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی زانینه له‌باره‌ی میكانیزمی كاركردنی سیستمی حوكمڕانی و به‌چاوی (شوانكاره‌ییه‌وه) ته‌ماشای خه‌ڵك ده‌كرێت. ئیتر لێره‌وه كه‌هاووڵاتی ده‌بێته بابه‌تی موڵكدارێتی به‌زانیارییه‌وه، دروشمی (بڕووخێت) وه‌ك بابه‌تی زانیاری خۆی نمایش ده‌كات و به‌رپرسیارێتیش ده‌بێته میراتی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌وڵه‌ت.
دروشمه ئه‌وروپییه‌كه له‌وه‌دا نمایشی خۆی ده‌كات كه‌مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری یاسایه‌كه وه‌ك هه‌موو یاساكانی تری ده‌وڵه‌ت و به‌شێوه‌یه‌ك رێكخراوه هاووڵاتی تیایدا هه‌ست به‌نامۆبوون ناكات، به‌ڵام له‌وه‌ی دووه‌مدا له‌پاڵ شاردنه‌وه‌ی زانیاری‌دا ده‌وڵه‌ت وه‌ك ماشینێكی زه‌به‌لاحی داماڵینی تاك له‌مافه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت و له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی بیروڕاو بۆچوون و دیدی ئه‌و، رۆژ له‌دوای رۆژ قه‌به‌ترو دڵڕه‌قتر ده‌بێت.
لێره‌دا په‌راوێزێك بۆ بابه‌ته‌كه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ی به‌ستمه‌وه به‌دیمه‌نی سیاسی و سیستمی حوكمڕانییه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تایبه‌تیش بابه‌تی زانیاری و مافی به‌ده‌ستهێنانی و چۆنیه‌تی ده‌سته‌به‌ركردنی بۆ هاووڵاتیان. له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان له‌هه‌نگاوێكدا كه‌ده‌توانرێت به‌ئاستێك له‌ئاسته‌كانی به‌یاساییكردنی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری دابنرێت، وۆرك شۆپێكی فراوانی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سازدا. وۆرك شۆپه‌كه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كراوبوو له‌سه‌ر مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵام پڕۆژه‌یه‌كی پڕ له‌وشه‌ی (ئه‌گه‌ر).
زۆربه‌ی زۆری ئه‌و رۆژنامه‌نووس و كه‌سانه‌ی به‌شداری وۆرك شۆپه‌كه بوون، ئه‌و هه‌موو (ئه‌گه‌ر)ه‌یان وه‌ك یاسای نه‌به‌خشینی زانیاری له‌قه‌ڵه‌مدا، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا له‌جێگای خۆیدا بوو، چونكه (ئه‌گه‌ر) یان (به‌ڵام) ته‌نها له‌و كاته‌دا له‌یاسادا جێگای ده‌بێته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌ئاسایشی قه‌ومی و ئه‌و ترسانه‌وه بێت كه رووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌ده‌چنه خانه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ترس له‌بوونی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵات ده‌بێت بخرێنه‌وه چوارچێوه‌ی زه‌مه‌نییه‌وه‌و نهێنی بوونیان هه‌تاهه‌تایی نه‌بن؛ یانی ماوه‌یه‌ك دیاری بكرێت بۆ ئاشكرابوونیان و ده‌سته‌به‌ركردنیان له‌دوای مێژووی ده‌رچوونیان.
خاڵێكی تر كه‌سه‌رنجی راكێشام له‌و دانیشتنه‌دا، ئاماژه نه‌كردن بوو بۆ مافی هاووڵاتی و رۆژنامه‌نووسه له‌تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وه‌ی ده‌زگا سیاسی و حكومییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌ر یاساییه‌ك كه‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بخرێته كاره‌وه ده‌خاته ژێر مه‌ترسی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته‌وه.
به‌كورتیه‌كه‌ی یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌هه‌رێمی كوردستاندا، پێویستییه‌كی سیاسی و كلتووری و ئه‌خلاقییه‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش، ئه‌گه‌ر به‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌وه كه له‌وۆرك شۆپه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، بخرێته كاری په‌رله‌مان و (ئیقرار) بكرێت، ئه‌وا ده‌بینه خاوه‌ن دروشمی (گه‌ل شایه‌نی زانیاری پێ به‌خشینه)، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌قه كۆنه‌كه بنه‌مای هه‌ر یاساییه‌ك بێت، ئه‌وا رووبه‌ڕووی دروشمه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌بینه‌وه.
سەرچاوە:
تعليقات