خالد سلێمان
8/4/2012
ته‌كسی 1
پیاوێكی هه‌ولێری به‌ته‌مه‌ن له‌سه‌رووی شه‌سته‌وه، ته‌كسییه‌كی مۆدێل مامناوه‌ندی كرۆلای پێیه‌و ژیانی رۆژانه‌ی ماڵ و مناڵه‌كانی له‌سه‌ر هه‌مان ته‌كسییه. رۆژی 27ی مانگی پێشوو له‌نزیك هۆڵی میدیا ده‌ستی لێڕاده‌گرم و پێی ده‌ڵێم: ده‌مه‌وێت بچمه گوندی ئینگلیزی. له‌ڕێگا ده‌ست ده‌كه‌ینه قسه‌كردن و باس و خواسیش له‌گه‌ڵ شۆفێری ته‌كسییه‌كاندا به‌رده‌وام له‌سه‌ر سیاسه‌ته، به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراویش له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و گه‌نده‌ڵی و ژیانی رۆژانه‌ی ناوشار.
شۆفێره‌كه لایه‌نگرێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و ده‌كه‌وێته قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆڵی گۆڕان له‌ناو مه‌شهدی سیاسیی كوردستاندا، پرسیاری لێده‌كه‌م چۆن؟. له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له‌پێش ده‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كوردستان ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزی تیادا نه‌بوو، كه‌سیش به‌قه‌ده‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا سیاسه‌تی ئۆپۆزسیۆنی نه‌جوڵاند. من ئه‌وم وه‌ك كه‌سێك خۆش ناوێت، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی كورد، هه‌ر كه‌سێكی تر له‌جێگای ئه‌ودا بوایه، به‌لای منه‌وه هه‌مان شت ده‌بوو.
ته‌كسی 2
هه‌مان رۆژ له‌گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆم له‌گوندی ئینگلیزییه‌وه ده‌ستم له‌ته‌كسییه‌كی تر راگرت. ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌دا باسی سیاسه‌ت ناكه‌ین و پرسیاری لێده‌كه‌م كاره‌كه‌ی له‌نه‌ورۆزدا چۆن بووه؟.
یه‌كه‌مجار باسی زۆریی ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كانی كوردستان و كه‌میی هۆتێله‌كان ده‌كات. له‌وه‌یاندا بۆم ده‌ركه‌وت كه‌كاری زۆربووه‌و رازییه له‌و پاره‌یه‌ی له‌ڕۆژانی نه‌ورۆزدا ده‌ستیكه‌وتووه: ئێمه ده‌بێت ئه‌م رۆژه‌ی كوردستان به‌چاوێكی فراوانه‌وه ته‌ماشا بكه‌ین, ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئاستێك خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه دێن بۆ گه‌شتوگوزار, كه‌واته وڵاته‌كه‌ی ئێمه جوانه‌و ئاسایشی تێدایه، به‌ڵام ده‌بێت زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی به‌رین و (ته‌جروبه‌كه‌مان) له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
ته‌كسی 3
رۆژی 4ی ئه‌م مانگه له‌شوێنی كاره‌كه‌مه‌وه له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوپیشه‌یه‌كمدا ده‌ست له‌ته‌كسییه‌ك راده‌گرین و پێی ده‌ڵێین بمانبات بۆ گه‌راجی به‌غدا. به به‌رده‌م كۆلێژی ئادابدا تێپه‌ڕده‌بین و به‌شێكی زۆری ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌رده‌چن كچن و جلوبه‌رگی جۆراوجۆریان له‌به‌ردایه، وه‌ك حیجاب و جلی مۆدێرن و ته‌قلیدی...هتد. شۆفێری ته‌كسییه‌كه دێته قسه‌و ده‌ڵێت: ((ئه‌مانه دنیایان خراپ كرد)).
لێی ده‌پرسم: كاكه مه‌به‌ستت كێیه؟
ئه‌م كچه (.......)نه وا ده‌یانبینی, وه‌ڵامم ده‌داته‌وه.
هیچ وه‌ڵامێكم نه‌بوو له‌وه زیاتر بڵێم كاكه خێزانه‌كه‌ی من و خوشك و خزمه‌كانم جلی مه‌ده‌نی له‌و شێوانه له‌به‌ر ده‌كه‌ن وا تۆ به‌سه‌رچاوه‌ی خراپه‌كاری له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌یت, كه‌وابێت من و خێزانم و ژنانی تری ناو خێزانه‌كه‌م و چه‌نده‌ها خێزانی تری كورد، چۆن ئیجازه به‌خۆت ده‌ده‌یت قسه‌ی وا بكه‌یت؟. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شۆفێره له‌قسه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر مندا وه‌ك كه‌سێك په‌شیمان بۆوه، به‌ڵام تا گه‌یاندینیه گه‌راج هه‌ر خه‌ریكی (وه‌عز) خوێندن بوو، له‌كۆتاییشدا داوای لێكردین لێی زویر نه‌بین.
ئه‌م سێ رووداوه‌ی ناو سێ ته‌كسی له‌شاری هه‌ولێردا ته‌عبیر له‌سێ ره‌وتی جیاواز له‌دیمه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریی كوردستاندا ده‌كات. یه‌كه‌م و دووه‌م له‌بازنه‌یه‌كدان هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌ك دروست ناكه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه كه‌ڕۆژانه بوونه‌ته جێگه‌ی قسه‌و گفتوگۆی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری ده‌رباره‌ی ئه‌و گۆڕانگارییانه‌ی وا كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان گرتۆته‌وه. به‌مانایه‌كی تر به‌شێكن له‌میزاجێكی گشتی ناو دیمه‌ن و فه‌زای ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و قۆناغی ده‌مارگرژی و توندوتیژییان تێپه‌ڕاندووه‌و به‌عه‌قڵ و ده‌ست و په‌نجه‌ی نه‌رمه‌وه باسیان لێوه ده‌كرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سێیه‌میان كه‌جیهانبینی خۆی له‌زه‌وتكردنی مافه‌كانی ژن و زیندانیكردنیدا ده‌بینێت، ده‌مانبانته‌وه سه‌ر خه‌یاڵدانی ((تالیبان)) له‌ئه‌فغانستان كه‌ژن تیایدا وه‌ك كائینێك ته‌ماشا ناكرێت كه‌خوای گه‌وره دروستی كردبێت، به‌ڵكو وه‌ك ده‌ستكرده‌یه‌كی پیاو له‌هه‌موو چركه‌یه‌كدا ده‌كرێت ببێته بووكه‌شوشه. له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌م جیهانبینییه‌ی (برا) شۆفێره‌كه‌مان له‌و جیهانه‌مان نزیك ده‌كاته‌وه كه ((پۆلیسی ئایینی)) له‌شانشینی سعودیه له‌ژێر دروشمی (اڵ‌مر بالمعروف والنهی عن المنكر)دا پیاده‌ی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
سەرچاوە:
تعليقات
What you referred to you in your post regarding the third cab driver is disturbing, and this phenomenon is on the rise in Hawler. I do hope that the society does wake up and sees the danger!