خالد سلێمان
2/5/2012
شۆڕشه‌كه‌ی تونس كه نازناوی یاسه‌مینی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرت و ته‌نها سێ هه‌فته‌و نیوی خایاند، له ڕوداوێكی تراڤیدی و له‌سه‌رده‌ستی دو قوربانی سته‌می سیاسی ده‌ستی پێكرد، یه‌كه‌میان موحه‌مه‌د بوعه‌زیزی بوو كه توانای هه‌ڵمژینی ڕسوابونی نه‌ماو به سوتاندنی جه‌سته‌ی خۆی، سه‌رقاپی به‌رمیله باردوكه‌ی كرده‌وه.
دووه‌میان ئه‌و كچه پۆلیسه بوو كه تا ماوه‌یه‌كی نزیك كه‌س باسی نه‌ده‌كردو ته‌نها له سیاقی سێمبۆلی سته‌مدا ناوی ده‌هێنرا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی «فادیا حه‌مدی» به‌رجه‌سته‌بووی سیستمێكی سته‌مكارو دڵڕه‌ق بوو، ده‌كرێ ئه‌ویش وه‌ك قوربانییه‌كی هه‌مان ئه‌و سیستمه‌و هه‌روه‌ها ڕسوابوویه‌كی تر ته‌ماشا بكرێت.
زللەکەی فادیا
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی «سه‌فیر»ی لوبنانی ژماره‌ی ڕۆژی (20/4/2012)، نووسه‌ر و شانۆكاری تونسی «حه‌كیم مه‌رزوقی» ئاماژه بۆ حاڵه‌تێكی گرنگ ده‌كات له كاتی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی له مه‌یدانی سیدی بوزید له تونسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ «بوعه‌زیزی» دروست بوو.
دوای ئه‌وه‌ی فادیا كیلۆ ئاسنینه‌كه‌ی بوعه‌زیزی ده‌بات، له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای لێكراوه له‌و شوێنه‌دا نه‌مێنێت، بوعه‌زیزی ده‌ڵێت پێی ده‌ڵێت، «ئه‌ی به‌چی شته‌كانم بكێشم، به‌هه‌ردوو مه‌مكی تۆ؟». لێره‌دا فادیا توڕه ده‌بێت و زلله‌یه‌ك له بوعه‌زیزی ده‌دات و سه‌رقاپی ئه‌و به‌رمیله باروده ده‌كاته‌وه وا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین له ناخی كه‌سێكی وه‌ك بوعه‌زیزدا په‌نگی خواردوه‌ته‌وه.
فادیا لێره‌دا ته‌نها ئه‌و جه‌سته مێینه نییه وا بوعه‌زیز سینگی به كیلۆیه‌ك ئاسن ده‌گۆڕێته‌وه تا سه‌وزه‌و میوه‌ی پێ كێشانه بكات، ئه‌و ڕه‌مزی سیستمێكه پیاوه سه‌وزه فرۆشه‌كه‌ی له خه‌سڵه‌تی مرۆیی پوكانوه‌ته‌وه‌و دایماڵیووه له مافه ئاساییه‌كانی ژیان. بۆیه كاتێك به‌داواكردنی هه‌ردوو مه‌مكی وه‌ك دوو ئاسنی سه‌نگاندنی میوه‌و سه‌وزه، ڕسوا ده‌كرێت و له به‌ها مێینه‌ییه‌كانی كه‌مده‌كرێته‌وه‌و ئیهانه ده‌كرێت، مه‌به‌ست له فادیا نییه وه‌ك ژنێك به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ڕسواكردنی سیستمێكی سیاسی سته‌مكاره، به‌ڵام له ڕێگای ده‌ست بردن بۆ جه‌سته وه‌ك «تابو»یه‌ك كه زۆر ئاسانتره له ده‌ست بردن بۆ «تابو» سیاسییه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاكێشه‌و كه‌م كه‌س به‌لایدا چوو، ناوچه‌یه‌كی شاراوه‌یه له ناو شۆڕشه‌كاندا كه زیاتر په‌یوه‌ندی به پێكهاته‌ی سۆسیۆلۆژی له‌لایه‌ك و، چونه پیریی شۆڕشه‌كانه‌وه به‌لاشه‌و مردووی زۆره‌وه له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌یه.
له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌سه‌ر ئه‌م دوو لایه‌نه بوه‌ستم و چیرۆكه‌كه‌ی بوعه‌زیزی و فادیا حه‌مدی بكه‌مه ده‌ستپێك. له‌سه‌ره‌تای شۆڕشه‌كه‌ی تونسه‌وه زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی بوعه‌زیزی جێگای له‌سه‌ر ڕاوه‌ستان و قسه‌كردن بوون، به‌مانایه‌كی تر ئه‌و پیاوه‌ی باره هه‌ر قورسه‌كه‌ی خسته‌سه‌ر شانی خۆی و گۆماوی لێخنی سته‌می به خۆڵه‌مێشی جه‌سته‌ی خۆی شڵه‌قاند؛ بووه سیمایه‌كی زیندووی ناسراو و خاوه‌ن ناسنامه‌ی «به‌هاری عه‌ره‌بی».
له به‌رامبه‌ردا فادیا، ئه‌و كچه قه‌یره‌یه‌ی له نێوان (٧) برادا گه‌وره بوو له ساڵی دووهه‌زاره‌وه له ده‌زگای پۆلیسدا كاری ده‌كردو وه‌ك ستاتوی سته‌م ته‌ماشا ده‌كرا به‌زیندویه‌تی كوژرا، وه‌ك چۆن دیكتاتۆر «بن عه‌لی»ـیش به‌زیندویه‌تی له شانشینی سعودیه گیرسایه‌وه‌و له تونسیشدا بووه یاده‌وه‌رییه‌كی گڕگرتو به‌ئاگری زۆڵملێكراوان.
ده‌ستدرێژی و زله‌كه‌ی فادیا حه‌مدی (له دایك بوی ساڵی ١٩٦٥) وه‌ك له قسه‌ی دایك و براو كه‌س و كاری بوعه‌زیزیدا له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رجسته‌ی دوو ئاستی جیاوازه و، ناكرێت ته‌نها وه‌ك پۆلیسێك و سێمبولی ده‌سه‌ڵات ته‌ماشا بكرێت.
«منوبیه خان» كه دایكی بوعه‌زیزیه له قسه‌كردنێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس (20/12/2010) ده‌ڵێت، « ئه‌و گرفتانه‌ی ڕۆژانه كوڕه‌كه‌ی و فرۆشیاره‌كانی تر ڕوبه‌ڕوی ده‌بونه‌وه كاری تێنده‌كردن، ئه‌وه‌ی كاری تێكرد تێهه‌ڵدانی بوو له‌لایه‌ن چوار پۆلیسه‌وه، به‌تایبه‌تی فادیا حه‌مدی كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا زله‌یه‌كی تێسره‌واندو جوێنی به‌باوكی خوالێخۆشبوی دا». له‌هه‌مان ڕۆژداو بۆ ئاژانسی فرانس پرێس براكه‌ی بوعه‌زیزی كه ناوی «سالم»ه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی پاڵی به‌براكه‌یه‌وه ناوه خۆی بكوژێت هه‌ستكردن بووه به ڕسوابون و ده‌ڵێت، «له‌لای ئێمه‌ی عه‌ره‌ب لێره‌دا له سیدی بوزید، هه‌ر پیاوێك له‌لایه‌ن ژنێكه‌وه لێی بدرێت به‌پیاو ناژمێردرێت و جلی ژنانه‌ی له‌به‌ر ده‌كرێت».
له‌به‌رامبه‌ردا كه‌س و كاری فادیا حه‌مدی هۆكاری ساغكردنه‌وه‌ی گوناهه‌كه به‌سه‌ر كچه‌كه‌یاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی سیستمه‌كه‌ی «بن عه‌لی» ده‌یانویست به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت مه‌سه‌له‌كه به‌سه‌ر كه‌سێكدا ساغ بكه‌نه‌وه‌و توڕه‌بوونی خه‌ڵك دامركێننه‌وه، بۆیه هه‌مو شتێكیان به‌سه‌ر «فادیا»دا ساغكرده‌وه، به‌ڵام به‌وه‌ش هیچیان پێ پینه‌نه‌كرا. له شوێنێكی تردا سالم باسی ئه‌وه ده‌كات كه چۆن وه‌ك هه‌مو خه‌ڵكی سیدی بوزید به‌شداری شۆڕشه‌كی كرده‌وه‌و ئاگای له‌وه نه‌بوه كه خوشكه‌كه‌ی ده‌كرێته هۆكاری خۆسوتاندنه‌كه‌ی بوعه‌زیزی.
سێکس و تابو
به‌ڵام زانیارییه‌كانی تر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه فادیا وه‌ك به‌رپرسێكی ده‌زگای پۆلیسی ناوچه‌ی سیدی بوزیدو جێگره‌كه‌ی كه ناوی «سابر» بو هه‌مو هه‌فته‌یه‌ك موحه‌مه‌د بوعه‌زیزیان توشی گیروگرفت و سه‌رئێشه ده‌كرده‌وه‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌وزه‌و میوه فرۆشتنیان لێ زه‌وت ده‌كردو ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی تێدا سوتاند سه‌یاره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌كانیش بێ‌ئاو بوون.
كۆی ئه‌م زانیاریانه كه ئه‌و قسه‌یه‌یان له خۆنه‌گرت وا حه‌كیم مه‌رزوقی وروژاندی و گوایه بوعه‌زیزی مه‌مكی فادیه‌ی وه‌ك كیلۆی ئاسن ته‌ماشا كردووه، ده‌مانخه‌نه به‌رده‌م هه‌ندێ ئیشكالیاتی سۆسیۆلۆژی وه‌ها، دوور له هۆكاره سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌سته‌می ڕژێمه‌كی «زه‌ینه‌دین بن عه‌لی»، شۆڕش و ماناكانی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
چونكه ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه ئاكتی خۆسوتاندنه‌كه هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی یاسه‌مین بوو، ئه‌وا ده‌ست نه‌بردن بۆ «تابو»ی جه‌سته‌ی فادیا، دۆخه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ده‌هێشته‌وه. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی سۆسیۆلۆژی بۆ قسه‌كانی كه‌سوكاری بوعه‌زیزی و فادیا ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌م بۆچوونه‌وه كه زیاتر «تابو»ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی.
یانی ئه‌گه‌ر بوعه‌زیزی هه‌ردوو مه‌مكی پۆلیسه قه‌یره‌كه‌ی «فادیا» به دوو كیلۆی ئاسنین نه‌شوبهاندایه، زله‌یه‌كی به‌ر نه‌ده‌كه‌وت و ڕسواكردنه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی ڕۆتینی ڕۆژانه‌دا ده‌ماو هیچی تر.
له هه‌مان سیاقدا، ئه‌گه‌ر سابر جێگره‌كه‌ی فادیا زله‌كه‌ی له بوعه‌زیزی بسره‌واندایه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی ژنێك نه‌بووایه، ئه‌و خۆی نه‌ده‌سوتاندو دیسانه‌وه مه‌سه‌له‌كه له چوارچێوه‌ی ڕۆتینێكی ڕۆژانه‌ی سته‌مكاریدا ده‌مایه‌وه كه چه‌ندین ساڵه هه‌ڵمژین و قبوڵكردنی بووه‌ته دیمه‌نێكی ئاسایی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نمونه‌ی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و هاووڵاتیان.
لێره‌دا هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه ده‌چنه سیاقی سێكس و تابو كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، بوعه‌زیزی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌كوشتایه ده‌بوایه جلی ژنانه‌ی له‌به‌ر بكرایه‌و ئیتر وه‌ك پیاوێك ته‌ماشا نه‌كرایه، فادیا حه‌مدیش ئه‌گه‌ر زله‌كه‌ی نه‌سراواندایه‌ته بناگوێی، ده‌بوایه به‌ها مێینه‌یه‌كان له خۆی بكاته‌وه‌و هه‌ردوو مه‌مكی وه‌ك دوو پارچه ئاسن ته‌ماشا بكردایه.
له‌م میانه‌دا ده‌توانرێت بووترێت به‌شێكی شۆڕشه‌كه‌ی تونس ئه‌و ناوچه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی گرته‌وه كه له‌ناو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌ڵاتی و موسڵمانه‌كاندا خوێنی له‌سه‌ر ده‌ڕژێت و دوژمنایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له حاڵه‌ته‌كه‌ی تونس‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕژێمێكی سیاسی سته‌مكار له‌دووای هه‌ژاری بوعه‌زیزی و داماڵینی فادیا له ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌وه بوو، مه‌سه‌له‌كان ئه‌و ئاراسته‌یان وه‌رگرت وا سیستمه سیاسییه‌كه نه‌یده‌ویست. به‌تایبه‌تیش كه ڕوداوه‌كه له چه‌قێكی مه‌ده‌نی و شارستانیدا ڕوویدا، یانی ئه‌گه‌ر له لادێیه‌ك یان شارێكی بچوكدا بوایه ئه‌وا سه‌رجه‌می ڕوداوه‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیدا چڕده‌كرایه‌وه.
شه‌ره‌ف و ناموس
له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی میسر، هه‌نگاوی دووه‌می ئه‌وه‌ی تونس بوو له ناو جیهانی عه‌ره‌بیداو زیاتر گۆماوه‌كه‌ی شڵه‌قاند، به‌شێكی ئه‌م نووسینه له‌سه‌ر ئه‌و ڕوه سۆسیۆلۆژیه ته‌رخان ده‌كه‌م وا میسری له پێگه‌ی ڕابه‌رایه‌تیكردنی شۆڕشه‌كانی دنیای عه‌ره‌بی لابرد‌و له‌چه‌قی «تابو»وه‌كاندا له‌نگه‌ری پێگرته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه‌ی میسری پێناسرایه‌وه، ئه‌و به‌رده‌وامییه بوو گه‌نجه‌كانی ئه‌و وڵاته ویستیان به ڕووداوه‌كانی بده‌ن و كۆتاییه‌كان له هه‌ژمونی «دامه‌زراوه‌ی میلیتاری» له‌لایه‌ك و نێرۆكه (الإستفحال) بوونی ئیخوانی موسلمین و سه‌له‌فیه‌كاندا نه‌بینن.
له تونس «تابو»ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وه‌ك ئه‌وه‌ی له چیرۆكه‌كه‌ی بوعه‌زیزی هاووڵاتی و فادیای پۆلیس و ڕه‌مزی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ركه‌وت، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانیدا له‌سه‌ر ئاستی خێزانی هه‌ردوو كه‌سه‌كه، له‌وه‌دا كۆتای پێهات كه بوعه‌زیزی ببێته ئایكۆنێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای داماڵراو له ماف و قوربانیی سته‌مكارو فادیاش ببێته سه‌نگی مه‌حه‌كی دادگا‌و له كولتوری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ئاسه‌واره‌كانی كۆمه‌ڵگای تابو دوور بخرێته‌وه. به‌ڵام دیمه‌نه‌كه‌ی میسر ئاراسته‌ی تری وه‌رگرت و شۆڕشه‌كه كرایه قوربانی كولتورێكی ئاماده بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی «تابو» بۆ ناو گوتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی.
به‌كورتییه‌كه‌ی، سێكس و تابو، له دوو ئاستی جیاوازدا بوونه به‌ربه‌ستی شۆڕشه‌كه، یه‌كه‌میان له‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه سوپای میسر وه‌ك ده‌زگایه‌كی میلیتاری باڵاده‌ست، بۆ كۆتایی هێنان به‌فیكره‌ی شۆڕشی به‌رده‌وام و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی هێزه مه‌ده‌نییه‌كان، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی «شه‌ره‌ف و ناموس»ی ئه‌و كچه میسریانه‌ی وا له گۆڕپانی «ته‌حریر»دا ده‌مانه‌وه‌و له‌گه‌ڵ كوڕه گه‌نجه‌كاندا داوایان ده‌كرد سوپا ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ته‌سلیم به هێزه مه‌ده‌نیه‌كان بكات. له‌م میانه‌یه‌دا سوپا په‌نای برده به‌ر هه‌ڵواسینی بوختانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بڵاویكرده‌وه كه كچه‌كانی گۆڕه‌پانی «ته‌حریر» په‌رده‌ی كچێنیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌و شه‌وانه‌دا كه له «ته‌حریر» ماونه‌ته‌وه سێكسیان له گه‌ڵ كوڕه گه‌نجه‌كاندا كردووه.
سوپا هه‌ر به‌م بوختانه‌وه نه‌وه‌ستاو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی به‌خۆیدا له‌ڕێگای پزیشكی تایبه‌ت به‌ده‌زگاكانی خۆیه‌وه پشكنینی پزیشكی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌و كچانه بكرێت، له ناویاندا چالاكوانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به‌شداربوویه‌كی دیاری شۆڕشه‌كه به‌ناوی «سه‌میره ئیبراهیم».
دەسگیرکردنی 18 کچ
له مانگی ئازاری ڕابردوودا سوپای میسر هه‌ڵسا به‌ده‌ستگیركردنی زیاتر له ١٨ كچی به‌شداربووی گۆڕه‌پانی ته‌حریرو به‌زۆر خرانه ژێر پشكنینی په‌رده‌ی كچێنییه‌وه. وه‌ك سه‌لوا حوسه‌ینی (بیست ساڵ) ده‌یگێڕێته‌وه له‌گه‌ڵ ژنی تردا ده‌ستگیركراو به‌زۆر ڕوتكرایه‌وه‌و پاسه‌وانه ژنه‌كان پكشنینان بۆ كرد‌و دوای ئه‌وه پزیشكێكی عه‌سكه‌ری پیاو كه به‌دله‌یه‌كی سپی له‌سه‌روی جل‌و به‌رگه سه‌ربازیه‌كه‌یه‌وه له‌به‌رده‌كرد، پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی بۆ ئه‌نجامدا. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێكرا كه ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی كچێنیان نه‌بێت ئه‌وا تومه‌تی به‌دڕه‌وشتی و سوزانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت». ئه‌م قسانه‌ی سه‌لوا حوسه‌ینی كه له‌گه‌ڵ قسه‌و به‌ڵگه‌ی تردا له‌سه‌ر هه‌مان كێشه، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هێنایه قسه‌و ڕه‌خنگرتن له ده‌زگای میلیتاری میسر، له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نوس «خالد التیمومی»ه‌وه ئاماده‌كراوه‌و له سایتی (مۆدێرن نیوز) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ «تابو»ی پرده‌ی كچێنی له ڕۆژی ( ٩ی ئازار)دا‌و له‌لایه‌ن سوپای میسره‌وه نه‌بووه جێگای بایه‌خی میدیای میسری و ته‌نها ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی «ئه‌منیستی» له‌سه‌ری هاته ده‌نگ و ئاشكرای كرد‌و چه‌ند ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤیش ڕه‌فتاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زاركرد. به‌كورتییه‌كه‌ی ته‌نها میدیای بێگانه ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه‌یان بۆ سه‌ر كچانی میسر وروژاند‌و میدیا‌و كه‌ناڵه لۆكاڵییه‌كان له ئاستیدا بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ڕۆژی (٩ی ئازار) پیاوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر تێهه‌ڵدانیان ده‌خواردو كچانیش پشكنینی په‌رده‌ی كچێنیان بۆ ده‌كرا. مه‌حمود عه‌بود كه ڕۆژنامه‌نووسێكی میسرییه له‌و ڕۆژه‌دا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوو، تێهه‌ڵدانێكی زۆری خوارد‌و كامێراكه‌شی شكێنرا، به‌ڵام له‌به‌ر چاویدا كچه‌كانی هاوڕێی ده‌بران بۆ سه‌ربازگه‌یه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی قاهیره بۆ پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی وه‌ك دوای یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌ی بۆی ده‌گێرێته‌وه.
له‌پاڵ ئه‌و پێشێلكردنه‌ی مافی ژن و كچه میسرییه‌كاندا له‌لایه‌ن سه‌ربازه حوكمڕانه‌كانه‌وه، جۆرێكی تر له گه‌ڕانه‌وه بۆ ژن و جه‌سته‌ی ژن له ناو دیمه‌نی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میسریدا په‌یدابوو، ئه‌وی جیهانی سه‌له‌فیه‌كان به‌پله‌ی یه‌ك و ئیزدیواجیه‌تی «ئیخوان موسلمین»ه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنداو گه‌ڕانه‌وه بۆ به «تابو»كردنی جه‌سته‌ی مێینه.
ژنەکانی مەحفوز
حازم ئه‌بو ئیسماعیل كه پێش «خه‌یره‌ت شاتر» یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی میسر له‌لایه‌ن ئیخوان موسلمینه‌وه‌و دوور خرایه‌وه، یه‌كه‌م كه‌س بوو باس له‌وه بكات كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێت به‌سه‌رۆك تێكه‌ڵاوبوونی ژن و پیاو له كار‌و شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه ده‌كات و په‌چه به‌سه‌ر ژنانی میسردا ده‌سه‌پێنێت و فرۆشتنی مه‌ی له وڵات‌دا قه‌ده‌غه ده‌كات. قسه‌كه‌ری سه‌له‌فییه‌كان « حزبی نور» عه‌بدول مونعم شحاده» له‌وه زیاتر ڕۆیشت و داوای كرد كه حكومه‌تی میسر پێش هه‌مو شتێك كار‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی «نه‌جیب مه‌حفوز» قه‌ده‌غه بكات، چونكه ئه‌و ئه‌ده‌به به‌لای ئه‌وه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ڕه‌وشت خراپیی ده‌كات له ناو كۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ته قسه‌كانی «شه‌حاده»ش هه‌ر ده‌چێته پاڵ ئه‌و جیهانه‌ی، ئیسلامییه‌كان بۆ ژن وێنای ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌ی ژنه‌وه هه‌یه، «نه‌جیب مه‌حفوز»یش یه‌كێك بوو له‌و نووسه‌ره هه‌ره دیارانه‌ی كه ژنانی ناوچه شاراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای میسری هێنایه ناو ڕۆمانه‌كانییه‌وه‌و هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه كردنی به كاراكته‌ری سه‌ره‌كی زنجیره دراماكانی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی میسر و جیهانی عه‌ره‌ب.
ژنه‌كانی مه‌حفوز، به‌لای به‌شێكی زۆری ڕه‌خنه‌گرانی عه‌ره‌به‌وه، ئه‌وانه‌ن كه خه‌یاڵی پیاوی عه‌ره‌ب و میسری وێنایان ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ر زوو فه‌زایه‌كی فراوانیان داگیركرد‌و بوونه نمونه‌ی پاڵه‌وانی ژنی میسری له هونه‌رو ئه‌ده‌بدا.
ئه‌م خه‌یاڵ پڕكردنه‌ی پیاوان به‌و جه‌سته شاراوانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای میسری، كه نه‌جیب مه‌حفوز داهێنانێكی گه‌وره‌ی تێداكرد، به‌ته‌واوه‌تی ئارامی له ئیسلامیه‌كان بڕی و له‌هه‌مو بۆنه‌یه‌كدا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن قه‌ده‌غه بكرێت و له‌و ڕێگایه‌شه‌وه نه‌ك له ئه‌ده‌بی مه‌حفوز به‌ته‌نها به‌ڵكو له جه‌سته‌و بوونی ژن بدرێت.
به‌كورتییه‌كه‌ی، له نێوان شۆڕشه‌كه‌ی تونس و ئه‌وه‌ی میسردا، له ڕێگای ئه‌م دیده كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیانه‌ی باس كران و زیاتر له بازنه‌ی «تابو»دا ده‌خولێنه‌وه، دوو جیاوازی گرنگمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی تونس بازدانێك هه‌بوو له كرده‌یه‌كه‌وه به قسه‌ی ئه‌ندامانی خێزانی بوعه‌زیزی ده‌چێته خانه‌ی تابوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، بازدانێك بوو بۆ كرده‌یه‌كی مه‌ده‌نی و سیاسی، جه‌سته‌ی ژن و پیاوه‌تی له‌ده‌ستدراوی تێدا له بیر چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی میسر له كرده‌یه‌كی مه‌ده‌نی شۆڕشگێڕانه‌وه دژی گه‌وره‌ترین ڕێژێمی سته‌مكارو گه‌نده‌ڵ، بووه بازدانێك بۆ بازنه‌ی «تابو»ه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان.
سەرچاوە:
تعليقات