خالد سلێمان
22/10/2012
بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌چێت له‌سه‌ر جاده‌كانی سلێمانی ئاڵای نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیام به‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلی تاكسی و تایبه‌تی و ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێلی (لۆكس)یشه‌وه ده‌بینم, تا كاتی ئه‌م نووسینه هه‌موو رۆژێك له‌به‌رده‌م ماڵێكی سێ قاتی پاره فره تێچوودا له‌ته‌نیشت شوێنی كاره‌كه‌مه‌وه, ئه‌و ئاڵایه له‌سه‌ر پاترۆڵ نیسانێكی ئه‌و ماڵه‌دا ده‌بینم. به‌رده‌وامیش دڵی خۆم و په‌ژاره‌م له‌به‌رده‌م بینینی سیمبولی كوشتن و جینۆسایدی جوله‌كه‌كان و قه‌ره‌جه‌كان و خه‌ڵكانی تر له‌كۆتایی سییه‌كان و سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان به‌وه ده‌ده‌مه‌وه, كه‌ئه‌مه دیارده‌یه‌كی سه‌رپێیه‌و زیاتریش په‌یوه‌ندیی به(جه‌هل)ه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام ده‌ركه‌وت, دیارده‌كه ته‌نها لای چه‌ند شۆفێرێك نییه‌و له‌دوكانی زیوو ئاڵتون فرۆشه‌كانیش, ئاڵای نازییه‌كان وه‌ك میدالیا ده‌فرۆشرێت و كڕیاری زۆریشی هه‌یه, له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر لای هه‌ندێ رۆژنامه‌نووسان بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و (ئیعجاب) بوون به‌هیتله‌رو هه‌ڵگرتنی سیمبولی نازییه‌كان وه‌ك میدالیاو كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی قسه‌ی نه‌سته‌ق-ی هیتله‌ر بووه‌ته شتێكی ئاسایی.
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا سایتێكی كوردی به‌رفراوان كۆمه‌ڵێ وێنه‌ی هیتله‌ری له‌گه‌ڵ منداڵانی ئه‌ڵمانیادا به‌بێ هیچ كۆمێنت و روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه‌و هیتله‌ر له‌گه‌ڵ منداڵاندا وه‌ك فریشته ده‌ركه‌وتووه. پێش دوو هه‌فته كامێرامانێك له‌یه‌كێك له‌كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆكانی كوردستاندا وێنه‌یه‌كی هیتله‌ری له‌گه‌ڵ ئیعجابی خۆیدا له‌سه‌ر پرۆفایلی خۆی له‌ناو تۆڕی فه‌یسبوكدا بڵاوكردۆته‌وه. به‌كارهێنه‌رێكی تری فه‌یسبوك ئه‌م وتانه‌ی هیتله‌ری بڵاوكردۆته‌وه‌و رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌رێكیش به‌ئاماژه‌كردن بۆ سه‌رچاوه‌كه ئه‌و وتانه‌ی له‌سه‌ر پرۆفایله‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر فه‌یسبوك داناوه.
به‌شێك له‌و وتانه‌ی كه‌گوایه هیتله‌ر وتوونی:
-هه‌رگیز ده‌مه‌وه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئه‌حمه‌ق مه‌كه، چونكه خه‌ڵك له‌وانه‌یه به‌ئاسانی ئێوه‌ی بۆ لێك جیانه‌كرێته‌وه.
-كه‌سی دۆڕاو ئه‌گه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بكات ئه‌وا چێژی سه‌ركه‌وتن له‌كه‌سی براوه تێكده‌دات.
-هه‌رگیز پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ كه‌سێك مه‌كه كه‌هیچی نییه له‌ده‌ستی بدات.
ئه‌مانه‌و هه‌ندێ شتی تر كه‌لێره‌دا جێگایان نابێته‌وه‌و ته‌نها مه‌به‌ست له‌باسكردنیان ئه‌وه‌یه بۆ قسه‌و وێنه‌ی هیتله‌رو سیمبولی حزبه‌كه‌ی كه‌بۆته گه‌وره‌ترین كاولكاری له‌دنیادا, به‌و شێوه‌یه بڵاوده‌كرێنه‌وه؟ گوایه بڵێی مه‌سه‌له‌كه ته‌نها نه‌زانین بێت, یان گه‌ڕان به‌دوای سیمبولێكدا بۆشایی ده‌روونی و گرفتی كاراكته‌ره‌كان پڕ بكاته‌وه, یان گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ فیكره‌یه‌كی ناسیۆنالیستی كوێرانه كه‌گوایه ره‌گی كورد ئارییه‌و هیتله‌ریش به‌هه‌مانشێوه ئاری بووه؟.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا, نه‌زانین وڵامێكی لۆژیكی نییه, چونكه ده‌ستبردن بۆ سیمبولی نازییه‌كان یان قسه‌یه‌كی هیتله‌ر له‌زانینه‌وه ده‌رباره‌ی كه‌سه‌كه یان سیمبوله سیاسییه‌كه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێت, به‌ڵام زانینێكی بكوژ ئه‌گه‌ر ئه‌م وتنه ره‌وا بێت. یانی هیتله‌ر ده‌ناسن، به‌ڵام نازانن چی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێناوه, نازانن چه‌ند ژن و منداڵی جوله‌كه‌ی له‌ته‌نوردا سووتاندووه, نازانن هۆڵۆكۆست و ئۆشڤێتز چییه, نازانن زانا‌و پزیشكه‌كانی حزبی نازی له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چۆن تیۆری له‌ناوبردنی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌و ئینسانی ئیفلیج و جوله‌كه‌و قه‌ره‌ج و جیاوازه‌كانی تریان هێنایه‌كایه‌وه تا كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ غه‌لوغه‌شی ئه‌ڵمانی دامه‌زرێنن, نازانن هیتله‌رو نازیزم چی كاره‌ساتێكیان به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێنا.
هه‌ڵبه‌ته هۆكاری ئه‌م (جه‌هله قاتیله) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌مێتۆدو پرۆگرامه‌كانی خوێندنی وڵاتی ئێمه‌دا باس له‌هۆڵۆكۆست ناكرێت و گه‌نجانی وڵات زانكۆش ته‌واوده‌كه‌ن نازانن هۆڵۆكۆست چییه, نازانن هیتله‌ر ته‌نها دیكتاتۆرێك نه‌بوو, به‌ڵكو ئه‌ندازیاری گه‌وره‌ترین سیستمی تۆتالیتاری بوو له‌جیهاندا, بگره ئه‌ندازیاری به‌ڕۆتینكردن و ئاسایی ته‌ماشاكردنی كوشتنی مرۆڤه‌كان و داماڵینیان له‌ماف بوو له‌ژیاندا. له‌لایه‌كی تره‌وه میدیای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن نه‌بێت له‌هیچ یادێكدا باسی هۆڵۆكۆست و تاوانه‌كانی هیتله‌ر ناكات و ته‌نانه‌ت كتێبـی به‌رچاویش له‌سه‌ر تاوانه‌كانی نازیزم به‌زمانی كوردی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبوك ده‌كرێن له‌سه‌ر (ئیعجاب) به‌قسه‌كانی هیتله‌ر, وا ئاراسته ده‌كرێن كه‌گوایه قسه‌كانی هیتله‌ر جیاوازن له‌كاراكته‌رو كرده‌وه‌كانی, ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و بۆچوونه سه‌قه‌ته‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه‌نووسه‌رو ده‌ق له‌یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هیتله‌رو ستالین و مۆسۆلینی و پۆڵ پۆت و سه‌دام حسێن و قه‌زافی و حافز ئه‌سه‌د و هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی تری دنیا چه‌نده‌ها قسه‌و ره‌ونه‌قداریان هه‌یه له‌ژیاندا, به‌ڵام ئه‌و كلتووره‌ی له‌به‌ڕۆتینكردنی كوشتن و مه‌رگدۆستیدا به‌رهه‌میان هێنا جێگا بۆ هیچ قسه‌یه‌ك ناهێڵێته‌وه.
زۆر جار له‌میدیاكانی جیهاندا یه‌كێك له‌و تابلۆیانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه هیتله‌ر كێشاونی, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وه بیری خوێنه‌رو گوێگر‌و ته‌ماشاكه‌ر دێننه‌وه كه هیتله‌ر كێ بووه‌و چی كردووه‌و چی به‌سه‌ر جیهاندا هێناوه.
* ئەم وتارە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ) بڵاو بوەتەوە
تعليقات