خالد سلێمان
23/10/2012
پیاوێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م به‌زمانێكی ساده باسی جیاوازیی نێوان ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو و ئێستای ناوچه‌كه ده‌كات‌و له‌ڕێگای چه‌مێكی ئاوه‌وه كه‌ئێستا له‌وشكبووندایه، ئه‌وه‌مان پیشانده‌دات كه‌چۆن سروشتی ناوچه‌كه به‌ره‌و وشكایی ده‌ڕوات‌و خه‌سڵه‌تی بیابان له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر وشكبوونی ئه‌م چه‌مه‌و زۆر چه‌می تری كوردستان ببه‌ستینه‌وه به‌ژینگه‌ی گشتیی جیهانه‌وه، ئه‌وا له‌پێشبینییه‌كی زاناكانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه‌پێیوایه له‌ساڵی 2050 به‌سته‌ڵه‌كی باشوور ده‌توێته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی دروستبوونی هیته‌رێكی گه‌رم كه‌ماوه‌ی ملیۆنان ساڵه هۆكاری پاراستنی به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌مینه، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری (فره زینده‌یی)، واته Biodiversity و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی. به‌به‌راوردێكی بچووكی نێوان ساڵانی 1960و ساڵی 2012 له‌شارێكی وه‌ك سلێمانیدا ئه‌و فیكره‌یه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه‌ده‌مانه‌وێت له‌م نووسینه‌دا باسی بكه‌ین‌و كوردستانیش ناكه‌وێته ئه‌و دیوی به‌ره‌و بیابان رۆیشتن.
كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌فر
له‌ڕێگای ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی هه‌ردوو شاری سلێمانی‌و هه‌ولێر له‌ساڵانی په‌نجاو شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا‌و ئه‌مساڵی 2012، هه‌ست به‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ین كه له‌ژینگه‌ی كوردستاندا روویداوه، یه‌كێكیش له‌و گۆڕانكاریانه كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌فربارینه، بگره نه‌مانێتی به‌شێوه‌یه‌كی دیار له‌زۆر ناوچه‌ی كوردستاندا. هه‌ر له‌سلێمانیدا له‌شه‌سته‌كانی رابردوودا له‌سه‌ر جاده‌ی سالم چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ره‌چاوده‌كرێن، به‌ڵام ئێستا له‌ژماره نایه‌ت، تائێستا له‌ناو میدیاكانی ئێمه‌دا به‌بێ چوونه‌ناو ورده‌كارییه‌كانی‌و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ته‌نها كه‌باس له‌م گۆڕانكارییانه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی باس له‌كه‌مبارانی‌و وشكه‌ساڵی ده‌كرێت، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م كه‌مبارانی‌و وشكه‌ساڵییه چیه؟ ئه‌م گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه له‌ژینگه‌داو گه‌رمبوونی زه‌وی بۆ وا زوو روویداو ئاكاره‌كه‌ی گه‌یشته كوردستانه سه‌وزه‌كه‌ی ئێمه؟.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌ی به‌رده‌وام باسده‌كرێت، چالاكیی مرۆیی‌و پیشه‌سازی‌و ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌یه جیهان به‌خۆیه‌وه‌ده‌بینێت‌و داخوازییه‌كی یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر وزه، كه به‌ڕای زانایان زه‌وی ده‌پڕوكێنێت‌و به‌گه‌نجێتی پیری ده‌كات، یه‌كێك له‌و ئاماژه ترسناكانه ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی هه‌شت هه‌زار ساڵی رابردوودا زه‌وی چه‌ندێ خۆراكی به‌رهه‌مهێناوه، ده‌بێت له‌چل ساڵی داهاتوودا هه‌مان راده به‌رهه‌مبهێنێت، چونكه له‌ماوه‌ی ئه‌م چل ساڵه‌دا دانیشتووانی جیهان خۆی ده‌دات له10ملیۆن كه‌س، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتووانیش له‌سه‌ر زه‌مین بكه‌ین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان زیاتر بۆ روونده‌بێته‌وه‌و ده‌توانین ئه‌و زیانه گه‌وره‌یه بخه‌مڵێنین كه‌به‌ر ژینگه ده‌كه‌وێت‌و ژیانی مرۆڤه‌كان ده‌خاته‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه.
گه‌شه‌سه‌ندنی دانیشتووان
ئه‌م داتایه كه‌ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه خێرایی گۆڕانی ژینگه‌و گه‌رمبوونی زه‌ویمان به‌شێوه‌یه‌ك بۆ روونده‌كاته‌وه كه‌بزانین ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانێك له127ساڵدا -له‌نێوان ساڵی 1880-1927 یه‌ك ملیار مرۆڤ زیادیكردووه، رووی دابێت- ئه‌وا له‌كۆتایی سه‌ده‌ی 20و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21دا ئه‌و گۆڕانكارییه له12ساڵدا روویداوه له‌نێوان ساڵانی 1999-2011 یه‌ك ملیار مرۆڤ زیادیكردووه، ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه یانی داواكاریی زیاتر له‌سه‌ر وزه به‌هه‌مان ئه‌و خێراییه‌ی كه‌دانیشتووان تێیدا گه‌شه‌یسه‌ندووه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌واو گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌مین، تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌ساڵانی هه‌شتاكانی هه‌مان سه‌ده‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستده‌كات به‌كاركردن له‌سه‌ر گه‌رمبوونی ژینگه، له‌هه‌مانكاتدا تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م گه‌رمبوونه گرێدراوه به‌گه‌شه‌سه‌ندنی رێژه‌ی دانیشتووانه‌وه كه‌وه‌ك ته‌ماشاده‌كه‌ین له‌ساڵی 1927 به‌دواوه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه‌چووه، ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی دانیشتووان هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئابووری‌و زانستی‌و ته‌كنۆلۆژیا، به‌تایبه‌تیش په‌ره‌سه‌ندنی داخوازییه‌كان له‌سه‌ر وزه كه‌پێتڕۆڵ ناونیشانه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی‌و ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م‌و سه‌ره‌كی وزه له‌جیهاندا.
هۆكاره لۆكاڵییه‌كان چین؟
ئه‌مانه هه‌موو پێكه‌وه ده‌بنه‌هۆی گه‌رمبوونی به‌رگه‌هه‌وا، هۆكاره‌كانیش ته‌نها له‌شوێنێكی دیاریكراوه‌وه نین‌و هه‌موو دانیشتووانی سه‌رزه‌وی لێی به‌رپرسیارن، چونكه ئه‌و به‌فره‌ی له‌به‌سته‌ڵه‌كی باكوور‌و باشوور ده‌توێته‌وه، نه‌ك ته‌نها له‌شوێنی خۆیاندا، به‌ڵكو له‌ئاستی هه‌موو گۆی زه‌میندا ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی كه‌ش‌و گه‌رمبوون‌و له‌ناوبردنی «فره زینده‌یی»، ئه‌گه‌ر له‌به‌سته‌ڵه‌كی باكوور به‌فرو ته‌وژمی ساردی كه‌مبێته‌وه، ئه‌وا له‌كوردستانیشدا پله‌كانی گه‌رمی زیادده‌كه‌ن‌و كه‌ش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام ئایا هۆكاره‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌توانه‌وه‌ی به‌فره‌كانی به‌سته‌ڵه‌كی باكوور ده‌بنه‌هۆی ئه‌م واقیعه خراپه‌ی ژینگه‌یان دروستكردووه، ئه‌ی هۆكاره لۆكاڵییه‌كان له‌كوێدان؟. هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بۆ وڵاتێكی وه‌ك كوردستان ئاسان نییه‌و یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان‌و توێژه‌ران‌و ئه‌كادیمییه‌كان ده‌بێته‌وه، نه‌بوونی زانیاری‌و سه‌رژمێریی وردی دار‌و دره‌خت‌و دارستان‌و ئۆتۆمبێل‌و كارگه‌و ئامێری گه‌وره‌و بچووكی كاره‌بایی‌و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ماشێن‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی به‌گازو غاز‌و نه‌وت‌و به‌نزین كارده‌كه‌ن، ئه‌م نه‌بوونی داتایه ته‌گه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م تێگه‌یشتن له‌ژینگه‌ی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاره‌و هه‌موولایه‌ك به‌باشی لێی تێده‌گه‌ن، ئه‌و گۆڕانكارییه به‌رچاوه‌یه كه‌ده‌بینرێت‌و وڵاته‌كه به‌ره‌و خاكێكی وشك‌و تۆزاوی ده‌بات.
دوو ملیۆن ئۆتۆمبیل‌و زیاتریش
هه‌ڵبه‌ته كوردستانیش به‌شێكی دانه‌بڕاوه له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییانه‌ی له‌ئاستی جیهاندا ئاماژه‌مان پێدا، به‌تایبه‌تیش داخوازیی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر وزه‌یه، ئه‌گه‌ر ته‌نها سلێمانی بگرین‌و چاوێك به‌باری ژینگه‌كه‌یدا بگێڕین، ئه‌وا ده‌بێت له‌ژماره‌ی كارگه‌و ئۆتۆمبێل‌و تۆڕبینی كاره‌باوه ده‌ستپێبكه‌ین كه‌به‌مشێوه‌یه‌یه: (303 كارگه‌ی گه‌وره‌و 9425 كارگه‌ی بچووك‌و 497 موه‌لیده‌ی كاره‌باو چوار تۆڕبینی كاره‌با كه له‌بری غاز به(دیزڵ گاز) كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن‌و 951 هه‌زارو 196 ئۆتۆمبێل، كه‌ئه‌و ژماره‌یه تاڕۆژی 31/4/2012 تۆماركراوه‌و مانگانه‌ش نزیكه‌ی 49 هه‌زار تۆمارده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر له‌موه‌لیده‌و كارگه‌و تۆربینه‌كانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین‌و زیانه‌كانیان بژمێرین، ئه‌وا هه‌ر 4 لیتر له‌گاز (دیزڵ) ده‌بێته‌هۆی 15 كیلۆ دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن‌و هه‌ر 4 لیتر به‌نزینیش توانای به‌رهه‌مهێنانی 10 كیلۆی هه‌یه، یانی به‌ته‌نها موه‌لیده‌كان توانای پیسكردنی سلێمانییان هه‌یه‌و به‌كۆی هه‌مووی رۆژانه سه‌دان تۆن له‌دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌شاره‌كه‌دا به‌رهه‌مدێت، له‌داهاتووشدا ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌نێوان عه‌ربه‌ت‌و سلێمانیدا داده‌مه‌زرێت كه‌ناوچه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ پیشه‌سازیی قورس، كه‌نه‌ك ته‌نها سلێمانی‌و ئاوی تانجه‌ڕۆ، به‌ڵكو به‌دووریی 32 كیلۆمه‌تر ئاوی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش پیسده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌م ناوچه پیشه‌سازییه له‌شوێنی چاندنی گه‌نم‌و جۆو سه‌وزاییدا ده‌بێت‌و رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ناوچه‌كه‌دا دوو ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه، زیاترده‌كات.
ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ژینگه‌ی شارێكی وه‌ك سلێمانی كه له‌ئاستی جیاواز جیاوازدا نموونه‌یه‌كی هه‌موو كوردستانه، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به‌چیرۆكی وشكبوونی ئه‌و چه‌مه‌ی قادركه‌ره‌مه‌وه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ستیشه به‌و گه‌رمبوونه‌ی له‌به‌سته‌ڵه‌كی باكوور‌و باشووردا دروستبووه، چونكه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی سنوورێكی كراوه‌یه له‌به‌رده‌م دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌هه‌ر شوێنێكی دنیادا بێت، جێگای ئاماژه‌یه كه‌وڵاتانی وه‌ك چین‌و ئه‌مریكاو ژماره‌یه‌ك هێزی ئابووری نوێی وه‌ك به‌رازیل‌و هیندستان به‌شی هه‌ره زۆری پیسبوونی ژینگه‌یان ده‌كه‌وێته‌ئه‌ستۆو به‌شی هه‌ره گه‌وره‌و زه‌به‌لاحی داخوازییه‌كان له‌سه‌ر وزه له‌و وڵاتانه‌وه‌یه‌وه.
ده‌ره‌نجام‌و چاره‌سه‌ر
ده‌ره‌نجامه‌كانی گۆڕینی كه‌شوهه‌واو گه‌رمبوونی زه‌وی زۆرن‌و زیانه‌كانیش له‌هه‌موو شوێنێكدا ده‌ركه‌وتوون، له‌ناوبردنی (فره زینده‌یی) له‌سه‌ر زه‌وی‌و له‌ناو زه‌ریاكاندا، كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌وزایی، به‌هه‌ڵمبوونی ئاوی سازگار، كه‌مبوونی ئاوی ژێرزه‌وی، فشه‌ڵبوونی توێكڵی زه‌وی، خۆڵبارین، گۆڕان له‌وه‌رزه‌كانداو روودانی لافاوی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌زۆر شوێنی جیهاندا كه‌زیانێكی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت به‌به‌روبوومی كشتوكاڵ...هتد. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و زیانانه‌ن كه‌ژیانی مرۆڤایه‌تییان خستۆته‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه‌و چاره‌سه‌ریش وه‌ك زانایان‌و پسپۆرانی بواری ژینگه بۆی ده‌چن له‌ڕاگرتنی پێشكه‌وتن‌و داخوازیی له‌سه‌ر وزه‌دا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئامراز‌و كه‌ره‌سته‌ی نزیك‌و دۆستی ژینگه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، كه‌زۆرجار له‌هه‌نگاوی بچووكه‌وه ده‌ستپێده‌كات وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی پلاستیك‌و په‌نابردنه‌به‌ر ئامرازی كۆن‌و ترادیسیۆنێل‌و چاندنی دار‌و زیادكردنی سه‌وزایی‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی ئاو...هتد، ئه‌مانه له‌ئاستی كه‌سه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێن‌و میدیا‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌توانن رۆڵی تیادا بگێڕن، به‌ڵام له‌پێش ئه‌م هه‌نگاوه بچووكانه‌وه، هه‌نگاوی زه‌به‌لاح هه‌ن كه‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ك دامه‌زراندنی تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گشتی رێكخراو له‌ناو شاره گه‌وره‌كاندا له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێلدا، له‌مه‌شدا شاره‌كانی وه‌ك له‌نده‌ن‌و پاریس‌و مۆنتریال‌و زۆر شاری تری گه‌وره‌ی جیهانی نموونه‌ی باشن له‌به‌رده‌مماندا، چونكه له‌و شارانه‌دا ئه‌گه‌ر تۆڕی گواستنه‌وه‌ی گشتی نه‌بێت تووشی به‌رزترین ئاستی پیسبوونی ژینگه دێن، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ڕێكخستن‌و سیستمی (parking) هه‌یه، له‌گه‌ڵ باج وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌شوێنه گشتییه‌كاندا.
غاز له‌بری گاز
یه‌كێكی تر له‌و میكانیزمانه‌ی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌كارهێنانی غازه له‌بری (دیزڵ) گاز، دانانی سیستمێكی دیسپلینكراو له‌به‌كارهێنانی ئاودا (ژێرزه‌وی‌و سه‌رزه‌وی) له‌پێناو پاشه‌كه‌وتكردنیداو به‌هه‌ده‌رنه‌دانی، چونكه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی رێژه‌ی ئاو به‌هۆی كه‌مبارانییه‌وه‌و به‌شێكیشی به‌هۆی ئه‌و گه‌رمبوونه‌ی باسمان لێ‌كرد ده‌بێت به‌هه‌ڵم، له‌پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا كارێكی تری گرنگ هه‌یه ئه‌ویش سه‌وزكردنی شاره‌كانه‌و دروستكردنی پشتێنی سه‌وزه به‌وجۆره دار‌و دره‌ختانه‌ی ده‌توانن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی كوردستاندا بژین‌و ته‌مه‌نیان درێژه وه‌ك داری سنه‌وبه‌رو كاج‌و به‌ڕوو، چونكه هه‌ر دارێك ده‌توانێت یه‌ك له‌دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵبگرێت، دوا خاڵ كه‌ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه كه‌كوردستان خاوه‌ن پێتڕۆڵێكی زۆره‌و كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای جیهانی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام تائێستا ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ده‌بێت له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا ژینگه بپارێزن نادیارن‌و له‌ئامرازه‌كانی راگه‌یاندندا بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه، لێره‌دا ته‌نها نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه له‌م بواره‌دا ئه‌ویش ئه‌زموونی به‌ریتانییه‌كانه؛ (پێشئه‌وه‌ی له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستبكه‌ن به‌هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه نه‌وته‌كان، دار‌و دره‌ختیان روواند، تائێستاش ده‌وروبه‌ری ئه‌و چاڵانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌ڵكه‌ندراون سه‌وزن.
ئه‌گه‌ر فریای كوردستان نه‌كه‌وین؟!
به‌كورتی‌و كرمانجی، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاوه فریای كوردستان نه‌كه‌وین، ئه‌وا به‌ره‌و بیابانبوون ده‌ڕوات. شاخ‌و چیا-شمان هه‌یه، به‌ڵام فشه‌ڵبوونی توێكڵی چیاكان‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌وزاییان، هیچ دوور نابێت له‌خه‌سڵه‌تی خاك‌و خۆڵی بیابان.
سەرچاوە: کوردستانی نوێ
سەرچاوە: کوردستانی نوێ
تعليقات