2/10/2012
له‌وانه‌یه رۆژنامه‌نووسان بۆ هه‌ر كارێكی رۆژانه‌ی پیشه‌كه‌یان له‌نووسینی چیرۆكی رۆژنامه‌وانی و راپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیدا، پێویستیان به‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕوماڵی باروگوزه‌ران و ژیانی رۆژانه‌ی ژناندا پێویستیان پێده‌بێت. هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه توندوتیژی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ره‌مزی و فیزیكی، تاكه‌كه‌سی و ده‌سته‌جه‌معی، ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی، فراوانترین فه‌زای ژیان و دۆخی رۆژانه‌ی ژن داگیر ده‌كات. له‌زۆر كات و شوێندا توندوتیژی دژی ژنان سنووری خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌گاته ئاستی دڵڕه‌قی و ده‌بێته به‌شێك له‌ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی باو، هه‌روه‌ها ئاكتی رۆژانه‌ی دووباره بوه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیدا. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ره‌فتارو ئاكتانه ببنه كه‌لتوورو ته‌نها وه‌ك دیارده‌یه‌ك نه‌مێننه‌وه، كه تیایدا ژن نه‌ك ته‌نها ده‌بێته بابه‌تی توندتیژی و دڵڕه‌قی، به‌ڵكو ده‌بێته بابه‌تی تانه‌و په‌ندو قسه‌وقسه‌لۆك و كه‌ره‌سته‌ی ره‌مزی ریسواكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی.
میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و میكانیزمانه بكه‌م كه میدیا ده‌توانێت له‌ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان پیاده‌یان بكات به‌شێوه‌یه‌كی كورت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه توندوتیژی دژی ژن پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئاكتێك و موماره‌سه بكرێت، ئاستێكی ره‌مزی یان با بڵێین سیمبولییانه‌ی هه‌یه كه له‌جنێو و قسه‌ی ناڕه‌واو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های مێینه‌و هه‌روه‌ها له‌كاری هونه‌ری پۆرنۆگرافی و ریكلامی بازرگانیدا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌م توندوتیژییه ره‌مزییه ئاستی جۆراوجۆری هه‌یه‌و له‌بازنه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ر له‌ماڵه‌وه بگره هه‌تا سه‌رجاده‌و فه‌زا گشتییه‌كانی تر، كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی تیایدا ئه‌ندامی مێینه‌ی ژنه له‌ئاستی ریسواكردنی به‌رامبه‌ر وه‌ك جنێودان به‌دایك و خوشك و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های پیاوانه له‌ڕێگای شوبهاندن به‌ژن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌دا گوێمان لێده‌بێت(وه‌ك ژن ده‌گری، وه‌ك ژن ده‌پاڕێته‌وه، وه‌ك ژن شه‌رمنه، وه‌ك ژن مه‌كربازه، وه‌ك ژن رێده‌كات، وه‌ك ژن قسه ده‌كات...هتد) یان جه‌سته‌ی مێینه وه‌ك كالایه‌ك له‌ڕیكلامی بازرگانیدا ده‌بینرێت. له‌مێژوودا، به‌تایبه‌تیش له‌مێژووی ئاینیدا، ده‌قی دڵڕه‌قانه هه‌یه ده‌رباره‌ی ژن و به‌شێوه‌ی جیاواز وه‌ك ته‌ڵه‌و ره‌گوڕیشه‌ی گوناه ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌وه‌تا له‌ده‌قێكی كۆنی یه‌هودیدا كه له‌كتێبـی ده‌ستنووسه‌كانی ده‌ریای مردوو كه به(ده‌ستنووسه‌كانی قومران) ناوده‌برێت به‌مشێوه‌یه وه‌سفی ژن ده‌كرێت:
زۆرێك له‌یاخیبوون له‌كراسه‌كه‌یدا خۆی حه‌شار ده‌دات
به‌ره‌كه‌ی له‌شه‌و قوڵتره
سپێتی تاریكی شه‌وه
زێر‌و زیوی ته‌ڵه‌یه
جوتبوون له‌گه‌ڵیدا نوێنی ته‌ڵه‌ی حه‌قیره
جێنوستنی گۆڕه
ئه‌م ده‌قه‌و چه‌نده‌ها ده‌قی تر به‌شێكن له‌سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی ئه‌و فه‌زا فراوانه‌ی وا ژنی تیادا ریسوا ده‌كرێت و دڵڕه‌قی به‌رامبه‌ر پیاده ده‌كرێت.
به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی ئایینه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه‌ی وا ژن تیایاندا بونه‌وه‌رێكی زوڵم لێكراوه، ده‌توانین بڵێین توندوتیژی و په‌ره‌سه‌ندنی بۆ ئاستی دڵڕه‌قی دژی ژنان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا به‌پێی كه‌لتوورو په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان به‌رهه‌مدێن و ناكرێت وه‌ك دیارده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ر بكرێن وه‌ك هه‌ندێ له‌ڕه‌وته فێمینیسته‌كان بۆی ده‌چن، چونكه مه‌سه‌له‌كه وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا دیارده نییه‌و كه‌لتووره، هه‌روه‌ها به‌شێكه له‌پێكهاته‌ی سۆسیۆلۆژی كۆمه‌ڵگا، به‌رده‌وامیش ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه به‌دوای قوربانیدا ده‌گه‌ڕێن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌هاكانی به‌و شێوه خوازراوه‌ی ده‌یانه‌وێت، له‌ڕیسواكردنی ژن‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت. ئه‌و ریسواكردن و توندوتیژییه ته‌نها وه‌ك كه‌لتوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌وه‌ستاوه‌و له‌زۆر كاتدا له‌یاساشدا دانراوه، وه‌ك له‌یاسای عیراقی‌دا هه‌یه‌و كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف ناخرێته ریزی تاوانی كوشتنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناپاكی نێوان ژن و مێرد هه‌یه كه ناپاكی ژن له‌هه‌ر شوێنێكدا به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و ناپاكی پیاو ته‌نها له‌سه‌ر نوێنی نوستنی ژنه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت.
چیرۆكێكی راسته‌قینه
لێره‌دا ده‌مه‌وێت چیرۆكێكتان بۆ بگێڕمه‌وه كه له‌ته‌مه‌نی منداڵیمدا له‌لادێیه‌كی دووره‌ده‌ستی گه‌رمیاندا روویدا. (ئـ .ئـ) كچێكی قه‌یره بوو، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌وه كه له‌گه‌ڵ كوڕی مامه‌كه‌یدا نوستوه، پلانی كوشتنی بۆ دانرا. ئه‌ویش شه‌وێك په‌نای برده به‌ر ماڵێكی تر له‌لادێكه‌داو هه‌ر ئه‌و شه‌وه یان شه‌وی دوایی، گه‌یه‌نرایه لادێیه‌كی تر‌و له‌ماڵێكدا په‌نای درا. دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی مانگێك له‌لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه په‌یمانی ئه‌وه درا كه(ئـ .ئـ) به‌گوێره‌ی دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یڕه‌وكردنی شه‌رع ده‌درێت به‌برای ئه‌و كوڕه‌ی بوختانی خه‌وتنی له‌گه‌ڵدا بۆ كرا. به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كه زۆری نه‌خایاندو هه‌ر دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه له‌لایه‌ن مێردی خوشكه‌كه‌ی خۆیه‌وه(ئـ .ئـ) به‌چه‌قۆو ده‌مانچه كوژرا. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا شانازی به‌وه‌وه كردبوو كه(ئـ .ئـ) ویستبوی له‌ده‌ستی هه‌ڵبێت و رابكات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌هێز له‌پشته‌وه قژه‌كه‌ی گرتبوو ملی شكاندبوو. ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه خۆی بوو. هه‌ڵبه‌ته پێش ئه‌مه مێرده‌كه‌ی خۆی چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێدابوو، ئه‌م چیرۆكی كوشتنه دوور له‌چاو و ده‌ستی ده‌زگاكانی پۆلیس و دادگا روویدا ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌شی له‌ڕیزی كوژراوه‌كانی شه‌ره‌ف و ناموسدا تۆمار نه‌كرا. (ئـ .ئـ) كوژراو به‌شێكی زۆری نهێنی تراژیدیای كوشتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده گۆڕه‌وه، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، هه‌ر ئه‌وه‌نده باس ده‌كه‌ن كه چه‌ند چه‌قۆیه‌كیان لێداوه‌و ملی به‌ده‌ستیانه‌وه شكاوه. ئێستاش ئه‌و چیرۆكی كوشتنه نه‌ك به‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانه‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌ر ئه‌وانه‌شه‌وه كه له‌لادێكه‌دا بوون بارێكی گرانه‌و به‌رده‌وام باسكردنی ئیشتیهای ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ئاگایان له‌حیكایه‌ته‌كه بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و بێده‌نگییه رزگار بكه‌ن كه كوشتنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدرا.
لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی
من ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌م وا دانا كه چیرۆكێكم هه‌یه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد كه مه‌سه‌له‌ی ژنان و موماره‌سه‌كردنی توندوتیژی دژیانن ده‌بێت له‌سیاقی سۆسیۆلۆژیدا باس له‌چاره‌سه‌ره‌كانی بكرێت، هه‌ر خۆشم ده‌پرسم بۆ؟. وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆژی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به‌زانیاری و حیكایه‌ت و چیرۆكی رۆژانه‌ی ژیان ده‌به‌ستێت، له‌ناو ئه‌مانه‌شدا جۆری په‌یوه‌ندی و گرفت و رێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ی به‌رهه‌میان دێنن.
گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌ت و چیرۆكه‌كانی رۆژانه‌ی ژنان و نووسینه‌وه‌یان و تۆماركردنیان له‌ئاستێك زیاتردا یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی توندوتیژی و نزیكبوونه‌وه له‌و میكانیزمانه‌ی تێگه‌یشتن له‌ڕه‌گی كێشه‌كان ئاسانتر ده‌كات. هۆكاری ئه‌م رایه‌م له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه كه گێڕانه‌وه ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی لێده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م: سووككردنی باری ده‌روونی قوربانییه‌كه له‌و كێشانه‌ی لێدان و توندوتیژی تووشی كردوون، چونكه گێڕانه‌وه وه‌ك هونه‌رێكی كۆنی شیعری و درامی، ته‌نانه‌ن له‌یۆنانی كۆنیشدا فاكته‌رێك بووه بۆ پاكژبوونه‌وه‌و قورتار بوون له‌خه‌مۆكی و قووتنه‌دانی غه‌م و په‌ژاره. به‌رده‌وام توندوتیژی و لێدان و دڵڕه‌قی ده‌روون و جه‌سته‌ی مرۆڤ توشی ژه‌نگ هه‌ڵهاتن ده‌كه‌ن و گێڕانه‌وه یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی پاكبوونه‌وه ده‌به‌خشێته مرۆڤه‌كان و باریان سووك ده‌كات.
هه‌ڵبه‌ته دوور جۆر گێڕانه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان قوربانی ده‌یگێڕێته‌وه‌و دووه‌میان زاڵمه‌كه، یان با بڵێین ئه‌و كه‌سه‌ی ئاكتی توندوتیژی ئه‌نجامده‌دات. ئه‌مه‌ی دووه‌میشیان هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی كاتارسیسه‌وه(پاكژبوونه‌وه)و كه‌سه‌كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای گێڕانه‌وه‌وه دان به‌تاوانه‌كه‌ی خۆیدا بنێت وه‌ك جۆرێك له‌داوای لێبوردن له‌لایه‌كه‌وه، رزگاربوون له‌و باره قورسه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه له‌لایه‌كی تره‌وه.
دووه‌م: ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌گێڕانه‌وه‌و چیرۆكدا هه‌ن یارمه‌تی میدیا‌و توێژه‌ران ده‌ده‌ن زیاتر بچنه ناو ورده‌كارییه‌كانی توندوتیژییه‌وه‌و به‌دوای میكانیزی چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێن.
سێیه‌م: گێڕانه‌وه، چی له‌لایه‌ن قوربانییه‌وه بێت یان زوڵمكار، ده‌رگای ئازایه‌تی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هه‌موو چیرۆكی توندوتیژییه‌ی له‌ناو ماڵان‌دا ده‌كرێن.
چواره‌م: گێڕانه‌وه یارمه‌تی كه‌سه‌كان ده‌دات رووبه‌ڕووی خۆیان و كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه.
پێنجه‌م: شكاندنی بێده‌نگی و لادانی ده‌مامكی خۆشبه‌ختی له‌نێوان تاكه‌كاندا. زۆرجار له‌پاڵ هه‌موو توندوتیژییه‌كاندا كه له‌ژنێك ده‌پرسیت ژیانت چۆنه؟، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: زۆرباشم سوپاس بۆ خوا، به‌ڵام له‌وانه‌یه 40 ساڵ بێت له‌ژێر لێدان و توندوتیژیدا بژیت.
شه‌شه‌م: به‌درۆخستنه‌وه‌ی چیرۆكێكی مێژوویی هه‌ڵبه‌ستراو كه كۆمه‌ڵگه دروستی كردووه‌و له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژن بۆ شاردنه‌وه‌ی برینی لێدان ده‌ڵێت له‌په‌یژه كه‌وتمه خواره‌وه.
حه‌وته‌م: هه‌موو تاكه‌كان، ئه‌كادیمییه‌ك و نووسه‌رێك و كرێكارێك و جوتیارێكی ناو كێڵگه‌و ده‌ستفرۆشێكی ناوبازاڕ گوێ له‌حیكایه‌ت و گێڕانه‌وه ده‌گرن. واته چیرۆك و حیكایه‌ت له‌هه‌موو جۆره‌كانی تری نووسین و هونه‌رو چالاكییه مرۆییه‌كان زیاتر كاریگه‌رن و زووتر مه‌به‌ست ده‌پێكن.
لایه‌نێكی تری بواری رۆژنامه‌نووسیی كه ده‌توانێت یارمه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا بدات، گرنگیدانه به‌یاساو میكانیزمی جێبه‌جێكردنیه‌تی، ئه‌ویش به‌گه‌یاندنی زانیاری ده‌رباره‌ی یاساكانی مافی مرۆڤ و یاسای باری كه‌سێتی و یاساكانی تر به‌شێوه‌یه‌ك كه ژن بتوانێت له‌مافه‌كانی خۆی تێبگات و له‌وه تێبگات ئه‌و زوڵمه‌ی لێی ده‌كرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه. هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه ده‌توانین بگه‌ینه زۆر چیرۆكی كاریگه‌ر كه پشت به‌باكگراوندی یاسایش ده‌به‌ستن، چونكه له‌ناو فایلی دادگاكانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
گرنگیدان به‌چالاكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌تایبه‌تیش ئه‌و رێكخراوانه‌ی له‌بواری توندوتیژی ناو ماڵان و دژی ژن‌دا كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌كاری رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری و هونه‌ریدا.
خاڵی كۆتاییم ئه‌وه ده‌بێت كه ده‌بێت میدیای كوردی گه‌یاندنی زانیاری ده‌رباره‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌ڕێگای فیگه‌رو چیرۆك و چاوپێكه‌وتن و لێكۆڵینه‌وه‌وه بكاته ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆی و كاری بۆ بكات، هه‌روه‌ها ده‌رگاش له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسانی ژن‌دا واڵا بكرێت نه‌ك ته‌نها له‌بواره‌كانی تایبه‌ت به‌ژناندا، به‌ڵكو له‌هه‌موو بواره‌كاندا كه ئه‌مه‌یان رێگا بۆ ده‌ركه‌وتنی ژنی ئازا‌و بوێر خۆش ده‌كات، ژنێك بتوانێت هه‌موو شتێك بڵێت و بگێڕێته‌وه.
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته كورتكراوه‌ی باسێكه رۆژی 3/9 له‌سه‌نته‌ری رێوان له‌سلێمانی و رۆژی 23/9/2012 له‌ناحیه‌ی سیروان له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی USAID له‌ژێر ناونیشانی(گه‌یشتن به‌دادپه‌روه‌ری) كه رێكخراوی(هه‌تاو) جێبه‌جێی ده‌كات پێشكه‌شكرا.

سەرچاوە: ئەم وتارە لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)دا بڵاو بوەتەوە
تعليقات