خالد سلێمان زستانی 2008 له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو هه‌ردو منداڵه‌كه‌مدا له باكوری ئه‌مریكاوه (كه‌نه‌دا) به‌سه‌ردان هاتبومه‌وه سلێمانی , ڕۆژێك بڕیارماندا ته‌كسی نه‌گرین و به‌پیاسه له لای پردی خوسره‌و خاڵه‌وه بچینه سه‌هۆڵه‌كه, به‌ڵام پوسێت (عه‌ره‌بانه)یه‌كمان پێبو بۆ كچه‌كه‌مان كه تازه پێی گرتبو. تا ئێستا ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌بیر ناچێته‌وه كه نه‌مانتوانی عه‌ره‌بانه‌ی مناڵه‌كه‌مان به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا بجوڵێنین و ناچار بوین یه‌كێكمان كچه‌كه‌مان هه‌ڵبگرین و ئه‌وی ترمان عه‌ره‌بانه‌كه. دووای ساڵێك (2009) كه بڕیارماندا به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێینه‌وه كوردستان و جارێكی چومه‌وه بۆ پیاسه‌ی سه‌ر جاده‌ی سالم هه‌مان دیمه‌نی پێشوم بیر كه‌وته‌وه, چونكه ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت, كه جاری پێشوو له به‌ر مناڵه‌كه‌م حاڵی خۆمم له‌بیر چوبو, ئه‌گینا گرفتی پیاسه‌كردن به‌سه‌ر شۆسته‌كاندا توشی گه‌وره‌و بچوك و ژن و پیاو, ساغ و ئه‌ندیكاپ (خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) ده‌بێته‌وه.