خالد سلێمان
له‌ڕۆژانی رابوردودا له‌گه‌له‌ری ئارام گروپی «كۆمۆنه‌ی شار»
له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ كه‌سایه‌تی كولتوری‌و هونه‌ری‌و ناوه‌ندی
راگه‌یاندنه‌وه له‌سلێمانی دامه‌زرا. له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
(17/12/2012) ئه‌و گروپه ئامانجه‌كانی خۆی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا خسته
به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی میدیا، كه ده‌توانین له‌په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می
راگه‌یه‌نداراوه‌كه‌دا ئامانجه‌كان بزانین كه به‌م شێوه‌یه‌یه، «كۆمۆنه‌ی
شار گروپێكی سه‌ربه‌خۆی كولتوریه. پێكهاته‌یه‌كه له‌كۆمه‌ڵێكی دیاریكراو
له‌نوسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و كه‌سایه‌تییه كولتورییه‌كان. ئامانجی ئه‌م
گروپه دروستكردنی فشاره بۆ رێگری له‌هه‌موو تێكدانێكی ده‌سته ئه‌نقه‌ست
و نه‌زانانه، كه به‌ئاراسته‌ی شێواندنی سیمای گشتی شار كار ده‌كات».
وه‌ك
رۆژنامه‌نوسێكی نزیك له‌زۆربه‌ی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌و هه‌روه‌ها نزیك
له‌بابه‌ته‌كه‌شه‌وه، ده‌مه‌وێت لێره‌دا تێبینی و بۆچونی خۆم له‌سه‌ر
پرۆژه‌ی گروپه‌كه بخه‌مه‌ڕوو، كه پێموایه ئه‌گه‌ر كاری جیدی بۆ بكرێت
خزمه‌تێكی باشی شاری سلێمانی ده‌كات.
یه‌كه‌م: باشتربوو ئه‌م
گروپه ناوێكی تر بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت نه‌ك «كۆمۆنه» كه زیاتر
له‌فه‌رهه‌نگی سیاسییه‌وه نزیكه، ده‌كرا هه‌ر ناوی «گروپی شار»ی لێ
بنرایه. هه‌ر له‌م سیاقه‌دا به‌باشی ده‌زانم ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م ناوی
(شار) ته‌نها شاری كۆن ناگرێته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو شار، به‌كۆن‌و نوێوه،
كه ئه‌مه‌یان گشتگیرتره، به‌ڵام له‌ناواخنی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌داو،
تیایدا دیاریكردنی ئه‌رك و میكانیزمی كاری گروپه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه
به‌شاری كۆنه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌دیاریكراوی له‌خاڵی حه‌وته‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت
كه ده‌ڵێت: « هه‌وڵدان بۆ دیاریكردنی سنووره‌كانی شاری كۆن بۆ
ده‌ستنیشانكردنی زۆنێكی پاراستنی كۆڵان‌و جاده‌و خان‌و و باخجه‌كان‌و
دانانیان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی كولتووری‌و قه‌ده‌كردنی ته‌واوه‌تی
ده‌ستلێدانیان». لێره‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت شوێنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
شاری كۆن باس ناكرێن‌و نه‌بونه‌ته ئامانجی گروپه‌كه. هه‌ڵبه‌ته شار‌و
شارێتی ته‌نها نابه‌سترێته‌وه به‌شاری كۆنه‌وه، به‌ڵكو به‌سه‌رجه‌م ئه‌و
خه‌سڵه‌تانه‌ی مه‌فهومی شار پێكدێنن، وه‌ك رێگاوبان‌و ته‌لارسازی‌و باخچه‌و
پانتایه‌كانی سه‌وزایی‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌ی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری‌و په‌روه‌ده‌و ئامرازه‌كانی
گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستی‌و ...هتد. لێره‌دا نمونه‌ی بونی مێترۆ یان تراموای
له‌شارێكی وه‌ك سلێمانیدا ده‌هێنمه‌وه، كه له توانایدا هه‌یه به‌بێ
پیسكردنی ژینگه‌و قه‌ره‌باڵغی سه‌رجاده‌كان تاسڵوجه‌و راپه‌ڕین‌و به‌كره‌جۆ
ببه‌ستێته‌وه به‌ناوجه‌رگه‌ی شاره‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌م خاڵه‌دا
بیخه‌مه‌ڕوو ئه‌وه‌یه، ئێمه ناتوانین به‌بێ شارێكی گه‌وره شاری كۆن
بپارێزین‌و داكۆكی له‌ناسنامه‌و یاده‌وه‌ریه‌كه‌ی بكه‌ین.
دووه‌م:
به‌چونه ناو ورده‌كاری ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌وه، خۆمان له‌به‌رده‌م
لایه‌نێكی جێبه‌جێكاردا ده‌بینینه‌وه‌و له‌زۆر شوێندا وشه‌ی (ده‌بێت) زۆر
دووباره ده‌كرێته‌وه. له‌خاڵی پێنجه‌مدا هاتوه: «هه‌موو پلانێك له‌شاری
كۆن له‌ڕووناكی سه‌رجاده‌كانه‌وه تاوه‌كو نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان، ده‌بێت
له‌گه‌ڵ گروپی شاری كۆندا ته‌نسیق بكرێت». له‌زۆر شوێنی تریشدا به‌هه‌مان
شێوه راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌چێته ئه‌م سیاقه‌وه‌و وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد
له‌چوارچێوه‌ی لایه‌نێكی جێبه‌جێكاردا ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك گروپێكی
مه‌ده‌نی‌و راوێژكاری. هه‌ر له‌هه‌مان خاڵدا رسته‌یه‌كی تر هه‌یه ده‌ڵێت:
«پێویسته له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی پارێزگار‌و شاره‌وانی بۆ
مه‌به‌ستی پلاندانانی شار له‌گه‌ڵ كۆمۆنه‌ی شاردا‌و نێردراوێكی شاره‌زا
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئاماده‌بێت». پرسیاره‌كه‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، چۆن
گروپێك له‌چركه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه ئه‌ركی شاره‌زایی‌و پسپۆری له‌بواری
ته‌لارسازی‌و ماسته‌رپلانی شاردا ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی‌و ئامرازی بڕیار‌و
جێبه‌جێكار به‌كار دێنێت، چونكه له‌كۆتایدا كۆمۆنه ته‌نها گروپێكی
مه‌ده‌نیه‌و ده‌كرێت باس له‌وه بكات چالاكی مه‌ده‌نی‌و كولتوری‌و
په‌روه‌رده‌یی ساز ده‌كات له‌پێناو پاراستنی شاردا.
خاڵی
سێیه‌م و كۆتایی تێبینیه‌كانم ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو جیهاندا
په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌پارێزی‌و پاراستنی شار له‌پیسبوون (پۆلوشن)، یه‌كێكه
له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی شارێتی، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمۆنه‌ی شاردا ته‌نها
له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی شاری كۆندا ئاماژه‌ی پێكراوه. به‌شێوه‌یه‌كی
رونتر ده‌مه‌وێ بڵێم، باشه كردنه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی گه‌وره
له‌نێوان سلێمانی‌و عه‌ربه‌تدا كه به‌پێی زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری
ژینگه ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی شاری ژینگه‌ی سلێمانی‌و
ده‌وروبه‌ری، ئایا ئه‌مه ناچێته چوارچێوه‌ی كاری پارێزگاریكردن له‌شارو
شارێتی؟. ئیتر بۆ ته‌نها خۆمان ببه‌ستینه‌وه به‌شاری كۆنه‌وه؛ چونكه
ئێمه ناتوانین خۆمان له‌دنیای نوێی ته‌لارسازی‌و نمونه‌ی باڵه‌خانه
زه‌به‌لاحه‌كانی شاره جیهانییه‌كان‌و كولتوری پیشه‌سازی بپارێزین، ده‌كرێت
باس له‌شار بكه‌ین له‌چوارچێوه‌ی مۆدێرنێتی‌و ره‌سه‌نایه‌تیدا.
.
Source: www.knwe.org
تعليقات