خالد سلێمان
زستانی 2008 له‌گه‌ڵ هاوسه‌رو هه‌ردو منداڵه‌كه‌مدا له باكوری ئه‌مریكاوه (كه‌نه‌دا) به‌سه‌ردان هاتبومه‌وه سلێمانی , ڕۆژێك بڕیارماندا ته‌كسی نه‌گرین و به‌پیاسه له لای پردی خوسره‌و خاڵه‌وه بچینه سه‌هۆڵه‌كه, به‌ڵام پوسێت (عه‌ره‌بانه)یه‌كمان پێبو بۆ كچه‌كه‌مان كه تازه پێی گرتبو. تا ئێستا ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌بیر ناچێته‌وه كه نه‌مانتوانی عه‌ره‌بانه‌ی مناڵه‌كه‌مان به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا بجوڵێنین و ناچار بوین یه‌كێكمان كچه‌كه‌مان هه‌ڵبگرین و ئه‌وی ترمان عه‌ره‌بانه‌كه. دووای ساڵێك (2009) كه بڕیارماندا به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێینه‌وه كوردستان و جارێكی چومه‌وه بۆ پیاسه‌ی سه‌ر جاده‌ی سالم هه‌مان دیمه‌نی پێشوم بیر كه‌وته‌وه, چونكه ئه‌وه‌م بۆ ده‌ركه‌وت, كه جاری پێشوو له به‌ر مناڵه‌كه‌م حاڵی خۆمم له‌بیر چوبو, ئه‌گینا گرفتی پیاسه‌كردن به‌سه‌ر شۆسته‌كاندا توشی گه‌وره‌و بچوك و ژن و پیاو, ساغ و ئه‌ندیكاپ (خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) ده‌بێته‌وه.
له جاری دووه‌میاندا (هاوینی 2009) ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بوه‌وه كه جاده‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی جگه له‌وه‌ی خۆیان به‌رته‌سكن, به‌هۆی ململانێیه‌كی توندوتیژی سیاسییه‌وه زیاتر به‌رته‌سك بوبونه‌وه. دیارده‌ی توندوتیژی ڕه‌مزی و هه‌ندێ جاریش فیزكی به‌هۆی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌وه, دیمه‌نێكی ڕۆژانه بوون. هه‌موو ئه‌و چالاكییه سیاسیانه‌ی له‌و هاوینه‌داو له‌پێناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا له‌سلێمانی و شاره‌كانیتردا به‌رپاكران، رووداو بوون و چوونه خانه‌ی دوێنێ و پێداچوونه‌وه‌دا. لۆژیكی مشتومڕه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كانیش به‌درێژایی مێژوو هه‌روا بوون، به‌ڵام ئه‌و فه‌زاو ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتورییه‌ی وا خه‌ڵك تیایاندا ده‌خرۆشێت و قسه‌ده‌كات و توڕه ده‌بێت و تیاشیدا تووشی گه‌شبینی و نائومێدی ده‌بێت كاری خۆیان ده‌كه‌ن و له‌نوێبوونه‌وه‌و به‌رهه‌مهێناندا په‌كیان ناكه‌وێت.
جاده‌كانی سلێمانیش به‌شێكن له‌و فه‌زا گشتییه كولتورییه‌و سیمای سیاسه‌ت و ئابووری و ئاستی پێشكه‌وتنی شارستانی و مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگای كوردین. هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا جاده‌و شۆسته‌كان به‌ته‌نها ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م نوسینه نین و وه‌ك نمونه‌یه‌كی به‌رچاوی ڕۆژانه په‌نام بۆ بردوون. به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر كولتوری ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌سه‌ر جاده‌و شۆسته‌كان له‌لایه‌نی فیزیكی و به‌هاكانیه‌وه‌و له وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌كراودا زیاتر ده‌كه‌ونه به‌رده‌ست. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌وڵ ده‌ده‌م بچمه ناو هه‌ندێ دیمه‌نی تری فه‌زای ئه‌و شوێن و په‌یوه‌ندییانه‌ی جێگه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگایان تێدا نابێته‌وه.
به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك باچاوێك به‌دیمه‌نی جاده‌و شۆسته‌كاندا بگێڕین و له‌هه‌ندێ شتی رۆژانه وردبینه‌وه‌و له‌و ترسه نزیك بینه‌وه وا ڕۆژانه توشی هاووڵاتی ده‌بێته‌وه, چونكه یه‌كه‌مین شت له‌كاتی پیاسه‌كردن و گه‌ڕاندا توشمان ده‌بێت ترسه، ترس له‌كه‌وتن له‌سه‌ر شۆسته‌كان، ترس له‌خۆكێشان به‌دارو دره‌خته‌كاندا، ترس له‌ئۆتۆمبێلێك له‌پشته‌وه‌ی شۆسته‌كاندا، ترس له‌خۆكێشان به‌كه‌سه‌كاندا، ترس له‌دابه‌زین بۆسه‌ر لێواری جاده‌كان، هه‌روه‌ها ترس له‌په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ری جاده‌كان، ئه‌م هه‌موو ترسه، وه‌ك تارمایی یان سێبه‌ر له‌گه‌ڵ تاكه‌كاندا ده‌جوڵێنه‌وه‌و له شوێنه گشتییه‌كاندا ئارامییان لێ دوور ده‌خاته‌وه, له هه‌مان كاتدا ناتوانایی و ده‌به‌نگی ئه‌و ئه‌ندازیاره مه‌ده‌نییانه ده‌رده‌خات وا له دیزاینی جاده‌و شۆسته‌و شوێنه گشتییه‌كاندا جێگه‌یان بۆ هه‌ندێ له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری ئه‌وان ده‌كرێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی جوڵه‌ی شار. یه‌كێك له‌و سیما سته‌مكاریانه‌ی له شوێنه گشتیه‌كانی ناو شاره‌كانی كوردستاندا به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت, روواندنی دار‌و دره‌خته له‌سه‌ر شۆسته‌كان و چوارچێوه‌كردنیان به‌چوار گۆشه‌یه‌كی چیمه‌نتۆی دڵڕه‌ق و شێوه ناشیرین، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ فیكره‌یه‌ك له‌ئارادا نامێنێت كه مرۆڤ بتوانێت به‌سه‌ریاندا پیاسه‌یه‌ك بكات، چونكه فیكره‌ی خۆكێشان به‌دره‌خته‌كاندا یان كه‌وتنه خواره‌وه بۆ سه‌ر جاده‌كه پیشی هه‌ر فیكره‌و دیدو شتێكی تر ده‌كه‌وێت.
له‌م حاڵه‌ته‌شیاندا دوو رێگه چاره‌ی تر له‌به‌رده‌م كه‌سه‌كاندایه، یه‌كه‌میان دابه‌زینه بۆ سه‌ر جاده‌كان یان پیاسه‌كردن له‌پشته‌وه‌ی شۆسته‌كان، هه‌ردوولاش به‌ترسی رووداوی ئۆتۆمبێل هه‌ڵچنراون، زۆرجاریش وه‌ك تاكێكی بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م خه‌یاڵی به‌ردینی ئه‌و ئه‌ندیازیاره‌ی ئه‌م دیزاینه‌ی داناوه, بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه له‌جاده‌كه بپه‌ڕیته‌وه، به‌ڵام چۆن؟ ئه‌مه پرسیارێكه له‌وانه‌یه هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی و شاره‌كانی كوردستان له‌خۆیانی بكه‌ن و ئیتر له پاڵ تارمایی ئه‌ندازیاری خه‌یاڵ به‌ردیندا تارمایی گوناهبارێكی تر دێته ناو دیمه‌نه‌كه‌وه, ئه‌ویش سیستمی هاتوچۆیه كه له‌به‌رده‌ركی سه‌راوه هه‌تا خاڵی پشكینینی تاسڵوجه ئاماژه‌یه‌كی ستۆپ به‌رچاو ناكه‌وێت. لێره‌شدا جارێكی تر تاكه‌كان توشی گرفتێكی گه‌وره ده‌بنه‌وه‌و ده‌كرێنه ده‌ره‌وه, چونكه یاساكانی هاتوچۆ له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆتۆمبێلدایه‌و هێڵه سپیه‌كانی په‌ڕینه‌وه وه‌ك ئه‌و داهۆڵانه دێنه پێشچاو كه چۆله‌كه‌و باڵنده‌كان پێیان ڕادێن و لێیان ناترسن.
ئه‌مه ته‌نها دیارده‌یه‌كی بیناسازی (معماری) نییه‌و په‌یوه‌ستیش نییه به‌جاده‌و شۆسته‌كانی كوردستان، به‌ڵكو بونه‌ته یان كراونه‌ته به‌شێك له ڕه‌فتارمان! وه‌ك چۆن جاده‌كان ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیوین و به‌پێی بێسه‌لیقه‌یی ئه‌ندازیاره مه‌ده‌نییه‌كان پانتاییه گشتییه‌كانیان لێ داگیركردووین، ئێمه‌ش له‌هه‌مان روانگه‌وه بۆ شته‌كان ده‌ڕوانین و ته‌نگمان به‌خۆمان هه‌ڵچنیوه؛ چونكه شوێن مه‌رجی ده‌نگ و ڕه‌نگ و جۆری دانیشتن و قسه‌كردنی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌سه‌پێنێت. له چایخانه‌ی شه‌عب ده‌بێت به‌ده‌نگی به‌رز قسه بكه‌ین و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كی گشتی كراوه هه‌یه بۆ تاكه‌كان هه‌موویان, له‌به‌رامبه‌ردا له كۆفی شۆپه نوێكاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كان دیاریكراون به‌كه‌سه‌كان. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م فیكره‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه چۆڵكردنی شۆسته‌كان و چاندنی دره‌خته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك جێگای جوڵه‌و پیاسه‌ی به‌ئاسانی تیادا بێته‌وه, ئازادی زیاتر ده‌داته جه‌سته‌ی تاكه‌كان و له دڵه‌ڕاوكێی و ترس له به‌ریه‌ككه‌وتن یان كه‌وتنه خواره‌وه ڕزگاریان ده‌كات, بونی كورسی له بنكه‌كانی پۆلیس و دادگا و فه‌رمانگه گشتیه‌كاندا كه‌سه‌كان له ڕاوه‌ستان و جوڵه‌و چونه پێشه‌وه‌و دڵه‌ڕاوكێ ڕزگار ده‌كات و دۆخێكی ئارامیان بۆ دۆوست ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌كلتووری مرۆڤایه‌تیدا ئاشكرایه، هه‌موو جوڵه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی فه‌زای فراوان هه‌یه، مه‌به‌ستیش له‌و فه‌زایه شوێنه وه‌ك چه‌مكێكی مادی كه‌جێگه‌ی جوڵه‌و كار‌و بیركردنه‌وه‌و جه‌سته‌ی ڕێكلاسی تێدا بێته‌وه، ئه‌مانه‌ش له‌شوێنه گشتییه‌كانی كوردستاندا ده‌سته‌به‌رنه‌بوونه‌و له‌ئاكامدا كه‌س و گروپ و فیكر‌و بۆچوونه‌كان به‌یه‌كتریدا ده‌كێشن و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی شۆسته‌كانی سلێمانی بده‌ین, ئه‌و فیكره‌یه‌مان لا دروست ده‌بێت كه ژنێك به منداڵێكه‌وه یان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراوتر به كۆرپه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر پۆسێتێك (گالیسكه‌ی كۆرپه) یان كه‌سێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (هاندیكاپ) جێگایان نابێته‌وه, چونكه فه‌زای جوڵه‌یان تێدا نیه‌و مرۆڤه‌كان له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا, جێگای ئۆتۆمبێلێكی زه‌به‌لاح به‌باشی كراوه‌ته‌وه‌و بوه‌ته فیگه‌رێكی گه‌وره‌ی دیمه‌نی ڕۆژانه‌ی جاده‌و بانه‌كان. ئه‌م دیمه‌نی كردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له فه‌زای گشتی كه دنیابینی ئه‌ندازیاره‌كان بۆ ته‌لارسازی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات, به‌ته‌نها جاده‌و شۆسته‌كان ناگرێته‌وه, به‌ڵكو له زۆر شوێنی تردا دووباره ده‌بێته‌وه. له دادگاكان‌دا, نه‌خۆشحانه‌كان, بنه‌كه‌كانی پۆلیس, دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و چایخانه‌و شوێنه گشتیه‌كان, له‌م شوێنانه‌دا تاكه‌كان له ژێر فشار (سترێس)دا كاره‌كانیان به‌ڕێده‌خه‌ن. شونكه جێگای جه‌سته‌یه‌كیان تێدا نیه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و ڕێكلاس بجوڵێت و توشی هه‌ڵچون و ستریس و به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر دادگای سلێمانی وه‌ك نموونه بێنینه‌وه كه ڕۆژانه سه‌دان هاووڵاتی ڕووی تێده‌كه‌ن و له‌به‌رده‌م ژووری دادوه‌ره‌كاندا ته‌نها كورسی دانیشتن بۆ پۆلیسه‌كان دانراوه‌و جارێكی تر تاكه‌كانی تر وه‌ك جه‌سته ئاماده‌ن به‌ڵام له ڕووی به‌هاو پسیكۆلۆژییه‌وه ده‌كرێنه ده‌ره‌وه. ده‌توانین ئه‌م میكانیزمی زه‌وت كردنی شوێنه له هونه‌ری ته‌لارسازی كوردیدا له نمونه‌و دیمه‌نی تردا ڕه‌چاو بكه‌ین و دیارترین نمونه ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌كانه له‌سه‌ر شۆسته‌كان كه تاكه فه‌زای جوڵه‌ی تاكه‌كانه له‌كۆنسێپتی شار‌و شارێتیدا.
له‌م رووانگه‌یه‌وه، ده‌توانین بڵێین شوێنه‌كان به‌شێكی زۆر له‌هۆشیاریی سیاسیمان داگیرده‌كه‌ن و ئه‌ندازیاره‌كان وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه‌مان بۆ به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن، واته ئه‌وانیش سیاسیین و به‌شداری له‌ڕه‌سمكردنی كاری سیاسی و مه‌سه‌له گشتییه‌كاندا ده‌كه‌ن، بۆیه كارێكی نه‌شیاوه شاره‌وانییه‌كان به‌م حاڵه‌ی جاده‌و شۆسته‌و شوێنه گشتییه‌كاندا رازیبن و خه‌ڵك له‌دیمه‌نی ئه‌م شه‌ڕه‌ی جاده‌و جه‌سته‌كاندا وه‌ك خۆی بهێڵنه‌وه، گرفته‌كه له‌وه‌دایه، كه‌س باسی ئه‌م دیارده‌یه ناكات و ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌موو رۆشنبیر‌و نووسه‌ره كوردانه‌ی رۆژانه له‌سه‌ر گۆڕان و مۆدێرنه‌و پۆست- مۆدێرنه‌و دونیای فراوان و خۆشه‌ویستی و ژیانی لایه‌ق به‌تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ده‌نووسن و سیجال ده‌كه‌ن، له‌م دیمه‌نه‌دا ده‌ژین و به‌بێ بیركردنه‌وه‌یه‌كی جدی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بن.
Source: www.awene.com
ئەم وتارە لە دواژمارەی ڕۆژنامەی (ئاوێنە)دا بڵاو بوەتەوە
تعليقات