چوار شەممە, 20 شوبات 2013 19:25 ZKW دیمانە: بەشار عەزیز خالید سلێمان، رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی، لە دیمانەیەكی تایبەتی زاری كرمانجیدا، باس لە كێشە ناوخۆییەكانی عێراق و بارگرژییە هەنووكەییەكان دەكات، ئەو وایدەبینێت "- قەیرانی سیاسی لە عیراقدا گرێدراو نییە بەو پەیوەندییە ئاڵۆزەی نێوان كوردو شیعە یان شیعەو سوننە, بەڕای من قەیرانەكە گرێدراوە بە میكانیزمی حوكمڕانی لە قوناغی دووای سیستمی تۆتالیتاری بەعس لەلایەك, لەلایەكی تریشەوە بە پێكهاتەی كۆمەڵایەتی و كولتوری كۆمەڵگای عیراقەوە". سەبارەت بە نارازیبوونی لایەنەكانیش لە سیستەمی حوكمڕانی، ئەو رایدەگەیەنێت "ئێستا هەموو لایەك لە دەسەڵاتدا بەشدارە, لە پەرلەماندا نوێنەری هەموو لایەك هەیە, هەروەها لە حكومەتیشداو لە دەسەڵاتی دادوەریشدا، بەڵام هەموو بەشدارەكان لە پێكهاتەی سیستمی حوكمڕانی ناڕازین"بۆیە ئەو دەپرسێت "ئەگەر ئەوەندە ناڕازین بۆ لە حكومەت ناكشێنەوە, ئایا مانەوە لە حوكمدا تەنها بۆ وەرگرتنی پارەو ئیمتیازاتە یان شتێكی تر؟".راشیدەگەیەنێت "وازهێنان لەو فێدرالیەی كە هەیەو بیركردنەوە لە...