التخطي إلى المحتوى الرئيسي

تاوان لە گەرمەی ئاهەنگەکانی نەورۆزدا

وێنەگرتن و کۆمێنت: خالد سلێمان
دار بەڕوویەک تاشە بەردێکی گەورە لە پاڵ چیای هەزار مێرددا شەق دەکات و جێگای خۆی لە لوتکەکەیدا دەکاتەوە، بەڵام بۆ خواردنی شیشێک گۆشت لە یەکەم ڕۆژی نەورۆزی ئەمساڵدا (٢١ نەورۆز ٢٠١٣)، دەستی بڕینی پێ دەگات، وەک ئەوەی سروشتی ئەم کوردستانە دەستکردێکی چینی بێت و بکرێتە ناو عەلاگەی نایلۆنەوەو لە دووای تەواوبوونی سەیرانەکان بە جێ بهێڵرێت. کاتێک پێی دەڵێیت: <برام بۆ ئەو دارە دەبڕیت>، پێت دەڵێت، < کاکە ئەوەتا وشک بوەتەوە، ئەها تەماشای بکە گەڵای پیوە نیە>.
کە پێی دەڵێیت، <برا تەماشای دارەکەی دەستت بکە، ئەوەتا شوێنی دەمی تەورەکەت ئاوی پێدا دێتە خوارەوە، قوربان گیان وەرە خەڵوزێکی زۆرم پێیەو لە خزمەتدام، بەڵام توخوا ئەو دارە بەڕووە مەبڕەوە>، سەرێک بادەدات و بە مۆڕە کردنێکەوە پێت دەڵێت، کاکە گیان بە بڕینەوەی دارێک دنیا خراپ نابێت.

ئەو نازانێت بە بڕینەوەی چڵی داری سەر ئەم تاشە بەردەی بەرچاوتان (وێنەکان) دنیا کاولیش دەبێت، بەڵام پرسیار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان لە کوێن و ئەرکیان چیە؟





تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە