خالد سلێمان
11/3/2013
دایکم پێش شەڕە گەورەکەی لەگەڵ کەنسێردا ساڵی ٢٠٠٨ |
تا ئه‌و رۆژه‌ی (سه‌ره‌تای هاوینی 2012) له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ته‌علیمی له سلێمانی بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك راوه‌ستام و چاوه‌ڕوانی كه‌سێكم كرد ئه‌نجامی پشكنینه پزیشكیه‌كانی دایكم بداتێ، هێشتا وه‌ك ژنێكی ته‌نیا نه‌ده‌هاته به‌رچاوم. سوپاسێكی زۆری كارمه‌نده‌كه‌م كرد‌و به ئه‌سپاییه‌وه فایله‌كه‌م لێوه‌رگرت و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌ستم له ته‌كسیه‌ك راگرت و پێم وت بمگه‌یه‌نێته گه‌راجی گه‌رمیان و شاره‌زوور تا ئه‌و پارچه كاغه‌زه له‌عنه‌تییه ره‌وانه‌ی لای دایكم بكه‌م.
له‌ته‌كسیه‌كه‌دا ئه‌م وشه ئینگلیزیانه رایانچڵه‌كاندم :
The smears are devoid of cellular elements and are covered by thick layer of traumatic haemorrhage materiel
سه‌د خۆزگام خواست دكتۆره‌كه به خه‌تی خۆی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی بنوسیبایه تا نه‌متوانیبایه به ئاسانی بیخوێنمه‌وه‌و لێی تێبگه‌م، به‌ڵام كارمه‌ندێك وه‌ك كاری رۆتینی رۆژانه‌ی خۆی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی وۆرد نوسیویه‌تی و چاپیشی كردووه، ئیتر ماوه‌ی راكردن و خۆشاردنه‌وه نه‌ماو منیش بۆ ئه‌وه‌ی رۆتین ئه‌و وشانه‌ی سه‌ره‌وه‌م له بیر نه‌باته‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێم له سه‌ر ئامێری بلاكبێرییه‌كه‌م كرده‌وه‌و لای خۆم نوسیمن.
ئه‌و كاغه‌زه دایكمی زیاتر له جوڵه خست و جه‌سته لاوازه‌كه‌ی كرده خۆراكی لیزه‌رو چاره‌سه‌ری كیمیایی، له‌ماوه‌ی مانگێكدا په‌كی خست و هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی ته‌نیایی، ته‌نیای كرد.
ئیتر بۆ هه‌ر كوێیه‌ك ده‌ڕۆیشتین، نه‌خۆشخانه‌و عه‌یاده‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركوك، ئه‌و كاغه‌زه له‌عنه‌تییه له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو كاغه‌زه‌كانی تره‌وه بوو، دكتۆره‌كانیش له‌پێش هه‌موو شتێكی تره‌وه ته‌ماشایان ده‌كرد.
گوندی قەڵاچەرمەڵە لە گەرمیان |
ئه‌و ژنه‌ی ساڵانێك له لادێیه‌كی دووره ده‌شتی گه‌رمیاندا كۆمه‌ڵێ مناڵی ده‌خسته‌سه‌ر سه‌كۆی ژیان و ده‌یكردنه گوێگری لێدانی دڵی ته‌نیایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڕێگای چیرۆكی خه‌یاڵی و فه‌نتازییه‌وه‌و ماتماتیكی میللییه‌وه، ئێستا هه‌موو ته‌كنۆلۆژیاو زانستی سه‌رده‌م و داهێنانه‌كانی بواری پزیشكیی ئازاره‌كه‌ی كه‌م ناكه‌نه‌وه‌و داوای چاره‌سه‌ر له‌خوا ده‌كات «خوایه عیلاج». ئه‌و له پێشی پێشی ژیانه‌وه بوو، یان با بڵێین به‌بێده‌نگی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌دایه‌وه كه ژیانێكی سه‌خت ده‌یكردنه میوانی وه‌خت و ناوه‌خت، دابینكردنی خواردن و سوته‌مه‌نی و جلوبه‌رگ بۆ خێزانێكی گه‌وره، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دووریی باوك كه میوانی ماڵی خۆی بوو. مانگێك به‌دوای كرێكاری‌دا له ئۆتێل و مه‌یدانه‌كانی فرۆشتنی هێزوبازوودا له به‌غدا ژیانی ده‌گوزه‌راندو له مانگێكدا هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
ماتماتیكی میللی
دوو شتی گرنگ له ژیاندا له‌دایكمه‌وه فێر بووم، یه‌كه‌میان؛ ماتماتیك بوو كه له ژماره په‌نجاو نۆدا راده‌وه‌ستام و توانای به‌رده‌وامیم نه‌بوو، دایكم فێری كردم بڵێم (په‌نجاو ده) هه‌تا ده‌گاته په‌نجاو چل و نۆ، ئیتر له گرێی گه‌یشتن به ژماره سه‌د رزگارم بوو. دووه‌میان؛ كات بوو، كه له‌ماڵه‌كه‌ماندا كاتژمێری تێدا نه‌بوو، شه‌وانی پاییزیش دایكم دووای ده‌مه‌وبه‌یانێكی زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو ده‌چوو بۆ هێنانی سوته‌مه‌نی، منیش ئه‌و مناڵه بووم كه ده‌یخستمه پشت خۆی له‌سه‌ر گو‌ێدرێژێك و له تاریكی به‌ره‌به‌یانی گه‌رمیاندا جورئه‌تی زیاتری ده‌دا به‌خۆی. له‌و كاتانه‌دا دایكم په‌نای ده‌برده‌به‌ر ئه‌ستێره‌و به‌تایبه‌تی (حه‌وته‌وانه) له‌ڕێكخستنی كاتداو هه‌موو شه‌وێك به‌پێی جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌كان له خه‌و هه‌ڵده‌ستاو به‌ره‌و چیا نزمه‌كانی گه‌رمیان ده‌كه‌وته‌ڕێ. منیش هاوڕێی رێگا‌و جورئه‌تی بووم.
دایكم هیچ شتێكی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی خۆی نه‌ده‌زانی و له ژیانیدا گوێی له وشه‌ی فێمێنیزم و یه‌كسانی و زوڵمی كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوان نه‌بوو، به‌ڵام خاوه‌ن مافێكی گه‌وره بوو، ئه‌ویش جورئه‌ت و تێپه‌ڕاندنی ترس له تاریكی و دروستكردنی حه‌شاماتێك بوو له ناخی خۆیدا. كه دوو سه‌عات دوای نیوه‌شه‌و له‌ڕێگای (حه‌وته‌وانه)كانه‌وه منێكی منداڵی له شیرینی خه‌ودا راده‌په‌ڕاندو به‌ره‌و (په‌چا)ی رانه مه‌ڕه‌كانی گوند له‌ده‌ره‌وه‌ی لادێكه‌مان ده‌كه‌وته‌ڕێ، چه‌نده‌ها (مه‌ریه‌م)ی له ناخی خۆیدا دروست ده‌كردو رێگاكانی پێده‌ته‌نین. له ناو ئه‌و هه‌موو مه‌ریه‌مانه‌شدا منداڵێكی خه‌واڵو ده‌كرایه وێنه‌و رێبه‌ری باوكێكی وێڵی ناو مه‌یدانه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای چه‌ند سه‌عاتێكی كاردا.
دڕه‌نده‌كانی سه‌ر رێگا
شه‌وێك، پاش دووركه‌وتنه‌وه له لادێكه‌و دڵنیابوون له جوڵه‌ی ئه‌ستێره‌كان، له‌به‌رزاییه‌ك ده‌چوینه خواره‌وه‌و ئیتر لادێكه نه‌ك ته‌نها ده‌كه‌وته پشتمانه‌وه، به‌ڵكو له سنووری ئه‌وه ده‌رده‌چوو ببێته هاوده‌نگێك. دایكم متمانه‌ی به‌شاره‌زایی گوێدرێژه‌كه بوو كه له‌تاریكیشدا رێگاكه‌ی خۆی ده‌بینێت و ترسی ساتمه‌و كه‌وتنی لێ نه‌ده‌كرا. كه له‌به‌رزاییه‌كه چوینه خواره‌وه ده‌نگی دڕه‌نده‌یه‌ك هاته گوێمان، تا ئێستاش نازانم ده‌نگی چی بوو، گورگ، كه‌متیار، رێوی، به‌ڵام گوێدرێژه‌كه له‌شوێنی خۆیدا وه‌ستاو جوڵه‌ی نه‌كرد، منیش له ترسا ده‌مویست بچمه ناو هه‌گبه‌ی نان و ئاوه‌كه‌مانه‌وه. «كوڕم مه‌ترسه، ئه‌وه ده‌نگی رێویه»، دایكم ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد‌و له گوێدرێژه‌كه، كه ده‌نگی دڕه‌نده‌كه له‌شوێنی خۆیدا چه‌قاندی و نه‌یده‌ویست جوڵه بكات، دابه‌زی و له‌پێشه‌وه ره‌شمه‌كه‌ی گرت و ده‌ستی كرد به‌ڕاكێشانی. ئه‌و نه‌یده‌ویست بگه‌ڕێته‌وه‌و دوایی بڵێن له‌ده‌نگی چه‌قه‌ڵێك ترسا، جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بوو روبه‌ڕوی هه‌موو شتێك ببێته‌وه، به‌لایه‌وه گرنگ بوو سوته‌مه‌نی زستان په‌یدا بكات. ده‌بوو ترس بخاته لاوه‌و وه‌ك ئه‌ستێره‌كان بجوڵێت و بگاته شوێنی خۆی.
جنۆكه‌كانی دایكم
ئیتر له‌وكاته‌وه له‌ترسی تاریكی رزگارم بوو، به‌ڵام هه‌ر حیكایه‌ت و مه‌ته‌ڵه‌كانی خۆی كه شه‌وانی زستان بۆی ده‌گێڕاینه‌وه، له یاده‌وه‌ریمدا ده‌مانه‌وه‌و زۆرجار له‌به‌ر چاومدا ده‌بوونه وێنه‌ی واقیعی و ده‌مبینین و جوڵه‌یان ده‌كرد. ده‌نگه‌كانی سه‌ر رێگا بوونه ده‌نگی رێوی، به‌ڵام تارمایی جنۆكه‌ی ناو حیكایه‌ته‌كانی له‌تاریكیدا هه‌ر ده‌هاتن و ده‌چوون. شه‌وێكیان كه گه‌یشتینه په‌چای رانه مه‌ڕێك و هێشتا دنیا تاریك بوو، ده‌بوایه هه‌تا رۆژ ده‌بێته‌وه له‌ژێر جاجمێكی ره‌شی زبردا بخه‌وین، به‌ڵام دایكم زانی خه‌وم لێناكه‌وێت و شتێك ده‌مترسێنێت. ئیتر به‌شێوازی خۆی هێوری كردمه‌وه‌و رۆژمان له‌به‌ر سایه‌قه‌و سه‌رمادا كرده‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌وه‌م له‌بیرناچێته‌وه كه له تاریكی ئه‌و شه‌وانه‌دا پاڵه‌وانی ناو حیكایه‌ته‌كانی دایكمم ده‌بینی و زۆر ده‌ترسام. جارێكی تر جورئه‌تی ئه‌وه‌م به‌به‌ردا ده‌كردو له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا ده‌كه‌وتمه ناو كاره‌كانیه‌وه، ئیتر واقیعی كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی به‌سه‌ر ترس‌دا زاڵ ده‌بوو.
زینده‌به‌چاڵكردنی گۆزه‌كه‌م
خاڵم پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی بوو، هه‌ردوو كوڕه خاڵه‌كه‌م كه له من گه‌وره‌تر بوون، له من و خوشكه گه‌وره‌كه‌م به‌خته‌وه‌رتر بوون، چونكه قه‌باغی فیشه‌كی كڵاشینكۆف و بڕنه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵماتیشیان له‌ڕێگه‌ی باوكیانه‌وه بۆ ده‌هات. جارێك گۆزه‌یه‌كی پڕیان له‌و شتانه بۆ ناردین و ئیتر ئێمه‌ش چوینه ریزی منداڵه به‌خته‌وه‌ره‌كانه‌وه‌و بووین به‌خاوه‌نی یاری منداڵانه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئامرازی كوشتن بوون. پێش نیوه‌ڕوانێك بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌م قه‌باغانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانمان و له‌وانه‌یه به‌هۆیانه‌وه بمانكوژن. ئه‌و پێش نیوه‌ڕۆیه خه‌ڵكی لادێكه، كه له‌سه‌ر ته‌پۆلكه‌یه‌كی بچووك كۆده‌بونه‌وه، ده‌ستیان كرد به‌هاواركردن و وتیان: «سه‌یاره‌یه‌كی عه‌سكه‌ری به‌ڕێوه‌یه به‌ره‌و لادێ!». له‌چاوتروكاندنێك كه‌متر، ئه‌وه‌نده‌م بینی دایكم گۆزه‌كه‌ی منی هه‌ڵگرت و خستیه بیری ناو حه‌وشه‌كه‌مانه‌وه. له‌و چركه‌یه‌دا، دایكم و خه‌ڵكی لادێ له‌ترسی هاتنی ئۆتۆمبێلێكی عه‌سكه‌ریدا ده‌ژیان و منیش ده‌مویست بچمه ناو بیره‌كه‌وه‌و له‌وێدا بمێنمه‌وه، یان یارییه‌كانم بگه‌ڕێنمه‌وه، ئه‌م خه‌یاڵه‌م له‌گریانێكی بێزاركه‌ردا ده‌رده‌بڕی. دایكم چاری نه‌ماو پێی وتم: «ئه‌گه‌ر عه‌سكه‌ر قه‌باغه‌كان له‌ماڵماندا ببینن هه‌موومان ده‌كوژن». تا ئێستاش كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و لادێ دووره‌ده‌سته‌ی گه‌رمیان، خه‌یاڵم ده‌مباته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی گۆزه‌كه‌ی تیادا له چاڵ نرا، هه‌ر له‌وێشه‌وه تافی جورئه‌ته‌كانی دایكمم بیر ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌جیاتی باوكم
دایكم جێگای باوكمی گرتبوه‌وه، چونكه ئه‌و به‌رده‌وام له به‌غدا كرێكاری ده‌كردو له‌و كاره زیاتر سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ژیانمان نه‌بوو. چه‌ند بزنێك به‌شێكی كه‌می گوزه‌رانی خێزانێكیان دابین ده‌كرد. ئیتر ناچار ده‌بوو له‌گه‌ڵ پیاوانی تری هاوشێوه له‌باروگوزه‌راندا، بچێته به‌غداو كرێكاری بكات، له‌لادێشدا دایكم و ژنانی تر ئه‌ركی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و كۆكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و چاككردنه‌وه‌ی خانووی قوڕو دوورخستنه‌وه‌ی ترسیان له‌منداڵه‌كانیان ده‌گرته‌ئه‌ستۆ. نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی باوكم و پیاوانی تر ده‌ستیان ده‌كه‌وت، له‌ڕێگای هاتنه‌وه‌دا ده‌دران به‌خۆراك و شتێكی كه‌م ده‌مایه‌وه‌و به‌شی هیچی نه‌ده‌كرد. ئیتر كه دوای پشوویه‌كی یه‌ك یان دوو هه‌فته‌یی ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌غداو پاره‌ش له‌به‌رده‌ستدا نه‌ده‌ما. ئیتر دایكم ناچار ده‌بوو به گه‌نم و جۆ، میوه یان هه‌ر شتێكی تر له‌فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كان بكڕێت، دوو كیلۆ جۆ یان گه‌نم به كیلۆیه‌ك سێ‌و یان كیلۆیه‌ك مێوژ. له‌مه‌شیاندا دایكم رێكخه‌رێكی ئابووری باشی رۆژانه‌ی ژیانمان بوو، كه باوكم ده‌گه‌ڕایه‌وه له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نه‌بوو كه‌موكوڕییه‌ك له‌ماڵدا هه‌بێت.
دارتووه‌كه‌ی ته‌مه‌نمان
لادێكه‌مان تا بڵێی بێ‌ئاو بوو، له بیر زیاتر هیچی تری تیادا نه‌بوو، ده‌بوایه دایكم رۆژانه چه‌نده‌ها سه‌تڵ ئاو له بیر راكێشێته سه‌ره‌وه‌و بیانگوازێته‌وه ماڵه‌وه. بیری حه‌وشه‌كه‌ی خۆمان وشكی كردبوو، هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی گۆزه‌كه‌ی منی تێفڕێدرا، ئیتر پڕكرایه‌وه. باوكم له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی من و خوشكه گه‌وره‌كه‌مدا داری توویه‌كی له‌پاڵ بیره‌كه‌دا چاندبوو، ساڵ به‌ساڵ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا گه‌وره ده‌بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاومان كه‌مبوو، دایكم یه‌ك دڵۆپه‌ی به‌فیڕۆ نه‌ده‌داو دارتووه‌كه‌ی پێ ئاو ده‌دا، دایكم وه‌ك چۆن خه‌می ئێمه‌ی ده‌خوارد، ئاوه‌ها خه‌می داره‌كه‌شی ده‌خوارد.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ
تعليقات