خالد سلێمان20/5/2013
«سوریا گۆڕستانی به‌هاری عه‌ره‌بییه»، ئه‌مه قسه‌ی به‌رهه‌ڵستكارێكی سورییه كه‌تا پێش ماوه‌یه‌ك پشتگیرییه‌كی ته‌واوی له‌شۆڕش ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا پێیوایه ئه‌وه‌ی له‌سوریادا رووده‌دات، ته‌نها له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌مدا شۆڕش بوو، دوای ئه‌وه بووه ململانێیه‌كی چه‌كداری‌و خه‌سڵه‌تێكی تایفی وه‌رگرت.
ئه‌م رایه له‌سه‌ر ململانێی چه‌كداری له‌سوریا، په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌هۆكارێك زیاتره‌وه، یه‌كه‌میان ره‌فتاری یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی كه‌تیبه‌ی فاروق له‌ناو سوپای سوریای ئازاد به‌ناوی (ئه‌بو سه‌قه‌ر) كه‌هه‌ڵده‌ستێت به‌له‌تكردنی لاشه‌ی سه‌ربازێك له‌سوپای نیزامی سوری‌و پارچه‌یه‌ك له‌ناو سكی ده‌رده‌هێنێت و ده‌یخوات. ئه‌م وێنه ده‌ڵڕه‌قه كه‌هه‌موو دنیای هه‌ژاندو بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشكراكراو ورده‌كارییه‌كانی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڕای ژماره‌یه‌ك له‌چاودێرانی بارودۆخی سوریا، له‌لایه‌كه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی دڵڕه‌قی نیزامێكی سیاسی دڵڕه‌قه‌و به‌كارهێنانی توندوتیژییه‌كی زیاده‌ڕۆ دژی خه‌ڵكی سوریا له‌ساتی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تائێستا، له‌لایه‌كی تره‌وه درێژكراوه‌ی ره‌فتاری باڵی هه‌ژموونداری ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریایه كه‌تیایدا رق و كینه‌ی تایفی جێگه‌ی ململانێی سیاسی گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بمێنینه‌وه‌و سه‌رنجێكی نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تیایدا دابه‌شبوونی ململانێكه‌و ئاكتی میلیتاری نێوان سوپای نیزامی‌و سوپای ئازاد بده‌ین، تێبینییه‌كه‌مان ئه‌وه ده‌بێت كه به‌شێكی به‌رچاوی پێكهاته ئه‌تنی‌و ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سوریا له‌بێده‌نگیدا ده‌ژین‌و نه‌بووونه‌ته به‌شێك له‌ململانێكه، وه‌ك عه‌له‌وی‌و مه‌سیحی‌و درووزو ئیسماعیلی‌و ئه‌رمه‌ن‌و چه‌ركه‌س‌و شیعه‌كان، كوردیش له‌ناو دیمه‌نه‌كه‌دا بارودۆخێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به‌شێك نییه له‌دنیابینی ئیخوان موسلیمین‌و پڕۆژه گه‌وره‌كه‌ی توركیا‌و قه‌ته‌ر له‌باكووری ئه‌فریقاو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌كورتییه‌كه‌ی، ململانێكه به‌خه‌ستی ره‌هه‌ندێكی مه‌زهه‌بی وه‌رگرتووه‌و ته‌نانه‌ت بیرمه‌ندێكی عه‌لمانی گه‌وره‌ی وه‌ك سادق جه‌لال عه‌زه‌م له‌دوا چاوپێكه‌تنیدا ده‌باره‌ی سوریا كه له‌ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)دا بڵاوكرایه‌وه، ده‌كه‌وێته ناو داوی «تایفی»یه‌وه‌و دۆخی سوننه‌كانی سوریا ده‌شوبهێنێت به‌دۆخی جوله‌كه‌كانی ئه‌وروپا له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا.
نووسه‌ری لوبنانی حوسام عیتانی له‌وتارێكدا له‌هه‌مان رۆژنامه‌دا به‌رپرسیارێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی عه‌له‌وییه‌كان. ئه‌م دوو نموونه‌یه ئه‌وه باش روونده‌كه‌نه‌وه كه‌شۆڕش له‌سوریادا بووه‌ته ململانێ له‌نێوان دوو تایفه‌داو خه‌سڵه‌تی شۆڕشی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سوریا به‌ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی به‌زه‌قی ببێته شه‌ڕێكی تایفی، پێمان ده‌ڵێت، كاتێك له‌سه‌ر ریتمی لیبیا‌و به‌خه‌ونی ئه‌وه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی دژی رژێمی به‌سار ئه‌سه‌د به‌كاربێنن، ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌ستیكرد به‌دامه‌زراندنی سوپای ئازاد‌و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی گۆڕی بۆ چالاكی عه‌سكه‌ری، یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌گۆڕنانی شۆڕش نرا، به‌تایبه‌تی هێنانی چه‌كداری بیانی به‌ناوی «جیهاد»ه‌وه بۆ ناو خاكی سوریا. له‌م باره‌دا ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و هه‌روه‌ها توركیا‌و قه‌ته‌ریش، هیچ حسابێكیان بۆ باری جیۆپۆلیتیكی سوریا‌و پێگه‌كه‌ی له‌سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تیدا نه‌كردو زیاتر وه‌ك یاری (دۆمینۆ) ته‌ماشای گۆڕانكارییه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام سوریا ئه‌و ژماره نهێنییه بوو كه‌یاریه‌كه‌ی وه‌ستا.
ده‌ڵێن پرسیاره‌كانی باراك ئۆباما له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌ردۆگان له‌م سه‌ردانه‌ی دوایدا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ستن به(جبهه النصر)و (القاعده) له‌سوریا په‌یوه‌ست نین به‌ڕژێمه‌كه‌ی «به‌شار ئه‌سه‌د»ه‌وه. هه‌ر له‌م سیاقه‌شدا به‌شێكی له‌ناوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا پێیانوایه ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریكا رێگای له‌به‌شار ئه‌سه‌د بگرتایه له‌به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژیدا دژی خۆپیشانده‌ران‌و ئاڕاسته‌كان به‌ره‌و میلیتاریبوون نه‌ڕۆشتنایه، ئه‌وا ئێستا مه‌سه‌له‌كان وا ئاڵۆز نه‌ده‌بوون‌و (النصره)و (القاعیده) نه‌ده‌بوونه ناونیشانی گۆڕانكارییه‌كانی سوریا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا، به‌شێك له‌و ناوه‌نده ئه‌مریكیانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌سیاسه‌تی جۆرج بوشی دووه‌م ده‌گرت له‌عیراقدا، پێیانوایه كه‌ئه‌مریكا له‌وه زیاتری پێناكرێت و ده‌بێت حه‌سمی مه‌سه‌له‌كان بۆ خه‌ڵكی سوریا خۆی بهێڵێت و له‌بری (النصره)و (القاعیده)، ده‌بێت بیر له‌ئیسلامێكی وا بكرێته‌وه كه‌س نه‌ترسێنێت و ببێته جێگای متمانه‌ی غه‌یره موسڵمانه‌كان له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
به‌هاری عه‌ره‌بی له‌سوریا، پێش ئه‌وه‌ش له‌لیبیا كه‌وته نێو چاڵێكی قوڵه‌وه ده‌توانین ناوی لێ بنێین چاڵی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕه‌كان‌و ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه له بنغازی بۆ شاردنه‌وه‌ی عه‌یبه‌كانی شۆڕش به‌كارهات و له‌سوریاش بۆ له‌گۆڕنان.
تعليقات