خالد سلێمان31/7/2013
رژێمی سیاسی «ته‌وافوقی» له‌بنه‌ڕه‌تدا رێگه‌گرتنه له‌پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه كه بۆی هه‌یه له‌هه‌ناوی خۆیدا دیارده‌ی تاكڕه‌وی به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ها دابینكردنی فه‌زایه‌كه بۆ حوزوری چالاكی هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ناو دامه‌زراوه سیاسییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك رێگه‌یان پێبدات به‌شداری له‌بڕیارداندا بكه‌ن‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌هه‌ر ئاستێك له‌ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا له‌هه‌ڕه‌شه بپارێزن. ئه‌م دوو خاڵه پێش هه‌موو شتێك پێویستیان به‌دان پێدانانی یه‌كتری نێوان پێكهاته ئیتنی‌و ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌م دیده سۆسیۆلۆژییه‌دا، ده‌توانین خاڵێكی تریش بۆ ئه‌و دان پێدانانه زیاد بكه‌ین، ئه‌ویش پێكهاته‌ی سیاسی بچووكه كه زۆرجار له‌ناو حه‌شاماتی زۆرینه‌ی سیاسه‌تدا ده‌بێته قوربانیی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه قه‌واره‌ی سیاسی بچووك له‌مێژووی كۆمه‌ڵگه‌و سیاسه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی كه‌مینه‌ی ئیتنی‌و ئاینی‌و ئایدۆلۆژی ده‌كات. خاڵێكی تر له‌و خاڵانه‌ی كه له‌ڕژێمی سیاسی «ته‌وافوقی»دا باس ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش له‌ناو سیستمه تازه جێگیربووه‌كانی ئه‌فریقیا، بوونی مافی (ڤیتۆ)یه به‌ده‌ستی كه‌مینه‌كانه‌وه دژی هه‌ر بڕیارێكی سیاسی كه به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافه‌كانیان بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه.
پاراستنی ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌مینه‌كان
نووسه‌رو رووناكبیری عیراقی كه‌نعان مه‌كیه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ساڵی 1991 به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ناوی میساقی (91) بۆ داهاتووی عیراق بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ ئه‌كادیمی‌و رووناكبیری عیراقی‌دا، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كیان بۆ وڵات دانا كه رێگر بێت جارێكی ده‌نگی زۆرینه ببێته چوارچێوه‌ی سیستمی حوكمڕانی‌و تاكڕه‌وی له‌عیراقدا. یه‌كێك له‌خاڵه گرنگانه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه، پاراستنی ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كه‌مینه‌كان بوو له‌وڵاتدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتایی حوكمی دیكتاتۆریدا، «ته‌وافوقی» گرووپه به‌هێزه‌كان سه‌ركه‌وت‌و جارێكی تر كه‌مینه‌كان نه‌ك ته‌نها له‌بیركران، به‌ڵكو كه‌وتنه به‌ر هێرش‌و له‌ناوبردن‌و شار به‌ده‌ركردن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌نعان مه‌كییه هه‌وڵێك بوو بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌ستوورێك پێش هه‌ژموونی زۆرینه جێگه‌ی كه‌مینه‌كانی تیایدا بێته‌وه‌و نه‌بنه پڕۆژه‌ی خه‌ونی زۆرینه له‌وێناكردنی ده‌سه‌ڵاتدا. ئێستاش له‌عیراقدا، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٢٠ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، پێویستمان به‌وه‌یه باس له‌ته‌وافوق‌و عه‌قدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی وه‌ها بكه‌ین، هه‌ژموونی دیموكراسیه‌تی زۆرینه لغاو بكات. مه‌به‌ستیش له‌كه‌مینه ته‌نها كه‌مینه‌ی ئاینی‌و ئیتنی نییه، به‌ڵكو كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئایدۆلۆژیش ده‌گرێته‌وه، یان زۆرینه‌یه‌كی به‌كه‌مینه‌كراو، ژنان وه‌ك نموونه. ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسییه‌ش كه بتوانێت «ته‌وافوق» و، تیایدا ماف‌و ئه‌ركی هه‌موو گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بپارێزێت‌و دیاری بكات، ده‌ستووره، كه ئه‌مڕۆ نوخبه‌ی حوكمڕانی شیعه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئاینی له‌ده‌ستووردا دابنێت‌و مافی «ڤیتۆ» بداته پیاوانی ئاین له‌ناو پێكهاته‌ی دادگای فیدراڵیدا كه ده‌سه‌ڵاتی پێداچوونه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادان‌و جێبه‌جێكار ده‌یده‌ن. له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا، ده‌ستوور له‌نێوان خواستی ئه‌وه‌ی سیستمێكی سیاسی سه‌رۆكایه‌تی بچه‌سپێنێت‌و له‌بری ئه‌نجومه‌نی دادی هه‌رێم ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی كه‌سی سه‌رۆكدا كۆبكاته‌وه‌و خواستی سیستمێكی په‌رله‌مانی مه‌بده‌ئی زۆرینه به‌ڕێوه‌ی ببات، مافی بێده‌نگه‌كان یان بێده‌نگكراوه‌كان پێشێل ده‌كرێت‌و له‌بیر ده‌كرێت.
ترسی گه‌وره
ترسی گه‌وره له‌عیراق‌و كوردستاندا، له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستوور جگه له‌وه‌ی ببێته هۆكاری ترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی خراپی لێبكه‌وێته‌وه، بكرێته چه‌تری زۆرینه‌و سێبه‌ری ئاینێك‌و مه‌زهه‌بێك، یان حزبێك‌و دیدی كه‌سێك به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێكدا بسه‌پێنێت. تێبینی یه‌كه‌م له‌باره‌ی ده‌ستووری عیراقه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تیایدا یاسای دادگای فیدراڵی بدرێته ده‌ستی «ڤیتۆ»ی پیاوانی ئاین، ئه‌وا عیراق ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ئاینی. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌یه كه پڕۆژه‌ی ده‌ستوور بووه‌ته جێگای مشت‌ومڕێكی سیاسی وه‌ها له‌وانه‌یه رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌په‌رله‌ماندا لێبكه‌وێته‌وه‌و «كۆتا»ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی دیاری بكات‌و له‌نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی، هیچ رۆڵێك بۆ ئه‌نجومه‌نی دادی هه‌رێم نه‌هێڵێته‌وه‌و بیكاته پاشكۆی حكومه‌ت.
فه‌زای سیاسی‌و یاسایی
ئه‌م ترسه ره‌وایه، چونكه چه‌له‌حانێی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، مه‌سه‌له‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستوورو هه‌مواركردنه‌وه‌ی له‌په‌رله‌ماندا ته‌نها وه‌ك «ته‌وافوق»ێكی سیاسی ته‌ماشا ده‌كه‌ن، یان به‌ڕێكردنی‌و چه‌سپاندنی وه‌ك به‌رهه‌می زۆرینه‌یه‌كی ئه‌خلاقی‌و ژماره‌سازی. ئۆپۆزسیۆن گرفته‌كه‌ی ته‌نها له‌سه‌ڵاحیاتی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا كۆكردوه‌ته‌وه، پارتی دیموكراتی كوردستان-یش هه‌موو قورسایی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ پاراستن‌و جێگیركردنی ئه‌و پۆسته، هه‌رچی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یشه، له‌ڕوانگه‌ی سازانێكی نیشتمانییه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌كه ده‌ڕوانێت. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌ی كه‌مینه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی‌و ئیتنی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان، ئه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستوور، ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی مه‌ده‌نیه‌ت، ئه‌ی هه‌ژموونی ئاینی به‌سه‌ر ده‌ستووره‌وه؟. ئایا ئه‌مانه له‌ڕێگای «كۆتا»ی ناو په‌رله‌مانه‌وه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌كرێت كه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لایه‌ن حزبه‌كانی زۆرینه‌وه هه‌ڵبژێردراون‌و توانای فه‌رزكردنی دیدی خۆیان نییه له‌هیچ عه‌قدێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌دا. چی یاسایه‌ك هه‌یه بۆ پاراستنی‌و زامنكردنی مافی كه‌مینه‌كان، ئه‌ی كام فه‌زای سیاسی‌و یاساییه هه‌لی به‌شداریكردنیان له‌بڕیارداندا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت؟.
شێوازی سیستمی حوكمڕانی
ره‌وایه لێره‌دا جگه له‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و شێوازی سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌رۆكایه‌تی بێت یان په‌رله‌مانی، ده‌رگا له‌سه‌ر پرسی تر بكه‌ینه‌وه‌و قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین كه به‌ڕای من كه‌متر نین پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، وه‌ك ماده‌ی (6) كه شه‌ریعه‌ت ده‌كاته سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی یاسادانانه نه‌ك یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان. كاتێك هه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێك باسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه ده‌كات یه‌كسه‌ر ئیسلامییه‌كانی كوردستان هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێت‌و ده‌كه‌ونه هه‌ڕه‌شه‌و چاو زیتكردنه‌وه‌و «حه‌مله‌ی ته‌كفیر»، ته‌نانه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه په‌نا بۆ هێزه ئیسلامییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ن له‌پێناو ده‌ست نه‌بردن بۆ ئه‌و مادده‌یه.
نوخبه‌ی سیاسی‌و كه‌لتووری
ماده‌ی (6) كه پیرۆز كراوه‌و ئیسلامییه‌كان وه‌ك قورئانی پیر‌وز لێی ده‌ڕوانن‌و نوخبه‌ی سیاسی‌و كه‌لتووری هه‌رێمی كوردستانیش خۆی لێ به‌ده‌نگ كردووه، پێویستییه‌كی جدی به له‌سه‌ر راوه‌ستان‌و هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، چونكه له‌كوردستاندا ئاین‌و رێبازی ئاینی جیاواز هه‌ن‌و زۆر كه‌مینه‌ی ئاینی‌و ئیتنی هه‌ن ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رپێی له‌سه‌ریان راوه‌ستاوه‌و پێویسته ده‌نگیان نه‌ك ته‌نها دیار بێت، به‌ڵكو ده‌بێت مافی «ڤیتۆ»یان له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت كه به‌رژه‌وه‌ندیی‌و بوونیان بخاته ژێر مه‌ترسییه‌وه‌و به‌شدارییان له‌ژیانی سیاسی‌دا لێ زه‌وت ده‌كات.
به‌كورتییه‌كه‌ی، من «ته‌وافوق» له‌وه‌دا نابینمه‌وه كه حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات له‌په‌رله‌ماندا رێكبكه‌ون‌و به (كۆتا)ش نوێنه‌ری گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاوازه‌كان له‌ئاین‌و كه‌لتووری زۆرینه رازی بكه‌ن‌و كۆتایی به‌چه‌له‌حانێكان بێنن. به‌ڵكو ده‌بێت له‌پشت ته‌وافوقه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه ئه‌و فیگه‌ره دیاره بێت له‌سایه‌یدا دیده سۆسیۆلۆژییه‌كه‌ی ده‌ستوور ده‌ركه‌وێت، نه‌ك رووه داماڵراوه‌كه‌ی له‌جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووری‌و ئاینییه‌كان.
به‌كورتییه‌كی روونتر، ده‌بێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا گفتوگۆی ئه‌وه بهێنینه كایه‌وه كه گرووپه بچووك‌و ره‌سه‌نه ئاینی و ئیتنییه‌كانی كوردستان مافی «ڤیتۆ»یان دژی زۆرینه هه‌بێت‌و له‌ئه‌نجومه‌نی دادی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و «ڤیتۆ»یه نه‌ك ته‌نها به‌هه‌ند وه‌ربگێرێت، به‌ڵكو بریاریشی پێ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
تعليقات