خالد سلێمان
دوای گرتنی محه‌مه‌د به‌دیع رێبه‌ری گشتی ئیخوان موسلمین له میسر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان به‌بێ یه‌ك و دوو له‌به‌رئه‌وه‌ی جێگری یه‌كه‌می رێبه‌ری گشتی (خه‌یره‌ت شاتر) له زینداندایه، جێگری دووه‌م مه‌حمود عیزه‌ت-یان به رێبه‌ری گشتی كاتیی هه‌ڵبژارد. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیخوان له‌كاتێكدایه رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین گرفتی سیاسی و ئه‌منی ده‌بنه‌وه‌و له‌لایه‌ن چاودێرانی سیاسی مه‌شهه‌دی میسری و ئیخوانه‌وه به‌یه‌كێك له‌ڕووداوه گرنگه‌كان دانرا، چونكه وه‌ك ناوی ده‌برێت، مه‌حمود عیزه‌ت هه‌ڵگری میراتی فیكری (سه‌ید قوتب)ـه له‌ناو ئیخوانداو له دوای حاجی موسته‌فا مه‌شهور-ـه‌وه به‌هێزترین كه‌سایه‌تی ره‌وته توندڕه‌وه‌كه‌ی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه داده‌نرێت.
جیاوازییەکانی نێوانیان
پێش مه‌حمود عیزه‌ت باشتره بزانین رێبه‌ری گشتی پێشوو محه‌مه‌د به‌دیع كێیه‌و چۆن بیر ده‌كاته‌وه‌و له‌كوێدا جیاوازه له رێبه‌ره‌كه‌ی ئێستا. هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا مه‌به‌ستم له بیۆگرافی به‌دیع نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم له بیركردنه‌وه‌یه‌تی و ئه‌و پێگه‌یه‌ی له‌ناو ئیخواندا هه‌یه‌تی. له‌م ساته‌شدا كه له زینداندایه، پێموایه هه‌ر دوور خستنه‌وه‌یه‌ك یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌ناو مه‌شهه‌دی سیاسی‌دا شتێكی گران نییه، به‌تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌ك مه‌حمود عیزه‌ت جێگاكه‌ی گرته‌وه. به‌دیع یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی كه له قۆناغێكی ژیانیدا بڕوای به‌وه‌بوو كاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر كاری سیاسی‌دا زاڵ بكات. كاتێكیش ساڵی ٢٠١١ دوای چه‌له‌حانێیه‌كی زۆری ناوخۆیی و رێكخراوه‌یی جێگای یه‌كێك له پاسه‌وانه كۆنه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان كه محه‌مه‌د مه‌هدی عاكف بوو گرته‌وه، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرا كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر بێنێته كایه‌وه‌و بزووتنه‌وه‌كه له پاڵتۆ گه‌وره‌كه‌ی (سه‌ید قوتب) رزگار بكات.
كاتێك عیزه‌ت به رێبه‌ری گشتی هه‌ڵبژێردرا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ریفۆرم (ئیسڵاح) له‌ڕێگای ئاشتیانه‌و ده‌ستووری و رازیكردن و دوورخستنه‌وه‌ی رق و كینه‌وه نه‌بێت سه‌رناگرێت. ئه‌و كه له‌دایكبووی ساڵی (١٩٤٣)یه له‌شاری (مه‌حله)و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی پزیشكی ڤێرتینه‌ری پێ‌بوو، تاكیدی له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌كرده‌وه، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌و توندوتیژییه له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان تاك و گروپ و دامه‌زراوه‌كانه‌وه بێت. به‌ڵام شۆڕشی میسری مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ٢٠١١ بیر‌و ئایدۆلۆژیای به‌دیع و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وخوار كرده‌وه‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا فه‌لسه‌فه‌ی ریفۆرم و دیالۆگی ئاشتیانه بوو به‌پڕۆژه‌ی «ئیسلاماندنی» دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت. بۆ یه‌كه‌مجار محه‌مه‌د به‌دیع-ی ناسراو به‌پیاوی چاكسازی قۆناغ به‌قۆناغ و دوور له ده‌سته‌واژه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌ید قوتب ئه‌ویش (كۆمه‌ڵگای جاهلیه‌ت)بوو، بوو به‌هه‌ڵۆی موحاسه‌به كردن و فه‌توای سیاسی. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار كه ئیخوان دوای شۆڕشی و له‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌دا له‌نیوه زیاتری كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ركه‌وت، به‌دیع هاته قسه‌و وتی، «په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو «مافی موحاسه‌به كردنی هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، له‌نێوانیاندا دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ری». ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌دیع ته‌نها وازهێنان نه‌بوو له په‌روه‌رده‌و رێكخراوه‌یی و ئایدیۆلۆژی، به‌ڵكو یه‌كه‌م به‌ریه‌ككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی عه‌سكه‌ریدا كه له میسردا ته‌نها هه‌ژمونێكی زۆری هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له زۆر بواری ئابووریشدا بڕیار به‌ده‌سته.
هەنگاوە سەرنجڕاکێشەکە
به‌كورتییه‌كه‌ی محه‌مه‌د به‌دیع رووه زوو ئاشكرا بووه‌كه‌ی ئیخوان موسلمین بوو، هه‌ر به‌گه‌یشتنی بزووتنه‌وه‌كه به‌هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات، پاڵتۆكه‌ی سه‌ید قوتب ده‌ركه‌وته‌وه‌و هه‌نگاوی یه‌كه‌می سیاسی له‌بری ئه‌وه‌ی بنیادنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه سیاسییه‌كان بێت، به‌لێدانی كۆمه‌ڵگا ده‌ستی پێكرد. كه‌سێكی وه‌ك حازم ئه‌بو ئیسماعیل كه له ڕه‌حمه گه‌وره‌كه‌ی ئیخوانه‌وه ده‌رچوو، یه‌كه‌م بۆمبی ئایدیۆلۆژی به ئاسمانی شۆڕشی (٢٥ی یه‌نایه‌ر)دا ته‌قانده‌وه، ئه‌ویش پڕۆژه‌ی لێك جیاكردنه‌وه‌ی ژن و پیاو بوو له شوێنه گشتییه‌كاندا، سه‌پاندنی په‌چه به‌سه‌ر ژناندا، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌لكهول له وڵات‌دا. دوای ئه‌م قسانه‌ی ئه‌بو ئیسماعیل به‌ماوه‌یه‌ك نوێنه‌رانی ئیخوان له لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری میسردا دژی ئه‌وه وه‌ستانه‌وه كه ده‌سته‌واژه‌ی (مه‌ده‌نیه‌ت) بۆ پێناسه‌كردنی میسر له ده‌ستووره‌كه‌دا به‌كار بهێنرێت. به‌ڵام هه‌نگاوه هه‌ره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی ئیخوان له راگه‌یاندراوه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی محه‌مه‌د مورسی-دا خۆی بینییه‌وه كه تیایدا سه‌ڵاحییه‌تێكی ره‌های به‌خشییه سه‌رۆك و پڕۆژه‌ی «ئیخوانیزه» كردنی ده‌وڵه‌تی ئاشكرا كرد.
میکانیزمی کارکردن
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئیخوان به‌ئاگاداری مه‌كته‌بی ئیرشادی بزووتنه‌وه‌كه‌و رێبه‌ره‌كه‌ی بوون كه له‌ناو میدیای عه‌ره‌بیدا به «ویلایه‌تی فه‌قیهی» سوننی وه‌سف ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی له‌م سێ ساڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی محه‌مه‌د به‌دیع-دا ده‌ركه‌وت، ئاشكرابوونی جۆرێك له (باتنیه‌تی سیاسی) بوو كه به‌شێك بوو له كولتورو میكانیزمی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ناو مێژووی ئیسلام. فه‌لسه‌فه‌ی «باتنیه‌ت»یش (ئیزۆتێریك) له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه گروپه‌كه شتێك ده‌ڵێت و موماره‌سه‌ی پێچه‌وانه‌ی قسه‌و بیروڕا راگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆی ده‌كات. ئه‌گه‌ر له مێژووی ئیسلامدا هۆكاری موماره‌سه كردنی باتنیه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ داپڵۆسین و تیرۆری سیاسی، ئه‌وا لای ئیخوان موسلمین به‌هۆی زیاتر له (80) له كاری نهێنی و ترس و راوه‌دونان له‌لایه‌ن سیستمه سیاسییه سته‌مكاره‌كانه‌وه، بووه جۆرێك له فیكری سیاسی و میكانیزمی كاركردن. ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جمهوری ئیخوان موسلمین شتێكیان ده‌وت و ده‌كرد، مه‌كته‌بی ئیرشاد-یش له‌پشت راگه‌یه‌ندراوه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌و جمهوره‌كه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی تری بۆ داهاتووی ده‌وڵه‌ت ده‌كێشا.
به‌ڵام مه‌حمود عیزه‌ت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه په‌تی باتنیه‌ت یان با بڵێین ئیزۆتێریكی سیاسی ده‌پسێنێت و وه‌ك میراتێكی سه‌ید قوتب خۆی پیشان ده‌دات. عیزه‌ت كه ته‌مه‌نی (٦٩) ساڵه‌و به یه‌كێك له هه‌ڵۆ «قوتبیه‌كان» له‌ناو ئیخواندا وه‌سف ده‌كرێت له ته‌مه‌نی (١٨) ساڵیدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به ئیخوان موسلمینه‌وه‌و ئه‌و ئه‌وكاته (١٩٦٢) خوێندكار ده‌بێت له كۆلێژی پزیشكی. هه‌ر ئه‌وكاته‌ش به‌شێكی زۆر له كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان ده‌كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری سه‌ید قوتب-ـه‌وه كه ساڵی (١٩٦٦) له سێداره ده‌درێت. عیزه‌ت له‌ساڵی (١٩٨١)ـه‌وه ده‌بێت كه‌سێكی ناو بازنه داخراوه‌كه‌ی ئیخوان موسلمین، واته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ئیرشاد‌و نزیك له مورشیدی گشتی و ئاگادار له‌پلانه سیاسی و عه‌سكه‌رییه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه. ئه‌و ئه‌ندام و سه‌ركرده ئیخوانیانه‌ی به هه‌ڵۆكان ده‌ناسرێنه‌وه، یانی سه‌ر به قوتابخانه فیكرییه‌كه‌ی سه‌ید قوتب-ن، زۆر له میدیا‌و بۆنه گشتیه‌كاندا ده‌رناكه‌ون و قسه‌و راوبۆچوونه‌كانیان له بازنه بچووكه‌كاندا ده‌مێننه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت جگه له‌و جارانه‌ی تیایاندا ده‌ستگیر كراوه‌و قۆناغه‌كانی خوێندنی له زانكۆكاندا، شتێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر بیروبۆچوونی عیزه‌ت ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و دیدی ئیخوان بۆ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا ده‌ست ناكه‌وێت. له‌وانه‌یه بۆ خوێنه‌ری كورد لێره‌دا یه‌كه‌م پرسیار ئه‌وه بێت، سه‌ید قوتب كێیه‌و قوتبیزم چییه؟، چونكه جگه له ئیسلامییه‌كان خوێنه‌رو جمهوری سیاسی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی زۆر شاره‌زا نه‌بوون به فیكر‌و كه‌سایه‌تی و بۆچوونی سه‌ید قوتب، ئه‌وه‌ش كه وه‌رگێڕدراوه‌و كراوه له بازنه‌یه‌كی بچو‌وكدا بووه‌و له ئاستی پێویستدا نه‌بووه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان به‌ئاشكرا رای ناگه‌یه‌نن ئایا له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌ید قوتب ده‌ڕۆن و بڕوایان پێیه‌تی یان نا، زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له فكری و (عه‌قیدیه)دا ده‌كه‌ن، چونكه كاركردن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی سه‌ید قوتب واته ته‌كفیر كردنی كۆمه‌ڵگاو وه‌سفكردنی به كۆمه‌ڵگای «جاهیلی»، هه‌روه‌ها دانانی كتێبی (معالم في طریق) وه‌ك مه‌نهه‌جی كار‌و په‌یڕه‌وی حیزبی. ئه‌مه‌ش قورس له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و ئاسان نییه به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵمان بووترێت كۆمه‌ڵگای جاهیلی. هۆكارێكی تر، نه‌بوونی كتێبه‌كانی سه‌ید قوتب-ـه له كتێبخانه‌ی كوردیدا‌و حزبه ئیسلامییه‌كان له‌به‌ر هه‌ستیاریی مه‌سه‌له‌ی ته‌كفیر كردن و وه‌سف كردنی كۆمه‌ڵگای كوردی به كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی، ئه‌و كتێبانه‌یان ته‌نها وه‌ك بڵاوكراوه‌ی حزبی داخراو بڵاو كردۆته‌وه‌و به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیاندا دابه‌شیان كردوون.
سه‌ید قوتب كێیه؟
سه‌ید قوتب ئیبراهیم حسێن شازلی له‌دایكبووی ساڵی ١٩٠٦، نووسه‌رو تیۆریستێكی میسری بوو. له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای ئه‌سیوت ده‌ست ده‌كات به خوێندن و له‌به‌ركردنی قورئان و ساڵی ١٩٣٣ له په‌یمانگای مامۆستایان (مدرسة المعلمین الاولیة) خوێندن ته‌واو ده‌كات و دوای ئه‌وه له وه‌زاره‌تی مه‌عاریف به پله‌ی په‌روه‌رده‌كارو ئیداری كار ده‌كات و هه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌ینێرێته ئه‌مریكاو ساڵی ١٩٥٠ ده‌گه‌ڕێته‌وه میسر. قوتب پێش ساڵانی په‌نجاكان له ریزه‌كانی حزبی (وه‌فد)دا ده‌بێت و به‌هۆی جیاوازییه‌وه ئه‌و حزبه به‌جێ ده‌هێڵێت و له‌سه‌ره‌تای په‌نجاكاندا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ئیخوان موسلمین-ـه‌وه. له‌ناوه‌ڕاستی په‌نجاكان به‌دواوه وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌كه فیكرییه‌كانی ئیخوان ده‌ناسرێت تا ئه‌و ساڵه‌ی (١٩٦٦) به‌تۆمه‌تی پیلانگێڕان دژی حوكمی جه‌مال عه‌بدولناسر له سێداره ده‌درێت. قوتب كه به‌یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان له‌ناو بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كاندا ئه‌ژمار ده‌كرێت، له ئه‌ده‌به‌وه ده‌ستی به نووسین كرد‌و دواتر وه‌ك تیۆریستێكی ئیسلامی رادیكال ناوبانگی ده‌ركرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به كۆمه‌ڵگه‌ی جاهیلی وه‌سف كرد‌و «ته‌كفیری» كردن، زیاتر ناوبانگی ده‌ركرد.
قوتب له كتێبی (معالم في الطریق) كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكه له كتێبی (فی ظلال القرا‌ن) و دوای له سێداره‌دانی ناوبانگی ده‌ركردو به‌دیان هه‌زار كۆپی لێ چاپكرا، كۆمه‌ڵگه‌ی نوێی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ته‌كفیر ده‌كات (واته به‌كافریان ده‌ناسێنێت) و به كۆمه‌ڵگای «جاهیلیه‌ت»یان ناو ده‌بات. له یه‌كێك له‌لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێت، «ئێمه ئه‌مڕۆ له جاهیلیه‌تێكداین، وه‌ك ئه‌و جاهیلیه‌ته‌ی ئیسلام پێیدا تێپه‌ڕی، بگره زاڵمانه‌تر. هه‌رچی له ده‌وروبه‌رمانه جاهیلییه، دیدی خه‌ڵك و عه‌قیده‌یان، یاسا‌و رێساكانیان، سه‌رچاوه‌ی كولتوریان، هونه‌رو وێژه‌یان، شه‌ریعه‌ت و یاساكانیان. ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و شتانه‌ی به كولتوری ئیسلامی و سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و بیری ئیسلامی‌یان داده‌نێین، هه‌موو ئه‌مامه به‌رهه‌می ئه‌م جاهیلیه‌ته‌ن، بۆیه به‌هاكانی ئیسلام له ده‌روونماندا راستڕه‌و نابن و له عه‌قڵماندا روون نابنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر تیاماندا نه‌وه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌ك ئه‌و نه‌وه‌یه دانامه‌زرێ كه ئیسلام بۆ یه‌كه‌مجار دایمه‌زراند. بۆیه پێویسته- له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا- له‌ماوه‌ی گینگڵ دان و خۆ دروستكردندا، خۆمان له هه‌موو كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م جاهیلییه‌ته داماڵین كه تیایدا ده‌ژین و لێی وه‌رده‌گرین». (معالم في الطریق ...الفصل الاول)
له بازنه داخراوه‌كه‌دا
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركرده‌كانی «جیهادی ئیسلامی» و قاعیده» و بزووتنه‌وه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی تری دنیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی، گۆشكراوی ئه‌م ئایدیۆلۆژیا ته‌كفیرییه بوون و هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی لوبنانی حازم ئه‌مین، بزووتنه‌وه‌ی ئیخوانی موسلمین به ڕه‌حمه گه‌وره‌كه‌ی جیهادو قاعیده ده‌زانێت، چونكه هه‌موو سه‌ركرده‌كانیان له‌و ڕه‌حمه‌وه له دایك بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆر له‌نێوان ئیخوان و بزووتنه‌وه جیهادییه‌كاندا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جیهادو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رژێمه سیاسییه‌كانی ناو هه‌ردوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا سه‌ری هه‌ڵداو، جیابوونه‌وه‌و رێكخراوی جیاجیا ده‌ركه‌وتن و «ڕه‌حمه» گه‌وره‌كه‌ی ئیخوانانیان به‌جێ هێشت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانیان مانه‌وه‌و له‌بری چه‌ك و توندوتیژی، په‌نایان برده به‌ر كاری رێكخراوه‌یی و په‌روه‌رده‌و فێركردن و ئایدیۆلۆژیا، به‌ڵام له بازنه داخراوه‌كه‌دا، واته له ناو مه‌كته‌بی ئیرشاددا، كه تیایدا پاڵتۆكه‌ی سه‌ید قوتب به‌رده‌وام هه‌ڵواسرابوو. مه‌حمود عیزه‌ت-یش له قۆڵێكی ئه‌و پاڵتۆیه هاته ده‌ره‌وه.
تعليقات