بەکر شوانی
كۆماری توركیا پاش دامه‌زراندنی له‌ساڵی ١٩٢٣دا پڕۆژه‌ی «كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خاوه‌ن یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك زمان، یه‌ك كه‌لتوورو یه‌ك مێژوو»ی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌ڵام توركه‌كان زۆر زوو هه‌ستیانكرد كه كورده‌كان گه‌وره‌ترین‌و تاكه ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م پراكتیزه‌كردنی پڕۆژه‌كه‌یانن. ئاخر هه‌رچی ئه‌رمه‌نییه‌كان بوون، به‌شێكیان له‌كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی ١٩١٥دا كوژرابوون‌و ئه‌وانی تریشیان ئاواره‌ی وڵاتان ببوون. به‌شی ره‌های یۆنانییه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی كرده‌وه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی گه‌وره (بیوك موباده‌له)دا ره‌وانه‌ی یۆنانستان كرابوونه‌وه. كه‌واته گه‌لی كورد تاكه ئه‌سته‌نگی به‌رده‌م بنیاتنانی نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌تی تورك بوو. روودانی سێ راپه‌ڕینی كوردی له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ته‌مه‌نی كۆماردا ئاماژه بوو بۆ له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ره‌سهێنانی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه كۆماری توركیا بۆ ئاسیمله‌كردن (به‌تورككردن)ی كورد دایڕشتن‌و په‌یڕه‌ویكردن.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆماری تازه دامه‌زراو له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشت، له‌ساڵانی كۆتایی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی (اتحاد و ترقی جمعیه‌سی) ئاوی بۆ رشتبوو. سه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ساڵی ١٩١٣ به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت‌و كه‌سانی به‌هێزی ناویان كه به‌سێكوچكه‌ی ئه‌نوه‌رو ته‌لعه‌ت‌و جه‌مال پاشا ناسرابوون، تا ئه‌وپه‌ڕی سنوور توركچی‌و تورانی بوون. ئه‌مانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌مدا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیان گرته‌ده‌ست‌و له‌به‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربوون بۆ پراكتیزه‌كردنی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌ك نه‌ته‌وه. حكومه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی له‌ساڵی ١٩١٦دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی عه‌شایه‌ره‌كان‌و كۆچبه‌ران (عشائر و مهاجرون مدیریت عمومیه‌سی)ی دامه‌زراند. ئه‌ركی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بریتی بوو له‌ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و داڕشتنی سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ی كاریگه‌رو گونجاو بۆ ئاسیمله‌كردن‌و تواندنه‌وه‌ی كورد‌و عه‌له‌وی‌و هه‌موو گه‌ل‌و گرووپه ناتوركه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
زه‌مینه‌ی گونجاو
نۆبه‌ره‌ی كاری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بریتی بوو له سازكردنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ئاسیملاسیۆن ئه‌ویش له‌ڕێی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌وه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پاش ئه‌وه‌ی كتێبێكی له‌سه‌ر عه‌له‌وییه‌كان بڵاوكرده‌وه، ئه‌مجار كتێبێكی زۆر سه‌مه‌ره‌ی له‌باره‌ی كورده‌وه به‌ناونیشانی (كورده‌كان-توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی)و به‌زمانی توركیی عوسمانی چاپ‌و بڵاوكرده‌وه. ناوی كتێبه‌كه به‌توركی: (كردله‌ر-تاریخی واجتماعی تدقیقات). به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌ر به‌رگی یه‌كه‌م، كتێبه‌كه له(ئه‌كادیمیای رۆژهه‌ڵاتناسیی به‌رلین) ده‌رچووه‌و نووسه‌ره‌كه‌یشی كه‌سێكی ئه‌ڵمانه به‌ناوی د.فریچ. له‌یه‌كه‌م نیگادا هیچ كێشه‌یه‌ك به‌دیناكرێت‌و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانی كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆریان به‌لاوه گرنگ بووه كه ده‌وڵه‌ت كتێب ده‌رباره‌ی كورد بڵاوده‌كاته‌وه. بۆ نموونه؛ له‌ژماره ١٣٠ی رۆژنامه‌ی (اجتهاد)دا كه له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩١٨ ده‌رچووه، وتارێكی كامه‌ران عه‌لی به‌درخان سه‌باره‌ت به‌و كتێبه به‌رچاو ده‌كه‌وێت. به‌ڵام كاتێك مرۆڤ ده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه ٣٨٨ لاپه‌ڕه‌ییه ده‌كات، هیچ هۆكارو هانده‌رێكی تێدا به‌دیناكات بۆ دڵ پێخۆش‌بوون، چونكه ئه‌و كتێبه به‌زمانێكی زۆر ناسك هه‌ندێك تێز ده‌خاته‌ڕوو و تیایاندا نكوڵی له‌هه‌بوونی میلله‌تێك به‌ناوی كورد ده‌كات‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه ئه‌م میلله‌ته هیچ رۆڵێكی له‌مێژوودا نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت زمانێكی سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت به‌خۆیشی نه‌بووه‌و نییه. به‌وجۆره كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه هه‌وڵیداوه زه‌مینه‌ی سیاسی بۆ ئاسیمله‌كردنی كورد خۆش بكات.
گومانكردن له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی
وه‌ك ئه‌وه‌ی زانای كۆمه‌ڵناس پرۆفیسۆر د.ئیسماعیل بێشكچی‌و توێژه‌ر عالیشان ئاكپنار له‌دوو لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كردووه، له‌ڕاستیدا كه‌سێك به‌ناوی د.فریچ بوونی نییه‌و كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌وه به‌ناوی هابیل ئاده‌م كه ناوی راسته‌قینه‌ی (ناجی ئیسماعیل په‌لیسته‌ر)ه، نووسراوه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت‌و رای گشتی گومان له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌كات، نووسه‌ر له‌هه‌نگاوێكی ساخته‌كارانه‌دا ناوی خه‌یاڵیی د.فریچی خستووه‌ته‌سه‌ری‌و وه‌ك یه‌كێك له‌توێژینه‌وه‌و به‌رهه‌مه‌كانی ناوه‌ندێكی خاوه‌ن ئیعتیباری (ئه‌كادیمیای رۆژهه‌ڵاتناسیی به‌لین) خستوویه‌تییه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. ئاكپنار له‌ئه‌ڵمانیاو چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌و سۆراخی ناوی د.فریچی كردووه. به‌ڵام هیچ نووسه‌رو رۆژهه‌ڵاتناسێكی به‌و ناوه‌وه نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ئێستا به‌ته‌واوی ده‌زانرێت كه نووسه‌ری كتێبـی (كورده‌كان- توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی) ساخته‌كار ناجی ئیسماعیل په‌لیسته‌ری به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌لبانی‌و كارمه‌ندی ئاسایشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. ئه‌وه‌ی تائێستا روون بووه‌ته‌وه، په‌لیسته‌ر كۆمه‌ڵێك كتێبـی نووسیووه‌و له‌هه‌ر كتێبێكیشدا ناوێكی جیاوازی به‌كارهێناوه، له‌وانه: هابیل ئاده‌م (وه‌ك وه‌رگێڕ)، د.فریچ، فرایلیچ، پرۆفیسۆر جۆنس مۆل، پرۆفیسۆر ڤایت، پرۆفیسۆر لیباهـ (ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن، ئه‌مه‌یان هه‌ر هابیله، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی له‌چه‌په‌وه بۆ راست)، ته‌برێزی ناجی ئیسماعیل‌و چه‌ند ناوێكی تر.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كتێبـی (كورده‌كان- توێژینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی) كتێبه‌كه ساڵی ١٩١٨ وه‌ك سێیه‌مین بڵاوكراوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی عه‌شایه‌ره‌كان‌و كۆچبه‌ران چاپ‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌دوای پێشه‌كی، چه‌ندین سه‌رباسی وه‌ك: «عه‌شیره‌ته‌كانی كورد، كورده‌كانی ئێران، كورده‌كانی ناو سنووره‌كانی ئه‌مڕۆی توركیا، كورده‌كانی ویلایه‌تی موسڵ، به‌گ-میره‌كانی مه‌روان، به‌گزاده‌كانی فازولییه، به‌گزاده‌كانی لورستانی بچووك، میره‌كانی حه‌سه‌نكێف، میره‌كانی بابان، فه‌رمانڕه‌وایانی به‌تلیس‌و هتد... له‌خۆده‌گرێت. ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی پێشه‌كی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له‌مه‌به‌ست‌و نیازی نووسه‌ر حاڵی ببێت. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا، نووسه‌ر به‌زمانێكی فره ناسك هه‌وڵده‌دات له‌خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێت كه میلله‌تێك به‌ناوی كورد نییه‌و ره‌چه‌ڵه‌كی كورد ده‌باته‌وه سه‌ر تورك. به‌ڵام راسته‌وخۆ ناڵێت كورده‌كان توركن، چونكه له‌سه‌رده‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌دا هێشتا كارێكی هێنده ئاسان نه‌بووه تێزێكی له‌و جۆره ببرێته مێشكی خه‌ڵكه‌وه. پێویسته ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری كورد له‌ڕۆژنامه‌كانی ئه‌ستانبوڵدا ده‌یاننووسی، یان خۆیان رۆژنامه‌ی كوردی-توركییان ده‌رده‌هێنا. ئه‌و كوردانه كه به‌ناسنامه‌ی كوردبوونی خۆیانه‌وه ناسرابوون، هه‌ندێكیان له‌ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قیدا بوون‌و بگره تیایاندا هه‌بوو له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوو. بۆیه هێشتا مه‌حاڵ بوو بتوانرێت بێ په‌رده‌و به‌ئاشكرا نكۆڵی له‌هه‌بوونی كورد بكرێت. بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌و دۆخه ده‌كرێت ئه‌م نموونه‌یه بخه‌ینه‌ڕوو: «كۆمه‌ڵه‌ی تورك» كه دوای مه‌شروته‌ی دووه‌م هاته دامه‌زراندن، سه‌ره‌تا باره‌گای نه‌بوو، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له‌شوێنانی وه‌ك «دار الفنون»، باره‌گای رۆژنامه‌ی «یه‌نی گازه‌ته»و «یانه‌ی كوردی» ئه‌نجامده‌دا كه هه‌موویان له‌به‌یئۆغڵوی ئه‌ستانبوڵ بوون. واتا كه‌سانی هه‌ڵگری بیری توركایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك هه‌ر ناسنامه‌یه‌كی تر بۆ ناسنامه‌ی كوردیان ده‌ڕوانی. ئه‌مه‌یش هابیل ئاده‌می ناچار كردووه زۆر «وه‌ستایانه» ره‌چه‌ڵه‌كی كورد بباته‌وه‌سه‌ر تورك.
تێزه باوه‌كانی سه‌باره‌ت به‌كورد
نووسه‌ر سه‌ره‌تا هه‌ندێك له‌تێزه باوه‌كانی سه‌باره‌ت به‌كورد به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌و «ده‌یسه‌لمێنێت» كه كورده‌كان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب‌و گورج‌و كافكاسیایی نین‌و پێیوایه: «كورده‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوویان نه‌بووه، كه‌لتووری میللی‌و ئه‌ده‌بیاتی نووسراویان نییه. ئه‌وان ته‌نیا خاوه‌نی شه‌ره‌فنامه‌ن (شه‌ره‌فخانی به‌تلیسی) كه ئه‌ویش تاقانه مێژوونووسی كورده‌كانه.» نووسه‌ر له‌باسی زمانی كوردیدا ده‌نووسێت: «ئه‌م زمانه به‌پێی رێزمان سه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌ی زمانه‌كانی هندۆ-ئه‌وروپاییه‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی زمانی فارسییه‌و وا دێته پێش چاو وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێوان فارسیی ئه‌مڕۆ و زمانی ئێرانی شا عه‌باسدا مابێته‌وه. بۆیه به‌ته‌واوی زمانی میلله‌تێك نییه، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌زمانێكی ژێر كاریگه‌ریی جۆراوجۆر دابنرێت. به‌تایبه‌تی شایه‌نی باسه كه وشه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هۆزه كورده‌كان وشه‌گه‌لی كۆنی كوردی، په‌هله‌وی، زه‌ندو فارسیی كۆن نین، بگره وشه‌ی توركی، توركی-عه‌ره‌بی (وشه عه‌ره‌بییه‌كانی ناو زمانی توركی)، فارسیی نوێ‌و فارسیی سه‌رده‌می شا عه‌باسن. نووسه‌ر پاش «سه‌لماندن»ی ئه‌وه‌ی كه كورده‌كان كۆمه‌ڵێك مرۆڤی بێ مێژوو و بێ كه‌لتوورو بێ زمانن‌و بۆ ئه‌وه ناشێن پێناسه‌ی میلله‌ت بیانگرێته‌وه، ئه‌مجار به‌خشكه‌یی دێته سه‌ر خاڵی مه‌به‌ست‌و ده‌نووسێت: (ده‌زانین له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كاندا له‌كوردستانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا حكومه‌تێكی تورانی هه‌بووه به‌ناوی (لورده‌هو). ئه‌مانیش وه‌ك جه‌نگیز وشه‌ی (كورد)یان به‌كارهێناوه‌و ده‌شێت پێشبینی بكرێت كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی عه‌شیره‌ته كورده‌كاندا به‌و سه‌رده‌مه، ئه‌و وشه‌یه چووبێته زمانی رۆژانه‌یانه‌وه. وشه‌كه (كورد) ناسناوی میره‌كانی لورده‌هو بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی كورده‌كان جێی سه‌رگه‌وره‌كانی خۆیان گرتووه‌ته‌وه، یان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هاتنیاندا كاتێك ئه‌و خزمه‌ته گرنگه‌یان بینیووه، ناوی (كورد)یان له‌خۆیان ناوه. ئه‌مه به‌هێزترین بیردۆزه‌یه. به‌مجۆره ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له‌نێوان ناو و ناولێنراویشدا بدۆزرێته‌وه. د.سییچ پێیوایه وشه‌ی (كورد) له‌وشه‌ی (لورده‌هو)ه‌وه هاتووه. ئه‌مه‌یش بۆچوونێكی گرنگه..
نكۆڵی له‌هه‌بوونی كورد ده‌كات
لێره‌وه نیازی نووسه‌ر روون ده‌بێته‌وه‌و ئیدی هه‌موو شتێك زوڵاڵ‌و ئاشكرایه. ئه‌و پێیوایه وشه‌ی كورد له‌وشه‌ی لورده‌هو داتاشراوه. لورده‌هویش ده‌وڵه‌تێكی تورانی، واته توركی بووه‌و به‌م پێیه كورده‌كان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورانی-توركن! ئه‌م بیردۆزه‌یه كه یه‌كه‌مجار ساڵی ١٩١٨ له‌لایه‌ن هابیل ئاده‌مه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌تا هێنده به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. به‌ڵام كۆماری تازه دامه‌زراو دوای ساڵی ١٩٢٥ «نرخ‌و به‌ها»ی كتێبه‌كه‌ی ئاده‌می بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. دوای دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران كه یه‌كه‌م گه‌وره‌ترین راپه‌ڕینی گه‌لی كورد بوو له‌مێژووی تازه كۆماردا، ده‌ستكرا به‌په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌تورككردن‌و كتێبه‌كه‌ی ئاده‌م بوو به «شاكار» بۆ ئه‌وانه‌ی كه پێیانوابوو كورده‌كان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركن‌و زمانی كوردیش تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌توركی‌و عه‌ره‌بی‌و فارسی. ژه‌نه‌راڵ ناجی تناز ناوێك ساڵی ١٩٢٦ كتێبێكی به‌ناوی (مێژووی وان- توێژینه‌وه له‌باره‌ی كورده‌كانه‌وه) سه‌باره‌ت به‌كورد چاپ كردووه‌و تیایدا به‌ئاشكرا نكۆڵی له‌هه‌بوونی كورد ده‌كات‌و ره‌چه‌ڵه‌كی كورده‌كان ده‌باته‌وه سه‌ر تورك. ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ڕ كتێبه‌كه‌ی تناز له‌هه‌مان كاتدا مایه‌ی غه‌م‌و پێكه‌نینه، ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی هه‌موو بۆچوونه‌كانی خۆی له‌به‌ر رۆشنایی تێزه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی ناو كتێبه ساخته‌كه‌ی ئاده‌م داڕشتووه.
سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ی ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته
من پێشتر وتاره‌كه‌ی پرۆفیسۆر د.ئیسماعیل بێشكچیم ده‌رباره‌ی ئه‌و كتێبه خوێندبووه‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته سه‌رنجمی راكێشابوو. بۆیه مه‌راقم بوو هه‌رچۆنێك بووه كتێبه‌كه ببینم. مانگی ئایاری رابردوو له‌میانه‌ی سه‌ردانمدا بۆ كوردستان هاوڕێی نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس خالید سلێمان پێیوتم كه شاعیر‌و نووسه‌ر فه‌رهاد شاكه‌لی به‌ئیمه‌یل كتێبێك‌و دوو وتاری توركی بۆ ناردووه‌و ده‌ڵێت كتێبه‌كه ساخته‌یه‌و دژی كورده. هه‌روه‌ها وتی شاكه‌لی پێشنیازی كردووه گۆڤار‌و رۆژنامه كوردییه‌كان ئه‌و نووسینانه بكه‌ن به‌كوردی‌و كتێبه‌كه‌یش راڤه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری كورد وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر پاشخانی ئه‌و یارییه هه‌بێت. من یه‌كسه‌ر حاڵی بووم كام كتێبه، بۆیه به‌كاك خالیدم وت ره‌نگه من ناونیشانێكی باش بم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌م ئاراسته بكرێت. ئه‌ویش به‌سوپاسه‌وه بابه‌ته‌كانی بۆم نارد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا خوێندتانه‌وه هه‌وڵێك بوو بۆ ئاشناكردنی كتێبه‌كه‌ی ئاده‌م به‌خوێنه‌رانی كورد. راڤه‌كردنی ته‌واوی كتێبه‌كه‌و وه‌رگێڕانی وتاره‌كانی بێشكچی‌و ئاكۆناریش با بمێنن بۆ ده‌رفه‌تێكی تر.
سه‌رچاوه:
له‌ئاماده‌كردنی ئه‌م وتاره‌دا سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
Dr. Friç, Kürdler-Tarihi ve Içtimai Tetkikat-, Aşair ve Muhacirin Müdüriyet-i Umûmiyesi Neşriyatından:3, Kütübhane-i Sadi, Đstanbul 1334 (1918).
Alişan Akpinar, BIR SAHTEKARLIK HIKAYESI YA DA KÜRTLERI ASIMILE EDILMELERINE ILK ADIM. Vesta Dergisi, Sayı 3-4, Yıl 2004.
Îsmaîl Beşîkçî, Ikinci Dr. Friç Olayı, Esmer Dergisi>nin Ağustos 2007 tarihli sayısı.
ئەم وتارە لە ژمارەی ئەمڕۆی کوردستانی نوێ بڵاو بوەتەوە
تعليقات