خالد سلێمان
ساڵی ٢٠٠٦ ره‌وه‌ندی موسڵمانه‌كان له‌ڕێگای هه‌ندێ سه‌نته‌رو چالاكی بانگه‌شه‌ی ئاینی‌و كاری ره‌وه‌ندكاری له‌كه‌نه‌دا داوای
دامه‌زراندنی دادگای شه‌ریعه‌ی تایبه‌ت به‌موسڵمانان ده‌كه‌ن. جوله‌كه‌كان خوێندنگا تایبه‌ته‌كانیان به‌ڕووی فره‌ییدا داده‌خه‌ن‌و زیاتر مۆركی ئاینییان ده‌ده‌نێ، فه‌ره‌نسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نیكۆڵا ساركۆزی له‌ڕێگای قه‌ده‌غه‌كردنی په‌چه‌و نیقاب له‌شوێنه ڕه‌سمیه‌كاندا، ده‌رگای سیجالێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئاین‌و سیاسه‌تدا ده‌كاته‌وه. ته‌قینه‌وه‌كانی له‌نده‌ن ساڵێ ٢٠٠٥ پاڵ به‌حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ده‌نێن گفتوگۆیه‌كی جیدی له‌سه‌ر منداڵانی ره‌وه‌ندی موسڵمانان‌و ئاوێزانبوون له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانیدا ده‌كاته‌وه. كوشتنی هونه‌رمه‌ندو سێناریستی هۆڵه‌ندی تیۆ ڤان گۆگ به‌ده‌ستی توندڕه‌وێكی مه‌غریبی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ كاریكاتۆری وروژێنه‌ر له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان، ده‌بنه هۆی دروستبوونی قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین‌و ڕێزگرین له‌باوه‌ڕه پیرۆزه‌كانی «ئاینیه‌كان» مرۆڤ، لێكۆڵینه‌وه له‌مۆراڵی مه‌سیحی‌و بارمته ئه‌خلاقی‌و سێكسییه‌كان له‌ئیتالیاو ئیسپانیا‌و په‌یوه‌ندییان به‌ده‌وڵه‌ته‌وه،
جارێكی پرسه ئه‌خلاقیه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئاین‌و ده‌وڵه‌ت نوێده‌كه‌نه‌وه، گه‌یشتنی (ئه‌كه‌په) پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌توركیا به‌ده‌سه‌ڵات‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی زه‌به‌لاح به‌سه‌ر عه‌لمانیه‌تی توركیداو پرسی ده‌ستكاریكردنی، هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی دیموكراسیه‌تی هیندی به‌سه‌ر لێبوورده‌یی ئاینی‌و ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی به فره ئاینییه‌كی زۆر ده‌ناسرێنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ئاینی زۆرینه، هه‌موو ئه‌مانه دبنه فاكته‌ری هه‌ژاندنی بیری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌دنیادا.
جارێكی پرسه ئه‌خلاقیه‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئاین‌و ده‌وڵه‌ت نوێده‌كه‌نه‌وه، گه‌یشتنی (ئه‌كه‌په) پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌توركیا به‌ده‌سه‌ڵات‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی زه‌به‌لاح به‌سه‌ر عه‌لمانیه‌تی توركیداو پرسی ده‌ستكاریكردنی، هه‌روه‌ها كرانه‌وه‌ی دیموكراسیه‌تی هیندی به‌سه‌ر لێبوورده‌یی ئاینی‌و ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی به فره ئاینییه‌كی زۆر ده‌ناسرێنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ئاینی زۆرینه، هه‌موو ئه‌مانه دبنه فاكته‌ری هه‌ژاندنی بیری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌دنیادا.
هه‌موو ئه‌مانه‌و ڕووداوی تری هاوشێوه ده‌بنه هه‌وێنی كتێبێكی نوێی هه‌ردوو فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی (چارلز ته‌یله‌ر وجۆسلین موكله‌ر) به ناونیشانی (عه‌لمانیه‌ت‌و ئازادی ویژدان) كه ساڵی ٢٠١٠ له‌لایه‌ن «بۆڕیال» بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌مۆنتریال بڵاوده‌كرێته‌وه، پێش هه‌موو شتێك هه‌ردوو نووسه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چۆن ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ڕووداو و دیمه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه كه وه‌ك نموونه هێناویانه‌ته‌وه باس له‌بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك عه‌لمانیه‌ت‌و ئازادی ویژدان بكه‌ن، چونكه ئه‌و ڕووداوانه له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌سپاوی سیستمه‌كانی حوكم له‌ئه‌وروپاو ئه‌مریكا چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كران‌و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی‌و سیاسی تریان پێویست بوو، له‌و ئاماژه‌یه‌ش گرنگتر چارلز ته‌یله‌ر سه‌رۆكی كۆمیته‌ی «ڕێككه‌وتنی ماقوڵ» بوو كه ساڵی ٢٠٠٧ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كێبێك له كه‌نه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردن‌و په‌ره‌پێدانی سیستمی حوكمڕانی عه‌لمانی له‌كێبێك دامه‌زراو جۆسلین ماكله‌ر-یش ئه‌ندام بوو له‌هه‌مان كۆمیته‌دا، واته كتێبه‌كه به‌رهه‌می زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونێكی مه‌یدانیه، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی گۆڕانكاریه سیاسیه‌كانی دنیا، به‌تایبه‌تی دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن كه كۆمه‌ڵێ ڕووداوی سیاسی به‌دوای خۆیدا له‌ئه‌وروپاو جیهانی ئیسلامی‌دا هێنا.
هه‌ردوو نوسه‌ر ئه‌و پێناسه كلاسیكی‌و باوه به‌جێده‌هێڵن كه عه‌لمانیه‌ت له‌جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له‌ده‌وڵه‌تدا كۆده‌كاته‌وه‌و، پێیانوایه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دیاریكردنی عه‌لمانیه‌ت وه‌ك سیستمێكی سیاسی‌و قانونی كه‌پشت به‌دانانی پانتاییه‌ك له‌نێوان دین‌و ده‌وڵه‌تدا ده‌به‌ستێت قسه‌و ئانالیزه بكه‌ن، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر دیاری بكرێت. یه‌كێكیش له‌و خاڵانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا چاوی له‌سه‌ره‌و كرۆكی باسه فه‌لسه‌فیه‌كه‌یه دانانی ڕووبه‌رێكه له‌نێوان فه‌زای گشتی‌و فه‌زای تایبه‌تدا، هه‌روه‌ها ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئاین‌و ئه‌مه‌ی دووه‌م، واته فه‌زای تایبه‌ت یان با بڵێین سێكته‌ره‌كانی ده‌وڵه‌ت، جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو فه‌زایه‌ش له‌یه‌كتر لای هه‌ردوو فه‌یله‌سوف ناوی لێده‌نرێت بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت، « Neutralité de l,État» كه زیاتر خۆی له‌تێگه‌یشتن له‌فره‌یی‌و ئه‌و به‌هایانه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌هاووڵاتیان له‌چوارچێوه‌یه‌كی فراواندا خۆیانی پێوه گرێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئاین‌و به‌های زۆرینه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا بكرێته ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌وت‌و دروستكردنی ئاین‌و په‌یڕه‌وكه‌رانی پله‌دوو، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی له‌م جۆره دروستبوو، ئه‌وا دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كێتییه‌كی سیاسی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فره ناسنامه‌ی ئاینی‌و كولتوریدا كارێكی گران ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر ئاین‌و پارێزه‌ری فره ئایینیش بێت، چونكه ئه‌م فره‌ییه خۆی له‌خۆیدا پێداویستی فره ئه‌خلاقیه، به‌شێوه‌یه‌ك تاكه‌كان تیایدا به‌پێی چه‌مك‌و به‌ها جیاوازه‌كان‌و هاوبه‌شیی تیایاندا ده‌ژین‌و جۆرێك له‌هارمۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كه‌ن.
فره مۆرالیش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌سه‌نته‌ری گرنگی پێدانی فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ داگیرده‌كات، له‌جیاوازیه ڕیشه‌یی‌و ئاڵۆزه‌كان له‌نێوان هاووڵاتیاندا نزیك ده‌بێته‌وه‌و، له‌پێشكه‌وتنی زانستی له‌بواری ژینالۆژی‌و فێركردنی ئاینی له‌خوێندنگاكانداو شیكاری ده‌وڵه‌تان بۆ ئابووریدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، لێره‌دا هه‌ردوو نوسه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ بۆچونێكی فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی «جۆن راوڵز» (١٩٢١-٢٠٠٢) كه‌به‌فه‌یله‌سوفی تیۆری دادی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوبانگی ده‌ركرد، ئه‌م بۆچوونه‌ی راولز له»فره‌ییه‌كی ماقوڵ»دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و سه‌رچاوه له‌دانپێدانانێكی عه‌قڵانیه‌وه وه‌رده‌گرێت ده‌رباره‌ی بوون‌و سروشتی په‌ره‌سه‌ندنی مرۆیی‌و ماناكانی ژیانێكی سه‌ركه‌وتوو، ئه‌م چه‌مكه‌ش پێویستی به‌سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كان‌و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی مۆراڵ‌و دركپێكردنی دنیایه لای هاووڵاتیان‌و تاكه‌كان، كه به‌بێ بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت لاسه‌نگ ده‌بێت، چونكه تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه له‌م باره‌دا پێش هه‌موو شتێك پێویستییان به‌فره‌یی ومیكانیزمی گه‌شه‌سه‌ندن‌و پاراستنی ئازادی بیروڕاو ویژدان‌و وشه هه‌یه.
به‌ڵام له‌كۆتایی هه‌ر ناونیشانێكدا ده‌پرسین، ئه‌و ژیانه سه‌ركه‌وتووه چیه كه شایانی ئێمه بێت؟، له‌وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ردوو فه‌یله‌سوفی كه‌نه‌دی كه له‌سیاقی باسكردنی عه‌لمانیه‌ت‌و ئازادی ویژداندا ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن، پێیانوایه، بێلایه‌نی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر به‌ها جیاوازه‌كان‌و ئیمان‌و پلان‌داڕشتن بۆ ژیانی هاووڵاتیان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا، به‌شێك ده‌بێت له‌و وڵامه‌ی ده‌یخوازن، ئه‌م بێلایه‌نیه‌ش كه یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی لیبرالی دیموكراسی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دووره له‌ته‌نگاندنی كه‌رامه‌ت‌و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆیی میللی‌و به‌ها جیاوازه‌كان، چونكه ئه‌مانه به‌های ڕێگه‌پێدراون‌و وا له‌هاوولاتیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ جیهانبینییه جیاوازه‌كاندا به‌شێوازی ئاشتیانه بژین، هه‌روه‌ها وایان لێده‌كات له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن له‌جیاوازیه‌كان، سه‌ربه‌خۆبن له‌بڕیاره‌كانیانداو هاوبه‌شیش بن له‌به‌هاكاندا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی بیروڕای به‌یه‌كداچوو.
بیروڕای به‌یه‌كداچوو «consensus par recoupment».
له‌ناو كۆمه‌ڵگادا بۆچوونی زۆر‌و جیاواز هه‌یه، ئه‌گه‌ر له‌بازنه‌ی ئه‌و فره‌بۆچوون‌و جیاوازییه‌دا»به‌یه‌كداچوون» نه‌بێت، كاری ده‌وڵه‌ته دوور بكه‌وێته‌وه له‌پێدانی ئه‌وله‌ویه‌ت به‌جیهانبینیه‌ك‌و ژیانێكی ئایدیال له‌توانایدا هه‌بێت ژیانی هاووڵاتیان بگۆڕیت، له‌به‌رامبه‌ر قه‌ناعه‌ت‌و خۆگرێدانی بنه‌ڕه‌تییه‌وه به‌هه‌ر جیهانبینیه‌كه‌وه، له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته، ده‌وڵه‌تی هه‌موو هاووڵاتیان بێت‌و بێلایه‌نی خۆی بپارێزیت، ئه‌م بێلایه‌نیه‌ش ته‌نها ئاین ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ڕه‌وت‌و بۆچوونه فه‌لسه‌فیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه، یانی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌جێگای ئاین دایده‌نێت، هه‌رله‌وه‌ده‌چێت كه‌ئاینێك له‌جێگای ئاینێكی تر دابنرێت‌و دروستكردنی فه‌لسه‌فه‌و ئاینی پله‌دوو. بۆ پێناسه‌كردن‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پراكتیكه فیكری‌و سیاسییه هه‌ردوو نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی «ژان ژاك روسۆ» به‌ناوی ئاینی مه‌ده‌نی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرێته‌وه، له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت‌و مه‌ده‌نیه‌ته، یانی جیاوازی نیوان سیستمێكی سیاسی عه‌لمانی‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی، له‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن ده‌بێت به‌رانبه‌ر ئاین‌و فه‌لسه‌فه‌و فیكر، له‌وه‌ی دووه‌مدا، ئاوێته‌بوونی ڕۆڵی ئاینه له‌پراكتیكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی تاكه‌كه‌سیدا، ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت پرۆسه‌یه‌كی سیاسییه‌و گونجاوه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌یه‌كی ئیجابیدا، ئه‌وا مه‌ده‌نیه‌ت دیارده‌یه‌كی سۆسیۆلۆژییه‌و به‌رجه‌سته‌ی جیهانبینی‌و شێوازی ژیانی تاكه‌كان ده‌كات، یانی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و عه‌لماندنی ده‌ڕوات به‌بێ سه‌پاندنی به‌سه‌ر هاووڵاتیان‌و دیدو قه‌ناعه‌ته‌كانیاندا.
یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی پاراستنی عه‌داله‌ت‌و سه‌ربه‌خۆییه له‌ناو هاووڵاتیاندا، ئیمانداران‌و ته‌نانه‌ت بێئاینه‌كانیش، هه‌ر له‌هه‌مان میانه‌یه‌دا، جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر خاڵێكی تر له‌ناو سیستمی عه‌لمانیدا، ئه‌ویش دوورخستنه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب‌و جیهانبینی حوكمڕانه (حاكم) به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
به‌كورتیه‌كه‌ی، عه‌لمانیه‌ت به‌ته‌نها جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له‌ده‌وڵه‌ت‌و بێلایه‌نی، یان ده‌ركردنی ئاین له‌فه‌زای گشتی نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه خه‌سڵه‌تی به‌شێك له‌ڕاستیه‌كان بن، عه‌لمانیه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا پشت ده‌به‌ستێت به‌فره‌چه‌مكی‌و هه‌ر چه‌مكێكیش وه‌زیفه‌و ئاراسته‌ی دیاریكراوی هه‌یه، یانی دیدێكه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ به‌هاو میكانیزمی جیاواز دروستبووه‌و له‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌یان مه‌حاڵه.
له‌م سیستمه‌دا ڕێزی هه‌موو لایه‌ك ده‌گیرێت‌و جیاوازی نه‌كردن له‌نێوان هاووڵاتیاندا، هه‌روه‌ها ئازادی ویژدان، كه‌تیایدا دوو ئاراسته‌ی بنه‌ڕه‌تی كاری تێدا ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان «نیه‌ت»ی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیه كه‌ئه‌گه‌ر خۆی گرێ بدات به‌ئاینێكه‌وه یان فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌وه ئه‌وا نامه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، یانی بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی به‌ستراوه به‌پاراستنی فره جیهانبینی‌و پلورالیزم له‌ئاین‌و ئه‌خلاق‌و كولتورداو، پارێزگاریكردن له‌فه‌زایه‌ك جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا بێته‌وه، ئه‌وه‌ی دووه‌میان «میكانیزمه» كه‌ئه‌و سیستمه ڕێك ده‌خات وا عه‌لمانیه‌ت ده‌یخوازێت، ڕێزگرتنیش له‌هه‌مووان له‌ناو ئه‌م سیستمه‌دا ده‌وڵه‌تێكی بێلایه‌ن ده‌خوازێت نزیك بێت له‌قه‌ناعه‌ته بنه‌ڕه‌تیكانی هاووڵاتیانه‌وه نه‌ك گرنگیدان به‌ئاینێك له‌سه‌ر حسابی ئاینێكی تر.
ناتوانین بەبێ لێبووردەیی و سەربەخۆیی تاکەکان و بژاردە ئاینی و فیکری و ئاراستە جیاوازەکانی ژیانیان و، ڕاستکردنەوەی پەیوەندییەکانی ژن و پیاوە، باسی ئازادی ویژدان بکەین. یانی ناکرێت عەلمانیەت بەشێوەیەکی دۆگما ببەسترێتەوە بە جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت و لە خەسڵەتەکانی تری دابماڵرێت. ئەگەر لە ڕووانگەی چارلز تەیلەر و جۆسلین ماکلور، هەروەها لە ئەزموونی کەنەدا-وە بڕوانینە عەلمانیەت، ئەوا بەهاکانی وەک پلورالیزم و بێلایەنی دەوڵەت بەرامبەر بە ئاین و فرە کولتوری و ئازادی فیکر و وشەو ویژدان، ئامانجن و جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئاین دەبێتە میکانیزم نەک نیشانە.
بەم مانایە، عەلمانیەت گەشەسەندنێکی سیاسیە لە سایەی بڕوابوون بە عەدالەت بۆ هەمووان، ئازادی ئاین و ئازادی ویژدان بەیەکتری دەگەن و دەبنە گەرەنتی دەوڵەتێکی بێلایەن لەبەرامبەر جیهانبینی جیاوازدا بۆ ژیانێکی باش لەناو کۆمەڵگەیەکی فرەدا. پێگەیشتن و تەواوبوونی جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت، یان بێلایەنی ئەمەی دووەمیان بەرامبەر بە ئاین لە فیکری سیاسی‌دا پانتاییەکی زۆرتری لە ڕێزگرتن لە ئازادی ویژدان لای تاکەکان داگیرکردو بەم شێوەیەش سیجالی میللی لەم بارەیەوە لە بری ئەو بەهایانەی باسکران، لە بازنەی میکانیزمەکانی ڕێکخستنی دەوڵەتی عەلمانیدا چڕکرایەوە.
بەشێوەیەکی ڕوونتر، ئەگەر لە ڕوانگەی ویژدان و ژیانی تایبەتییەوە ددان بنرێت بە ئازادی هەموو تاکەکاندا، ئەوا بە شێوەیەکی ئاسایی فەزای گشتی، ئاین لە خۆناگرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی لۆژیکدا جیاکردنەوەی دەوڵەت و ئاین دەگەیەنێت. ئەم خاڵەش دەمانباتە سەر بابەتێکی هەستیار لە فیکری سیاسیداو لەم ڕۆژانەدا -بەتایبەتی دووای گۆڕانکاریەکانی دنیای عەرەبی کە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ دەستی پێ‌کرد- لە هەموو کاتێک زیاتر باسی دەکرێت، ئەویش بابەتی فەزای گشتی-یە. ئەم ناونیشانە هاوتەریبی ناونیشانێکی تر بوو، بەڵام زۆرتر باس دەکراو کەمتر دەخرایە سیاقی دەسەڵات و زەمانەت وپاراستنەوە، ئەویش "مافە گەردوونیەکان" بوو کە پێم وایە لەم ڕۆژگارەدا دەبێتە چوارچێوەیەکی وەها بتوانێت بەها ئاینی و نەتەوەی و تاکەکەسی و، هەروەها بەها کۆمەڵایەتیە هاوبەشەکانی کولتورە جیاوازەکانیش لە خۆ بگرێت. فەزای گشتی ئەو شوێنەیە کە هاوبەشییە مرۆییەکان لە فۆرمی جیاجیا‌و فرە جیهانبینی و بەهای جیاوازدا لە خۆدەگرێت و دەوڵەتیش گرەنتی پاراستنی دەدات. هەر لێرەشەوە بێلایەنی و ڕاگرتنی هاوسەنگیی دید و بۆچوونە لە یەک نەچووەکان و ئیماندار‌و بێ ئیمانەکان، ڕاستگۆیی دەوڵەت لە دەستێوەرنەداندا دەردەخات.
لێرەدا خاڵێکی تر هەیەو پەیوەستە بە فەزایەکی تری گشیتییەوە لەناو فەزای تایبەتدا وەک ئەو دامەزراوە حکومیانەی پەیوەندییان بە بەرژەوەندی ڕاستەوخۆی هاووڵاتیانەوە هەیە. بۆ نموونە شوێنی وەک کتێبخانەی گشتی و سەرچاوەکانی زانیاری و خوێندنگەو زانکۆ، ئەم شوێنانە لەگەڵ ئەوەی لە جادەو شوێنی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن و پارک و ڕێکخراوە مەدەنیەکان جیادەکرێنەوە، دەکرێت پێیان بووترێت شوێنی نیوە گشتی، چونکە لەگەڵ ئەوەی دامەزراوەی دەوڵەتن و وەک فەزای تایبەت تەماشا دەکرێن، بەڵام بەهای تاکە جیاوازەکانی تیادا کۆدەبێتەوەو مۆرکی یەک جیهانبینی وەرناگرن. هەر بەهۆی ئەم ئیشکالیەتەشەوەیە ئەمڕۆ لە فەرەنسا، خوێندنگەکان بوونەتە گرفتی یەکەمی حکومەتی ئەو وڵاتەو تا ئێستاش قەدەغەکردنی "حیجاب" تیایاندا جیگەی قسەو سیجالێکی زۆری نوخبەی فەرەنسیە.
بە کورتیەکەی، ڕووانگەی بەشە "کاتۆلیک"ەکەی کەنەدا، واتە هەرێمی کێبێکی فرانکۆفۆن، تا ڕادەیەک نزیکە لە عەلمانیەتی فەرەنساوە کە ئەمڕۆ میکانیزم و رێکخستنی کاروباری دەوڵەت تیایدا، بەسەر ئامانج و فەلسەفەی عەلمانیەتی خۆیدا زاڵە. ئەویش لە رێگەی ئیجرائاتی پاراستنی جیاکردنەوەی دەوڵەت لە ئاین بەبێ لێکۆڵینەوە لە میراتێکی مەسیحیانە لە ناو سیستمی کارکردنی دەوڵەتدا. لە زۆر جومگەدا بەتایبەتی بۆنەی ئاینی وبەها ئاینییەکان نەک تەنها کەرتە گشتیەکان بەڵکە کەرتە تایبەتیەکانیش دەگرنەوەو تێکەڵکێشی سیستمی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتیش دەبن، جەژنە ئاینییەکان بۆ نموونە.
لەبەرامبەر ئەم سیاسەتەدا، کە تیایدا ئیجرائات جێگەی ئامانج و فەلسەفەی عەلمانیەت دەگرێتەوە، ئەمڕۆ لە فەرەنساو بەشە فەرەنسیەکەی کەنەدا قسەیەکی زۆر هەیە لەسەر پێداچوونەوە بە عەلمانیەت و چەمکەکانی لە حوکمڕانیدا. بەهێزترین خاڵی ئەم پێداچوونەوەیە لە فرە کولتووری و ئێتنی-یەوە دەست پێدەکات کە بەها باوە ئاینییەکانی لەرزاندوەو لەناو کۆمەڵگەدا جێی پێلەق کردوون. ئەم کتێبەی جارلز تەیلەر و جۆسلین ماکلور-یش کەم لەم نووسینەدا هەوڵمدا کورتکراوەکەی بۆ خوێنەری کورد بخەمەڕوو، بەشێکە لەو هەوڵی پێداچوونەوانە بە فەلسەفەی عەلمانیداو لەپاڵ ئەوەشدا سیستمی حوکمڕانی
تعليقات