التخطي إلى المحتوى الرئيسي

پێش نیو سەدە نووسراوەو پێشبینی گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا دەکات


زانای کەنەدی لە زانکۆی (لاڤال) ڤینسنت لە سەردانێکیدا بۆ دوورترین دوورگەی کەنەدی نزیک جەمسەری باکور کە ناوی (هاند ۆرلد لە کەنەدا)ەو بەیەکێک شوێنە هەر ساردەکانی وڵاتەکە دەناسرێت نامەیەک دەدۆزێتەوە پێش ٥٤ ساڵ نوسراوەو شاردراوەتەوە. هاند ۆرد لە کەنەدا یەکێکە لەو دوورگانەی کە نزیکترین شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لێیەوە ٨٠٠ کیلۆ مەترەو بەیەکێک لە دوورگە هەرە ساردو دوورە دەستەکان دادەنرێت و پلەی گەرمای لە (-١٨) ناچێتە سەرەوە.

ساڵی 1959 زانایەکی جیۆلۆجی گەنج بەناوی پۆڵ ۆکەر بەیاوەری هاوڕێیەکی بەناوی ئەلبێرت کراری لە کۆلێژی بۆستن، سەردانی دوورگەی هانت ۆرلد دەکات و لەوێدا نامەیەک بۆ داهاتوو بەجێدێڵیت. نامەکەی پۆڵ هیچ زانیارییەکی لەسەر ژینگەی دوورگەکە تێدا نیە لەوە زیاتر کە لەناو شووشەیەکداو لە دووری یەک مەترو نیو لە ڕووبارێکی بەستوو لە ژێر کۆمەڵە بەردێکدا بەجێی دەهێڵێت. نامەکەش بەم شێوەیە دەست پێدەکات: "بۆ ئەو کەسەی گرنگی بەم کارە دەدات...پێویستە لەسەر هەر کەسێک بەم شوێنەدا تێپەڕ دەبێت پێوانەی دوورییەکە بکات بینێریت بۆ....".  هەڵبەتە پۆڵ ئەدرێسی خۆی لە زانکۆی ئۆهایۆ کە کاری تیادا دەکرد لەسەر نامەکە بەجێدێڵێت، هەروەها ئەدرێسی ئەلبێرت-ی هاوڕێشی لە بۆستن. مەبەستیشی لە پێوانەی نێوان شوێنی نامەکەو ڕووبارە بەستوەکەیە.
کاتێک هاوینی ڕابوردوو ئەم نامەیە لەلایەن ڤینسنت و گروپەکەی لە زانکۆی لاڤال-ەوە دۆزرایەوە، یەکەم شت کە سەرنجی ڕاکێشا ئەوەبوو دووای پێوانە کردن بۆی دەرکەوت کە دووریی نێوان شوێنی نامەکەو ڕووبارە بەستووەکە (١٠١) مەترو نیوە، واتە لە ماوەی ئەم نیو سەدەیەدا ١٠٠ مەتر لە ڕووبارە بەستووەکە کەمی کردوەو تواوەتەوە. ئەم نامەیەی پۆڵ ۆکەر کە لە ساڵەدا (١٩٥٩) تەمەنی ٢٥ ساڵ دەبێت و هەر ئەو ساڵەش بەهۆی نەخۆشییەوە دەمرێت، گرنگییەکی مێژوویی و زانستی گەورەی هەیە. ڤینسنت باسی ئەوە دەکات چۆن لەناو کۆمەڵە بەردێکدا دووای ئەوەی پاڵیان ناوە، بوتڵێک دەرکەوتووەو نامەیەکی تێدا بوو. کاتێکیش نامەکە دەخوێنێتەوە یەکسەر ناوی پۆڵ ۆکەر-ی دێتەوە بیر کە چی گەنجێکی بە گوڕوتین و زانایەکی جیۆلۆجی بلیمەت بووە. ڤینسنت ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە ئەو کاتەی پۆڵ بیری لە گۆڕانی ژینگەی ئەو دوورگەیە کردوەتەوە، کەس بەلای گەرمبوونی و زەوی و گۆڕانی کەش وهەوا نەدەچوو. 
ئەمڕۆ نامەکەی پۆڵ زۆر شتمان پێدەڵێت و تەنها پێوانەی ئەو دوورییەی لە شوێنێکی نزیک جەمسەری باکوور بۆی بەجێهێشتین، نیشانەی پێشبینییەکی بلیمەتانە بوە بۆ گەرمبوونی زەوی و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەسەر گۆی زەمین. 
سەچاوە:هێرالد نیوز



تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

La double horreur des «crimes d'honneur»

Denis Blondin, Anthropologue (Le Devoir) Bien que les faits soient loin d'avoir été établis avec précision, rien n'empêchera les citoyens québécois de toutes origines de réagir au drame survenu au sein de la famille Shafia: quatre morts et trois accusés d'une même famille. Les points de vue énoncés jusqu'ici me semblent manifester une constante, soit l'expression de sentiments d'horreur devant ce qui nous menace, que nous ne comprenons pas et qui nous fait d'autant plus peur.

ناسنامەو نەتەوە لەعیراقدا ‌

خالد سلێمان‌ 21/5/2015 ئەو ڕستەو بیرۆکە ڕۆمانسیانەی بۆ ماوەی ٨٠ ساڵ باسیان لە عیراقێکی یەکگرتوو، گەلێکی هاوچارەنوس و لێبوردەو خەمخۆری وڵات دەکرد لەبەرامبەر نامەیەکدا کە شا فەیسەڵ ساڵی ١٩٣٣ دەینوسێت، نەک بەتەنها لاوازن، بەڵکو مایەپوچن و مێژووی ناسنامەو نەتەوە لە وڵاتەکەدا وەک پانتاییەک بۆ توندوتیژی و هەژمونخوازیی مەزهەبی پیشان دەدەن. ئەگەر لەو نامەیەوە دەست پێبکەین و بیکەینە کلیلی قسەکردن لەسەر کتێبی (ناسنامەو نەتەوە لە عیراقدا) لە نوسینی ئەکادیمی و توێژەری کورد شێرکۆ کرمانج، ئەوا لە بەشی دووەمی نامەکەوە دەچینە ناو خوێندنەوەو ڕاوەستان لەسەر کتێبەکە کە دەکرێت بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی عیراق دابنرێت. بەشی یەکەمی نامەکە دەڵێت، “ کۆمەڵە خەڵکێکی داماڵراو لە هەر بیرۆکەیەکی نیشتمانی تێر بەترادیسیۆن کە کۆکەرەوەیەک لەگەڵ پوچگەرایی ئاینیدا کۆیان ناکاتەوە، گوێگری خراپەکارین، مەیلداری فەوزان، بەردەوام ئامادەن بەسەر حکومەتێکدا بێت راپەڕن”.  ژمارەیەکی زۆر لە نوسەران و مێژوونوسان لە عیراق و دەرەوەیدا لەسەر ئەم بڕگەیە ڕاوەستاون و قسەیان لەسەر کردوە، بەڵام کەم کەس لەسەر بەش

کۆڵۆنیکەرانی کوردستان، ئەگەر ژێردەستەی کۆڵۆنیالیزم خۆی نەبوبن، ئەوا لە ڕەحمی چەتەگەرێتی هاتونەتە دەرەوە

خالد سلێمان من کوردێکی کۆڵۆنیکراوی ناڕازیم، مەرجەکانی کۆڵۆنیکەرانی کوردستانم قبوڵ نەکردوە، بەڵام نوخبەیەکی سیاسی نوێنەرایەتی خودی کۆڵۆنیکەران دەکات، سوپایەک لە نوسەرو قسەکەرو ڕۆژنامەنوس و توێژەرو ئەکادیمی بۆ لێدانی کۆڵۆنیکراوی ناڕازی لە دۆخی وڵاتێکی کۆڵۆنیکراو دروست کردوە . من بە شورەیی دەزانم خەڵکانێک هەبن دژی خوێندن بە زمانی کوردی خۆپیشنادان بکەن، چونکە ئەمە مانتاڵێتی کۆڵۆنیکەر بەرجەستە دەکات، بەڵام، پێگەکانی کۆڵۆنیالیستی ناوخۆیی " زاڵم " ، یان با بڵێین نوێنەرەکانی کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، رەنگی وێنەکانی خۆیان کە پیاوە بێگانەکان دروستیان کردوە، تۆختر دەکەنەوە . کۆڵۆنیکەرانی کوردستان لەو بەشانەی لە ژێر دەستی خۆیاندایە، خەڵک دەکوژن و تەنها بە گومان کردنێک کوردی کۆڵۆنیکراو تا بەردەم پەتی سێدارەش دەبەن، کەچی لە بەشەکانی تر دەرەوەی هەژمون و دەسەڵاتی خۆیاندا، لەو شوێنانەی، کۆڵۆنیالیستێکی تر، داگیرکەرێکی تر، ئەفسەرێکی تر خەریکی داماڵینی مرۆڤی کوردە