خالد سلێمان
نیوه دوورگه‌ی کریمێ كه ده‌كه‌وێته باشووری ئۆكراینا‌و باكووری ده‌ریای ڕه‌ش، له‌مانگی شوباتی 1945 دا له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی‌دا كه جۆزێڤ ستالین‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤێتی پێشوو و فرانكلین ڕۆزڤلت سه‌رۆكی ئه‌مریكاو وێنستۆن چه‌رچڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا یه‌كه‌م نه‌خشه‌ی سیستمی نوێی جیهانی دوای جه‌نگی دووه‌میان تێدا دانا، له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی قه‌یسه‌رو حوكمی سۆڤێته‌كان‌و كۆماری روسیای نوێ‌دا، یه‌كێك بووه له‌و شوێنه گرنگه جیۆپۆلۆتیكییانه‌ی روسیا هه‌رگیز چاوی تێنه‌بڕیووه، به‌ڵام تا ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرتبوو، نه‌بووه هێزێكی گه‌وره‌ی جیهانی. له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ژنه ئیمپراتۆری قه‌یسه‌ریی كاترینی دووه‌م، موسڵمانه ته‌ته‌ره‌كانی کریمێ كه پاڵپشتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بوون، ده‌به‌زێنێت‌و ده‌بێته خاوه‌ن ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها هێزێكی سه‌ربازیی جیهانیش.
به‌ریتانیایی‌و فه‌ره‌نسییه‌كان ئه‌وه‌یان باش ده‌زانی ئه‌م دوورگه‌یه بۆ روسیای قه‌یسه‌ری چی ده‌گه‌یه‌نێت‌و چه‌ند گرنگه له‌ڕووی جیۆپۆلۆتیكییه‌وه، بۆیه ساڵی 1856-1857 به‌یارمه‌تیی عوسمانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت‌و روسیای تیادا كرایه ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپییه‌كان له‌شه‌ڕی کریمێ-دا روسه‌كانیان به‌زاند، ته‌ماحی چونه ناو قوڵایی خاكی روسیا له‌سه‌ری نه‌دان‌و هه‌ر له‌وێدا مانه‌وه، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رچاو رۆڵی قه‌یسه‌ره‌كانیان له‌نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌وروپادا چه‌قبه‌ستوو كرد‌و لغاوی ته‌ماحه‌كانیان كرد وه‌ك هێزێكی ده‌شتیی سه‌ربازیی فراوانخواز. زۆر نابات‌و له‌ساڵی 1877-1878دا جارێكی تر روسه‌كان دوورگه‌كه ده‌خه‌نه‌وه ژێر ركێفی خۆیانه‌وه‌و ئیتر ده‌بنه هێزێكی جیهانی‌و نه‌ك ته‌نها ده‌ریای ڕه‌ش كۆنترڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌شێكی به‌رچاوی خاكی ده‌وروبه‌ری ده‌ریاكه‌ش‌و چاوێكیشیان له‌ڕێگای هه‌ردوو ڕێڕه‌وی بۆسفۆرو ده‌رده‌نیل له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا سه‌ركرده‌كانی سوپای هیتله‌ر هیوایه‌كی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌بوو ده‌ست به‌سه‌ر دوورگه‌كه‌دا بگرن، چونكه ده‌رگای به‌سه‌ر چوونه ناو ئاسیا‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا ده‌كرده‌وه. ئه‌ڵمانه‌كان خوازیاری ئه‌وه بوون کریمێ بكه‌نه كۆڵۆنییه‌كی ئه‌ڵمانی‌و ده‌ركردنی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌پێناو سه‌ربازه‌كانی سوپای هیتله‌ردا له‌ژێر ناوی «هۆتڵاند».
كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانی نازیه‌كان دوای ساڵی 1945 ده‌ریانخست كه نزیكه‌ی 220 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه كوژراون‌و ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراون. دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگ، ستالین نزیكه‌ی 280 هه‌زار ئه‌ڵمانی‌و ته‌ته‌رو ئه‌رمه‌نی‌و تورك‌و قه‌ره‌ج له‌دوورگه‌كه ده‌رده‌كات. به‌شێكی دیار له‌و ژماره‌یه موسڵمانه ته‌ته‌ره‌كان ده‌بن كه له‌ماوه‌ی ساڵانی شه‌ڕی دووه‌می جیهاندا ده‌بنه هاوپه‌یمانی نازییه‌كان‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دوای كۆتایهاتنی جه‌نگ، ره‌وانه‌ی كازاخستان كران. دوای ساڵی 1991 ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه دوورگه‌كه‌و ڕێژه‌ی 12%ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن.
خاڵێكی تری گرنگی دوورگه‌كه‌و ده‌ریای ره‌ش سه‌باره‌ت به‌ڕوسیا، بوونی هه‌ردوو ڕێڕه‌وی بۆسفۆرو ده‌رده‌نیل ده‌بێت كه باڵی سه‌ربازیی درێژ ده‌كردوه بۆ ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ساڵی 1952 بنكه‌ی سه‌ربازی سیفاستۆبۆل له‌قر‌م گرنگیی خۆی له‌ده‌ستده‌دات‌و ئه‌و ڕۆڵه مه‌زنه‌ی نامێنێت كه هه‌یبوو، چونكه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا توركیا ده‌بێته ئه‌ندامێكی نوێی په‌یمانی (ناتۆ)و توانای ده‌بێت له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ڕێڕه‌و (ده‌ربه‌ند)ی بۆسفۆردو ده‌رده‌نیل بگرێت، واتا بنكه‌ی سیفاستۆبۆل، گرنگییه‌كه‌ی ته‌نها له‌ده‌ریای ڕه‌شدا مایه‌وه.
هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه پێیانوایه كاتێك سكرتێری گشتیی پارتی كۆمۆنیست‌و سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كانی سۆڤێت، نیكیتا خرۆچۆڤ ساڵی 1954 ئه‌و نیوه دوورگه‌یه ده‌به‌خشێته كۆماری ئۆكراینا، باش ئه‌وه‌ی ده‌زانی كه گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌ماوه، چونكه ئه‌ندامه نوێیه‌كه‌ی ناتۆ كه توركیا بوو، كۆنترۆڵی به‌شی خوارووی ده‌ریای ڕه‌شی لابوو، ده‌یتوانی به‌ئاسانی ڕێڕه‌وه‌كانی (ده‌ربه‌ند) به‌رده‌ستی خۆی له‌به‌رده‌م هێزیی ده‌ریایی یه‌كێتی سۆڤێتدا بگرێت. هه‌ر ئه‌م واقیعه (جیۆ-ئاوی)یه‌ش بوو وای له‌ئه‌وروپا كرد توركیا له‌یه‌كێتیی سۆڤێت دووربخاته‌وه‌و بیكاته ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانێتی (ناتۆ)، چونكه مانه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی نزیكی مێژوویی له‌روسیا، ده‌بووه‌هۆی لاوازكردنی رۆڵ‌و پێگه‌ی ئه‌وروپا له‌ئاسیا.
ساڵی1991 به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی نیوه دوورگه‌ی کریمێ ده‌بێته به‌شێك له‌كۆماری ئۆكراینا، به‌ڵام حكومه‌تی روسیا له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه كۆنتراكت له‌گه‌ڵ ئۆكراینادا ده‌كات بۆ هێشتنه‌وه‌ی بنكه كه‌شتیوانییه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌سیفاستۆبۆل له‌ده‌ریای ڕه‌شدا. دوا رێككه‌وتنیش له‌نێوان هه‌ردوولادا ساڵی 2010 بوو كه سه‌رۆكی روسیا دیمیتری میدڤیدیڤ‌و سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ ئیمزایان كرد‌و بۆ مانه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی روسیا تا ساڵی 2040 به‌كرێی 100ملیۆن دۆلاری ساڵانه.
به‌كورتییه‌كه‌ی خرۆچۆڤ ئه‌م شه‌ڕه‌ی نایه‌وه كه ئێستا روسیا ده‌یكات، به‌ڵام شه‌ڕه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا میراتێكی كۆن بوو بۆ ئه‌ویش مابۆوه. بردنه‌وه‌ی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا گره‌وی هێزو رۆڵی روسیا بوو له‌جیهاندا، ئێستاش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 200 ساڵ، قر‌م هه‌مان گرنگیی جیۆپۆلۆتیكیی خۆی هه‌یه‌و له‌ڕه‌نگی تاریكی ئاوی ده‌ریای ڕه‌شدا، هێزی روسیا خۆی حه‌شارداوه.
تعليقات