Eric Simard/Bigstockphoto.com |
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەو دیراساتی هەڵسەنگاندنی سەرژمێری (ستاتیستیک) لە کەنەدا ئەنجامدراوە، خەڵکانی تەمەن ٤٠ بۆ ٥٩ لە ناو ژن و پیاو زیاتر بیر کە خۆکوشتن دەکەنەوە وەک تەمەنەکانی تر. لە نێوان خەڵکانی ئەم تەمەنەدا ٥٪ بەهۆی جیاوازەوە بیر کە خۆکوشتن دەکەنەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە لەناو ئەو ڕێژەیەدا ٩٪ لە پیاوانن و ٧٪ ژنانن کە دوو هەفتە پێش ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکە بەهۆی دڵتەنگییەوە بیریان لە ناوبردنی ژیانی خۆیان کردوەتەوە.
لەڕاپۆرتەکەدا کە ڕۆژنامەی مێترۆی کەنەدی لە مۆنتریال بڵاوی کردوەتەوە هاتوە، لە ناو ئەو خەڵکانەشدا زیاتر ئەو کەسانە بیر لە بەجێهێشتنی ژیان دەکەنەوە کە ئەو گرفتە تەندروستییانەیان هەیە ڕێگەیان لێدەگرێت چێژ لە ژیانی ڕۆژانە وەربگرن، بەتایبەتی ئەوانەی گرفتی بینین و بیستنیان هەیە کە سێجار زیاتر لە خەڵکانی تر بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە.
ئەوانەی کەسانەی بەردەوام دەخۆنەوەو جگەرە دەکێشن دووجار زیاتر لە خەڵکی تر بیرۆکەی ڕەشیان هەیە، هەروەها ئەوانەی وا ئازاریان هەیەو ئەوانەش وا شەونخونی و گرفتی هەرسکردنیان هەیە.
لە نێوان هەموو ئەمانەشدا ئەو کەسانەی وا ئاکتەکەیان بەجێگەیاندوە، ئەوانەن بەتەنیا دەژین، بێوەژن و بێوەپیاو، ئەوانەش وا زیاتر لە چوار ساڵە لە ژیانی هەوسەرێتی جیابوونەتەوە. لە نێوان ئەمانەشا ٥١٪ ی ئەو کەسانەی چالاکی کۆمەڵایەتییان لە ساڵانی دووایدا نەبوە.
ئەو کەسانەی وا کار ناکەن و شانازی بە پیشەی خۆیانەوە ناکەن، هەروەها ئەوانەی هەست ناکەن ئەوەی کردویانەو لێی ڕازی نین، شیاوی چاککردنەوە نیە.
تعليقات