التخطي إلى المحتوى الرئيسي

المشاركات

عرض المشاركات من سبتمبر, ٢٠١٤

توركیاو داعش؛ زه‌واجی عورفی؟

خالد سلێمان‌ 15/9/2014 دوای داگیركردنی موسڵ، كه‌ داعش رۆژی 16/6/2014 په‌لاماری ته‌له‌عفه‌ر-ی توركمانی شیعه‌ نشینی داو كوشتن و بڕینی دژی دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌ستپێكرد، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌كرا توركیا بێته‌ ده‌نگ، به‌ڵام سێ رۆژ پێش ئه‌و رووداوه‌، واته‌ له‌ڕۆژی 11/6/2014 چه‌كداره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دیپلۆماته‌كانی كونسوڵگه‌ریی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌ست به‌سه‌ر كردبوو، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی له‌هاتنه‌ ده‌نگی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وسای ئه‌ردۆگان (ئێستا داود ئۆغڵو سه‌رۆك حكومه‌ته‌)، بژارده‌یه‌كی به‌هێز نه‌بوو. ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ چاودێران و زانیاری رۆژنامه‌نووسان هۆكاری بێده‌نگبوون له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه‌، به‌ڵام هۆكاری تر زۆرن.

رۆژی سێیه‌م... شووره‌ییه‌كانی ئێمه‌ ‌

خالد سلێمان‌ 12/9/2014 رۆژی سێیه‌می مانگی ئاب/ئۆگست (٢٠١٤)، ته‌نها له‌وه‌دا كاره‌سات نه‌بوو بۆ كورد كه‌ شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزێكی فاشیگه‌رای ئایینیی وه‌ك «داعش»ه‌وه‌ داگیركراو، خه‌ڵك ره‌تێنران و كوژران و به‌دیل گیران، ژنان به‌عورفێكی «جاهیلیانه‌» كران به‌سه‌بایا، سه‌روه‌ت و ماڵی ئێزدییان به‌تاڵان برا؛ له‌وه‌ گرانتر «جه‌هلی» ئێمه‌ بوو به‌شه‌نگال، به‌ئێزدییان و ئێزدی وه‌ك ئایینێك پێش ٦٠٠٠ هه‌زار ساڵ له‌كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه‌. له‌ڕۆژی سێیه‌مدا، به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان نه‌یده‌زانی شه‌نگال له‌كوێیه‌و ناو و جوگرافیای له‌گه‌ڵ شێخان و مه‌زارگه‌ی «لالش»دا تێكه‌ڵ ده‌كرا، كه‌س نه‌یده‌زانی چیای شه‌نگال رووت و قووته‌، بێ ئاوه‌، بێ سێبه‌رو سه‌وزاییه‌. هه‌ر له‌و رۆژه‌دا نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و تیۆریسته‌كانی دروستكردنی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رده‌م پرسی شه‌نگال و هێزێكی فاشیستی ئایینی كه‌هه‌ندێ كه‌س وه‌ك كارتێك بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌ماشایان ده‌كرد، هه‌ندێ كه‌سیش له‌ به‌رده‌م دیاریكردنی ناسنامه‌كه‌یدا دامابوون.

درزێك لە״مەناعە״ی سیاسیماندا

خالد سلێمان‌ 4/9/2014 ساڵی 2012 ئابووریناسێكی ئەمریكی ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئیدارەی باراك ئۆباما كرد كە لەكاتی قەیرانێكی دارایی قوڵدا فەرمانبەر دەنێرێتە ماڵەوە، چونكە بازاڕی كار لە دۆخێكی خراپدا بوو، یانی ئەو فەرمانبەرانەی دەنێردرێنە ماڵەوەو دەبنە بار بەسەر بازاڕێكی كاری قەیراناوی. ئابووریناسەكە لەوتارەكەیدا كە لە واشنتن پۆستدا بڵاو كرایەوە، پێی وابووە ئەو هەنگاوەی حكومەتی ئەمریكا نەك قەیرانەكە كەم ناكاتەوە، بەڵكو قووڵتری دەكاتەوە، چونكە لە كاتی قەیراندا ئەگەر چارەسەری شیاو لە بەردەستدا نەبوو، ئەوە دەبێت گرفتەكان بە قەبارەی خۆیان بهێڵرێنەوە.